💓
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
(دوای ئەوەی باوەشیان لێک دا و دوای ماوەیەک کۆتاییان بە باوەشەکە هێنا دواتر جۆنگکووک گووتی....)
جۆنگکووک:برۆین چاوجوانەکەم؟(ماچێکی خێرای کرد و گووتی)
تایهیۆنگ:هههههههـ...باشە بابرۆین......
-
جۆنگکووک:تای بە تەنها دەژی؟(لە لای ماڵی تای بوون)
تایهیۆنگ:بەڵێ دایک و باوکم لە دەرەوەی وڵاتن لەگەڵ خوشک و براکەمدا....
جۆنگکووک:منیش دایک و باوکم بە هەمان شێوە لە دەرەوەی وڵاتن.(دواتر بۆماوەیەک سەیری یەکیان کردوو لە چاوی یەکیان دەروانی و دواتر تای گووتی...)
تایهیۆنگ:ئحم...ئێ ئیتر من دەرۆم...
جۆنگکووک:باشە...برۆ..(گووتی کاتێک دەستی تایهیۆنگی تووند گرتبوو و تایش سەیری دەستی یەکتریان کرد و جۆنگکووکیش بە هەمان شێوە و گووتی...)
جۆنگکووک:دیارە دەستەکانم ناتوانێ رێگەت بدات برۆی.(سەیری تای کردوو و گووتی و بزەیەکی گەورەی بۆ کرد و تایش بە هەمان شێوە و دواتر تای گووتی...)
تای:هههههههـ...وادیارە ئەوانەی منیش نایانەوێ...
جۆنگکووک:هههههههـ.....ئێ(بە پێکەنینێکی جوانەوە گووتی)
تایهیۆنگ:ئێ....
جۆنگکووک:ئێ.....
تایهیۆنگ:ئایا...ئایا دەتەوێت لێرە بمێنیەوە؟(گووتی کاتێک سەری داخست)
جۆنگکووک:هاهـ....؟(بە پێکەنینەوە سەری سوڕما بووهەرچەندە خۆشی ئەوەی دەویست...)
تایهیۆنگ:ئێ دەتەوێ یان ن.....(پێی برا لەلایەن جۆنگکووکەوە کاتێک گووتی...)
جۆنگکووک:بەڵـــــــێ دەمەوێـــــــــێ(بە کەمێک هاوارەوە گوتی تای بە ژیکەڵەیەکی زۆرەوە ڕاچڵەکی و وە گووتی....)
تایهیۆنگ:باشە دەی وەرە بچینە ژوورەوە.
(بە پێکەنینەوە ئینجا ڕۆیشتنە ژورەوەی ماڵەکەی تایهیۆنگ)
تایهیۆنگ:جۆنگکووکی من دەرۆم گەرماوێک دەکەم دوای من تۆ برۆ.(کاتێک جل وبەرگی لە ناو کەنتۆرەکە دەردەهێنا)
جۆنگکووک:ئێ تای من هیچ جل و بەرگێکم پێنییە....
تایهیۆنگ:ئەوەتا هیمن جیاوازی چییە؟
جۆنگکووک:زۆرباشە،سپاس..(لە دواوە باوەشی بە تای داکرد و تای ڕاچڵەکی و دواتر خۆی سوڕاند و سەیری جۆنگکووکی کرد و جۆنگکووک گووتی...)
جۆنگکووک:پێویستت بە یارمەتی من نییە لە گەرماوەکە؟(گووتی کاتێک بزەیەکی لاری کرد و کەمەری تای گرتبوو و تایش دەستی لەسەر شانەکانی بوو و بەخێرای شەقێکی لە جۆنگکووک دا و رۆیشتە گەرماوەکە گوێی لە جۆنگکووک بوو گووتی...)
جۆنگکووک:هێی ئازاری هەبوو..(بە گریانی ساختەوە و تایش بزەیەکی لاری کرد و دەرگای گەرماوەکەی داخست)
-
(تای تەواوبوو و هاتە دەرەوە بینی جۆنگکووک خەوی لێکەوتووە و دەمی کەمێک کرابۆوە بە ژیکەڵەیی و تایهیۆنگیش بزەیەک کەوتە سەر لێوی و لە جۆنگکووک نزیک بۆوەو لەلای دانیشت و گووتی... )
تایهیۆنگ:سەیری ئەو کەروێشکە گەورە بکە و دواتر داوای دەکرد لەگەڵم بێتە گەرماو ئێستاش وا بە کیوتی خەوتووە.(گووتی کاتێک روومەتی گرتبوو و دوای ماوەیەک لە سەیرکردنی تایهیۆنگ بەتانیەکەی پێدادا )
(رۆیشت لە خوارەوە ئاوی خواردەوە و دواتر قژی وشک کردەوە و چووە تەنیشت جۆنگکووک و هەرزوو دوای ئەوەی کەمێک سەیری جۆنگکووکی کرد خەو بردیەوە)
-
(دوانەکە لە باوەشی یەکتردا خەوتوون وەک فریشتە کاتێک سەیریان دەکەی حەزناکەی خەبەریان بکەی ئەوەندە لە خەوێکی ئارامدان،بەڵام تیشکی خۆر رێگر بوو و وا لە یەکیان دەکات هەستێ کە جۆنگکووکە)
(جۆنگکووک لە خەوە قوڵەکەی هەڵدەستێ و هەست دەکا شتێکی قورس توند کەمەری گرتووە چاوەکانی دەکاتەوە و دەبینێ تایهیۆنگە سەیری دەکا و قژی سەر چاوەکانی لادەبا و دواتر دەیهەوێ هەستێ بەڵام تای زۆر تووند گرتبووی)
(هەرچۆنێک بێت خۆی دەرباز دەکا و جلەکان دەبینێ کە تایهیۆنگ بۆی دانابوو چووە گەرماوەکە و خۆی شوشت دوای ماوەیەک هاتە دەرەوە سەیر دەکات کە تای لە جێگاکە نەماوە و کەمێک ڕاوەستا دواتر بیری کردەوە لەوانەیە لە خوارەوە بێت رۆیشتە خوارەوە و تایهیۆنگی بینی و تایهیۆنگ گووتی...)
تایهیۆنگ:هێی جۆنگکووک هاتیتە دەرەوە وەرە خواردنەکە بخۆ.(بزەیەکی بۆ کرد)
جۆبگکووک:بەڵێ تەواوبووم...(چووە نزیک تایهیۆنگ و ماچێکی نێوچەوانی کردوو و لەسەر کورسیەک دانیشت و تایهیۆنگیش بزەیەکی بۆ کردوو و دواتر گووتی...)
تایهیۆنگ:دەی تامیبکە بزانە بە تامە..؟(گووتی کاتێک دەمووچاوی لێی نزیک کردەوە و چاوەڕێی وەڵامی جۆنگکووکی دەکرد،جۆنگکووک خواردنەکەی خوارد و دواتر لە ناکاو لەسەر کورسیەکە هەستا سەری لەسەر مێزەکە داناو گووتی...)
جۆنگکووک:واو.
تایهیۆنگ:چـی بوو ئایە زۆر ناخۆش بوو؟(بە نا ئومێدیەوە وای گووت و جۆنگکووک سەیری کرد و لێی نزیک بوویەوە و دەستی خستە سەر روومەتی و نێوچاوانی بە هی تایەوە ناو گووتی...)
جۆنگکووک:نا نەخێر زۆر زۆر بەتام بوو (تایهیۆنگ بزەیەکی کردوو گووتی...)
تایهیۆنگ:بەڕاست..؟،دڵخۆشم کە بە دڵتە.(بە بزەوە گووتی)
جۆنگکووک:بەڵێ زۆر....بەڕاستی من زۆر حەزم بە خواردنە،هەمیشە ئاواتم کردووە کە هاوسەری داهاتووم خواردنی خۆش بێت ئێستا دڵنیا بووم کە ئاواتەکەم بەدی هاتووە.
تایهیۆنگ:ههههههـ،باشە کەواتە من هەمیشە خواردنت بۆ دروست دەکەم......دەی بیخۆ جۆنگکووکی.(بە بزەوە لە باوەشی جۆنگکووک)
جۆنگکووک:باشە دەی تۆش وەرە بیخۆ.
(جۆنگکووک و تای دوای نانخواردن پێکەوە چوونە کافێکەیان)
جۆنگکووک:دەی تایهیۆنگ ئاگاداری خۆتبە و دەتبینمەوە(بە بزەوە)
تایهیۆنگ:باشە دەی خوات لەگەڵ.(ویستی بڕوا بەڵام وەستێنرا لە لایەن جۆنگکووک کاتێ گووتی..)
جۆنگکووک:تای....بوەستە ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە من دەتگەڕێنمەوە ماڵەوە..
تایهیۆنگ:زۆرباشە ئاگادارت دەکەمەوە کاتێک کاتی کارکردنم تەواو بوو.(بە بزەوە گووتی وە ویستی بڕوا بەڵام دووبارە وەستێنرا لە لایەن جۆنگکووک..)
جۆنگکووک:هێی تایتای.(ماچێکی سەر لێوانی تای کردوو و گووتی...)..دەی خوات لەگەڵ...
تایهیۆنگ:دەی بای.(بە پێکەنینەوە)
-
یۆنگی:جۆنگکوکـــــــ دووبارە هێرش کراوەتە سەرمان بەڵام لە لایەن نامجونەوەیە.(گووتی کاتێک بە خێرای دەرگای کافێکەی کردەوە و چووە لای جۆنگکووک)
جۆنگکووک:چــــی ؟....لە لایەن نامجوون؟...چۆن توانی ئەوە بکات؟
یۆنگی:نازانم،بەڵام بەڕاستی ئەو شوێنەی هێرشی کردۆتە سەر بەتەواوی وێران بووە....
جۆنگکووک:ئەی چی دەربارەی ئەو هەموو پاسەوانانە؟(بە گرژی)
یۆنگی:جۆنگکووک نامجوون خۆی بە تەنها پاسەوانەکانی خۆی نەبووە ،بەڵکوو لەگەڵ پاسەوانەکانی کیم جۆنگ هیونگ بە سەریان داداوین...
جۆنگکووک:هاهـ؟ ،نامجوون ئەوەشی کرد..؟..باشە خۆی ئەمەی ویست،هەر ئێستا پەیوەندی بە هۆسیۆک بکە و ئاگاداری بکەوە لە هەموو شتێک کە روویداوە و پێی بڵێ با بێت و جۆنگکووک لە ئێستادا پێویستی پێتە.
یۆنگی:بەڵام جۆنگکووک،دەتوانین خۆمان هەمووی چارە بکەین و پێویست ناکات هۆسیۆک هیونگ ئاگادار بکەیەوە خۆت دەزانیت ئەگەر ئەوە بزانێت کە هێرشت کراوەتە سەر کەس بە زیندووی ناهێڵێ....
جۆنگکووک:خۆمیش هەر ئەوەم دەوێت.(بە بزەیەکی لار گووتی)
یۆنگی:باشە،من هەر ئێستا هەمووی چارە دەکەم و تۆشمان پێویست دەبێ جۆنگکووک دەبێ بێیت.
جۆنگکووک:بێ گومان لەوێ دەبم،دەی تۆ برۆ..(یۆنگی رۆیشت)
-
جۆنگکووک:یۆنگی چی بوو؟(گووتی کاتێک پەیوەندی پێکرد)
یۆنگی:هەموو شتێک تەواو و ئامادەیە هۆسیۆکیش هاتووە تەنیا تۆ ماوی و چاوەڕێی تۆین.(بە هێمنی گووتی)
جۆنگکووک:باشە منیش لەوێ دەبم با شتەکانی ئێرە چارە بکەم...
یۆنگی:باشە .
تایهیۆنگ:هێی جۆنگکووک،من لێرەم و کاتی کارەکەم تەواوبوو.(گووتی کاتێک سەری لە دەرگاکە هێنایە ژوورەوە زۆر بە قشتی)
جۆنگکووک:ژیکەڵەکەی من هات(گووتی بە شۆکەوە)
تایهیۆنگ:هێی جۆنگکووکی،چی بووە تۆ باشیت؟
جۆنگکووک:هاهـ..؟ ،ئحم...من باشم گیانەکەم دەی وەرە ژوورەوە( بە بزەوە،زۆر دڵخۆشبوو کاتێک تای بەم شێوازانە بانگی دەکرد)
تایهیۆنگ:ئێ دەی تۆ تەواو بووی؟(گووتی کاتێک لەسەر کورسیەک لە بەرامبەر جۆنگکووک دانیشت)
جۆنگکووک:تەنیا ئەو کڕیارەی ئەوێ ماوە با کەمێکی تر بوەستین تا دەڕوا تای'م.(بە دەنگێکی هێواش ووتی کاتێک ڕوخساری لە تایهیۆنگ نزیک کرد)
تایهیۆنگ: یا جیمین ئەمرۆ نەهاتبوو ،من هەموو کارەکانم زوو تەواو کرد تا کەمێک بەیەکەوە برۆینە دەرەوە.(گووتی کاتێک لێوی شۆرکرد لەگەڵ سەری)
جۆنگکووک:ئاهـ،ئاهـهـ دڵم ناتوانێ بەرگەی ژیکەڵەیی و جوانی لەمە زیاتری تۆ بگرێت.(گووتی کاتێک دەستی لەسەر دڵی دانا و تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە بە بزەوە سەیری جۆنگکووکی دەکرد و ڕاما بوو و چاوەکانی بچووک کردبۆوە)
جۆنگکووک:هههههههـ...باشە تۆ بۆ ئەوەندە جوانی؟،هاهـ پێم بڵێ؟( گووتی کاتێک روومەتەکانی تایهیۆنگی گرتبوو بەشێوەیەک وای لە لێوەکانی تایهیۆنگ کردبوو خڕبێت،چیتر نەیتوانی بەرگە بگرێت و ماچێکی لە لێوی تایهیۆنگ کرد بە شێوەیەک ماچەکە توند و درێژ بوو)
تایهیۆنگ:یا یا ،کووکیا ئێستا ئەم کەسە دەڵێ بۆوا دەکات.(بە چپەوە ووتی)
جۆنگکووک:تۆ لە کەیەوە شەرمت کردووە تای؟
تایهیۆنگ:من وەک تۆ بەمشێوەش بێشەرم نیم. (چاوی سووڕاند)
جۆنگکووک:باشە،باش گیانی من پێویست ناکات تووڕە بیت،ئێستا ئەم کەسە بێزارکەرە دەڕوات ئێمەش دەچینە ژوانی پیاسە پێت چۆنە؟ ، دەتەوێ؟
تایهیۆنگ:دەمەوێـــــێ.(بە زەردەخەنەنەوە سەیری جۆنگکووکی کرد و دواتر بە مۆڕەوە سەیری کەسەکەی کرد)
جۆنگکووک:یا،تای دەیبینێ دواتر دەبێتە عەیبە.(گووتی کاتێک بە دەستەکانی پێش چاوی تای گرت)
تایهیۆنگ:جۆنگکووکی ئەمە لەکەیەوە لێرەیە؟
جۆنگکووک:کاتژمێرێک دەبێت...
تایهیۆنگ:کاتژمێرێ؟؟؟؟؟؟؟ یاااا (بە هاوارەوە گووتی و جۆنگکووک بە دەستەکانی دەمی تای گرت و گووتی...)
جۆنگکووک:.........
((بەردەوامە))
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
ئێێێ هایی چۆنن ؟ لەگەڵ ڕەمەزان چۆنن؟ئەنیوەی بە هیوای کاتی خۆش بۆتان❤️❤️❤️
نەمدەزانی لە کوێ ئەم پارتە ببڕم،وە ئەم پارتە زیاتر تایکووک بوو هیوادارم بە دڵتان بووبی🫶🏻🫶🏻
وە سەبارەت بە "یمراء" ئەمەم لە "ئارمی" هێناوە ناوی "ئارمی" م عەکس کردۆتەوە🤓ئەزانم زۆر بە دڵتانە ئەگەر نەشبی خۆم بە دڵمە ...
ئینجا بە سەعات ٣ی شەو بۆم نوسیون هەر لە داخ کویز کیمیا🌝
خودا یارمەتی تایهیۆنگ بدات لەگەڵ ئەم کوڕە سێقسیە🤓
دەی بای زۆرم ووت ،خۆشم ئەوێن<٣
بایییی..
#تایکووک٤ئێڤەر<٣٣٣