𝐃𝐀𝐑𝐋𝐈𝐍𝐆 | √ Completed...

De SaiaKamal

9.5K 1K 1.6K

❝ 𝑮𝑨𝑴𝑬 𝑶𝑽𝑬𝑹 تــەواو ❞ » ساڪی بەهـرەیەڪی بۆ بینی 'خراپ' لە خەڵڪیدا... Mai multe

ɪɴᴛʀᴏᴅᴜᴄᴛɪᴏɴ
ᴛʜᴇ ᴄᴀꜱᴛ
00. LESS THAN EVIL
01. A BITTERSWEET LIFE
02. TOUCH OF THE IMMORAL
03. SYMPATHY FOR THE MERCILESS
04. FOUNDATION OF FRIENDSHIP
05. EDGE OF ESCAPISM
06. CHASING RABBITS
07. PHILOSOPHY OF SURVIVAL
08.ARTISTIC EXPRESSION
09. CAGE OF GLASS
11. DANGEROUS EFFECT
12. FLYING DOVE
13. DOWN UNDER
14. TREMBLING HANDS
15. STARS FOR EYES
16. BOILING HEART

10. FOR THOSE WHO DO WRONG

163 29 55
De SaiaKamal

▬▬▬▬ ۩ ▬▬▬▬

لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر، ئەکتەرێك لە خۆشەویستی خەڵکەوە، گۆڕا بە یەکێك لە زۆرترین قین لێ هەڵیگیراوی ناسراو. وادیار نەبوو کە نیازی خراپی هەبێت، بەڵام بە ڕێکەوت لە پاش خواردنەوەی چەند پەرداخە شەرابێكەوە لێدوانێکی بێ ڕێزانەی لە دەم دەرچوو و هەمووان یەکسەر بە کەسێکی خراپ لە قەڵەمیان دا. قسەلەڕووییەکەی کە هەمیشە پیاهەڵدانی لەسەر وەردەگرت، لە چاو تروکانێکدا لەبیرکرا و ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی پەخشەکە کە تا مەرگی هێنا، لە شەو و ڕۆژێکدا زیاتر لە ملیۆنێك بینەری کۆکردەوە.



داوای لێبووردنی بۆ بێ ئاگاییەکەی کرد و بەڵێنی دا زانیارییەکانی لە بابەتی لەشفرۆشی دا پەرە پێ بدات، کە بێ ویست سووکایەتی پێ کردن، بەڵام بۆ هەندێ کەس، هێشتا بەس نەبوو. گروپێكی سەرهێڵ لە دژی دروستکرابوو و بەخێرایی شوێنکەوتوانیان زیادی دەکرد. هەر لەسەرەتاوە هەڕەشەیان دەکرد، بەڵام لە خاڵێکدا دەستیان بە خستنە گەڕی هەڕەشەکانیان کرد و دەستیان بە وێرانکردنی ئۆتۆمبێلەکەی کرد یاخود بەدزییەوە شوێن خوشکەکەی دەکەوتن، بۆیە بریکاری خانمە ئەكتەرەکە هیچ هەڵبژاردەیەکی زیاتری جگە لە پەیوەندی کردن بە پشکنەر یونگی نەبوو، تا داوای لێ بکات کێشەکە بگرێتە ئەستۆ و بە بێدەنگی چارەی بکات.




❞نـاتوانم گوێ گرتنی خەڵکی لێم و لێکدانەوە بۆ کردنی هەموو وشەیەکم بهێنمە پێش چاوەکانم❝بە بێدەنگی کە لەدوای یونگی دەڕۆیشتم وتم❞مەبەستم، لەم جیهانەدا هەموو شتێ لەسەر سروشتی بوون و خاوەنی بیروڕا بوونە تا وا ڕوودەدات یەکێك دژیەتی و لەبەر ئەوەی بە هەمان شێوەی ئەوان بیرناکەیتەوە بڕیار لەسەر مەرگت دەدەن❝




یونگی داوای لە یەکێك لە هاوکارەکانی کرد کە شوێن هەڵگرتن بۆ چالاکییە تایبەتییەکانی کەسی دروستکەری پەڕە دژایەتی کەرەکەی ئەکتەرەکە بکەن و گەیاندینییە قاوەخانەیەكی پەڕپووتی پڕ لە کۆمپیوتەر. کۆمپیوتەرەکان گیرابوون، هەندێکیان یارییان پێ دەکردن، هەندێکی تر کاریان دەکرد و ئەوانەی تریش هەندێ قوتابی بوون کە مۆبایلەکانیان لە پاڵ شوێنی سویچ و گۆشەیەکی ژوورەکە بارگاوی دەکردەوە و لەسەر ئەرکی قوتابخانە دەمەقاڵێکیان دەکرد. ژوورەکە بۆنێکی ناخۆشی خواردن، قاوەی ڕژاو، شیرینی تواوە و خواردنی تر کە دەکرا لە ئامێرە فرۆشیارەکانی دەرەوەی شوێنەکە بیکڕی، لەگەڵ بۆنێکی تیژی گوڵا و ئاڕەقدا تێکەڵ بووبوون.



❞بیرم مەخەرەوە❝یونگی وەڵامی دایەوە و سەری ڕاوەشاند❞هەندێ کەس پێیان وایە ڕقم لێیانە تەنها لەبەر ئەوەی لە بێ بەختیان لە کاتی بێ هەوەسیم دا هاتوونەتە ڕێگەم❝




❞بەڵام وایـە، زۆربەی خەڵکیت بەدڵ نییە❝




❞هـەڵەی، بەلامەوە گرنگ نین. جیاوازی لە نێوان بەدڵ بوون و گرنگی پێنەداندا هەیە. ئێستا لەجیاتی فەرامۆشکردنی هەبوونیان کە پێشتر دەمکرد، دەبێت خۆم لەگەڵ هەوڵی گۆڕینی ڕوانگەم لە سەریان کە لە ڕاستیدا نیمە ڕابهێنم❝پشکنەر یونگی بە بێزارییەوە وتی❞وەك بڵێی چۆنییەتی بیرکردنەوەی هاوکارەکەت لێت گرنگ بێت، لەکاتێکدا تەنها لەکاتی ڕێکەوتی کڕینی قاوەدا یەکتر دەبینن. یان لە دەستشۆردا، کێ گوێی پێ دەدات گەر لە بێدەنگییەکی نائاسوودەدا دەستمان بشۆین؟❝



یونگی لەبەردەم شوێنی پارەدانی قاوەخانەکە وەستا بۆ زانیاری پرسیاری لە کەسێکی شوێنەکە کرد. کوڕە گەنجەکە یەکسەر زانی بۆ کێ دەگەڕاین. پەڕە دروستکراوەکەی دژی ئەکتەرەکە لە لایەن لەشفرۆشێکەوە دروستکرابوو، کە سەرەڕای کارەکەی قسە خەم ساردەکانی ئەکتەرەکەی پێ ناخۆش بووبوو. کەسەکە وەك خوویەك پێش بینینی کەسانی وەك خۆی و قسەکردن لەسەر ڕابردوویان و هەوڵی زاڵبوون بەسەر کۆستە دەروونییەکانیاندا هاتبووە قاوەخانەکە.



شوێن کرێکاری قاوەخانەکە کەوتین و بە پلیکانە بەرەو شوێنێکی ژێرزەمینی بەڕێکەوتین. لە کۆتاییەکی باشی ڕاڕەوێکی گەورەدا، پڕ لە ژووری هەڵگرتن کە چێشتخانە و شوێنە نزیكەکان بەکاریان دەهێنا، شوێنی یەکتربینینی لەشفرۆشەکان بوو.



کە من و یونگی دەرکەوتین لە قسەکردن تەواو بوون و ئەوکچەی بۆی دەگەڕاین بە ئاسانی دۆزیمانەوە. سەرم سوڕما کە چەندە گەنج بوو. نەمدەزانی بەهۆی چاوە موگناتیسییەکانییەوە بوو یان هەر بەڕاستی بەزەحمەت لە تەمەنی یاساییدا بوو، بەڵام وادیاربوو یونگیش تێبینی کرد، چونکە هەر لەپڕ، پێی وت❞پێویست ناکات ئەمە بکەیت. دەتوانی بگۆڕێی. شوێنی تر هەیە بۆی بچیت و شتی تر کە بتوانی بیکەیت❝



❞تەنانەت هەوڵی وتنی ئەو شتە بێ مانایەش مەدە، پشکنەر. بەهەرحاڵ بۆ بەلاتەوە گرنگە؟ خاوەنی جەستەی خۆمم. هی خۆمە و دەتوانم هەرچییەکم بوێت پێی بکەم❝کچەکە بە گاڵتەپێکەردنەوە وەڵامی دایەوە.




چاوەکانی لەسەر پشکنەر لابرد و ڕووی کردە من❞جگەرەیەکت پێیە؟ گەر دانەیەکم پێ بدەی ژمارەی نهێنی و ناوی بەکارهێنەر و هەموو ڕێگایەکی گەیشتن بە گروپەکەت پێ دەدەم. پێم وانەبوو شتەکان زۆر لەوە زیاتر بڕۆن کە بوو هەروەها هاوڕام پێویستە پێش ئەوەی شتێکی خراپ ڕووبدات دایبخەیت. هەر بەڕاست، تەنانەت لە ئەکتەرەکەش تووڕە نەبووم. مەبەستم، گەمژەیە و نازانێ باسی چی دەکات، بەڵام هاوڕا بوونی خەڵکی لەگەڵی تووڕەی کردم❝



بەهێواشی جگەرەیەکم لە گیرفانم دەرهێنا، بە وردی لەژێر ڕووناکییە کزەکەی ڕاڕەوە ژێر زەمینییە باریکەکەدا سەیری چۆنییەتی دەرکەوتنی ڕووخساریم دەکرد❞حەز دەکەی بۆ ڕووداوەکان خەتای کەسانی تر بگری، هـا؟❝



لە دەنگی پرسیارەکەم چاوەکانی گرژ کرد، لەکاتێکدا یونگی پێش ئەوەی شتی زیاتر بڵێم قسەکەی پێ بڕیم. دەرسێکی کچەی دەربارەی نەکردنی شتی لەو جۆرە و هەوڵدان بۆ بەرەوپێش بردنی ژیانی دا، تەنانەت ئەگەر بە ئاشکراش گرنگی بەوە نەدایە کە دەیوت. بۆ سەرسامیم، پێش ئەوەی قۆڵم بگرێ و بە زۆرلێکردنێك لە شوێنەکە ڕامبکێشێتە دەرەوە، هەندێ پارە و چەند جگەرەشی پێمابوو پێیدا. تا لە ناو ئۆتۆمۆبێلەکەی دانەنیشتین قسەم نەکرد❞چاوەڕێم نەدەکرد بکەویتە داوی قسە بەزەیی ئامێزەکانییەوە❝



❞سەرسام بووی کە هێشتا هەندێ مەردێتیم تێدا ماوە؟❝بە بێزارییەوە پرسی و چاوەکانی خستە سەر ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکە پێش ئەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە بهێنێتە دواوە و شوێنی ڕاگرتنەکە بەجێ بهێڵێت. خۆی بە ڕێگایەکی سەرەکیدا کرد و دەستێکی بە سووکانەکەوە گرت، لە کاتێکدا دەستەکەی تری لە دەرەوەی جامەکە بوو و ئەو جگەرەیەی گرتبوو کە لێی دزیم. شنەبا ساردەکەی نیوەڕۆ هەناسەی گۆڕیبوو بە هەڵمی بچووکی هەوری و یاری بە قژە کاڵە ئاڵۆسکاوەکەی دەکرد.



❞سەرسام بووم کە تـۆ نەتماوە. ناتوانم باوەڕ بکەم کە هەر بەڕاست هەوڵتدا هێرش بکەیتە سەری...هەر لەبەر ئەوەشە ئێستا بۆ لەمەودوا ڕێسایەکی تازە دادەنێین. بیروڕات هەیە؟ لەسەر هەر شتێك؟ نامەوێ بیبیستم. بۆ خۆتی هەڵگرە. تێگەیشتی؟ تەنها باسی لێکۆلینەکانی داهاتوو ناکەم. بەلامەوە گرنگ نییە جگەرەکانم، مۆسیقای ڕاپەکانم، خواردنەکەم، یـا─❝



❞ئەی هەر نەبێ ناکرێ باسی کەش و هەوا بکەم؟❝قسەکەم پێ بڕی و بە ڕووخسارە گرژەکەی زەردەخەنەیەکی بە فیزم کرد.



ئەو ڕۆژە نائارام بوو هەروەها نەشمدەتوانی نکۆڵی لە هەستکردن بە شڵەژاوی خۆشم بکەم. بانگێشتی نانی ئێوارە کرام لەگەڵ هاوڕێکەی بۆ شوێنەکەی هەروەها کەسمان نەماندەزانی چۆن دەبێت. نیگەرانی ئەوە بوو شتێك بڵێم کە نابێت بیڵێم و منیش نیگەران بووم چونکە نەمدەتوانی کۆتا، یـان هیـچ کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی لەم جۆرەم بە بیر بێتەوە، هەمیشە ژیانم کارکردن و ماڵەوە بووە، سووڕێکی بێ کۆتا کە لە هەر هاوڕێیەك، ژووانێك، نانی ئێواران، ئاهەنگ، گەشت یان هەر شتێکی تر بێ بەش بوو.



بەیانییەکی هێواش بوو، بەڵام ڕۆژەکە بێ ئەوەی بزانم باوەڕپێنەکراوانە تێپەڕی، خۆم لە هەنگاونان بەرەو شوقەکەی یونگی بینییەوە. خۆی و هاوڕێکەی، کە دەرکەوت هاوژوورییەتی، لە یەکێك لە بەرزترین نهۆمەکانی باڵەخانەیەکی گەورە دەژیان. زۆر لەوەی من باشتر بوو، بەڵام هەر هەرزان بوو.



❞هەوڵی دزینی هیچ نەدەی ئەگینا دەستت دەبڕمەوە. ئەوەش بەڵێن بێت❝



❞چەند جاری تر ئەوە دەڵێیتەوە؟❝دۆنگهیۆك لە وەڵامدا وتی و لەو لاوە چاوی لێ گرژ کردم. تووڕە بووبوو چونکە بە زۆر چاکەتەکەیم پێ بە جێ هێشت و دانەیەکی نوێم پێ لەبەر کرد. بۆم هێنابوو و نەشمدەزانی قەبارەی چەندە، بۆیە بە هێنانی دانەیەکی گەورە بۆی دەرچووم، بەڵام هێشتا پاك و کەشخە دەرکەوتبوو هەروەها بەتەواوەتی لە هەژارە سەر شەقامەکەی ئەو شەوە جیاواز بوو کە هەڵیکوتابووە ماڵەکەم.



❞گـەر مـتمانەم پێ ناکەی بیڵێ باشترە❝



❞مـمانەت پێ ناکەم❝لەبەر خۆمەوە وتم و پێش ئەوەی قژە ڕێکخراوەکەی تێك بدات کێشام بە دەستیدا و دوورم خستەوە، بە زەحمەت توانیم ڕازی بکەم شانە بەکاربهێنێت و قژی ڕێکبخات ئێستا نەمدەویست بێ ئەوەی یونگی و هاوڕێکەی ببینێت تێکی بدات.




دۆنگهیۆك گاڵتەی بە قسەکەم هات و وەڵامی دایەوە❞هـێی، نـیازم پاکـە. بانگێشتی خۆم کرد چونکە لەماڵەوە خواردن نییە و منیش برسیمە. دڵم بە دزینی هیچەوە نییە❝



کە بیستم شوقەکەمی بە ″مـاڵ″ بانگ کرد شتێك لە دڵمدا هەڵگەڕایەوە. چەند ڕۆژێك دەبێت لێرە دەژی و زۆربەی کات، بەڕاستی لەگەڵ یەك هەڵمەن نەدەکرد، بەڵام بەجۆرێك وامان کرد سەربگرێ. بۆ بەشێکی باشی ڕۆژەکە لە ماڵ نەبووم و هەموو کات کە دەهاتمەوە شتێکی شکاو و یان شوێنی پیس بووم دەبینی پەست دەبووم، بەڵام هەر کە گوێم لە وردەکاری چ جۆرە کارەساتێك کە ڕوویدابوو بوو تووڕەییەکەم لەبیر کرد. گرنگ نەبوو گەر هەوڵی خواردن ئامادەکردن یان زانینی چۆنییەتی بەکاربهێنانی قاپشۆرێك بێت، دۆنگهیۆك منیشی لەبیر بوو دوو پشك لە خواردنی بۆ خواردن نەشیاو کردنە ناوەوەی جلەکانم بۆ جلشۆرەکە لەگەڵ جلەکانی خۆیدا.



❞ئـاوا بەڕاست؟ ئەی تۆ نەبووی کەمێك لەمەوبەر دەتوتەوە و دەتوتەوە کە لەگەڵم دێیت تا دڵنیا بیت ناشڵەژێم و هەموو شتێك باش دەبێت؟❝



❞ئـێ ئـەوەش❝بێ باکانە وتی و دەستی ڕاوەشاند.



❞بیرت نەچێ لە ڕێگا بۆ ئێرە چیم پێ وتی❝



❞بـەڵێ، ئەگەر پشکنەر یان هاوڕێکەی پرسی، من ئامۆزاتم لە ئینچۆن❝وتییەوە و چاوی وەرگێڕا. بەردەوام دەیوتەوە کە چۆن بێ هۆکار زراوم چووە، بەڵام کە خۆی بە یونگی و هاوڕێکەی جۆنگ هۆسۆك ناساند، هێشتا هەر هەڵەی کرد، کە بە شانازییەوە وەڵامی دانەوە چاوەکانی دەبریسکانەوە و زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر ڕووخساری بوو❞من بـرا بچووکیم❝



بـاشە، بەرەو دەستێپێکێکی باش دەچین، وانییە؟



دۆنگهیۆك زۆربەی قسەکردنەکەی کرد و سوپاسگوزاری بووم. هێندە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ زنجیرە بکوژ و کەسانی تاوانبار ڕاهاتبووم، کە دانیشتن لەسەر یەك مێزی نانخواردن و دروستکردنی گفتوگۆ لەگەڵ یەکێکی تر هەستم بە سەیری، نائاسایی، تەنانەت ناسروشتیش دەکرد. کە هۆسۆك لێی پرسیم من و یونگی کارمان لەسەر چی دەکرد نەمدەتوانی بیر لە هیچ بکەمەوە کە پەیوەندی بە تاوانەوە نەبوو، بەتەواوەتی ڕەق بووم. دۆنگهیۆك لەژێر مێزەکەوە لەقەیەکی لێدام تا بێمەوە سەر خۆم، لە کاتێکدا پشکنەریش کە تێبینی شڵەژاوییەکەمی کرد، لە جێی من وەڵامی دایەوە.



❞لە ئێستادا کار لەسەر هیچ حاڵەتێکی گەورە ناکەین، تەنها چارەسەرکردنی کێشەی هەندێ کەسی بەناوبانگ نەبێت. لە ڕاستیدا، سـاکی زیاتر خۆی بۆ زیاد کردنی دەستنووسە کۆکراوەکانی تەرخان کردووە❝




هۆسۆك وەك گاڵتە وەرگرتنێك پێکەنی و دەستی بە باسکردنی لە کوشتنێك کرد کە لەسەر کارەکەی بیستبووی. خاوەنی فرۆشگایەکی گوڵ بوو و هاوڕێی هەموو ئەو داپیرانە بوو کە سەردانی فرۆشگاکەیان دەکرد─هەندێ جار بۆ کڕینی چەپکە گوڵێك، هەندێ کاتی تریش تەنیا بۆ گفتوگۆکردنێك لەگەڵ خاوەنە خوێن شیرینەکە. یەکێکیان دەربارەی کوشتنی کچێك بە دەستی خۆشەویستەکەی پێی وتبوو و هۆسۆکیش بە ڕووداوەکە تاسا بوو، دۆنگهیۆك بە ئارەزووەوە گوێی لە قسە و باسەکە گرتبوو و یونگیش جار جار سەرنجی دەخستەوە سەر بابەتەکە، لەو کاتەشدا ئەوەم بە هەل زانی و لەسەر مێزەکە هەستام و بەرەو دەستشۆرەکە چووم.



کە بە ڕاڕەوی شوقەکەدا ڕۆیشتم  دڵم خێرا لێیدەدا و دەستەکانم دەلەرزین. لە دەستشۆر، ماوەیەکی زۆرم بەس بە خۆ دانواندن بەسەر شۆرگەی ئاوەڕۆکەوە بەسەر برد و ئاوی ساردم بە دەموچاومدا دەکرد. دڵۆپە ئاو بە ڕووخسارمدا دەخاتە خوارەوە و کە لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم کرد چاوەکانم بیریقەیەکی ناسروشتیان هەبوو و لەبەر خۆمەوە وتم❞کێشەت نییە، سـاکی. گرنگ نییە گەر نەزانی چۆن قسە لەگەڵ کەسانی ئاساییدا بکەیت. هەر نەبێ لێرەی، ئەی وانییە؟ کێشە نییە هەنگاوی بچووك بنێیت، گرنگ نییە چەندیش بچووك بن❝




لە کاتی گەڕانەوەم لە دەستشۆرەوە، بە لای ژوورێکدا تێپەڕیم کە پێشتر تێبینیم نەکرد. هێندە کرابووبووەوە تا بتوانم ناوەوەی ببینم، لەبەر ڕووناکی مانگەکە نەبوایە، لە پەنجەرەیەکەوە دەدرەوشایەوە و ڕووناکییەکی سەیری بە دیوارێکی داپۆشراو بە وێنە و کاغەز و تێبینی داپۆشراو دابوو، نەدەوەستام و سەیر بکەم. لە ناوەڕاستدا، وێنەی ڕەش و سپی هەشت کچی جیاواز.



چاوەکانم بە هێواشی فراوان بوون و هەنگاوێکم بەرەو ناو ژوورەکە نا، کەلوپەلەکان بە تۆز داپۆشرابوون، چەندین تەپڵەکی جگەرەی پڕ سوتوو، کاسە شووشەی بەتاڵی کهولی لە ژمێردراو دەرچوو. ئەمە ئاکامی ئەو کەیسە بوو کە بەنزیکەیی یونگی ڕووخاند، ئەوەی کە نەیتوانی چارەی بکات.



هەنگاوێکی ترم بەرەو پێشەوە نا، دواتر لەپڕ یەکێك دەستی خستە سەر شانم. پێش ئەوەی ڕوو بکەمە دواوە و هۆسۆك ببینم خەریکبوو لە شۆکبووندا بقیژێنم. پەنجەکانی بەرزکردەوە، وەك ئاماژەیەك کە بێ دەنگ بم و سەیری دواوەی کرد، تا بزانێ کەس ئاگای لێیە. دواتر دەنگی نزم کردەوە و ڕوونی کردەوە❞یونگی حەز ناکات کەس بچێتە ئەم ژوورەوە❝



❞ئەمە هۆکاری نەخەوتنی یونگییە، وایە؟❝



❞لەگەڵ شتی تردا. بەڵام ناتوانێ لەبیرکردنەوە لەم کەیسە نەفرەتییە و بکوژەکەیان پێش دردیارنەمانی بووەستێت، ئەشکەنجەی دەدات❝هۆسۆك ئاخی هەڵکێشا و سەری ڕاوەشاند.



❞دەزانی، نەیدەویست ئەو شایەتحاڵە بکوژێت. هێشتا لەبیرمە چی ڕوویدا، سێ ڕۆژ بێ خەوتن مایەوە کە یەکێکی تری دۆزییەوە بە ئەگەری ئەوەی کۆتا کچی بینی بێت ڕابکێشرێتە باخچەکە و بکوژرێت، بەڵام ئەو نەفرەتی لێکراوە نەیدەویست قسە بکات. یونگی بۆکسێك یان دوانی لێدا، خۆت دەزانی، تا ڕای بگۆڕێت. ئاسایی. هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کابرا نۆرە دڵی هەیە یان شتێ. لە لێدانێکەوە بۆ یەکێکی تر، لەپڕ لەسەر زەوییەکە بوو، دەلەرزی، ڕادەچڵەکی و زەلیلی هەناسەدان بوو. پێش ئەوەش یونگی پێی بزانێت، لەدەست چووبوو❝



بە ڕووخسارێکی سەرسوڕماوەوە تەماشای هۆسۆکم کرد، هیچ نەمدەزانی ئەوە ڕوویداوە. تێگەیشتم بۆ یونگی لۆمەی خۆی دەکرد، بەڵام پۆلیسەکانی تر وا دەریان دەخست وەك بڵێی یونگی دەمانچەیەکی بە سەری شایەتحاڵەکەوە گرتووە و فیشەکێکی پێوە ناوە. هەروەها ئەو هەستەم وەرگرت کە لەوانەیە بە دەستی ئەنقەست کوشتبێتی، بەڵام ئێستا زانیم ڕاست نەبوو.



❞دەکرێ ئاگادارم بکەیتەوە گەر دووبارە کەوتەوە سەر ڕەفتاری خۆوێرانکەری؟❝هۆسۆك بە زەردەخەیەکی بچووکەوە لێی پرسیم. دواتر دیسان سەیری لایەکی شانی کرد و سەیری ڕێك وەستاند❞بـا بگەڕێینەوە سەر مێزەکە پێش ئەوەی یونگی و دۆنگهیۆك وا بیربکەنەوە شتێکی هەڵە هەیە❝



هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە پشکنەر زانیبووی ژوورەکەم بینیوە تا کۆتایی شەوەکە نەبێت، کە بۆ کێشانی جگەرە چووینە دەرەوەی شوقەکە. لە تەنیشت ڕاڕەوی تایبەتکراو بە بارودۆخی لەناکاوەکە دانیشتبووم، لە کاتێکدا ئەو خۆی بەسەر پەرژینی پلیکانەکانوە دابوو. سەری بەرزکردبووەوە لە ئاسمانی بێ ئەستێرەی دەڕوانی.



❞هەوڵ بدە بێ هۆکار هۆسۆك
نیگەران نەکەی، باشە؟❝



❞ نیـگەرانی تۆیـە ❝



❞ ڕێـك ❝جگەرەکەی لەسەر لێوەکانی لابرد، دووکەڵەکەی فووکردە دەرەوە و تا تێکەڵبوونی لەگەڵ هەوادا تەماشای کرد❞بـێ هـۆکار



بینینی خەڵکی وەك یونگی و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ژیانەی کە ژیاون هەروەها هۆکاری بوونی شتەکان بەو شێوەیەی کە بوون، باوەڕکردنی قورستر دەکرد بەوەی جیهان بەهێواشی بەرەو خراپتر نەدەچوو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و ستەمکاریش لە دوای یەك.

━━━











▬▬▬▬


🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

WORD COUNT: 2080

Continuă lectura

O să-ți placă și

121K 13.5K 49
تهیونگ، گربه کوچولوی داستان، با خودش فکر می‌کرد که روز های خوشش تموم شدند و در های خوشحالی تک به تک به روش بسته شدند. اما دقیقاً وقتی که فکر می‌کرد "...
62.4K 10.1K 47
"ژیانێک بێ گۆڕانکاری " "دەوردانی تاوان و ئازاردان لەمن" دەستپێک 17ـ 5 ـ 2020 کۆتای نەهاتوە 27 ـ 12 ـ 2020
118K 12K 35
▪︎شکلات تلخ▪︎ رئیس جئون از دستیار دست و پاچلفتیش ناراضیه اما چی میشه که یه شب اون رو دوست پسر خودش معرفی کنه؟ _راستی این مردی که همراهته کیه جونگکوک...