" ئەو کچە لە کوێیە!!؟ " پاشا بە خێرایی پرسی.

" لە لادێیەکی دوورە ، لادێکەی ئەکەوێتە نێوان دوو شاخەوە "

پاشا دوبارە ئومێدەوار بوو یەکسەر بە فەرماندەی ڕاگەیاند؛

" هەواڵ بڵاو بکەوە هەر کەسێک ئەو کچە پرچ سپییە بدۆزێتەوە لە لادێیەکە لە نێوان دوو شاخ ئەوا بەقەد کێشی خۆی ئاڵتونی پێشکەش ئەکەم

بەڵام پێشیان بڵێ فێڵکردن لەگەڵ پاشا کۆتاییەکەی باش نابێت! "

فەرماندە یەکسەر ڕۆشت و هەواڵەکەی بەناو وڵاتدا بڵاو کردەوە خەڵکی هۆڵەکە هەرزوو خۆیان کۆکردەوە بۆ دۆزینەوەی ئەم کچە قژ سپیە

ئەوانی دەرەوەش لەو نوسراوانەیان ئەبینی لەسەر دیواری ماڵ و دوکانەکان نوسرابوو خەندەیەکی شەیتانی ڕوخساری دائەپۆشین دەست بەجێ شمشێر و کەوانیان هەڵگرت و ڕێکەوتن بۆ لادێکە

لادێی (ڕاماس) ئەکەوێتە نێوان دوو شاخەوە بەشی سێ ڕۆژ ڕێگە دوورە لە پایتەختەوە لادێکە تەواو جیاوازە لە هەموو شوێنێکی دنیا شوێنێکی دیارە لە بواری جادوو و فێڵی ساحیر و پیرەژنە زۆرزانەکان

پاشا لەسەر کورسیەکەی دانیشت شازادەش هاتە تەنیشتی سەری دانواند وەک ڕێزێک پاشان سەری هەڵبڕی

" خۆت بە تایبەت بڕۆ بۆ ئەو لادێیە و ئەو پرچ سپییە بهێنە بۆ ئێرە بۆم .... تۆ لەهەموان خێراتری لە ئەسپسواری "

"فەرمانتە پاشای مەزن "

شازادە کورتانی سەر ئەسپەکەی گۆڕی بڕێک نان و هەنجیری وشککراوی خستە ناو تورەکەیەک لەسەر ئەسپەکە داینا شمشێرەکەی خستە کێلانی کەوانەکەشی کردە خۆیەوە هەندێک تیریشی لەگەڵ خۆی هەڵگرت

ئیتر بەڕێکەوت بۆ ئەو لادێیەی هەمووان بۆی بەڕێ کەوتون ؛ لادێی ڕاماس

ڕێگەی دوور و درێژی بڕی چەند ڕۆژ بە ڕێگەوە بوو بۆ هەر تاقێک ئەمایەوە هەندێک پشوی ئەدا پاشان خێرا بەڕێ ئەکەوتۆ ئاخر پاسەوان چۆن لەگەڵ خۆی بێنێت کە ئەو ئەوەندە خێرایە؟!



*************************


پارچە قوماشەکەی دەستی لولدا پاشان توند گوشی ئاوەکەی چۆڕایە خوارەوە ئەویش قوماشەکەی بەسەر تەنافەکەوە هەڵخست

دەست و پەنجەی بەو ئاوە ساردە تەزیبوو سور هەڵگەڕابوو بەس ئەو کێشەی نیە لەگەڵ ساردی کەشەکە ڕاهاتووە لەبەر خۆیەوە کزە ئاوازێکی ئەوتەوە هەستی ئەکرد جۆلەکەکان گوێیان بۆ هەڵخستووە بۆیە زوو زوو هەوڵی ئەدا دەنگی بەرز بکاتەوە بێ ئاگا ئەوان بۆ تیکەیەک نانی وشک لەوێ وەستاون!

پرچ بەفرینМесто, где живут истории. Откройте их для себя