گــونــاهـــبــار //
بە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەرەکەی بە تەنیا گوێی لە قسەکان گرتبوو. ڕۆشتە بەرامبەری و وتی "لێت جیائەب...