The square of love

بواسطة l-wiwi-l

35.1K 393 93

هەمیشە دەڵێن سێ گۆشەی خۆشەویستی ئەی کوا خۆشەویستیەکەی ئێمە. ئێمەش هەین ئێمەش ئەوانمان خۆش دەوێت بۆچی ناڵێن چ... المزيد

Panimula

4K 393 93
بواسطة l-wiwi-l

ـ
ـ
ـ
ـ
چێژ وەربگرن~♡

Madeleine


شەش ساڵ پێش ئێستا.

بە خەندەوە لەو مناڵانەی
دەڕوانی کە یاریان دەکرد
لە کۆڵانەکەدا ، ئەو تازە بوو
ئەوان تازە ماڵیان باری
ئەم کۆڵانەی کردبوو .

ئەویش دەی ویست یاری
بکات ، بەڵام نەی دەزانی
بۆلای کام کۆمەڵە مناڵە
بڕوات .

بەڵام چاوەکانی دوو کوڕو
کچێکی بینی کە بەیەکەوە
یاریان دەکرد بۆیە بڕیاری
دا بچێتە لای ئەوان چونکە
ئەوان تەنها سێ مناڵ بوون
وە لەوەش دەچوو هاوتەمەن
بن.

"سڵاو
مادلین جوان سڵاوی
خۆی کرد بۆ ئەوەی
ئەو مناڵانە بناسێت.

-سڵاو
کچە بچووکەکە وەڵامی
دایەوە بەڵام دوو کوڕەی
تر تەنها سەیری دەکردن
جوابی سڵاوەکەیان نەدایەوە.

"ئێمه تازە لێرەین وە
هاوڕێم نییە ئەتوانم ببمە
هاوڕێ ئێوە.
بە خەندەیەکی شیرینەوە
پرسیاری کرد ، وە چاوەڕێی
وەڵامی ئەوانی کرد .

لە ساتێکدا ئەو کچە بچووکە
وستی وەڵام بداتەوە ئەو
دوو کوڕە وەڵامی دانەوە
بە نەرێ.

:نەخێر

*نەخێر

تاکە شت بۆی مایەوە
زەردەخەنەیەکی خەماوی
بوو ، لە ساتێکدا کە ویستی
بڕوات ئەو کچە بچووکە
ئەوی وەستاند .

-هێی بۆچی ئێوە ڕەتی
دەکەنەوە من دەمەوێ
هاوڕێیەکی کچیشم هەبێت.

ئەو کچە بە قشتی وتی
سەیری ئەو دوو کوڕە
مۆنەی دەکرد کە تەنها بە
مۆنی سەیری ئەویان دەکرد.

:بەڵام ئارۆوا ئێمە بەڵێنمان
دا کەسی بێگانە نەیەتە
نێوانمان تەنها و تەنها ئەم
سیانەمان بین.

باشە وایە بچوکە بەڵام
وا دیارە ئەوان بەڵێنی
هاوڕێیەتیان بە ستوە کە
ڕێگە نادەن کەسی تر بێتە
نێوانیان .

-کێشە نییە کووکی با
ئەویش لە بەڵێنەکەدا
بێت همم تکایە من دەمەوێ
هاوڕێی کچم هەبێت، تاتا
تۆ شتێک بڵێ.

سەیری ئەو کوڕە باڵا
بەرزەیکرد کە لە هەموویان بەرزتر بوو دەی ویست
بە قشتیەکەی خۆی ئەو
کوڕانە ڕازی بکات.

*باشە تەنها لەبەر تۆ ،
بەخێربێیت بۆ نێوانمان
من جونگ کووک.

کوڕە بەڵا بەرزەکە قبوڵی
کرد و خۆی ناساند بەڵام
ئەوەی تر هێشتا خۆی مۆن
کردوە وادیارە هێشتا ئەو
قبوڵی نییه ببێتە هاوڕێیان.

"سڵاو جونگ کووک
منیش مادلین

گرنگی بەو کوڕە مۆنە
نەدا و خۆی ناساند بە
کوڕە باڵا بەرزەکە کە ناوی جونگ کوکە.

دڵخۆشی ڕویکردە ئەو
مناڵانە بەڵام مادلین هەمیشە
کێشەی لەگەڵ تایهیۆنگ
هەبوو چونکە هەمیشە
دژی دەوەستا یاخود بە
بیانوی یاری ئازاری دەدا.

بەڵام بەلای مادلینی مناڵ
پێی وابوو هەربەڕاستی
ئەوان هاوڕێن و نازانی کە
ئازاری دەدا بۆیە قسەی
نەدەکرد.

وە هەمیشە لەسەر شتی
بچووک دەبۆیە شەڕیان
وە ئارۆوا و جۆنگ کووک
پێیان پێ دەکەین لەبەر ئەو
هەڵسوکەوتانەی دەیان کرد.

مـانگی تەموزی ساڵـی
2020.


"تکایە ئارۆوا بەس
ئەمجارە تکایـە.

-نەخێر

بەردەوام بوو لە پاڕانەوە
ئەمڕۆ ئەمە دووەم کەسە
لە هاوڕێکانی کە لێی دە
پاڕێتەوە.

سەرەتا جۆنگ کووک ئێستا
ئارۆوا ئەو دوێنی نەی توانی
واجبەکانی شیکار بکات،
وە کەسیان ئامادە نین
پێی بدەن چونکە ئەمە کاری
یەکەمجاری نییە.

-بچۆ بۆلای تایهیۆنگ یان
جۆنگ کووک.

"هێی ئێوە بەخساب
هاوڕێی منن؟ جۆنگ کووک
پیی نەدام ئای خوایە
تاکە هەڵم تایهیۆنگە.

ئەو کچەکەی بە جێ هێشت
و ڕۆیشت تا تایهیۆنگ
بدۆزێتەوە باش ئەزانێ
تا شەڕ نەکەن ناتوانی لەوی
بەدەست بهێنێت.

دوای گەڕانێکی زۆر توانی
لە باخچەی قوتابخانە
بی دۆزێتەوە ، کە لەگەڵ
کۆمەڵێک کوڕ وەستا بوو

"تایهیۆنگ.

بانگی کرد تا بتوانی پێی
بڵێ بۆچی هاتوە و چی
دەوێت.

:چیت دەوێ؟.

"دەتوانی دەفتەری
واجبەکەم بەیتی من نەم
توانی دوێنی شیکاری
بکەم.

ماوەیەک بێدەنگ بوو وە
سەیری شوێنێکی تری
دەکرد لە کاتێکدا ئەم
کچە چاوەڕێی جوابی
ئەوە.

مادلین بۆ کۆتا جاری سەیری
تایهیۆنگ کرد و لەگەڵ
ئەو شوێنەی ئەو سەیری
دەکات ، ئارۆوا لەوێ وەستا
بوو لەگەڵ جۆنگ کووک
قسەیان دەکرد و پێدەکەنین.

دڵنیابۆوە کە تایهیۆنگیش
پێ نادات بۆیە وستی
بە بێدەنگی بڕوات ، بەڵام
قۆڵی گیرا.

:پێش وانا بۆمی
دەگەڕێنیتەوە

خەندەیەک هاتە سەر لێوانی
کچەکە کە هەرگیز خەندەی
وای نەکردبێت بە خێرای
سوپاسی تایهیۆنگی کرد و
نوشتایەوە بۆ ئەو دوو سێ
کوڕە و بە ڕاکردن لەوێ
ڕۆیشت .

لە کتێبخانەکە بوو خەریکی
نووسینەوەی واجبەکان
بوو نەقڵی دەکرد بۆ سەر
کتێبەکانی خۆی.

بەڵام جار جار قۆڵی ئازاری
دەدات ، بۆیە قەڵەمەکەی
داناو سەیری قۆڵی ڕاستی
کرد کاتێک کراسەکەی قۆڵی
ڕاستی بەرز کردەوە شین
ببۆوە .

خێزانەکەی ئازاری نادەن
هەرگیز وە ئەگەر بزانن
ئازاری پێ گەیشتوە دنیا
وێران دەکەن ، دوێنی لە
کاتی هەندێ دەمەقاڵی
هەمیشەی خۆی و تایهیۆنگ
کەمێک ئازاری پێگەیشت.

تایهیۆنگ هەرگیز ئازاری
پێنەگەیاندوە لە کاتی
شەڕەکانیان کە هەرچەندە شەڕەکانیان بچووکن بەڵام
هەرگیز ئازاری نەداوە بەهیچ
شێوەیەک بەڵام دوێنی
ئەو شتە گۆڕا ئەو ئازاری
دا.

شاردیەوە نەی دەویست
تایهیۆنگ شەرمەزار بکات
ئەو توڕە بوو ئاگەداری خۆی
نەبوو بۆیە هیچی نەوت.

بەڵام وادیارە ئەمڕۆ شین
بۆوەکەی زیاتر بووە ، ڕێگە
دەگرێت لەوەی دەستی
بەکار بهێنێت ، بۆیە ناچار
کتێبەکەی داخست هەموو
تەواو نەکرد چونکە بە
ڕاستی قۆڵی ئازاری هەبوو
نەی دەتوانی تەواوی بکات.

لە پۆل دەفتەرەکەی
دایەوە بە تایهیۆنگ وە
سوپاسی خۆی پێ ڕاگەیاند
دەی زانی ئێستا لەلایەن
مامۆستاکەی نەسیخەت
دەکری بەوەی واجبەکەی
تەواو نەکردوە.

؛ئەمە چیە؟

"واجبەکانە.

؛دەزانم واجبەکان بەڵام
بۆچی هەموویت تەواو
نەکردوە ، ئایا پێت وابوو
من تێبنی ناکەم.

بێدەنگ بووم دەزانم ئەگەر
لەگەڵی بڵێم بەباشەی خۆم
کۆتای نایەت ، کۆتا جار
مامۆستاکە هەناسەیەکی
قۆڵی هەڵمژی و بەجێی
هێشت دوای ئەوەی سەیری
واجبەکانی ئارۆوای کرد.

-بۆچی هەموویت شیکار
نەکرد خۆ تایهیۆنگ پێی
دایت.

"تاقەتم نەبوو هەر ئەونەم
نووسی.

-مادلین

"ئای ئارۆوا....

هاورێکی بچووکم کرد
کاتێک ئارۆوا قۆڵی ڕاستی
گرت بە توندی وە ئازاری
پێگەیاند ، کەوای کرد
ئارۆوا سەیری بسوڕمێ.

چونکە ئەونە بە توندی
قۆڵی نەگرتوە تا ئازاری
بدات ، تاکە شت مادلین
کردی خەندەیەک بوو.

دوای وانە هەر چواریان
لە کافتریاکە دانیشتبوون
وە تایهیۆنگ بەردەوام
قسەی پێ دەوت وەک
هەمیشە.

:ئاخر من گەمژەم دەفتەر
دەدەمە تۆ ئەگەر هەموویت
نەدەنووسیوە بۆ بردت.

مادلین بێدەنگ بوو ، تەنها
بەبێدەنگی دانیشتبوو گوێی
لە قسەکانی تایهیۆنگ
دەگرت کە خۆی لێ توڕت
دەکات.

ئەمە شتێکی سەر سوڕمان
بوو بۆ ئارۆواو جونگ کووک
چونکە هەرگیز مادلین
لە ئاست تایهیۆنگ بێدەنگ
نابێت.

چونکە مادلین ترساوە
دەترسێ ئەوی ترساندوە
چی ئەگەر ئەمجارە بە
شێوەیەکی خراپتر ئازاری
پێ بگەیەێت ،هەمیشە
تایهیۆنگ ئازاری پێ
گەیاندوە لە کاتی منداڵیشیان
بەڵام هەرگیز نە گەیشتۆتە
ئەو ئاستەی مادلین لە
تایهیۆنگ بترسێ.

"من دەڕۆم

تاکە شت بوو وتی وە
قەسانی بە تایهیۆنگ بڕی
و شوێنەکەی جێ هێشت
تەنانەت تایهیۆنگیشی سەر
سوڕماو کرد.

جانتاکەی لەشان بوو بەرەو
ماڵەوە ڕێی کرد ، تاقەتی
کۆتا دەرسی نەبوو بۆیە
نەچۆیە دەرسەو قوتابخانەی
جێ هێشت.

لێی ناترسێ بەڵام ئەترسێ
ئازار بداتەوە ، ئەو لە توندو
تیژی دەترسێ ئەو هەمیشە
کچێکی ئاقڵ و ژیر بووە
هەرگیز توندو تیژی بەرامبەر
نەکراوە.

جانتاکەی لەسەر بێدەکەی
دانا ، هەناسەیەکی قۆڵی
هەڵمژی تا ماڵەوە دڵنیا
بکاتەوە باشە ونەخۆش نییە
تەنها بێزار بووە بۆیە
هاتۆتەوە لە قوتابخانە.

کراسەکەی دانا مەلخەمێکی
شێدارکەرەوەی هێنا تا
بۆ قۆڵی بەکاری بهێنێت و
ئازارەکەی کەم ببێتەوە و
شوێنەواری نەمێنێت.

ئەمـە ژیانی ئەوە لەوەتەی
هاوڕێتی ئەوسیانە دەکات
تاکە کەس خەمی ئەوی
بیت ئارۆوایە بەڵام هەرگیز
تایهیۆنگ و جوونگ کووک
گرنگی بە بونی نادەن ،
با بڵێین جۆنگ کووک باشترە
لە تایهیۆنگ چونکە ئەسڵەن
ئەگەر لای ئەوانیشبێت
تایهیۆنگ وائەزانێ لەوێ
نییە.

ئەو هەمیشە کەسە زیاکەی
نێوانیا بووە کە تەنها کاتێ
ئیشان پێ بێت یان تاقەتی
کەسیان نەبێت ئەو ئەبینن و
دێنە لای

ـ
ـ
ـ
ـ

It continues...


ڕای خۆتان دەرببڕن
بیخەنە ناو ڕییدینگ
لیستەکانتانەوە

ئێوە داوای چیرۆکی
جیاوازتان دەکرد فەرموون
ئەمەش بۆ ئێوە.

هەمیشە چیرۆکی جیاواز
لالەی وینا ببینە.

مادلین شۆخ و شەنگ

ئارۆوای جوان


جۆنگ کووک


تایهیۆنگ


World
1100

واصل القراءة

ستعجبك أيضاً

88.3K 2.3K 33
A little AU where Lucifer and Alastor secretly loves eachother and doesn't tell anyone about it, and also Alastor has a secret identity no one else k...
125K 4.5K 23
فيصل بحده وعصبيه نطق: ان ماخذيتك وربيتك ماكون ولد محمد الوجد ببرود وعناد : ان مارفضتك ماكون بنت تركي !
190K 4.3K 67
imagines as taylor swift as your mom and travis kelce as your dad
45.4K 644 38
˚ · . "Welcome to FPE Oneshots!, feel free to make requests." ╰┈➤ ✎ 𝙍𝙚𝙦𝙪𝙚𝙨𝙩𝙨 𝙖𝙧𝙚 𝙘𝙡𝙤𝙨...