𝐃𝐥𝐌𝐄𝐋𝐎 | فێرڪاری 𝕾 (𝟏)

By SaiaKamal

13.3K 1.5K 1.1K

چاوەڪان زیاتر لەسەر شتانی سەرنج ڕاڪێشن... ▪️← ݾوێنێڪی بچووڪ لە شێوازی هـەمەجۆر و فێرڪاری بۆ دروستڪردنی COVER... More

The Apps
Canva
Pinterest
Meitu
Adobe Photoshop Mix
Add Text
Fonts
PicsArt
Phonto
Polarr
Remini
❝ THE TUTORIALS ❞ ↴
A Simple Cover 𝐏.𝟏
A Simple Cover 𝐏.𝟐
Plastic Doll
DarLing
Transparent Background Text
Slide Away
Illicit
Torn Papers+Hair colour
Variety of text styles 𝐏.𝟏
Variety Of Text Styles 𝐏.𝟐
Glowing Edge
Action Vibe
Ibispaint X 𝐏.𝟏
Ibispaint X 𝐏.𝟐
Video Tutorial
Pieces
Joan Of Arc
Damn Season
Ibispaint QR Code Brushes
GIF
Cassette
Cruel Summer
Dazed
The Cruel Prince

Snapseed

553 72 30
By SaiaKamal

S n a p s e e d

سڵاو👀

بەڕاستی دەمەوێت خێرا لەم ڕوونکردنەوانە
تەواو بم بۆیە زوو زوو پۆستیان دەکەم
کاتی زۆریشیان ناوێت ئەم جارە زیاتر
بە نووسین هەوڵ دەدەم چونکە
ناتوانم هەمووی بە وێنە دابنێم بەڵام
ئەوانەی گرنگە بە وێنە دایاندەنێم.


باسی Snapseed دەکەین ئەم بەرنامەیە
بۆ هەردوو سیستمی Android و iOS
بەردەستە، بە زۆری سوودم لە چەند
بەشێکی بەرنامەکە وەرگرتووە ئەگەر لێرە
بە وێنەش نیشانتان بدەم بڕواناکەم
جیاوازییەکەی تێ بکەن بۆیە بە
بەرگێکی پێشووم هەوڵ دەدەم
جیاوازییەکە زیاتر دەرخەم.




ڕووکارێکی سادەی هەیە بەڵام پێش هەموو
شتێك لە بەشی Tutorials چۆنییەتی بەکارهێنانی بەرنامەکەی تێدایە شتێکی
خراپ نییە ئەوەش بەکاربهێنن بۆ
ئەوەی زیاتر تێبگەن، هەروەها لە
بەشی Setting دەتوانن کوالیتی
وێنەکە بەرزبکەنەوە چونکە بەرنامەکە
خۆی کوالیتییەکە لەسەر %95ە،
هەروەها دەتوانن Dark Modeیش
بەکاربهێنن و بەردەستە.



کاتێك وێنەیەك هەڵدەبژێری و دێتە
سەر ڕووکاری بەرنامەکە یەکەم
بەش STYLESە کە چەند
Effectێکی ئامادەکراوی تێدایە
هەروەها Last Editی تێدایە ئەو
گۆڕانکاریەی کە پێشتر کردبێتت و
وێنەکەت پێی Save کردبێت
لە Last Edit دەردەکەوێ.

دووەم بەش TOOLSە کە زۆرینەی
بەشەکانی چاککردنی وێنەی تێدایە.

پاشان بەشی EXPORT هەیە کە چەند بژاردەیەکی Saveکردنی تێدایە.


+هەروەها بۆ زانیاری ئەو وێنەیەی
کە بە نموونە دامناوە پێشتر بە
بەرنامەی Adobe Photoshop Mix
دەستکاریم کردووە، جۆنگکوکی
داماویش ئەم جارە دەبێت تا
کۆتایی دەمی کراوە بێت lol.





ئێستا باسی بەشەکانی Tools دەکەم
بەڵام ئەم چەند بەشەی سەرەتا بە نووسین:

١- ئەگەر هێمای Tune Imageت لە هەر
بەشێکی تری بەرنامەکە بینی واتە
دەتوانی بەگشتی دەستکاری
تۆخ و کاڵی وێنەکە بکەیت.



٢-لە بەشی Details دەتوانی Structure
واتە پێکهاتەی وێنەکە بتەوتر یان سافتر دەکەی بەڕاستی نازانم چۆن ڕوونی بکەمەوە lol کە بەکارتان هێنا دەزانن مەبەستم چییە.


٣- بەشی Curves دەکرێ ڕەنگی
ڕووکاری وێنەکە بگۆڕی کە چەند
ڕەنگێکی دیاریکراوی تێدایە تەنها
ڕوونکردنەوەی لەسەر دەدەم بەڵام
بەکارهێنانی زۆر پێویست نییە.


٤- ئەمەش ناوی خۆی بەخۆیەوەتی White Balanceە بۆ هاوسەنگکردنی
گەرمی و ساردی(دەرکەوتنی) وێنەکە.



٥- بێگومان Crop ئاشکرایە بۆ
گۆڕینی قەبارەی وێنەکەیە.



٦ـ Rotate بۆ پێچەوانەکردنەوەی یان سەراوژێرکردنی وێنەیە بە ئاڕاستەی جیاوازدا.



٧- بەشی Prespective بەنزیکەیی
هاوسێی Rotateە بەڵام لەم بەشە
دەتوانی وێنەکە لاربکەیتەوە و backgroundەکەی تێك ناچێت.



٨ـ Expand بۆ گەورەکردنی قەبارەی
وێنەکەتە بەهۆی ئەوەی کە لەم بەشەدا Backgroundە دەکشێنرێت
کەمێك لەوانەیە سەیر دەربکەوێت
کە دەیکەیت بەڵام خراپ نییە.





▪️بەشی Selective بەشێکە دەتوانی بە دیاریکراوی ناوچەیەکی وێنەکە ڕوون
یان تاریك بکەی ئەم بەرنامەیە بژاردەی
تایبەت بەو جۆرە گۆڕانکارییەی زۆر
تێدایە تەنها شێوەی بەکارهێنانیان
یان ناویان جیاوازە.


▪️هەروەها ئەوەی تەنیشتیشی
بەهەمان شێوە بۆ هەمان مەبەستە
تەنها بە سیفەتی زیاترەوە.

▪️بەشی یەکەمی وێنەکە بۆ شاردنەوەی
بەشێکی کەمە لە ناتەواوی یان نەویستراوی وێنەکەت هەندێ جار بۆ سڕینەوەی
نوسراوی سەر وێنە بەکاری دەهێنم
شتێکی تا سنوورێکی دیاریکراو بەسوودە.


▪️بەشەکەی تر ئەو بژاردانەی هەیە وەك
هەموو بەشەکانی تر دەتوانی شێوەی
خوازراو بۆخۆت هەڵبژێری ئەویش بە
بەکارهێنانی پەنجەت بەلای ڕاست
و چەپدا بۆ کەمکردن یان
زیادکردنی Effectەکە بۆ بەشەکانی
تریش هەمان کردار ڕاستە.

▪️بەشی HDR گۆڕانێکی تایبەت بە
وێنەکە دەبەخشێت، ئاوا بەئاسایی
هەرگیز بەکارم نەهێناوە بەڵام
بێگومان لە Effectە ئامادەکراوەکانی
بەرنامەکەدا هەیە.

▪️بەشی Drama زۆر زۆر بەکاردەهێنم
لە گاڵتە دەرچووە👀 بەتایبەت ئەو دوو Effectەکەی کۆتایی.

▪️بەشی Glamour Glowش
ئاشکرا بۆ درەشانەوەیە.

▪️بەشەکەی تریان شێوەی فیلمەکان بە
وێنەکەت دەبەخشێت شتێکی جوانە بەڵام Effectەکانی کەمن.

▪️لە بەشی Vintageدا چەند Effectێکی
تێدایە کە دەتوانی بەگۆڕانکارییەوە
بەکاریان بهێنیت.

▪️بەشی Grunge زۆر بەکاردەهێنم ئەو
بەشەی کە لەسەر وێنەکەیە بەشێکە
لە Texture دەچێت دەتوانی بیگۆڕی
ئەو دوو نیشانە بەیەکداچووەش بۆ
گۆڕینی هەڕەمەکی ستایلەکانە، هەروەها
درۆناکەم بەکارهێنانی بۆ من کەمێك
ئیزعاجە بەڵام ئەگەر بۆ یەك بەرگ
بەکاری بهێنی کێشەت نابێت،
کێشەی من ئەوەیە کە بۆ زیاتر
لە دانەیەك بەکاری دەهێنم.

▪️ناوی خۆی ئاشکرایە👀 بۆ ڕەش و سپی
کردنی وێنەکە باشترین Effectتن بەهەمان
شێوە دەتوانی دەستکاری تۆخی و
ڕوونی Effectکان بکەیت، خۆم
زۆر بەکاری دەهێنم.


▪️بەشی Noir کۆمەڵێك Effectی
تری تێدایە بەکارم هێناون خراپ نین.


▪️بەشی Vignette بۆ زیاد لە پێویست ڕوونکردن یان تۆخکردنی وێنە بەکاردێت.

▪️بەشی Frames بۆ چوارچێوەی
وێنەیە بەڵام بەکاری ناهێنم بڕواش
ناکەم کەس بۆ بەرگی کتێب بەکاری بهێنێت.

▪️ئەم بەشە بۆ خستنەسەری وێنە
یان Overlay بۆ سەر وێنەکەی کە
هەتە بەکاردێت خراپ نییە بەڵام ئەم
مەبەستە زیاتر Adobe Photoshop Mix بەکاردەهێنم ئەوەندەی کارم
پێی بڕوات بەکاری دەهێنم.

▪️بەشی Textی ئەم بەرنامەیە
بژاردەکانی fontی سنووردارە چەند
هەڵبژاردەیەکی کەمت هەیە
هەروەها خودی خۆم بەکاری ناهێنم.





▪️لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بەمە بدەم:
کاتێك یەکێك لە گۆڕانکارییەکانی کە کردووتە
بەدڵت نییە یان دەستکاری کردنێت ئەوا دەتوانی لەڕێی ئەم بەشەوە دەستکارییان بکەیتەوە.
▬▬▬▬ 𝒟ℴ𝓃ℯ ▬▬▬▬






بەهیوام سوودی هەبووبێت🖤


▬▬▬▬

🖤And don't forget To VOTE and COMMENT guys! 🖤

Continue Reading

You'll Also Like

334 35 11
یہ کہانی ہے حارث اور فلک کی____
788 70 9
"اسے محبت نہیں ہو سگتی تھی، پھر اسے عشق ہو گیا۔" ~◇~ "Osa muhabbat nahi hosakti thi, phir osa ishq hogaya." ~◇~ "Ya allah please, please, bas bas aj...
13 0 2
BTT, học đường, hiện đại