I'm fighting for your love...

By raely_9ly

2.8K 319 11.2K

کچی باڵیۆز لێرەیە........ چونکە حەز دەکەم دوات کەوم.... لەمەوبەدوا تێکەڵی هەموو کارەکانت دەبم..... یا بەڕاستی... More

ماچی یەکەم ♥︎
نامەوێت نیگەرانبن♡
خۆشەویست♡
جۆنگکووک هی منە♡
خەوتن لە ماڵی ئەو♡
گەرم و سارد ♡
‌نەخۆش♡
شکانەوە♡
خیانەت ♡
دیارنەمان♡
گۆڕانکاری
دیمەن
دەنگی دایکم ♡

یاری بۆسانگ ♡

169 20 1.1K
By raely_9ly

pov bosang

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە کاتێک
خۆرەکە زۆر بێزاری دەکردم

ئازارێکی زۆر لە جەستەم پەیدابوو
کاتێک ویستم هەڵسمەوە

بیرم هاتەوە کە لەسەر سۆفاکە خەوتووم

ئەو نەفرەتیە ڕێگەی نەدا بڕۆمە ژوورەکەی

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگە بۆ باوکم

وەزیری ناوەخۆی ڕووسیا سەردانمان دەکات
بێگومان باوکم پێشوازیەکی گەرمی لێدەکات
هەر لە فڕۆکەخانەوە تاکو دەڕواتەوە

هەر بۆیە ئاهەنگێکی گەورە ڕێکخراوە بە بۆنەی
دەست نیشانکردنی جێگرەوەی
باڵیۆزی فەرمی بەرگری نیشتمانی ڕووسیا

واتا باوکم،جێگرەوەی بۆ دیاری دەکەن

وە نۆژەنکردنەوەی کۆنسۆڵ خانەی فەرمی ڕووسیا
لە کوریای باشوور

بێگومان ئێمە هاوکاریەکی گەورەی کۆنسۆڵ خانەکەمان
کرد بۆ نۆژەنکردنەوەکەی
بێگومان سەرۆکی وڵات هاوکاری کردین و
ڕازی بوونی خۆی ڕاگەیاند

بەهەرحاڵ ئەمڕۆ پلانێکی زۆر گەورەم هەیە

هۆشم هاتەوە کاتێک گوێم لە زەنگی مۆبەکە بوو

باوکمە
نەفرەتی لەوانەیە زانیبێتی کە لە ئەمشەو لەماڵ نەبووم

.
.
.
.
.
.
.

pov jongkook

بەهۆی دەنگە دەنگ و  تیشکی خۆرەکەوە
خەبەرم بوویەوە

بیرم کەوتەوە کە سانگ لە ماڵەکەم خەوت
دوێنێ شەو

بۆیە ڕۆشتمە خوارەوە
بینیم موبەکەی لەپێش خۆی داناوە
و
دەستی بە سەریەوە گرتووە

(تۆ کەسێکی ئاسایی نیت تاکو لەهەر شوێنێک ویست بمێنیتەوە، بۆسانگ، باش گوێم بۆ بگرە
ئەمجارە تۆ دەکوژم
بزانم فەرمانەکانی من و یاسای ماڵەکەمت پشتگوێ خستووە،دوای ئاهەنگەکە دوو قسە دەکەین)

(نەفرەت لە خۆت و یاسای ماڵەکەت و فەرمانەکانت)
سانگ وتی دوای ئەوەی مۆبەکەی بەسەر پیاوەکەدا داخستەوە

هەستم کرد کە دەگریت

(سانگ؟)
بەهێواشی ناویم هێنا

(هێی،وابزانم خەبەرم کردیتەوە داوای لێبووردن دەکەم
هەر خۆی ئێستا پێویست دەکات بڕۆم
بمبوورە،دوێنێ شەو هەراسانم کردیت
نەدەبوایە زۆریت لێبکەم تاکو لێرە بمێنمەوە
دووبارە بمبوورە)
وتی کاتێک مۆبەکەی جانتاکەی هەڵگرت
وە دەیویست بڕوات

(نەخێر بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆیت
من داوای لێبووردن دەکەم
کە ڕێگەم نەدایت بێیتە ژوورەکەم
وەکو قەرەبوویەک ڕێگەبدە خوانی بەیانیت بۆ  ئامابکەم)
دەزانم ڕەتی ناکاتەوە،چونکە دەزانم
گەر بۆ چرکەیەکیش بێت حەزدەکات لام بێت

(بمبوورە بەڵام بەڕاستی درەنگ کەوتووم
بەڵام بەڵێن بدە جارێکی تر بۆمی ئامادە بکەیت)
چی وامزانی ناڕوات گەر کاتی زیاتری هەبێت
بۆ مانەوە لەگەڵم

(زۆر باشە، کەواتە خوات لەگەڵ)
نامەوێت زۆری لێبکەم
چونکە چاوەکانی پڕ بوونە

(خوات لەگەڵ)

دوای ڕۆشتنی ئەو ڕۆشتمە ژوورەکەم
وە شاوەرێکی پێنج خولەکی زۆر باشبوو

تەنها بەشی خوارەوەم کردە بەرم
ویستم خواردنێک بۆ خۆم ئامادە بکەم

کاتێک بەفرگرەکەم کردەوە
هیچی تیا نەبوو

جۆنگکوکی گەمژە
گەر ئەم کچە وتبای باشە دەمێنمەوە
ئەوکاتە چیت پێیدەدا تاکو بیخوات

ویستم بڕۆم خۆم بگۆڕم تاکو
شتێک بکڕم بۆ ئەوەی بیخۆم

لەناکاو

زەنگی دەرگاکە لێیدا
وا دیارە شتێکی لەیاد کردووە

پانزە خولەک نابێت ڕۆشتووە

کاتێک دەرگاکەم کردەوە
ئێستا
ئەوە چی دەکات لێرە ؟؟

.
.
.
.
.

pov bosang

پلانەکەم گەورە تر دەکەم
دەبێک باوکم شۆک ببێت لەو ئاهەنگەی
خۆی ڕێکیخستووە

ئێوە تەنها سەیر کەن و ببینن

خەریکە من و هاوسەرە سۆزانیەکەی
بە یەک بەراورد دەکات

ئاخۆ من سۆزانیم تاکو هەر شەوەو
لەماڵی کوڕێک بمێنمەوە

جۆنگکوک یەکەمین کوڕە لەماڵەکەی مابێتمەوە
چونکە
متمانەی تەواوم پێیەتی کە کارێکی هەڵە ناکات
چەنێک لەخۆم دڵنیام دوو ئەوەنە لەو دڵنیام

بە هەرحاڵ
لە یەکێک لە گەورەترین ڕێستۆڕانتەکان لامدا
کە تایبەتە بە خوانی بەیانی

دواتر دوو ئایس کۆفیم لەگەڵ دەستی خۆم کڕی
وە ڕۆشتم بۆ کۆمپانیایەک

(بەخێر هاتیت خانمەکەم سەرۆک چاوەڕوانتە)
سکرتێرەکەی وتی کاتێک دوام کەوتبوو

دەرگاکەی بۆم کردەوە و منیش ڕۆشتمە ژوورەوە

دووبارە وەکو هەموو کاتێک
لەنێو فایلەکان نوقوم بووە

(هەرگیز ناگۆڕێیت)
وتم کاتێک ئایس کۆفیەکەم دا پێی

(یەکێک نەزانێت دەڵێت زۆر لەمێژە یەک دەناسین)
؟؟

(هێی مەبەستت چییە؟دوو ساڵ بەسنییە
تاکو بتناسم؟)
من بە دووساڵ نزیکەی دوانزە خۆشەویستم هەبووە

(باشە تەواو،بۆچی ویستت یەک ببینین؟)
بەڕاستی زۆر ساردە

(تەنها بیرم کردبوویت)
ویستم زۆر مەکراوی دەربکەوم

(درۆ مەکە،پێم بڵێ دووبارە خەریکی چ یاریەکیت؟)
سوێند دەخۆم ئەمە دەتوانێت مێشکم بخوێنێتەوە

(بەڵام ئەمجارە یاریەکی زۆر گەورە دەبێت
ئەم شەو هەموو میدیاکان چاویان لەسەر من دەبێت
و لەهەموو لایەک وێنەی من بڵاو دەکرێتەوە
ئەمشەو یاریە ئاگرینەکان هێندەی من
سەرنج ڕاکێش نابن)
ئەمشەو یاری بۆسانگ دەست پێدەکات

(هێی،منداڵ خەریکی چیت ئاگاداربە،ئەمشەو
شەوێکی زۆر گرینگە هەم بۆ وڵات هەم بۆ باوکت
بۆیە هیچ کارێکی گەمژانە نەکەیت)
بۆچی هەمووان وادەزانن من منداڵم

نەفرەتیانە ڕقم لێتانە

(من منداڵ نیم وە تەنها سەیر بکە
ئەمشەو چی دەکەم)
دوای تەواو کردنی قسەکانم
ئایس کۆفیەکەم بە جلەکانی داکرد

جلی فەرمی بەتامی ئایس کۆفی

(هێی ئەوەچیت کرد،
بۆسانگ وەرە بۆ ئێرە مشکی بچووک)
ئەمە دەرس لە هیچ شتێک وەرناگرێت

(بێدەنگ بە جورجی گەورە)
وتم ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکەی

(پێموابێت گەورەکەت پێویستی بەتۆیە)
سکرتێرەکەش ڕای کردە ژوورەوە

بەڕاستی گەمژەن

.
.
.
.
.
.

دوای ئەوە پەیوەندیم بە بارێکەوە کرد
هەرچۆنێک بێت ڕازیم کرد
کە لۆسام بهێنێت بۆ پاڕکێک

پێنج ساڵ دەبێت دوورم لە سیاسەت و میدیاکان
بۆیە خەڵک ئەوەنە نامناسنەوە

بۆیە داوم لێکرد لە پاڕکێکی چۆڵ و ئارام و فێنک
یەک ببینین

ئەویش لۆسامی هێنا
دوای شەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر
پێکهاتینەوە

بەڵام بەو مەرجەی دوای جۆنگکووک
یاری بە هیچ کوڕێکیتر ناکەم

هەر خۆی من یاریان پێناکەم بەڵام
دوای ماوەیەک لە پەیوەندی
ئەوان لێم سارد دەبمەوە
چونکە لەگەڵیان ناخەوم وە حەز بە دروستکردنی پەیوەندی جەستەیی ناکەم و قێزم دەبێتەوە

بەڵام بەڕاستی ئەمجارە خراپ جۆنگکووکم دەوێت
خراپ هۆگری بووم،هەرچەندە ئەمە بۆمن خراپە
چونکە باوکم ڕێگە نادات

بەڵام گەر ئەویش منی بوێت وە خۆشی بوێم
لە دڵەوە نەک لەڕووی جەستە و پارەوە

من دەجەنگم
من دەجەنگم بۆ خۆشەویستی ئەو
بێگومان گەر ئەویش بجەنگێت
گەر ئەویش بۆ خۆشەویستیم بجەنگێت
ئەوکات
ئێمە دەجەنگین بۆ خۆشەویستی

(هێی خەیاڵکردن لەگەڵ ئەم کوڕە بەسە
ئێستا کاتێ خۆ ئامادەکردنە بۆ ئاهەنگەکە)
بارێک وتی کاتێک لۆسام خەریکی پەیوەندی کردن بوو
بە مەیکئاپ ئاڕتێستەکەی، ئێمە لە ماڵەوە خۆمان ئامادە دەکەین چونکە من لە ئارێژگاکان ناتوانم هەناسە بدەم
لۆسامیش بەهەمان شێوە بەڵام بارێک گوێی پێنادات

(تەنانەت خەیاڵ کردنیش لەگەڵ ئەو ئارام بەخشە
دەی کەواتە با بڕۆین)

.
.
.
.
.
.

دوای ئەوەی خوانی نیوەڕۆمان خوارد
ڕۆشتینەوە ماڵەوە

کاتێک ڕۆشتمەوە ماڵەوە

کات‌ژمێر 2:10 خولەک بوو
ئاهەنگەکە کات‌ژمێر 6:00 ئێوارەیە 

واتا ئاهەنگەکە کاتێکی زۆر دەخایەنێت
بۆ نموونە تاکو کات‌ژمێر 10:00 شەو

دوای کەمێک یاری کردن
و گۆرانی وتن

ڕۆشتمە ژوورەکەم
و بانگی خزمەتکارە تایبەتیەکەم کرد

(سۆمی ئەوان دەگەڕێنەوە؟)
لێیم پرسی چونگە نامەوێت باوکم ببینم
گەر پێش ئاهەنگەکە بیبینم پلانەکەم تێکدەشکێت

(نەخێر خانمەکەم، خاتوون ڕۆشتە ئارێژگا
وە بە باوکتی وت کە بێت بە دوایدا
و نایەنەوە ماڵ
وتی پێویستە ئێمە پێش هەمووان ئامادە بین)
ئایخوایە چۆن باوکمی کردوە بە پاسەوانی خۆی

(زۆر باشە)

.
.
.
.
دوای ئەوەی خۆم ئامە کرد  بۆ کۆتا جار
سەیری ئاوێنەکەم کرد

مەیکئەپەکەم و قژم گونجاون لەگەڵ یەکتری

وە جلەکانم جوان و سادەن
بەڵام ئێکسواراتە ئەڵماسەکان
سەرنج ڕاکێشیان کردووە

کات‌ژمێر 5:15 خولەکە

ڕۆشتمە نێو ئۆتۆمۆبێلەکەم کە دوو سەیارە
لە دوای و لە پێشی هەبوون

ناونیشانی ماڵی ؟؟؟ م بە شۆفێرەکە وت

.
.
.

کاتێک گەشتم لەدەرگاکەم دا بەڵام کراوە بوو
ڕۆشتمە ژوورەوە
دەنگە دەنگ لە سەرەوە دەهات
بۆیە ڕۆشتمە ژوورەکە
دەرگاکە کرابۆیەوە سەیرم کرد
کە چۆن جلەکانی لەسەر
تەختەی خەوەکە داناوە و سەیریان دەکات

خۆم بە دەرگاکەوە نووساند

(وادیارە خۆشەویستەکەی من زۆر شڵەژاوە)
سەرنجی ئەوم بۆ لای خۆم ڕاکێشا

(تۆ شێتی چۆن ئەم جلانە لەبەر دەرگا دادەنێیت
و دەڕۆیت بێ ئەوەی هیچ بڵێیت
ئەسڵەن ئەم ئاهەنگە پڕە لە سەرۆک وەزیرەکان
من چ کارم هەیە لەوێ؟)
بەتووڕەییەوە هاواری دەکرد لەسەرم

(بەمن چی من تەنها خۆشەویستەکەم بە جیهان دەناسێنم، دواتر تۆ چیت لە وەزیرەکان و کوڕی وەزیرەکان کەمترە،ها؟)
منیش هاوارم دەکرد

(چیم کەمترە،ها ئەسڵەن بڵێ چیت هەیە
نە کۆشکێکی گەورە نە پاسەوان وە نە پارە
دەی ئێستا چیم هەیە خاتوو بۆسانگ؟)
دووبارە توڕەبوو

(خۆ وتم گەر ببیت بە خۆشەویستم هەموو ژیانت دەگۆڕێت...)
قسەکانی پێ بڕیم

(واتا دەتەوێت ببم بە خۆشەویستت
تاکو پارەم هەبێت
وامزانی بەڕاستی خۆشت دەوێم
خەریکبوو منیش خۆشم بوێیت)
من چیم کرد ؟؟

(مەبەستم ئەوە نەبوو
تۆ تووڕەت کردم تکایە وامەکە من بەڕاستی زۆرم
خۆشدەوێیت زۆر، زۆر زیاتر لەوەی بیری لێدەکەیتەوە
تکایە جۆنگکووک تکایە وامەکە)
لەئەرزەکە دانیشتم
تەنانەت نازانم چۆن دانیشتووم بەهۆی ئەم عەزیەوە
وە خەریکبوو بەڕاستی بگریم

(هێی هەڵسەوە من نەمدەویست بتگریێنم سانگ
هێوربەرەوە، تەواو ئازیزەکەم
هەموو شتێک باش دەبێت)
دەمزانی کە ئەو لە باوەشم دەکات

(تکایە جۆنگکووک پێویستم بەتۆیە لەگەڵم وەرە
بۆ ئاهەنگەکە،تۆ خۆشەویستی منی وە ناتوانم بە تەنها بڕۆم )
دەی ڕازیبە

(تکایە سانگ......)

.
.
.

دوای مناقەشەیەکی زۆر ڕازیم کرد لەگەڵم بێت کات درەنگی کردووە بۆیە خۆم قژیم چاککرد

زۆر لەوە نایابترە کە بیرم لێیدەکردەوە
کێشەکە لەوە نەک لە جلەکە
هەرچی لەبەر بکات هەر جوانە

بەهەرحاڵ

بەیەکەوە ڕۆشتینە نێو ئۆتۆمۆبێلەکە

(بەرەو ئاهەنگەکە)
شۆفێرەکەش گلەیی نەبوو

.
.
.
.
.
.
.
.

࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏࿏
ئەوە چی دەکات لێرە

مەیکئاپ و قژم گونجاون لەگەڵ یەکتر

جلەکانم جوان و سادەن

بەڵام ئێکسواراتە ئەڵماسەکان،سەرنجڕاکێشیان کردووە

خۆم قژیم چاککرد

زۆر لەوە نایابترە کە بیرم لێی دەکردەوە

بۆیەنباخە بچوکەکەم دەست نەکەوت بۆیە
ئێوەی وای دابنێن وەکو وێنەی سەرەوەیە

جا
داوای لێبووردن دەکەم بۆ دوا کەوتنی
هەرچەندە دەبوایە وشەکان کەمبن بەڵام پاڕتی زۆر بن
بەڵام ئەم پاڕتە گەر لەوە کورت تربایە مانای نەئەبوو
بۆیە

هیوادارم ڕێز لە ماندوو بوونم بگرن
بە کردنی کۆمێنت و ڤۆت

سەیری چیڕۆکەکانی تریشم بکەن
پەشیمان نابنەوە

وانەکانم دواخست تاکو پاڕت بۆ ئێوە بنووسم
لەکۆتاییدا

words 1370

خۆشمەوێن

💲🌑🎧♟️🗝🕳️



Continue Reading

You'll Also Like

566K 19.3K 144
Read and find out...
14.5K 1.6K 16
"تۆبەخۆت ئەڵێی دایک" ئێڵێن بەگریانەوە پشتی لە ئێلا کرد. ... "جۆنکوک ئێمە یەکمان خۆشەوێت بەمەدەڵێت هاوسەرگیری ها...
5.6M 230K 68
The story of Abeer Singh Rathore and Chandni Sharma continue.............. when Destiny bond two strangers in holy bond accidentally ❣️ Cover credit...
3.2K 159 46
A few years later it's Shea, Diamond, Michael Jr (Messiah) and Shaela, The family move out of state into their 4 bedroom 3 bathroom house where every...