Crazy On The Street

By hailin_jk

62.9K 8.7K 14.5K

" کاکە بۆچی رێگریم لێ دەکەی ئەوە خەونی منە" ؟!! "" تۆ نابێ ئەو کارە بکەی دەبێت لە ماڵەوە دابنیشی تێدەگەی؟ ""... More

پێشەکی
1
2
3
4
5
6
7
8
9
چیرۆکی نوێ
10
11
12
13
14
15
16
17
18
20
21
22
23
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43 End

19

1.2K 183 510
By hailin_jk


[vote]

[comment]

[follow]

**********

دەنگی پێڵاوەکان نزیکتر و نزیکتر دەبوون لەو کچە خەوتووە بێ نازە ،لەبەردەمی دانیشت و دەستی هێنا بە قژیدا پاشان بۆ شانی و ملی لەکۆتایدا بۆ سنگی!

بە قێزەونی دەستی هێنا بە سنگیدا کە وای کرد بەخراپی راچلەکێ لەخەوەکەی و شۆک بوو کاتێک ئەو پیاوەی بینی لەبەردەمیدا کە بە شێوەیەکی ناشرین دەست دەهێنێت بە جەستەیدا

خۆ ئەو شێتە نەیدەزانی کە ئەوە کارێکی ناشرینە و نابێت کەس دەستی لێ بدات ئەقڵی پێی نەدەشکا بەڵام سەرەڕای ئەوە هەستی بە ترس دەکرد کە یەکێک بەو شێوەیە دەست لە جەستەی بدات و بەلایەوە ناخۆش بوو

لیڤیا :ئااا لاچۆ (بە ترسەوە هەوڵیدا ئەو پیاوە سەرخۆشە لەخۆی دووربخاتەوە بەڵام هێزی نەبوو)

!!!! :ماچێکم بەرێ جوانکیلە دەی (بە سەرخۆشی لێوی هێنایە پێشەوە)

لیڤیا دەستی لەسەر دەمی پیاوەکە دانا و هەوڵیدا دووری بخاتەوە

لیڤیا :نا نەخێر ماچ نادەم  بڕۆ ماچی خواردن بکە سکت تێر دەکات (بە ئاسایی)

پیاوەکە گوێی نەدا بە هیچ شتێک و هەوڵی داکەندنی جلە تەڕەکانی لیڤیای دا تا ئەو کارە قێزەونەی لەگەڵ بکات لەسەر شەقام؟

بۆنا؟ خۆ ئەو شێتە و نازانێ وە ئەویش سەرخۆشە!

دەستی برد بۆ بلوسەکەی لیڤیا و دایکەند کە جلی ژێرەوەی بەدیار کەوت لیڤیا لەسەرمادا جەستەی سڕ ببوو بەتەواوی سارد بوو.. بەڵام هەر کە پیاوەکە لێوی نزیک کردەوە و دەستی کردە ماچکردنی ملی.... لیڤیا لەناکاو هاواری کرد و گریا بەتوندی پاڵی نا بە پیاوە سەرخۆشەکە هاوسەنگی لەدەست دا و سەری بەر زەویەکە کەوت و لەهۆش خۆی چوو، لیڤیا دەستەکانی لە قژی ئاڵاند و رایدەکێشا پاشان بەتوندی نینۆکی لە قۆڵەکانی دەدا کە برینداری کردبوو

کاتێک ئەو سەرخۆشە ماچی لیڤیای کرد راستەوخۆ هەموو رووداوەکان هاتنەوە پێش چاوی لیڤیا کاتێک دەستی لێ دەدرێ لەلایەن جیۆن و کە هاواری دەکرد.. لیڤیا نازانێت ئەو کچە خۆی بوو بەڵام دەنگی هاوار و گریانەکانی بەتەواوی دەروونی لیڤیا دەشێوێنن!

دوای ماوەیەک لیڤیا ئارام بوویەوە فرمێسکەکانی سڕی و سێری جەستەی خۆی کرد پاشان پیاوەکە کە بێهۆشە، سەرنجی چووە سەر ورگە قەڵەوەکەی ئەو پیاوە کە وەک ژنی دووگیان ورگی گەورە بوو  هەستا لێی نزیک بوویەوە پەنجەیەکی لێدا ورگی زۆر نەرم بوو پێکەنی پاشان لەسەر سکی پیاوەکە  دانیشت و هەڵبەز و دابەزی دەکرد

وەک ئەوەی یاریەکی منداڵانە بێت پێدەکەنی و دڵخۆش بوو بەڵام ماندوو بوو بۆیە هەستا و بلوسەکەی خۆی هەڵگرت و دەستی کردە ڕۆشتن

ئەوێ بە تەواوی چۆڵ بوو چونکە نیوە شەو لایداوە و ئێستا خەڵک خەوتوون تەنها ئەو کچە بەستەزمانە نەبێت لە ئەنجامی کارە خراپەکانی براکەی حاڵی گەیشتە ئێرە و شێت بووە، ئەو کچێکی زیرەک و تێگەیشتوو بوو هەم جوان هەم ئاقڵ کۆڵی نەدا و دوای هەموو ناخۆشیەکانی ژیانی گەیشتە خەونەکەی هاوڕێی بەوەفای ناسی و دڵخۆش بوو بەڵام هەموو شت کۆتایی هات دوای کارە نەشیاوەکانی براکەی... هاوپیشەکانی شانازیان پێوە دەکرد کە کچێکی هێندە چاونەترس و بەهێز لەگەڵیان کاردەکات بەڵام ببینە ئێستا لەکوێیە؟!

لەسەر شەقام و بە شێتی؟!

قاچەکانی ماندوو بوون هێندە ڕێ بکات بۆیە لەبەردەم دوکانێکی بچووک دانیشت کە داخرابوو ئەوێ بەتەواوی تاریک بوو بلوسەکەی لەبەر کرد بەڵام نەیزانی و دیوی ژێرەوەی بۆ دەرەوە بوو!

قۆڵەکانی ئازاریان هەبوو بەهۆی ئەوەی نینۆکی لێدابوو بەڵام چی بکات؟ بۆیە چاوە جوانەکانی هەر زوو خەو بردنیەوە

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

جۆنگکووک : دەمەوێ بچمە لۆس ئەنجۆلس فڕۆکە تایبەتیەکە ئامادە بکەن ماوەیەک کارەکانی ئەوێ بەڕێوە دەبەم (بە ساردی وتی کاتێک چاوەکانی لەسەر پەراوەکانی بەردەمی بوو قسەکانی ئاراستەی ئەو پیاوەی ئەوێ کرد)

دایجیل :بەڵێ بەڕێز جیۆن (بەڕێزەوە وتی ڕۆشتە دەرەوە تا فەرمانەکانی جیۆن جێبەجێ بکات)

جیۆن قەڵەمەکەی دەستی فڕێدا سەری بۆ دواوە گەڕاندەوە چاوەکانی داخست و بیری لە رووداوەکانی پێشوو دەکردەوە بەڵێ دوو هەفتە تێپەڕ بووە بەسەر ئەو کاتەی ئەوانی کوشت و لیڤیای بە شێتی فڕێدایە سەر شەقامەکان!....

زەردەخەنەیەک هاتە سەر لێوەکانی کاتێک بیری کردەوە کە چۆن بە دەستەکانی خۆی پارچە پارچەی کردن ئەو کاتە هەستی بە ئاسوودەیی کرد

دەی ئەوە کەسایەتی دووەمی جیۆنە کەسایەتیە شاراوەکەی ناخی (جیۆنی دڕندە)

بە دڵخۆشی هەستایەوە چاکەتەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوەی ئۆفیسەکەی کە لە کۆمپانیا گەورەکەی بوو

جۆنگکووک : بڕۆ فڕۆکەخانە (بە شۆفێرەکەی وت و سوار ئۆتۆمبێلەکە بوو )

شۆفێر :بەسەرچاو بەڕێزم

...............

لەنێو فڕۆکەکە بوو خەریکی خواردنەوە بوو کاتێک سێری موبایلەکەی دەکرد بەڵام لەناکاو هەستی بە بێزاری کرد و موبایلەکەی دانا خەیاڵی ڕۆشت بۆ ئەو کاتەی کە لیڤیا فڕۆکەوان بوو سەرەتای یەکتر بینینیان و ئەو کاتەی ملپێچەکەی پێدا وە ئەو کاتەی لەدەستی سەگە تایبەتیەکەی ڕزگاری کرد کە خەریک بوو گازی لێ بگرێت!

هەموو ئەمانە لە مێشکی جیۆن دا هاتووچۆیان دەکرد سەری جولاند بۆ ئەو بیرکردنەوە شێتانەی

جۆنگکووک : ژنی شێت هههه!

پاڵکەوت و قۆڵەکانی لەسەر چاوی دانا بەمەبەستی خەوتن....

.
.
.
.
.
.
.

بەنێو بازارەکەدا دەگەڕا و سێری کەلوپەلە جوانەکانی دەکرد بێ ئەوەی نزیک بێتەوە چونکە لە چەند شتێک نزیک بوویەوە بەڵام خاوەنەکانیان زۆر بە ناشرینی دەریان دەکرد بۆیە لیڤیاش ترسا و چیتر نزیک نەبوویەوە...

چاوەکانی کەوتنە سەر چاکەتێکی زۆر جوانی ڕەنگ بێجی کە لەبەشی ناوەوەی دوکانەکە دانرابوو بەهۆی دیوارە شوشەییەکەوە دیار بوو زۆری بەلاوە جوان بوو لێی نزیک بوویەوە دەستی لەسەر شووشەکە دانا و سێری دەکرد کە چاوەکانی دەدرەوشانەوە...

لیڤیا :چەن جوانە (بە دڵخۆشی)

بەڵام لەناکاو کەوتە سەر زەویەکە چونکە کەسێک پاڵی پێوە نا

???? :شێتی پیس چۆن دەست دەدەی لەو دیوارە شوشەیە هەموویت پیس کرد بە دەستە بۆگەنەکانت (بە تووڕەیی و هاوارەوە)

لیڤیا : م من حەزم لەوەیە (بە داماوی و ترسەوە وتی و پەنجەی راکێشا بۆ چاکەتەکە)

???? :لاچۆ لێرە هەی شێت ئەوە بۆتۆ نیە سێری خۆتت کردووە بە بلوسێکی کۆن و نەعلی دڕاو دەتەوێ ئەوە ببەی؟ قەرەج ( بە سوکایەتی و قێزەوە)

لیڤیا لەسەر زەویەکە هەستایەوە کە جلەکانی زیاتر تەڕ بوون چونکە سەر زەویەکە بەهۆی بارانەوە تەڕ ببوو

لیڤیا : ئاخر حەزم لەوەیە زۆر جوانە (بە چاوی فرمێسکاوی)

پیاوەکە زیاتر خۆی نەگرت و زلەیەکی لە لیڤیا دا پاشان قژی گرت و هاواری بەسەر رووخساریدا دەکرد جنێوی ناشرینی پێدا لەکۆتایدا دووری خستەوە لە خۆی چویەوە نێو دوکانەکەی

لیڤیا دەستی بە گریان کرد بەهۆی ئازارەوە سەری داخست و دەستی لەسەر ڕووخساری دانا

لیڤیا : م من سەرمامە (بە گریانەوە وتی خۆی لەباوەش گرت بەڵام بۆنی شتێکی زۆر خۆشی کرد ئارام بوویەوە فرمێسکەکانی سڕی و دوای بۆنەکە کەوت)

چاوە تەڕەکانی درەوشانەوە کاتێک فڕنی سەمونی بینی ئەوە بۆنی سەمونی گەرم بوو کە بازارەکەی پڕ کردبوو لە بۆنە خۆشەکەی دەستی لەسەر سکی دانا وەک منداڵ ڕای کرد بۆلای

لیڤیا : یاا زۆر خۆشە (بە دڵخۆشی وتی کاتێک هەموو ددانەکانی دیار بوون کە زۆر کیوت دەری خستبوو)

کوڕەکە سێری لیڤیای کرد کاتێک سەمونەکانی چاک دەکرد کە تازە لە فرنەکە دەری هێنابوو

کوڕ : دەتەوێ؟

لیڤیا بەخێرایی سەری بە بەڵێ جولاند بە دڵخۆشی چەپڵەی لێدا

کوڕەکە زەردەخەنەی کرد پاشان دوو سەمونی بۆ خستە زەرفێکەوە پێی دا

کوڕ : دەتەوێ ئاوت پێ بدەم؟ (بە هێمنی وتی چونکە هەستی کرد کە چەندە ماندوو تینووە)

لیڤیا :پێمی دەدەی؟

کوڕەکە بوتڵێک ئاوی بۆ راگرت... لیڤیا بە خێرایی لێی وەرگرت و بەشێکی خوارد چونکە زۆری تینوو بوو

پاشان لیڤیا سێری کوڕەکەی کرد سەری بۆ دانەواند و بەخێرایی ڕای کرد وەک منداڵێک کاتێک یاری بە زەرفە سەمونەکەی دەستی دەکرد

لیڤیا :لا لا لا گۆرانی دەڵێم سێرکەن من گۆرانی دەڵێم لا لا لا لا ( بە پێکەنینەوە دەڕۆشت و وشەی سەیر سەیری دەوت لەلای خۆی وەک گۆرانی وابوو)

لەسەر زەویەکە دانیشت و بە برسیانە سەمونەکانی دەخوارد هەموو تەواو کرد و پاشان پاڵکەوت و دەستی لەسەر سکی دانا بەڵام لەناکاو پژمی...

دووبارە پژمیەوە دەستی کردە پێکەنین چونکە بەلایەوە شتێکی خۆش بوو هێندە دڵ پاک و بێتاوان بوو نەیدەزانی نەخۆش کەوتووە و تەندرووستی بەرەو خراپبوون دەچێت....

لەسەر زەویەکە پاڵ کەوتبوو کاتێک خەڵکی بەلایدا دەرۆشتن و هەندێک لە کوڕەکان بە پیسی سێری جەستەیان دەکرد بەڵام خۆ لیڤیا هیچ نازانێ؟!

لەناکاو هەستی بە تێکچوونی گەدەی کرد و راستەوخۆ ڕشایەوە هەموو ئەوەی خواردی هێنایەوە دەرەوە

ژنێک : یاعع شێتی گەمژە کەمێکی مابوو من پیس بکەی بێڕەوشت (بە تووڕەی وتی و هاواری بەسەردا کرد بەڵام لیڤیا تەنها بە داماوی سێری کرد)

لەسەر زەویەکە هەستایەوە بە قۆڵی بلوسەکەی لێوی سڕی و دوورکەوتەوە

..................

کاتژمێر حەوتی شەوە بەو پێیەی کە وەرزی زستانە زوو خۆر ئاوا دەبێت لیڤیا بە بەردەم چێشتخانەیەک تێپەڕی بەڵام بۆنی خواردنەکان تەواوی شوێنەکەی گرتبۆوە

کەمێک وەستا و سێری چێشتخانەکەی کرد گارسۆنەکەی بینی کە خواردنەکانی دەگواستەوە بۆنی دەهاتە دەرەوە کە بەر لوتی لیڤیا کەوت

ڕووخساری گرژ کرد لەو بۆنە ناخۆشەی، دووبارە ویستی رشانەوەی هەبوو بەڵام خۆ هیچ شتێک لە گەدەی دا نیە نە نان نە ئاو؟ ئیتر چی بهێنێتەوە؟

بەخێرایی ڕۆشت لەوێ لەژێر یەکێک لە دارەکانی شەقامەکە دانیشتوو یاری بە گەڵا وەریوەکان دەکرد کە کەوتبوونە ژێر دارەکە

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دوو مانگ و دوو هەفتە تێپەڕی بەسەر هەموو شتێکدا جیۆن بەردەوامە لە کارکردن و بەدەستهێنانی ناوبانگی زیاتر تا ئێستا لە لۆس ئەنجلۆسە و بەردەوامی بە کارە جیاوازەکانی دەدات.....

یۆنگی! ئەو باری دەروونی زۆر خراپ بوو لەدوای براکانی ئەوە بۆ ئەو قورس بوو کاتێک ئەوانی لەدەست دا زۆر رووخا زۆر ئازاری چەشت بەڵام چیتر نەی ویست بەو شێوەیە بەردەوام بێت و کچان فریو بدات و بیان کوژێت چونکە جیۆن نازانێت کە یۆنگیش هاوڕێی ئەوان بووە.... ئێستا ئەو چارەسەر وەردەگرێت لەلای دکتۆری دەروونی دەرمان بەکاردەهێنێت و تەندرووستی زۆر باش بووە چیتر وەک کەسێکی دەروون نەخۆش نیە!

ئەو پارەیەی کە هەی بوو دوکانێکی موبایل و کۆمپیوتەری دانا چونکە شارەزایە لەو بوارەدا وە حەزی پێیە.... پێی وایە کە جیۆن لیڤیاشی کوشتووە ئەو نەیتوانی لیڤیا لە دڵی دەربهێنێت چونکە بەڕاستی ئەوی خۆش ویست و ئاشقی بوو!

لیڤیا! هەمیشە تووشی خوێڕیەکانی سەر جادە دەبێت، وە قسە و سوکایەتیەکانی خەڵکی کە پێی دەکەن و بە ناشرینی لێی دەڕوانن... تەواوی ئەو دوو مانگە لەسەر شەقام دەخەوت و لە کوچە و کۆڵانەکان و کەلاوەکان دەمایەوە... خواردن و خواردنەوەی تەنها پاشماوەی خەڵکی بوو کە لە چێشتخانەکان دەمایەوە و پێیان دەدا لەبری ئەوەی فڕێی بدەن، وە حەزی خواردنی زۆر بوو بۆیە هەندێک جار دەچوو جبس یاخود مەساسە و شەربەتی دەدزی!

لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا تەنها چوار جار خۆی شۆردووە!..... ئەویش ژنێکی بەتەمەن بەزەیی پێدا هاتەوە و دەیبردە ماڵەکەی خۆی و دەیشۆرد پاشان جلی گەرمی لەبەر دەکرد بەڵام بەهۆی نەوەکانی نەیدەتوانی لیڤیا لای خۆی بهێڵێتەوە چونکە چوار نەوەی کوڕی سەرسەری و خوێڕی هەبوو دەیزانی شتێکی لێ دەکەن بۆیە لای خۆی نەی هێشتەوە
..............

لیڤیا :ئاههه سکم دێشێ بۆچی من حەزم لە خواردنە خۆ ئێستا  جبسم دزی!

بەنەزانی وتی و سێری جلەکەی بەری کرد پاشان دەستی لەسەر...............................!!

*********

ئەمەش پارتی نوێ ئەزیزانم ڕای خۆتان دەر ببڕن...

76 ڤۆت
400 کۆمێنت

29/8/2023

(1600)وشە

چیرۆکەکەتان بەلاوە چۆنە؟

Continue Reading

You'll Also Like

14.7K 386 16
During the Final Battle Against Feldway, he had inevitably sent Rimuru to the end of time and space. After Feldway send Rimuru to the end of time and...
14.5K 2.3K 25
បើអូនចាកចេញពីជីវិតរបស់បង តើអាចឲ្យបងរស់បានដោយរបៀបណាទៅ ហ្វតសូហ្វៀលែន
124K 1.4K 26
mikhaiah
306K 6.3K 56
Olivia was taken from her family at the age of 2 by her families rivals. She can't remember anything before then, the only thing she can remember is...