•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــد...

De yourbabyfr

10K 1.1K 17

'ئۆلیڤیا' دوای مردنی باوکی بە تەنها لەگەڵ دایکە هەژارەکەی دەمێنێتەوە، بەیانییەک لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵەوە دەڕ... Mai multe

بەشی ٢
بەشی ٣
بەشی ٤
بەشی ٥
بەشی ٦
بەشی ٧
بەشی ٨
بەشی ٩
بەشی ١٠
بەشی ١١
بەشی ١٢-کۆتایی-
تێبینی نووسەر✍️

بەشی ١

1.6K 125 2
De yourbabyfr

ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"مامە گیان سەمون ماوە؟" بە تامەزرۆییەوە وتم."بەڵێ کچەکەم، بایی چەنت دەوێ؟"وەستای سەمونخانەکە وەڵامی دایەوە."هەزار دینار"وەڵامم دایەوە لەگەڵ ئەوەی هەست بەشتێکی نامۆ دەکەم لە دوامەوە!
ئاوڕێکم دایەوە بۆ دواوە...
هیچ دیارنەبوو جگە لە کۆمەڵێک پشیلەی برسی لەسەر شەقامەکە."فەرموو کچم" وەستای سەمونخانەکە عەلاگە سەموونەکەی دا پێم و منیش پارەکەم پێدا و پێش ئەوەی بڕۆم پارچەیەکم لە سەموون خستە بەردەم ئەو پشیلە داماوانە، ئەبێ چەن برسی بن ئێستا!
بە ڕێکەوتم بەرەوە ماڵەوە کاتێک بیرم دەکردەوە :
ئەم بەیانییە دایکم خەبەری کردمەوە بۆ ئەوەی بچم سەموون بهێنم چوونکە خۆی ناتوانێ بەهۆی ئازاری قاچەکانییەوە، لە دوای لەدەستدانی باوکمەوە دایکم زۆر خەمبار و تێکشکاوە..بەڵام هەر کاتێک من لە نزیکیم ناگریەت!
چونکە نایەوێ هەست بکەم و منیش خەمبار بم. بەڵام من هەستی پێ دەکەم کە چەند ڕووخاوە..خۆزگە ژیان بەم شێوەیە نەدەبوو لە کاتێکی پڕ لە خۆشی و پێکەنین و ئاسوودەیی شتێک ڕوودەدات و هەمووی تێک دەدات وەکو ئەو ڕۆژەی کە باوکم جەڵدە لێیدا و دوونیای ڕووناکی تاریک کردم وە مۆمی ژوورەکەمی کوژاندەوە و من و دایکمی بە تەنیا جێهێشت!
بەڕاستی لەو ڕۆژەوە بێ نازی باوکممان پێوە دیارە، ماڵەکە چۆڵە!
دەنگی پێکەنینی دایک و باوکم لە کاتی باسکردنی کەتنەکانی منداڵیم نەماوە لە ماڵەکەدا، یان ئەو کاتانەی کە خەبەری ئەکردمەوە لە خەوی نیوەڕوانم و بە دەنگێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی
دەیگوت:"ئۆلیڤیااااا دووبارە تا نیوەی شەوەکە خەریکی کتێب خوێندنەوە بوویت و ئێستاش نیوەڕۆیە و تۆ تێرخەو نابیت!دەی هەستە شیرینەکەم".
لەم خەیاڵانەدا بووم کاتێک دووبارە هەستم بە شتە نامۆکە کردەوە!
وەکو ئەوەی کەسێک چاودێریم بکات یان بە دوامەوە بێت..
ئاوڕێکم دایەوە بۆ دواوە بەڵام دووبارە هیچم نەبینی.
پێم وابێت تەنها خەیاڵە ئاههــــ مردنی باوکم چەند کاری تێکردووم!
ئێستا دایکم چاوەڕێی منە وەکو هەموو بەیانییەک سفرەیەکی جوانی ڕازاندۆتەوە بە (هێلکە و گوێز و هەنگوین)کە خۆشترین خواردنی بەیانیانن لەلای من، لەگەڵ چایە بەتام و چێژە گەرمەک—
"ئاهـــ!" قیژاندم کاتێک یەکێک لە دواوە گرتمی و دەستی خستە سەر دەمم !

Continuă lectura

O să-ți placă și

10.9K 359 23
One year later and it's your second year of college tae and you go to the same college and everything was going well till a new girl came and messed...
1.5M 90.8K 38
"You all must have heard that a ray of light is definitely visible in the darkness which takes us towards light. But what if instead of light the dev...
512K 55K 23
في وسط دهليز معتم يولد شخصًا قاتم قوي جبارً بارد يوجد بداخل قلبهُ شرارةًُ مُنيرة هل ستصبح الشرارة نارًا تحرق الجميع أم ستبرد وتنطفئ ماذا لو تلون الأ...
67.9K 10.1K 102
بوون بە کەسێکی خراپ هۆکارێکی گەورەی لەپشتە بوونی ڕووخسارێکی ساردیش چەندین هەستی شاراوەی لەپشتە.....~♡~ :تۆ بۆچی من ڕزگار ئەكەى و يارمەتيم ئەيەی -خۆ...