"تەنـها هـی منیـت" // 𝐉𝐉𝐊...

Por v_l0na8

132K 12.9K 3K

"خۆشویستنی تۆ مافێکە تەنها بە من دراوە" دەست پێک :- 18/4/2022 ڪۆتایی:- 1/10/2022 Más

Nasandn🧡!
Part 01🧡
Part 2🧡
Part 3🧡
Part 4🧡
Part 5🧡
Part 6🧡
Part 7🧡
Part 8🧡
Part 9🧡
part 10🧡
part 11🧡
part 12🧡
part 13🧡
part 14🧡
part 15 🧡
part 16 🧡
part 17 🧡
part 18 🧡
"parti 19🧡"
"parti 20🧡"
"parti 21🧡 "
"parti 22🧡"
"parti 23 🧡"
"parti 24🧡"
"parti 25🧡"
"parti 26🧡 "
"parti 27🧡"
"parti 28🧡"
"parti 29🧡"
"parti 30🧡"
"parti 31🧡"
"parti 32🧡"
"parti 33🧡"
"parti 34🧡"
"parti 35🧡"
"part 36🧡"
"parti 37🧡"
"parti 39🧡"
"parti 40🧡"
"parti 41🧡"
"parti 42🧡"
"parti 43🧡"
"parti 44🧡"
"parti 45🧡"
"parti 46🧡"
"parti 47🧡"
"parti 48🧡"
"ڪۆتایـی"

"parti 38🧡"

2.1K 221 210
Por v_l0na8

؟؟؟؟: لێرە ڪێ ئەبینم سڵاو
(بە دڵخۆشیەوە )

شەدە: ئۆھ سڵاو بەڕێز جەیبی بەخێر هاتی
(هەڵسایەوە بە ڕێزەوە قسەی ئەکرد )

جەیبی : سوپاس ئـەتوانم دانیشم
(بە هێمنی پرسی )

شەدە: بێگومان فەرموو
(بە زەردەخەنەوە کای تەنها سەیری ئەکرد دواتر شەدە سەیری کای کرد و کای بە چاو پێی ووت کەوا ئەوە کێییە )

شەدە: ئۆھ کای ئەوە بەڕێز جەیبییە
(بە پێکەنینەوە بە کای ووت )

جەیبی: تەنها جەیبی تکایە
(بە ڕوو گرژیەوە شەدەش سەیری بە بەڵێ لەقاند)

کای: خۆشحاڵبووم منیش کای
(تۆقەیان کرد )

شەدە: چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە نەدەبوو ئێستا لەکۆمپانیا بیت
(بە مەراقەوە پرسی )

جەیبی : لەڕاستیدا ئەمویست شتێکت پێ بڵێم هەرچەنە بۆ تۆش ناخۆشە
(بە دڵتەنگیەوە )

شەدە: چی بووە ئایە جیمین شتێکی بەسەر هاتووە ؟؟
(بەترسەوە )

جەیبی: نانا نەخێر جیمین زۆر باشە بەڵام
(بەخەمبارییەوە )

شەدە: بەڵام چی تکایە مەمترسێنە
(بە ترسەوە کای یەکسەرە هەڵسایەوە و باوەشی کردە شەدە )

جەیبی: وا مەکە لەخۆت بوەستە تەنها من ویستم ئەمەت نیشان بدەم هەڕەشەیانکردووە بە بڵاوکردنەوەی ئەمە لە کۆمپانیا لەبەر ئەوەی منیش ئێستا لە کۆمپانیاکەی ئێوە پڕۆژە ئەکەم بۆیە بۆ منیشیان ناردبوو
(بە دڵتەنگیەوە و زەرفێکی دەرهێنا و لەبەردەم شەدە داینا و شەدە کردیەوە و بێ کاردانەوە بوو تەنها بە شۆکەوە سەیری ئەکرد )

کای: بێنە
(لەدەستی شەدەی سەندو سەیری کرد وێنەی کووکە لەگەڵ کچێکا خەوتووە بەبێ جل [تەبعەن کچەکە ئالییایە ] )

شەدە: ئەوە ڕاستی نییە
(بە کرزیەوە وتی )

جەیبی : منیش دڵنیا نیم بەڵام ئەو ڕەسمە ڕاستیە چەند کەسێک دوێنی بەڕێز جیۆنیان بینیوە لە باڕ
(بە دڵتەنگیەوە وتی شەدە خێرا هەڵسایەوە و وەک شێت ڕای کرد هەر زوو کایش بە دوا ڕۆشت )

کای: یارییەکی ناخۆشە
(بانگی گارسۆنەکەی کرد )

.......

لەلایەکی تر

شەدەبەخێرای بە لێواری شەقامەکان ڕای ئەکرد زۆر دڵشکاو بوو کەووت و قاچی بریندار بوو بەڵام ئازاری دڵی زۆرتر بوو لە ئازاری قاچی بە دەنگ ئەگریااا

کای: شششش ششش مەگری باشە مەگری هەموو شتێک باشە بێت دڵنیابە هەڵە تێگەیشتنە گەر ئەو وێنانە بۆ کۆمپانیا ڕۆشتبێت ئێستا براکەت یان کەسێکی تریش پێی ئەوتی یانیش لەوانەیە سەرخۆش بووبێت و ئەو کچە سۆزانی بێت
(بە سۆزەوە لەباوەشی گرتبوو )

شەدە: نەخێر کای نەخێر ئەو کچە سکرتێرە کۆنەکەیەتی پێشتریش لەگەڵی بوو ئەبوایە هەر ئەو کاتە بمزانیبایە ئەوان خۆشەویستین هەر بۆیە کووک خۆی زۆر توڕە ئەکرد لێم
(بە گریانەوە لە باوەشێ باوەشی کای قسەی ئەکرد )

تای: شەدە
(بە هاوارەوە کە شەدە گوێی لە دەنگی بوو خێرا هەڵسایەوە و سەیری دوای خۆی کرد بینی کووک و تای لە پشتەوەی وەستاون و کووک زۆر شێواو بوو تایش جلی خەوی لەبەر بوو )

شەدە: چی بووە بەڕێز کووک هاتووی چیم پێ بڵێی هاا اا هاتووی بڵێی ببورە هەستم بۆت نەبوو هاتووی بڵێی ئەوم خۆشەوێت تکایە لێم دوورکەوە بەڵام ئەوە بزانە من ئیتر تۆم ناوێت بۆیە لێم دوورکەوە
(بە گریانەوە ئاگری لە دڵی ئەو سییانە بەردابوو بەڵام یەکێکیان بە خراپی تێکشا بە قسەکانی شەدە ویستی بڕوات بەڵام کای نەیهێشت )

کای: بوەستە ئەبێت سەرەتا ڕوونکردنەوە بدات ئینجا قسەی کۆتاییت بکە
(بەهێمنیەوە وتی شەدەش ویستی ڕەتی بکاتەوە بەڵام ئەوکاتەی بیرهاتەوە کە چوار ساڵ بەهۆی هەڵە تێگەیشنەوە لێک جیابوون )

شەدە: باشە بەڵام تۆ ئەبێ لەگەڵم بێیت
(دەستی کای گرت بەمەش کووکی توڕە کرد بەڵام هیچی نەکرد)

تای: وەرن لێرە نابێ قسە بکەین با بڕۆینە شوێنێکی هێمن
(کای و شەدە لە دواوە دانشتن و تای شۆفێری ئەکروو کووکیش شێواو بوو لە پێشەوە دانیشتبوو دەموچاوی لەناو دەستی شاردبوویەوە شەدە سێری کووکی ئەکرد ئاوایە دڵی ئازاری هەبوو بەڵام زۆریش لێی توڕەبوو )

تای: دابەزن
(دابەزین لە شوێنێکی چۆڵ بوو وەک دارستان بوو تەنها خانوویەکی لێ بوو چوونە ژوورەوە دانیشتن و تای دەستی کرد بە قسە کردن )

تای: کەس قسەم پێ نابڕێت و پرسیارم کرد جوابم ئەدەنەوە کەسیش قسە بە کەس نابڕێت تێگەشتن
(هەموون سەریان بە بەڵێ جوڵاند ) دوێنێ شەو دوای ئەوەی کووک تۆی بانگکردە دەرەوە کووک هاتەوە تۆ بۆ کوێ ڕۆشتی من ئەزانم لە کوێی بووی بە کووکیشم ووتوە تەنها ئەبێت خۆتبیڵێیت (بە شەدەی ووت )

شەدە: باشە دوای ئەوەی کووک خۆی لێم توڕە کرد ڕۆشتمە دەرەوە ....... هەموو شتێکی باسکرد
(کووک بە توڕەییەوە سەیری ئەکرد و تای ئەمجارە پرسیاری لە کای کرد )

تای: زۆر باشە شەدە ئێستا کای تۆ بۆچی شەدەت لەباوەش گرت ؟؟
(کە وای ووت شەدە ترسا زانی کووک بۆچی بەو شێوەیە توڕەیە و کایش کەمێک شڵەژا ترسا هەڵە تێبگەن )

کای: ئاھ لەراستیدا من خۆشەویستم هەیە و ناوی لیسایە شەدە وەک خوشکم وایە بەڵام شەدە دوێنێ حاڵی خراپ بوو جۆنگکووک خۆی لێی توڕەکردبوو ئەویش ئەگریا بۆیە لە باوەشیم گرت
(بە شڵەژاوییەوه ووتی )

تای: باشە بەڵام بەیانی بۆچی یەکتان بینی
(کە وای ووت شەدە و کای سەیری یەکیان کرد و قسەیان نەکرد بۆیە تای دوبارە قسە کردەوە ) من ئەزانم بۆچی یەکتان بینی و کووکیش ئەوە ئەزانێت لانگ دوێنێ شەو پێی ووتم ومنیش بەیانی بە كووكم ووت (شەدە بە شەرمەزارییەوە سەیری کای کرد کایش کەمێک خۆی گرژ کرد و دواتر ووتی )

کای: لەڕاستیدا ئەمویست داوای هاوسەرگیری لە لیسا بکەم و سوپڕازی بۆ بکەم بۆیە بە شەدەم ووت یارمەتیم بدات وە دواتریش ئەمڕۆ یەکمان بینی بۆ دیاریکردنی شوێنەکە ئەچووین بەڵام وابزانم تێکچوو
(بە هێمنی ووتی و لە کۆتایەکەی بە توڕەییەوە سەیری شەدەی کرد )

تای: ئێستا تێگەیشتی کووک
(بڕۆیەکی بەرز کردەوە و کووکیش سەری بە بەڵێ جوڵاند و تای دووبارە قسەی کردەوە ) کەواتە کووک تۆ باسی بکە دوای ئەوەی لە شەدە توڕە بووی چی بوو (شەدە بەمەراقەوە گوێی ئەگرت )

کووک: باشە دوای ئەوە ڕۆشتمە باڕەکە زۆر توڕەبووم لە شەدە بۆیە زۆرم خواردەوە و ئاگام لە هیچ نەما بەس ئەوەندەم بیرە کە ئالییا هاتە لام و دانیشت بەڵام من لەگەڵ ئەو نەخەووتم چونکە منبێ هێز بووم
(بە دڵتەنگییەوە باسی ئەکرد )

شەدە: تۆ لەگەڵی نەبووی ئەی ئەوەی ناو ڕەسمەکە کێ بوو
(بە توڕەییەوە )

تای: بوەستن سەیرکە شەدە سێر ئەو ڕەسمانە بکە
(ئەو وێنانەی دایە دەست شەدە و کای کە لە باوەش یەکا بوون ئـەوانیش شۆک بوون بەوە )

شەە: کێ ئەوانەی گرتووە بەڵام بەو شێوەیە نییە کە بیری لێ ئەکەنەوە
(بەگریانەوە سەری بە نەخێر ئەجوڵاند )

کووک: هێمن بە من بڕوات پێ ئەکەم بەڵام پێویستە تۆش بڕوام پێ بکەی باشە
(باوەشی بە شەدەیا کرد و شەدەش لەباوەشی گرتەوە)

تای: باشە ئێستا ئالییا بەتەنها کار ناکات ئەو لەگەڵ جەیبی و دۆنکگوو
(دەستی بەسەریەوە گرتبوو )

شەدە: بەڵێ جەیبی وێنەکانی بە من نیشانداو ووتی هەڕەشە کراوە لە کۆمپانییا
(بە شۆکەوە )

تای: بەڵێ من بەیانی کە چوومە باڕەکە

گەڕانەوە بۆ بەیانی taehyung pov

دوای ئەوەی گوێم لە گفتوگۆی نێوان ئالییا و کووک بوو زۆر ئەترسام نەمەزانی شەوەکەی ئالییا و کووک درۆ بوو بەڵام ئەمزانی قسەکان کە بۆ شەدەی ئەووت درۆ بوون بە خێرایی خۆم گەیاندە باڕە و چاوم بە کووک کەووت ئۆتۆمبێلەکەم نەوەستان هۆڕنێکم لێدا کووک لە هۆش خۆی چوو خێرا چوومە لای و خستمە نێو ئۆتۆمبێلەکە و چوومە ناو باڕەکە خێرا چوومە لای نامجۆن پاسەوانەکان ڕێگریان نەکرد چونکە ئێمە هاوڕێین

تای: جۆنی پێویستم به یارمەتیتە

جۆنی: چیبووە تایهیۆنگ

تای: تکایە ئەو کامێرای دوێنی شەوی ئەو ژوورەم پیشان بدە کە کووکی تیابوو

جۆنی: کووک لێرە بووە؟؟ باشە تای تۆ چۆن ئەزانی کامێرا لە ژوورەکانە ئێمە کامێرەی شاراوەمان داناوە

تای: بەڕاست ؟؟ تکایە ئەتوانی پیشانم بدەی

جۆنی: بەدڵنیاییەوە بەڵام دەبێ نهێنی بێت

تای: بەڵێن بێت نهێنییە تەنها بەو کەسانەئەڵێم کە پێویستە چونکە گەر نا لەوانیە شتەکان تێکبچن

جۆنی: باشە بەڵام توشی کێشە مەکە

تای: بەڵێن بێت

جۆنی: دوامکەووە

دوایکەووتم چوینە ژوورێک پڕ بوو لە کۆمپیوتەر چووینە لای یەکێکیان و سەیری کامێراکانی کردوو ژوورەکەی کووکی دەستنیشان کرد و چووە سەر کۆمبیوتەرێکی تر و ڕیکۆردەکانی کردەوە ئەوان کامێرایەکی ساختەیان داناو دواتر کووکیان بێ جل هێشتەوە و جەیبی دەستی کرد بە ڕەسم گرتن و دواتر ئالییا و دۆنکگوو دەستیان کردە سێکس شتەکان زۆر ڕوون بوون دواتر منیش کۆپیەکی رێکۆردەکەم برد

گەڕانەوە بۆ ئێستا end taehyung pov

تای: ئێستاش ئەمە ڕیکۆردەکەیە ئەتوانن سێری بکەن
(فلاشەکەی کردە ناو لاپتۆپەکەی )

کووک: شەدە تۆ بڕوات بە من هەیە ؟؟
(پێش ئەوەی ڤیدیۆکە دەست پێ بکات ووتی )

شەدە: بەڵێ
(سەری بە بەڵێ جوڵاند )

کووک: کەواتە سێری ئەو ڕیکۆردە مەکە
(بە سورییەوە پاڵی بە شەدە نا )

شەدە: بەڵام بۆچی
(بە توڕەییەوە )

تای: چونکە لێرە سێ کەس بێ جلن کووک پێی خۆش نییە بیبینی
(بە گاڵتەجارییەوە )

کای: نەفرەت
(خێرا هەڵساو ڕۆشتە دەرەوە هەمووان سەریان سوڕما تای سەیری لاپتۆپەکەی کرد )

تای: هیچ نییە دیمەنی سێکسەکەی بینیوە  هەڵسن با بگەڕێینەوە
(بە پێکەنینەوە )

کووک: وەرە شەدە لەناو ئۆتۆمبێلەکە قاچت بۆ تیمار ئەکەم
(دەستی شەدەی گرت و ڕۆشتنەوە )

......

لەلایەڪی تر

جەیبی : هەموو شتێک تەواو وێنەکەمانم بە شەدە نیشان داا

دۆنکگوو: نایابە با بچکۆلەکەم بێتە لام هەرشتێکت ویست بۆتی ئەکەم

جەیبی : باشترین هیۆنگ

ئالییا: باشترین داددی

دۆنکگوو: چیت ئەوێت ئالییا

ئالییا: هەر ئەوەی ووتم نیوەی کۆمپانیاکە هاوسەرگیرەکیش لەگەڵ جۆنگکووک

دۆنکگوو : با شتەکان کۆتاییان بێت ئینجا دابەشیان ئەکەین

ئالییا: باشە ئەوان لە ماڵی جیمین ئەمێننەوە با بڕۆین کات بەنرخە ناگەڕێتەوە

دۆنکگوو : زۆر گەمژە ئالییا جەیبی ژمارەی جیمینت لایە ؟؟
(سەرەتا بە توڕەیی دواتر ڕووی کردە جەیبی بە هێمنی پرسی )

جەیبی: بە دڵنیاییەوە
(موبایلەکەی هێناو ژمارەکەی بە دۆنکگوو ووت )

دۆنکگوو: با بزانین یارییەکە تا کوێ ئەڕوات
(بە زەردەخەنەیەکی ترسێنەر )

......

کای: زۆر سوپاس منتان گەیاندەوە زۆر سوپاس بۆ تۆش کە نهێنەکەمت پاراست
(سەرەتا بە خۆشی بە تای ووت دواتر ڕوویکردە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەو بەگرژیەوە ووتی )

شەدە: تکایە بمبورە کای من تەنها بە لانگم ووتبوو
(بە دڵتەنگییەوە )

کووک: لە بیریکەن ئاهەنگەکەو سوپرایزەکەش لەسەر من
(بە ڕووخۆشەیەوە )

کای: ئەوەم بە دڵە بەس پەشیمان نەبیتەوە
(برۆیەکی بەرزکردەوە )

کووک: نەخێر هەرگیز
(بڕۆکانی تێک ئاڵاند )

کای: زۆر باشە خواتان لەگەڵ

تای و کووک و شەدە : خوات لەگەڵ

دواتر ئەمانیشت گەیشتنەوە ماڵە ڕۆشتنە ژوورەوە و دانیشتن دوای کەمێک شەدە ڕۆشتنە ژوورەکەی خۆی و کووکیش خۆی شوشت و ڕۆشتە ژوورەکەی شەدە

شەدە: بۆچی هاتیت؟؟
(بە پرسیارەوە )

کووک: ئەبێت هۆکارێک هەبێت تا بێم؟؟
(بڕۆیەکی بەرز کردەوە و لە شەدە نزیک ئەبویەوە)

شەدە: پرسیار بە پرسیار وڵام نادرێتەوە
(بە نازەوە دەستی لە ملی کووک ئاڵاند )

کووک: بیرمەکردی
(سەری لە نێو ملی شەدە نابوو )

شەدە: منیش بیرم ئەکردی بەڵام تۆ زۆر خراپی
(بە توڕییەوە کێشای بە سنگی کووک )

کووک: ششش با دابردوو لەبیر بکەین
(بە مەستیەوە شەدەی کێشایەوە ناو باوەشی و بەرزی کردەوە و شەدەش قاچەکانی لە کەمەری ئاڵاند و دەستەکانیشی لە ملی )

شەدە: بەڵێن بدە هەرگیز لێم توڕە نەبیت
(کووک تەنها سەرنجی لەسەر جوڵەی لێوەکانی بوو )

جیمین :...........




ئەمەش پارتی نوێ هەرچەنە داوان نەڪرد
بەڵام دامنا 🙂😂

ئینجا گایز ڕای خۆتان بڵێن دەربای ئەم پارتەو خۆشی لێ ببینن 😍

ڤۆت + ڪۆمێنت = پـارتی نوێ


Seguir leyendo

También te gustarán

6K 983 34
کاتێک دەڵێن گەیمەر تەنها کوڕت دێتە بەر چاو بەڵام کچیش دەتوانێت ببێتە گەیمەرێکی بەناوبانگ ئاریانا یەکێک بوو لەو کچە سەرکەوتووانە لە جیهان هەم ئەو تو...
131K 18K 30
" جۆنگکووک.....من دووگیانم" 'جا؟ مەبەستت؟' من ئاڵوودەی یاریەکی دۆڕاو بووم کە خۆشویستنی تۆبوو *short chapters* 1 in #iraq 🥇 And 19 in #heartless T...
725K 123K 119
කවුරුත් නැතිව උඹම උඹේ හිත සනස ගත් දවසට ඒහිත ඒ හේතුවටම කිසිදින නැවත නොවැටෙනු ඇත.........!!
8K 1K 9
بەڵام تۆ نەتکرد ! .... ئەم چیرۆکە ئینگلیزیە و من تەنیا کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە و هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەری ڕاستەقینەی چیرۆکەکە بەناوی 𝐜𝐲�...