#black_panther_پڵنگی_رەش_part8_the_end
جی ئان یارمەتی جیمینی دا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوێت:لێرە پاڵ کەوە ئێستا دێم
جیمین دەستی گرت و خستیە ئامێزی:بۆ کوێ دەرۆیت؟؟
جی ئان:یا بیهێڵە بڕۆم شتێکت بۆ ئامادە بکەم بیخۆیت
جیمین توند تر لەئامێزی گرت:نامەوێت برسیم نیە
جی ئان:بەڵام دەرمانەکانت
جیمین:گرنگ نیە دواتر
جی ئان بەزۆر هەستا:یا ئەبێت لەکاتی بیخۆیت
جیمین:یا یا وەرەوە بۆئێرە
جی ئان بەدەم پێکەنین ڕۆشتە خوار پاش نیوکاتژمێر هات بینی جیمین دانیشتوە و چەکەکەی پاک دەکاتەوە
جی ئان بەبێزاری:یا بۆ هەستاویت لەشوێن خۆت ئەم چەکەی چیە بەدەستەوە؟
جیمین سەیری کرد و پێکەنی:ئاه هاتیت؟لەچاوەروانی بێزار بووم بۆیە بریارم دا چەکەکەم پاککەمەوە
جی ئان دانیشت لەپاڵی:دەی خواردنەکەت بخۆ
جیمین چەکەکەی لەسەر مێزەکە دانا:باشە
پاشان دەستی کرد بەخواردنی و جار جار دەیدا بەجی ئان یش
جیمین ماچێکی رومەتی کرد:سپاس زۆر بەتام بوو
جی ئان پێکەنی:باشە دەی ئێستاش دەرمانەکان بخۆ
جیمین بەبێزەوە:یا رقم لێیە با نەیخۆم
جی ئان:باجی هەڵەی خۆت دەدەیت دەیت هەر ئێستا دەرمانەکانت بخۆ
جیمین بەبێزاری و کەمێک تورەی:یا من ژیانی تۆم رزگار کرد ئاوا سپاسم دەکەیت
جی ئان پێکەنی و بەخێرای ماچێکی کرد و دورکەوتەوە:ئاوا سپاست دەکەم
جیمین تورەیەکەی نەما و پێکەنی:ئەوە ئێستا چیت کرد؟؟
جی ئان بەشەرمەوە:ماچم کردیت
جیمین پێکەنی و ویستی ماچی بکات جی ئان هەستا و لاچو لەپاڵی
جیمین بەسەرسورمان:یا بۆ کوێ ؟؟
جی ئان بەپێکەنین:رێگانادەم نزیکم بیتەوە تا دەرمانەکان نەخۆیت
جیمین:وەرە بۆئێرە
جی ئان ڕۆشت:نایەم ئەبێت بیخۆیت
جیمین پێش ئەوەی جی ئان بروات گرتی و پشتی دالەدیوار و دەستی گرت:پێت وایە دەتوانیت لەدەستی من راکەیت؟برینەکان ناتوانن من بوەستێنن
جی ئان پێکەنی:بەراست ئممم باشە ئەی ئەمە؟(لەکۆتای قسەکەی شەقێکی دا لەقاچی)
جیمین بەئازار دەستی گرت بەقاچی:ئاه یا بۆستە خراپەکار
جی ئان پێکەنی:هەتا دەرمانەکان نەخۆیت رێگانادەم دەستت بەمن بگات
جی ئان ڕۆشتە خوارەوە وجیمین بەبێزاری دەرمانەکانی خوارد و ڕۆشتە خوار
جیمین بینی جی ئان قاپەکان دەشوات دەستی گرت و ڕویکردە خۆی و کەمەری توند گرت تانەجوڵێت
جی ئان بەسەرسورمان:یا جیمین چی دەکەیت لێرە بۆ پشوت نەدا تۆ نەخۆشیت؟
جیمین:بۆ رات کرد لەدەستم؟
جی ئان پێکەنی:یا من بیرم چووە وە تۆ بۆ هێشتا بیرت نەچوە؟؟ئم دەرمانەکانت خوارد
جیمین لێی نزیک بویەوە:بەڵێ خواردم
جی ئان کەفەکەی سەردەستی دا لەسەر لوتی و پێی پێکەنی و جیمین لێی دورکەوتەوە و پژمی و جی ئان زیاتر پێکەنی
جیمین بەبێزاری:یا بۆوات کرد
جی ئان دەستی گرتبوو بەکەلەکەی و پێکەنی و هیچی نەدەگوت
جیمین ڕۆشت بۆی:بەمن پێدەکەنی؟؟ بۆستە بۆم
جیمین ڕۆشتە پێشەوە و جی ئانیش ڕای کرد و جیمین بەدوایدا بەناوماڵدا رایان دەکرد و پێکەنینیان ماڵی گرتبوو زۆر دڵخۆش بوون جی ئان ڕۆشت و خۆی شاردەوە و جیمین نەیدۆزیەوە بۆیە نمایشی کرد
جیمین بەنمایش دەستی گرت بەشوێنی برینەکەی سکی:یا جی ئان لەکوێیت وەرە تەواو ناتوانم شوێنی برینەکەم ئازارم دەدات
جی ئان دیار نەبوو جیمینیش بەنمایش خۆی دابەزەویدا و خۆی بێهۆش کرد جی ئان بەترسەوە لێی چوە پێش
جی ئان بەگریان هەوڵیدەدا بەهۆشی بهێنێتەوە:جیمین..جیمین هەستە تکایە من مەترسێنە ،داوای لێبوردن دەکەم بمبورە تکایە هەستە
جیمین بەرگەی گریانەکەی نەگرت هەستایەوە و فرمێسکەکانی سری
جی ئان بەسەرسورمان و گریانەوە: ج جیمین تۆباشیت؟؟
جیمین بەدەستەکانی روخساری گرت و فرمێسکەکەی سری:ببورە تەنها ویستم گاڵتەت لەگەڵ بکەم
نەم ویست بگریت
جی ئان بەدەم گریان وتورەی بۆکسێکی دا لەسنگی:یا منت زۆر ترساند بۆ وات کرد
جیمین دەستی گرت:ببورە
پاشان توند لەئامێزی گرت
جی ئان دورکەوتەوە لێی:من هێشتا لێت تورەم چونکە بەنمایش منت ترساند
جیمین:بەڵام بەراستی ئازارم هەبوو
جی ئان:چیە دیسان ئەتەوێت گاڵتەم پێبکەیت
جیمین شوێنی برینەکەی نیشاندا وجی ئان بینی کەمێک خوێنی پێوەیە
جی ئان بەترس:یا ئەوە خوێنی لێدێت تۆ باشیت؟؟ببورە بروام نەکرد دەی بابچینە نەخۆشخانە تا لەفافەکەت بۆبگۆرێت
جیمین پێکەنی:شتێکی وانیە مەترسە پێویست بەنەخۆشخانە ناکات تۆبیگۆرە بۆم
جی ئان:بەڵام من نازانم چۆن بیکەم
جیمین دەستی گرت و ڕۆشت لەپاڵ قەنەفەکە پاڵکەوت و داینیشاند بەرامبەڕ خۆی
جیمین فانیلەکەی بەرز کردەوە:دەی بۆم چارەسەر بکە،خۆ پێت دەڵێم چی بکەیت
جی ئان:باشە
پاشان بەپێی رێنمای جیمین برینەکەی پاککردەوە و لەفافەکەی گۆری جیمین بەدڵخۆشی و خۆشەویستیەوە سەیری جی ئانی دەکرد چەندە بە وریای و نیگەرانی خەریکی برینەکەی بوو
جی ئان بەدڵخۆشی:تەواو
جیمین پێکەنی و هەستا دەستی گرت و لەپاڵ خۆی داینیشاند:ببورە تۆم ترساند
جی ئان بەبزە:کێشەیەک نیە گرنگ ئەوەیە تۆ باش بیت
جیمین دەستی گرت بوو بەدەستەکەی تر پشتە سەری گرت و ماچی سەری کرد پاشان لوتی ماچ کرد و پاشان کەمێک سەیری لێوی کرد و ماچی کرد ئەویش بەهەمان شێوە لەناکاو درا لەدەرگا
جیمین دوورکەوتەوە بەسەر سورمان سەیڕی کرد:چاوەرێی کەسێکت دەکرد؟
جی ئان سەیری دەرگاکەی کرد:نەخێر بابچم بزان کێیە
دەرگاکەی کردوە و بینی کیونگ سوە
جی ئان:تۆ لێرە چیەکەیت؟
جیمین ڕۆشت بولای:کێیە ئازیزەکەم؟
ڕۆشت وبینی کیونگ سوە کەمەری جی ئانی گرت و دەستەی تری خستە باخەڵی
جیمین:لێرە برۆ پێش ئەوەی خراپت بەسەر بێنم
کیونگ سو:نەفرەتی دیارە لێدانەکەی ئەو جارە هێشتا ئاقلی نەکردویت بۆکسی هێناوە لێیبدات بەڵام جیمین دەستی گرت و لاری کردەوە
کیونگ سو بەئازار:ئاه بەنەفرەت بیت بەرمبە
جیمین لە جی ئان دوور کەوتەوە و دەستی خستە پشتی و کوتایە زەویان:لێرە بڕۆ بۆخۆت باشە گەرنا دەستت دەشکێنم
کیونگ سو:بەرمبە نەفرەتی
جیمین بەبێزاری قژی تێکدا لەسەر پشتی دانیشت:یا تۆ دەربارەی IRISبیستتە؟
کیونگ سو بەئازار:ئاه لاچۆ تکایە بەڵێ دەیناسم
جیمین:من ئەندامی یەکیک لەگروپەکانی ئەو رێکخراوەم گەرناتەوێت پارچە پارچەت بکەم لێرە بڕۆ
کیونگ سو:باشە دەڕۆم بەس لاچۆ لەسەر پشتم تکایە
جی ئان بەزۆر پێکەنینی خۆ گرتبوو:جارێکی تر نەیەتەوە خۆشەویستەکەم جاری داهاتو خراپترت لێدەدات
جیمین پێکەنی و لاچو :دەی لێرە بڕۆ
کیونگ سو بەپەلە ڕۆیشت و ئەوانیش پێی پێکەنین پاشان ڕۆشتنە ژوورەوە
جیمین:من دەرۆم خۆم دەشۆرم
جی ئان بەسەرسورمان:بۆ برینەکەت ترسی نیە؟
جیمین:تەنها سەرم دەشۆرم هەوڵدەدەم شوێنی برینەکان تەرنەکەم
جی ئان:باشە
جیمین ماچی ڕومەتی کرد و ڕۆشتە سەرەوە
پاش کەمێک جی ئان شتەکانی کۆکردەوە و لەفافەکەی بردەوە ژوورەکەی جیمین و خستیە کانتۆرەکە و چەکەکە سەرنجی ڕاکێشا و ڕۆشتە پێشەوە و گرتیە دەستیەوە و سەیری دەکرد و رێک رووی چەکەکەی لەخۆی کردبوو
جیمین لەحەمام دەچوو کەبینی جی ئان ڕاستەوخۆ لێی سەند و باڵی گرت:یا تۆچۆن شتێکی ئاوا دەگریتە دەستەوە خۆ یاری منداڵان نیە ئەی ئەگەر لەخۆتت دابا؟
جیمین بەتورەی و دەنگی بەرز قسەی کرد لەترس و نیگەرانیدا و جی ئان پەشۆکا و کەمێک دڵتەنگ بوو
جی ئان سەری کردە خوار:ببورە
جیمین هەناسێکی هەڵکێشا و چەکەکە خستە بان کانتۆرەکە و هاتەوە روخساری گرت و بەرزی کردەوە
جیمین سەیری نێواچاوانی کرد:ببورە هاوارم کرد بەڵام ترسام کەبینیم بەدەستەوە
جی ئان بەدڵتەنگی :بەڵام منت ترساند
جیمین لەئامێزی گرت:ببورە جارێکی تر هاوارت لەسەر ناکەم
جی ئانیش لەئامێزی گرت پاشان جیمین لێی دورکەوتەوە:لێرە دانیشتە تا جلکەم لەبەر دەکەم
جی ئان ئەوەندە پەشۆکا بوو بیری نەبوو جیمین تەنها شەواڵیکی لەپێبوو ڕاستەوخۆ روخساری داپۆشی
جیمین پێکەنی:یا چیبوو بیرت کەوتەوە جلم لەبەر نەکردوە؟؟
جی ئان بەشەرم:یا وامنت پەشۆکاند ئاگام لێنەبوو
پاشان ڕۆشتە دەرەوە و جیمینیش پێی پێکەنی
......
نزیکەی مانگێک دواتر...
کاتژمێر (7:00pm)جی ئان دانیشتبوو چاوەرێی هاتنی جیمینی دەکرد لەناکاو ئۆتۆمبێلێک لەپێشی وەستا لەپێشی خۆی داناوە تابزانێت کێیە؟
جی ئان :ئۆو جیمین ئەوە تۆیت؟
جیمین:سەرکەوە بابرۆین
جی ئان بەدڵخۆشی:باشە
پاشان سەرکەوت جیمین پێش ئەوەی بکەوێتە رێ چاوی بەست
جی ئان:یا بۆ چاوم دەبەستیت؟
جیمین پێکەنی:سوپرایزە
جی ئان:باشە
پاش دەخولەک گەیشتن جیمین دەستی گرت و ڕۆشتن
جی ئان:یا جیمین کەی چاوم دەکەیتەوە؟
جیمین:بەرگە بگرە ئێستا دەگەین
جی ئان:باشە
جیمین جی ئانی لەباوەش کرد:لێرەوە قادرمە هەیە
جی ئان بەبزە:باشە
کە گەیشتن جیمین دای گرت و چاوی کردەوە
جی ئان چونکە چاوی بەسترا بوو کەمێک نارەحەت بوو کەمێک چاوی خوراند ئنجا دیسان سەیری کرد
جیمین:بەدڵتە؟؟(لەسەر بانی یەکێک لەگەورەترین بیناکانی بوسان بوون و مێزێکی جوان و ڕازاوە ئامادەبوو)
جی ئان:زۆر جوانە
جیمین دەستی بۆدریژ کرد:دەی
جی ئان دەستی گرت بەپێکەنین و ڕۆشتن دانیشتن وخواردنیان خوارد
جی ئان شوێنەکەی زۆر بەدڵ بوو سەیری دەکرد
جیمین:جی ئان
جی ئان لایکردەوە وسەری سورما جیمین لەسەر چۆک دانیشتبوو:ئۆو ئەوە چیدەکەیت؟
جیمین ئەڵقەکەی دەرهێنا:ئامادەیت ببیتە بە تاکە ئافرەت و تاکە خۆشەویست و هاوسەری ژیانم ؟؟ئامادەیت ببیت بە پارک جی ئان؟؟
جی ئان پێکەنی و سەری بەبەڵێ لەقاند
جیمین بەبێزاری:یا دەمەوێت گوێم لێت بێت پاشان قاچم ئازاری هەیە زوبە
جی ئان پێکەنی:بەڵی رازیم ببم بە پارک جی ئان
جیمین هەستا وئەویش هەستا جیمین ئەڵقەکەی لەدەستی کرد و هەر دوو دەستی گرت
جیمین نێوچاوانی خستە سەر نێوچاوانی:خۆشمەوێیت
جی ئان:منیش
جیمین:بیڵێ دەمەوێت گوێم لێبێت
جی ئان پێکەنی:خۆشمەوێیت
جیمین پێکەنی و دەستی خستە پشتی سەری و کەمەری گر و ماچی کرد ئەویش هەردوو دەستی خستە سەر سنگی،پاش کەمێک لێی دوورکەوتەوە و بەرزی کردەوە و سوری دا و جی ئانیش پێکەنی
....
جی ئان بەپەشۆکاوی:چۆن دەرەکەوم؟؟
خۆشەویستەکەی تای:زۆر جوانیت
خۆشەویستەکەی کوک:دڵنیام جیمین بەبینینت شێت دەبێت
هاوسەری یونگی :ئەو هەر خۆی شێتە
هەموان پێکەنین
جی ئان:ئاه من زۆر پەشۆکاوم
هاوسەری جین:پێوست ناکات بپەشۆکێیت ئازیزم
هاوسەری نامجون:یا( هاوسەری جین) هەمومان لەم ڕۆژە زۆر پەشۆکاوبوین
هاوسەری جیهۆپ هات:دەی چاوەرێی چین هەموان ئامادەن جیمین لەدەرەویە
بەوپێیە جی ئان کەسی نەبوو تاهیونگ بریاریدا خۆی دەستی بگرێت وبیباتە لای جیمین
تایهیونگ بەچپە:جیمین شوێن بەخۆی ناگرێت لەچاوەروانی
جی ئان بەشەرمەوە پێکەنی:وادیارە
تایهیونگ دەستی جی ئان داوە جیمین:ئەوەش هاوسەرەکەت گەر دڵتەنگی بکەیت ئەوە دەتکوژم
جیمین پێکەنی:خەمت نەبێت
پاشان پێکەوە وەستان و تایهیونگ و کوک وەک شاهید دانیشتن و ئەوانیش دانیشتن
دادوەر:****رازیت بە بەرێز پارک جیمین وەک هاوسەرت؟
جی ئان بەشەرم و بەبزە:بەڵی
دادوەر:****رازیت بە خاتو لی جی ئان وەک هاوسەرت
جیمین چاوێکی لە جی ئان داگرت:بەڵێ
دادوەر:***شاهێدی دەدەن؟
کوک و تای چاویان لەیەکدی داگرت:نەخێر
هەموان سەریان سورما
جیمین بەسەرسورمان:یا گەمژەینە ئەوە چیدەڵێن
تای و کوک بەپێکەنین:گاڵتە دەکەین بەڵی
جیمین بەپێکەنین:تۆڵەتان لێدەکەمەوە
دادوەر:پیرۆزە ئێوە بەهاوسەری یەک ڕادەگەیەنم ئەتوانیت هاوسەرەکەت ماچبکەیت
ئامادەبوان:ماچیبکە ماچیبکە!!
جیمین لێی نزیک بویەوە ماچێکی سەری کرد پاشان ماچێکی لێوی کرد و هەموان هاواریان کرد
پاشان سەمایان کرد و هەموان پیرۆزباییان کرد
...
دوای یەک ساڵ
جی ئان قاپە خواردنەکەی هێنا داینا لەکاتێکدا جیمین لەدوایەوە بوو قاپێکی تری پێبوو جی ئان لەناکاو سەری سورا قاپەکەی لەدەست کەوت و خەریک بوو بکەوێت
جیمین گرتی
جیمین بەنیگەرانی:تۆ باشیت؟؟ چی بوو؟
جی ئان:باشم هیچ نیە
جیمین:دڵنیایت ؟
جی ئان:بە...
جی ئان بێهۆش کەوت و جیمینیش راستەوخۆ گرتی تانەکەوێت لەئامێزی گرت
جیمین بەنیگەرانی: خۆشەویستم چیتە جی ئان هەستە تکایە چیبوە؟
دەنگی نەبوو بۆیە بردی بۆ نەخۆشخانە
لەنەخۆشخانە
جیمین بەنیگەرانی:جەنابی پزیشک چیەتی؟
پزیشک بەپێکەنین:مەترسە بەرێز نەخۆشەکە دوگیانە پیرۆزە
جیمین بەدڵخۆشی:چی؟ ئەوە بەراستە؟زۆر سپاس...ئەتوانم بیبینم
پزیشکەکە بەپێکەنین:بەڵی بەڵام هێشتا بێهۆشە
جیمین:سپاس
ڕۆشتە ژوورەوە و دەستی گرت و ماچێکی سەری کرد
جیمین بەدڵخۆشی:زۆر سپاس ئازیزەکەم زۆر سپاس
پاش نیو کاتژمێر جی ئان هەستا و بینی جیمین بەدانیشتن خەوتوە پێکەنی و هەستا دەستی دا لەرومەتی جیمین خەبەری بویەوە بینی جی ئان بەخەبەرە توند دەستی گرت
جی ئان:چیم لێهات ؟؟
جیمین بەپێکەنین:لەهۆش خۆت چویت؟
جی ئان بەتورەیەکی منداڵانە:یا ئەی بۆ پێدەکەنیت؟پزیشک چی گوت؟؟
جیمین بەپێکەنین:گوتی کە میوانێکی بچوکمان دێت
جی ئان بەسەرسورمان:میوان؟؟ئەوە تۆ گاڵتەم پێدەکەیت؟
جیمین پێکەنی ماچی سەری کرد و دەستی خستە سەر سکی:گیانەکەم گاڵتە ناکەم میوانەکەمان لێرەیە
جی ئان:چی؟؟تۆ مەبەستت؟
جیمین قسەکەی بری:بەڵی تۆ دوگیانیت گیانەکەم
جی ئان بەدڵخۆشی جیمینی لەئامێز گرت:ئاخ گیان من دەبم بەدایک
جیمین پێکەنی:بەڵام من ئەرکم زۆر قورس تر دەبێت؟
جی ئان لێی دورکەوتەوە:مەبەستت چیە؟
جیمین بەپێکەنین:من منداڵێکم هەیە و ئێستا ئەبێت بەدوان
جی ئان بەتورەیەکی منداڵانە:یا ئەوە تۆ بەمن دەڵێیت منداڵ؟
جیمین پێکەنی:ببینە ئەوەتا وەک منداڵ رفتار دەکەیت
جی ئان بەبێزاری:یا
جیمین پێکەنی و ماچێکی لێوی کرد پاشان لێی دورکەوتەوەو روخساری گرت:بەڵام بەراستی تۆوایت تۆمنداڵە شیرین و هاروهاجەکەی منیت ئێستاش یەکێکی تر بەرێوەیە،
جی ئان پێکەنی:تۆش مارشمێلۆ شیرینەکەی منیت و ئێستاش یەکێکی دیکە برێوەیە
جیمین پێکەنی:خۆشمەوییت
جی ئان:منیش خۆشمەوێیت
.....
جی ئان لەسەر داوای جیمین دوای هاوسەرگیری ڕۆشتنە سیول وکارەکەی بردەئەوێ وە جیمین کەزانی دوگیانە پشوی لەکارەکەی وەر گرت و ئاگای لە جی ئان بوو نەیدەهێشت هیچ بکات بەس پشوی دەدا تا کورێکی جوانیان بوو ناویان نا یوجین و بەخۆشی ژیان ...
.............
کۆتای
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
YOU ARE READING
Black_panther
Action#blackpanther ئەکتەری سەرەکی پارک جیمین جیمین نازناوی پڵنگ ی هەیە لە کاری پۆلیسیەکەیدا کە سەر بەرێکخراوی نێوەوڵەتی irisن بەڵام بەهۆی کارەکەی خوشکەکەی لەدەست دەدات بۆیە بەهەمووشێوەیەک واز لەکارەکەی دەهێنێت ودەبێتە کامێرامانێکی ئاسای و لەبوسان دەژیت و...