Part"7"

1.6K 257 14
                                    

#black_panther_پڵنگی_رەش_part7
جیمینی بەڕۆژی دواتر خەبەری بویەوە بینی هوسوک لەپاڵی خەوتوە بەبێدەنگی هەستا دەرزیەکەی بردوو دای لەهوسوک و بێهۆشی کرد  و دەرگاکەی کردوە و یەکێک لەپاسەوانەکانی بێهۆش کرد و ئەوی تر ویستی قسەبکات لەویشی دا  چەکەکە و سویچەکەی برد و ڕۆشت
.....
یۆنگی:نامجون دۆزیمەوە
نامجون:لەکوێیە؟؟
یۆنگی:ئەو لە(*****)
نامجون باشە با هەر ئێستا برۆین
نامجون پەیوەندی بۆهات بینی هوسوکە هەڵی گرت
نامجون:هوسوک چیبوە؟
هوسوک بەتورەی:چی ببێت جیمین رای کردوە  وچەک و سویچی پاسەوانەکانیشی بردوە
نامجون بەتورەی:ئەی تۆیچت دەکرد لەوێ؟
هوسوک بەتورەی:دەرزی بێهۆشی لێدام کاتێک خەوتبوم بۆیە ئاگام لێنەبوو
نامجون:بەنەفرەتبیت پارک جیمین تۆ چیدەکەیت؟هەرئێستا کۆببنەوە ئەرۆینە شوێنی مەبەست
.....
جیمین لەرێگا بوو بۆشوێنی مەبەست چۆنکە گفتوگۆکەی نامجون و یۆنگی گوێ لێبێوو
بەدزیەوە ڕۆشتە ژوورەوە و بەبێدەنگی رێگای خۆی پاک دەکردەوە  لەتاوانباران
پاشان گەیشتە شوێنەکەی جی ئان و دەستی و دەم و چاوی کردەوە و جی ئان کەجیمینی بینی گریا و توند لەئامێزی گرت جیمینیش بەهەمان شێوە
جی ئان:جیمین تۆباشیت؟؟زۆر ترسام شتێکت لێبێت
جیمین:من باشم بێخەمبە دەی بابرۆین لێرە
دەستی گرت و ڕۆشتە دەرەوە  بەڵام ئەو دەنگە وەستاندی ولای کردەوە و جی ئانی خستە پشتی
دانیال:یا  میوان وانایەت و واناروات ئەبێت کاتێکی خۆش بەسەر بەرین ئەو کات برۆیت ئەیوانیە ....پڵنگی. ..رەش؟
جیمین:بێهێلە برۆم ومەیەرە سەر رێگام نامەوێت بەڵێنەکەم بشکێنم و لەناوت بەرم
دانیال:هەرگیز لێرە بەزندوی ناڕۆیتە دەرەوە
جیمین بەتورەی:دانیال لەپێشم لاچۆ من بەڵێنم بەخوشکەم دا کە تۆڵەنەکەمەوە لەپێشم لاچۆ وام لێمەکە بەڵێنەکەم بشکێنم خۆت باش دەزانی چیت لێدەکەم
دانیال:وەرە شەر بکەین پڵنگی ڕەش وەرە پێشەوە و توانی راستەقینەتم نیشان بدە
جیمین دەستی جی ئانی بەردا و وڕۆشت پێشەوە پارچەی توند بەست بە هەردوو دەستیەوە و
ڕۆشتە پێشەوە دەستیان کرد بەشەڕکردن و جیمین وەک دانیال وتی توانای ڕاستەقینەی خۆی دەرخست و زۆر زیرەکانە شەری کرد  وزۆر خراپ دای لەدانیال سەرەرای برینەکەی و ئازارەکەی بەڵام زۆر بەهێز بوو  دانیال زانی بۆی نابەزێت دەستی کرد بەئازار دانی برینەکە پشتی بەئەنقەست تا بێهێزی بکات
جیمین بەماندوی پێکەنی:چیە دانیال منت پێنابەزێت بۆیە هەوڵی گەیشتن بەخاڵی لاوازیم دەدەیت؟
دانیال بەتورەی:نەخێر تۆ هەرگیز من نابەزێنیت نەفرەتی
جیمین پێکەنی:ترسنۆک زۆر ترسنۆکیت بۆیە هەوڵی خاڵە لاوازەکانم دەدەیت،سەرەتا خوشکەم ئێستاش خۆشەویستەکەم (لەکۆتای قسەکەی هاواری کرد)
دانیال هاتە پێش لێیبدات ئەویش بەهەمان شێوە ڕۆشتە پێش و شەریان کرد تا دانیال کەوت و جیمین بەدەرفەتی زانی و دەستی خستە ملی بیخنکێنێت دانیال چەقۆیەکی کردە کەلەکەیدا و لەقەیەکیدا لەجیمین وجیمین کەوت و  دانیال دارێکی کێشا بەسەریدا و جیمین بێهۆش بوو  پاشان  دانیال توند جی ئانی گرت  وبردی  نامجون و ئەوانی تر  لەگەڵ پۆلیس گەیشتن
نامجون و ئەوان چەکیان رووبەروی کردەوە و ئەویش چەقۆکەی  خستە سەر ملی جی ئان
نامجون:وازی لێبێنە هیچ رێگایەکت نەماوە بۆدەرچون
دانیال:نەخێر من بردمەوە ودەڕۆمە دەرەوەش
نامجون:وازی لێبینە  ئازاری مەدە ئەو بێتاوانە
دانیال بەتورەی:نەخێر گەر لێرە نەڕۆمە دەرەوە ئەبیت ئەم کچە بکوژم وەک چۆن پڵنگی ڕەشم کوشت
نامجون:چی؟؟؟؟ بەنەفرەت بیت دەبێت بەدەستی خۆم بتکوژم
  دانیال:دیارە رێگای دەچونم نیە کەوایە  ئەبێت ئەم کچەش بمرێت
چەقۆکەی لەملی توند کرد وخوێن لەملی هات جی ئان هیچ کاردانەوەی نەبوو چونکە تاسابوو لەوەی بینی  خەریک بوو جی ئان بکوژێت
تایهیونگ:وازی لیبێنە بەنەفرەتبیت جی ئانننننن
لەناکاو دەنگی تەقە هات و زۆری نەبرد دانیال کەوتە سەر زەوی  هەمویان سەیری ئەو کەسەیان کرد تەقەی کرد بینیان جیمین بوو
تای:جیمین تۆ زندویت؟؟باشیت؟؟
جی ئان هەر نەدەجوڵا و سەیری جەستەکەی دانیالی دەکرد لەناکاو هیچی نەبینی چونکە جیمین لەئامیزی گرت
جیمین بەماندوی:تەواو تێپەری مەترسە  تەواو
جی ئان:ج جیمین
جیمین:مەترسە منیش باشم خەمت نەبێت باشە تەواو لەسەر خۆبە
جی ئان:ئەو مرد
جیمین:ئەو تەنها تاوان بارێک بوو سزای تاوانەکەی وەڕگرت تەواو باشە
جیمین روخساری جی ئانی گرت:سەیری نیو چاوانم بکە ...جی ئان سەیری نێو چاوانم بکە
جی ئان سەیری کرد
جیمین:ئەو تاوانبار بوو منیش وەک ئەفسەرێکی پۆلیس  وئەندامی گروپی BTSسەر بەرێکخراوەی IRISکاری خۆمم ئەنجامدا و لەناوەراستی تاوانەکەی وەستاندم،باشە مەترسە ئیتر هەموشتێک تێپەری من لەگەڵتم
جی ئان فرمێسکێک بەچاوی هاتە خوارەوە:ج جیمین
جی ئان لەهۆش چو و جیمین خستیە ئامێزی
جیمین:جی ئان تۆباشیت جی ئان؟؟
تایهیونگ:جیمین باشیت؟؟
جیمین بەهاوار:ئەمبوڵانس لەکوێیە؟؟
جیمین سەرای برینەکانی جی ئانی لەئامێز گرت  بردیە ناو ئامبوڵانسەکە
نامجون:جیمین تەواو ئێستا دەیگوازنەوە تۆش بڕۆ ئەمبوڵانسەکەی تر با برینەکانت چارەسەر بکرێیت دەی برینەکان کەم نین
جیمین:نەخێر من لەگەڵ جی ئان دەبم
نامجون:یا تۆخوێنت لێدەروات
جیمین بەتورەی و هاوار:هیونگ ئەوەندەی ئازار لەدڵمدا هەیە ئەوەندە لەجەستەم دا هەستی پێناکەم
نامجون:باشە تەواو
دوای ئەوەی گەیشتە نەخۆشخانە جیمین بەزۆر دەیتوانی ببینێت وبوەستیت بەڵام کەلەرەق بوو وەستا تا پزیشک هات
جیمین بەماندوی وبێهێزی:ئەو چۆنە؟
پزیشک:نەخۆشەکە باشە برینەکانی زۆر نین بۆیە مەترسی نیە لەسەر ژیانی خەمتان نەبێت
جیمین دەستی خستە سەر شانی:باشە ئەوە زۆر باشە
پاشان هاوسەنگی خۆی لەدەستدا و بێهۆش بوو
نامجون:جیمین؟؟
تای:جیمین تۆباشیت؟؟
کوک:پزیشک خێراکە چارەسەری بکە
نامجون:پەرستار لەکوێیە؟
پزیشک:بیهێننە ئەم ژوورە
نامجون و تای و کوک بردیان و پزیشک کردیانیە دەرەوە ولەگەڵ پەرستارەکان دەستیان کرد بەچارەسەرکردنی
دوای سێ کاتژمێر کە  هەموان نیگەرانی بارودۆخی جیمین بوو لەناکاو کەسێک دەستی خستە سەر شانی تای و تای لای کردەوە
تای بەنیگەرانی:ج جی ئان؟؟ تۆچی دەکەیت لێره؟؟
جی ئان:جیمین لەکوێیە؟
تای بەنیگەرانی:تۆ پشوبدە ئەو باشە
جی ئان سەری بەنەخێر لەقاند:ئەبێت سەرەتا بیبینم
تای ویستی قسەبکات بەڵام پزیشک هاتە دەرەوە
هەموان رۆشتنە پێشی
نامجون:جەنابی پزیشک جیمین چۆنە؟؟؟
پزیشک:برینەکانی زۆر سەخت بوون و خوێنکی زۆری لەدەست داوە وە مەترسی زۆری لەسەر ژیانە  وئەبێت تا(48)کاتژمێری داهاتو چاوەرێ بکەین چونکە بارودۆخی زۆر زۆر خراپە
جی ئان ڕۆشت ویەقەی گرت و بەگریان هاواری کرد:رزگاری بکە ئەبێت رزگاری بکەیت تۆ پزیشکیت رزگاری بکە
تای دەستی گرت:جی ئان لەسەرخۆبە
جی ئان بەگریان:بەرمبدە تای تکایە رزگاری بکە تکایە نابێت هیچی لێبێت تکایە دوای ئەوەی بەتەنها مامەوە ئەو هاتە ژیانمە و بوو بەهەموو کەسم نابێت هیچی لێبێت تکایە
پاشان جی ئان دیسان بێهۆش بوو تای بردیە ژووری نەخۆش و هاتەوە و هەمویان زۆر زۆر دڵتەنگ بوون  بەرۆژی دواتڕ جی ئان خەبری بویەو ە و ڕۆشتە ژوورەوە بۆلای جیمین دوای ئەوەی داوای زۆری لەپزیشک کرد
جی ئان بەگریان دەستی جیمینی گرت:هەستە تکایە من بەبێتۆ ناژیم تۆ گوتت هەموشتێک باشە بێت ئەی بۆچی لێڕە پاڵ کەوتویت بۆ هەڵناسیت؟ئەی تۆپڵنگی ڕەش نەبویت بۆچی ئاوا لاوازیت ؟؟ئەم هەموو ئامێره چیە؟؟تکایە هەستە من زۆر دەترسم ،تکایە نامەوێت دیسان خۆشەویستانم لەدەست بدەم تکایە من بەرگە ناگرم
تای:جی ئان
جی ئان:تای تۆ گوتت ئەو زۆر بەهێزە تۆ نایناسێت ئەی کوا بۆ هەڵناسێت؟؟
تای بەدڵتەنگی:جی ئان تکایە وامەکە گەرنا جیمین  زۆر دڵتەنگەبێت
جی ئان:بەڵام ئەو هەڵناسێت من دەترسم
تای لەئامێزی گرت:ئەو باشە بێت هیچی لێنایەت و نە تۆ نە ئێمەش بەجێنا هێڵێت
جی ئان دوورکەوتەوە لیی:بەڵێن دەدەیت؟؟
تای سەری بەبەڵێ لەقاند:دەی پزیشک گوتی باپشوبدات وەرە برۆینە دەرەوە
...
دووڕۆژی ڕێک تێپەری کە هەموان زۆر خەمبار بوون و جی ئان لەگریان نەدەوەستا  پزیشک جیمینی پشکنی و  ڕۆشتە دەرەوە
پزیشک:سپاس بۆخوا نەخۆشەکە مەترسی تێپەراند و ئێستا باشە
جی ئان دەستی کرد بەگریان و تای لەئامیزی گرت  و هەموان یەکدیان لەئامێز گرت و دڵخۆش بوون
نامجون:کەی دێتەوە هۆشا
پزیشک:ئەبێت چاوەرێکەن تا نەخۆشەکە خۆی بێتەوە هۆشا
نامجون:سپاس
پاشان بەسەرە سەردانیان کرد و جی ئان کۆتاکەس ڕۆشتە ژوورەوە
و دەستی گرت و رومەتی ماچ کرد
جی ئان بەگریان:سپاس  کەباشیت سپاس،ئێستاش زۆر مەخەوە دەی تۆخۆت گوتت حەزم لەزۆر خەوتن نیە تۆ دووڕۆژە خەوتویت هەستە دەی من زۆر بیری تۆم کردوە
..
ئەو ڕۆژە نزیکی شەو بوو جی ئان خەوتبوو لەناکاو هەستی کرد کەسێک دەستی خستە سەر سەری جی ئان  بەخەواڵوی سەری بەرز کردەوە  وبینی جیمین سەیری دەکات سەرەتا بروای نەکرد
جی ئان:ج جیمین بەراستی ئەوە تۆ هەستایت یان من خەونەبینم
جیمین:نامن بەراستی هەستام بۆ ئەوەی تەنها بەجێت نەهێڵم
جی ئان دەستی کرد بەگریان  جیمین توند لەئامێزی گرت:ششش باشە تەواو من باشم تەواو لەسەر خۆبە
جی ئان:گەمژەی درۆزن تۆ گوتت هەموشتێک باشە بێت تۆزۆر منت ترساند زۆر زۆر
جیمین  ماچی سەری کرد:تەواو من باشم مەترسە من هەرگیز تۆ بەجێ ناهێڵم
پاشان ماچی لێوی کرد  و ئەویش بەهەمان شێوە  و دواتر دوورکەوتەوە
جیمین:زۆر بیرم کردویت واهەستەکەم چەندین ساڵە تۆم نەبینیە
جی ئان بەگریان:تۆ زۆر شێتیت
جیمین:ئەزانم
جی ئان بەگریان:یا
جیمین پێکەنی وفرمێسکەکانی سری:بەسە ئیتر تۆ ئازارم دەدەیت بەم فرمێسکانەت،دەی وەرە بخەوین
جی ئان:یا تۆبرینداریت چۆن دەبێت
جیمین ڕایکێشاوە ئامێزی:وەرە بۆئێرە وهیچ مەڵێ
جی ئان بزەیەکی کرد  و سەری خستە ئامێزی و پر بەدڵ پێکەنی و دڵخۆش بوو جیمینیش بەهەمان شێوە
بۆ ڕۆژی دواتر هاوڕێیان هاتن و کوک  دەرگای کردەوە:وا جیمین شی خۆشەویستی پەیداکردوە هێشتا برواناکەم
هەموان هاتن وبینیان جی ئان لەئامێزی جیمینە و هەردوکیان خەوتنە(هاوڕێیان بۆ ئەوەی خەیاڵی بکەن  درامای نەوەی خۆر بهێننە پێش چاوتان  کاتێک کورەکە بریندار بوو کچەکەش لەباوەشی خەوت کاتێک لەنەخۆشخانە بوون )
نامجون پێکەنی:وەرنە دەڕەوە بابێزاریان نەکەین
کوک:باشە بابرۆین
پاشان هەمویان ڕۆشتن
پاش کەمێک جیمین هەستا  بینی جی ئان لەئامێزێتی پێکەنی و دڵخۆش بو پاشان زیاتر رایکێشاوە ئامێزی خۆی و جی ئان خەبەری بویەوە
جیمین:بەیانیت باش خۆشەویستم
جی ئان لای کردەوە و روی تێکرد:بەیانی تۆش باش
جیمین:باش خەوتیت
جی ئان:چۆن باش ناخەوم کە من بەبێخەم خەوتم و لەئامێزی تۆدا،ئەزانی چەندە ترسام تۆ لەدەست بدەم
جیمین:ششش بەسە ئیتر تەواو من باشم تکایە کەم خەم بخۆ دەترسم بەهۆی منەوە شتێکت لێبێت
جی ئان:باشە
پزیشک دای لەدەرگا:ئزن هەیە
جی ئان بەپەلە هەستا و ڕۆشتە ئەولا  و جیمینیش پێی پێکەنی
پزیشک هات ژوورەوە:بەرێزم ئێستا باشیت ؟
جیمین:باشم سپاس
پزیشک:باشە هەندێک پشکنین هەیە بۆتی دەکەین  تا بزانین باشیت؟
جیمین:باشە
جی ئان ڕۆشتەدەرەوە زۆر دڵخۆش بوو
کوک:چیبوە براژن ئاوا دڵخۆشە؟؟
جی ئان بەشەرمەوە:ها من ئەوە
کوک پێکەنی:ئاه تۆ بەراستی زۆر شەرمنی تایهیونگ راستی کرد ،باشە بامن خۆمت پێبناسێنم بۆمان نەکرا یەک بناسین،من جون جۆنگ کوکم هاورێی جیمین و هاوکاریم لەپیشەکەی
جی ئان:ئاه منیش لی جی ئانم
کوک:خۆشحاڵ بووم
جی ئان:منیش خۆشحاڵ بووم
تاهیونگ:وەرە تا پزیشک دەرەچیت باهەموانت پێبناسێنم
یونگی:بێدەنگبە خۆمان زمان مان هەیە
تای:هیونگ
جی ئان پێکەنی:پێم وابێت تۆ مین یونگیت
تای:چۆنت زانی؟؟
جی ئان بەپێکەنین:لەرێگەی وەڵام دانەوەکەی بۆتۆ چونکە جیمین باسی هەموتانی کردوە بۆم
هوسوک:منیش جیون هوسوکم
جی ئان:خۆشحاڵبووم
جین:منیش کیم سۆکجینم
جی ئان:خۆشحاڵ بووم
نامجون:منیش کیم نامجونم
جی ئان:خۆشحاڵ بوم بەناسینی هەموتان خۆشحاڵ بووم بەراستی جیمین هاورێی زۆر باش و ڕوخۆشی هەیە
تای:هاورێ نا بەڵکو برا
جی ئان پێکەنی:بەڵێ راستەکەیت
پاش کەمێک پزیشک هاتە دەرەوە و ئەوانیش ڕۆشتنە ژوورەوە
تای:یا هاورێ زۆر ئێمەت ترساند
جیمین:ببورن
کوک:باشە کەی هاوسەرگیری تۆ و براژن دەبینین؟؟
جیمین بەپێکەنین:ئای لەتۆ کوک قەت سروشتت ناگۆرێت
جین:خۆشحاڵم باش بویت هاوڕێ
جیمین:سپاس هیونگ
یونگی:باشە کە باشیت
جیمین پێکەنی:سپاس
هوسوک:ئەزانی من زۆر لێت تورە بووم بۆ ئەوەی کردت بەڵام قەینا لێت خۆشەبم چونکە باش نیت
جیمین:ببورە هیونگ
نامجون:جیمین وەک پێشتڕ گوتم پەشیمان بونەوە نیە و بەردەوام دەبیت لەکارەکەت
جیمین:باشە
جی ئان:بەراستی دەگەرێیتەوە؟یامن زۆر داوام کرد بەگوێت نەکردم ئێستا سەرۆکەکەت داوای لێکردیت دەستبەکار بویتەوە؟؟
هەموان پێکەنین
جیمین:یا گەمژە من لەبەر ئەوەی تۆڕزگار بکەم دەستبەکار بوومەوە چونکە نامجون هیونگ پێی گوتم من دەستم لەکار کێشاوەتەوە بۆیە هەرگیز ناتوانم خۆم هەڵقورتێنمە کاری پۆلیس بۆیە من دەستبەکار بومەوە
جی ئان بەدڵخۆشی:ئاه بەراستی ئەوە زۆر باشە
جیمین پێکەنی  وئەوانی تر پێکەنین پاشان جیمین بەهۆی سەختی باروودۆخی نزیکە پانزە ڕۆژ لەنەخۆشخانە بوو جی ئان یەک خولەکیش جێی نەدەهێشت وبەردەوام لای بوو و ئەوانی تر گەرانەوە سیول چونکە نەیاندەتوانی کارەکەیان دوابخەن پاشان جیمین گەرایەوە ماڵەوە و  جی ئان زۆر بەباشی ئاگای لێبوو بەردەوام لەلای بوو هەتا خۆی خواردنی پێدەدا و خەریکی دەبوو
....
کۆتای بەشی  حەوت  بەشی هەشت و کۆتایە
ڕاتان چیە لەسەری؟؟؟
بەدڵتان بوو؟؟
......
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army

Black_pantherWhere stories live. Discover now