#black_panther_پڵنگی_ڕەش_part6
لەماوەی ئەو دوو رۆژە جیمین گوازرایەوە بۆ بنکە چونکە برینەکەی قوڵ نەبوو پاش سێ ڕۆژ جیمین گەرایەوە ماڵەوە و ڕۆشتە ژوورەوە بەو پێیە کلیلی ماڵەوەی پێبوو ڕۆشتە ژورەوە و بینی جی ئان لەماڵ نیە هەناسێکی هەڵکێشا و ڕۆشت لەژوورەکەی جی ئان دانیشت و سەرینەکەی جی ئانی خستە ئامێزی و بۆنی کرد پاشان پاڵکەوت لەسەر جێگاکە ..
جی ئان کاتژمێر (4:00pm) هاتەوە و ڕۆشتە سەرەوە تا خۆی بگۆرێت بەڵام سەرسام بوو بینی جیمین لەسەر جێگاکەی خەوتوە خۆی پێنەگیرا و فرمێسکێک لەچاوی هاتە خوارەوە و ڕۆشت ولەپاڵدا دانیشت بەبێدەنگی دەگریا پاشان بێئەوەی جیمین هەست بکات لەپاڵیدا پاڵکەوت تائەویش خەوت زۆری نەبرد جیمین خەبەری بوەیەوەو راستەوخۆ پێکەنی کاتێک جی ئانی بینی لەپاڵی خەوتوە فریشتە ئاسا سەری بەرز کردەوە و خستەی سەر باڵی و بەدەستەکەی تری کەمەری گرت و ڕایکێشاوە ئامێزی توند لەوکاتەدا جی ئان خەبەری بویەوە وهەستی کردلە ئامیزی جیمینە سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد و جیمینیش سەیری کرد ماوەیەک وامانەوە وسەیری نێوچاوانی یەکیان کرد تا جیمین بێدەنگیەکەی شکاند
جیمین:بۆچی سەردانت نەکردم؟؟ئەزانی چەن خەمی تۆم بوو؟
جی ئان بەچاوی پر فرمێسک:بەڵام تۆ نەتویست تۆ گوتت برۆ دەرەوە
جیمین بەلەسەرخۆی دای لەسەری:یا گەمژە من گوتم بڕۆ دەرەوە تاشەر نەکەین نەک هەر نەیەیتەوە
جی ئان دەستی گرت بەسەریەوە و بە تورەیەکی جوان:سزای خۆت وەرگرت تا جارێکی تر من نەکەیتە دەرەوە ئەمجارە بتەوێت لەخۆتم دوربخەیتەوە هەرگیز نامبینیتەوە
جیمین پێکەنی:ببورە نەم زانی دڵتەنگم کردوی کێشەیەک نیە سزاکەم قبوڵە ئێستاش سەرەی منە سزات بدەم چونکە نیگەرانت کردم
پاشان لێی نزیک بویەوە بەخۆشەویستیەوە ماچی کرد و ئەویش ماچی کرد پاش کەمێک لێی دوورکەوتەوە
جیمین:جی ئان
جی ئان:هم
جیمین:زۆر برسیمە
جی ئان پێکەنی:شێتە منیش وتم بزانم چیبوە
پاشان هەستا و جیمینش پێکەنی و هەستا بەدوایدا ڕۆشت پاشان پێکەوە خواردنیان ئامادەکرد و نانیان خوارد پاشان کات نزیکی (10:00pm)بوو
جیمین دەستی جی ئانی گرت و داینیشاند و لەفافەکەی داوە دەستی:جی ئان لەفافەکەم بۆبگۆرە بەهۆی ئەوەی لە بنکە بووم بۆنەگۆڕدراوە
جی ئان:من؟؟
جیمین سەیری کرد:یا ئەمە یەکەم جارت نیە پاشان من خۆشەویستی تۆم ئەی نابێت گرنیگم پێبدەیت و ئاگات لەتەندروستیم بێت؟
جی ئان:باشە دەی
پاشان لێکردەوە پاکیکردەوە و چارەسەری کرد و لەفافەکەی بۆبەست هەستا تا بەباشی بیبەستێت تاتۆکەی پێش چاو کەوت و وەستا و سەیری کرد(نەخشی سەری پڵنگی رەش بوو وە لەخوارەیەوە بە ئنگلیزی نوسرابوو پڵنگی رەش)
جیمین:چیبوە بۆ وەستایت؟
جی ئان:کەی ئەم تاتۆیەت داناوە؟
جیمین:پێش پێنج ساڵ ئەوکاتە سەرۆکەکەم پێی گوتم وەک پڵنگی ڕەش خێرام لەکارەکەم و نازناوی پڵنگی رەشی لێنام
جی ئان:ئایا هەموان تاتۆیان هەیە؟
جیمین:تەنها من و کوک بۆچی؟؟(خۆتان دەزانن لەراستیشدا هەر ئەو دوانە تاتۆیان هەیە بۆیە وام گوت😜)
جی ئان:ئۆو باشە دەی بابیبەستم
دوای ئەوەی تەواو بوو جی ئان شتەکانی کۆکردەوە و هیچی نەگوت گەرایەوە بینی هێشتا فانیلەکەی لەبەر نەکردوە
جی ئان کاتێکدانیشت لەپاڵیدا بەسەر سورمان:یا بۆچی لەبەرت نەکردوە؟
جیمین:تۆ پێت ناخۆشە؟
جی ئان:چی؟
جیمین:تاتۆکە؟
جی ئان:نا ئەوە پەیوەندی بەمنەوە نیە؟
جیمین:یا چۆن پەیوەندی نیە تۆ خۆشەویستی منیت راستیەکە بڵێ
جی ئان:زۆر رقم لێیەتی بەڵام زۆر لەتۆ جوانە بۆیە ئاسایە
جیمین پێکەنی:واتا من جوانم؟
جی ئان زۆر بەمتمانە:بەڵێ بۆچی دەتەوێت شەرمەزارم بکەیت بۆیە ئاوا دەپرسیت؟خەمت نەبێت من شەرم ناکەم
جیمین لێی نزیک بویەوە و جی ئانی پاڵ خست لەسەر قەنەفەکە و پاڵکەوت بەسەریاو لێی نزیک بویەوە لەکاتێک دا هێشتا بازووەکانی بەدەرەوەبوو
جی ئان بەشەرمەوە لەکاتێکدا خۆی لەچاوەکانی دەشاردەوە :ئ ئەوە تۆچ چیدەکەیت؟؟؟
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:چی بوو تۆ نەتگوت شەرم ناکەم بۆچی ئاوا سوربویتەتەوە؟؟
جی ئان بەشەرمەوە:یا دوورکەوە بابرۆم
جیمین:چی بووە بۆ سەیری نێوچاوانم ناکەیت؟
جی ئان:دوورکەوە تکایە
جیمین ماچێکی رومەتی کرد:بۆ جاری داهاتو ئاگات لێبێت چی دەڵێیت گەرنا خراپتر دەبێت
پاشان لاچو ودانییشت و جی ئان ڕاستەوخۆ ڕۆشتە چێشتخانە و جیمین پێی پێکەنی
پاش کەمێک ڕۆشتنە سەرەوە وخەوتن وەک هەموو جارێک لەئامێزی یەک دی بەیانی هەستا و بینی جی ئان خەریکی ئامادەکردنی خواردنی بەیانی لەپشتەوە لائامێزی گرت و قژی لادا و لێوی خستە نزیکی ملی و ماچی کرد
جیمین بەلەسەرخۆی:بەیانیت باش شازادەکەم
جی ئان بەبزە کەدەستی جیمینی گرتبوو کە بەکەمەریەوە بوو:بەیانی تۆش باش وەرە دانیشە نانی بەیانی ئامادەیە
جیمین دەستی گرت ولەباوەشی خۆی داینیشاند تا پێکەوە نان بخۆن
جی ئان بەکەمێک شەرم:یا خۆمنداڵ نیم
جیمین:بەڵام تۆمنداڵی منیت پاشان سێ رۆژە نەمدیوی پێم خۆشە لەنزیکم بیت و هەست بەبونت بکەم و بۆنت بکەم
جی ئان بزەیەک گرتی:باشە دەی بانان بخۆین و بڕۆمە سەر کار
جیمین:مەبەستت چیە برۆمە سەر کار منیش دێم
جی ئان:یا تۆنەخۆشیت
جیمین پەنکێکەکەی خستە دەمی:بخۆ و هیچ مەڵێ
جی ئان بەبۆڵەبۆڵ خواردی و جیمینیش پێی پێکەنی پاشان پێکەوە ڕۆشتنە سەر کار نزیکی نانی نیوەڕۆ بوو
جی ئان:ئەمرۆ کارمان زۆرە بۆیە هەر لێرە نانەخۆین
جیمین:کێشەیەک نیە گەر تۆم لەگەڵ بیت گرنگی نادەم بەشوێنەکە
جی ئان پێکەنی:باشە چاوەرێکە بچم و خواردن بهێنم
جیمین:تۆ بۆدەرۆیت خۆم دەرۆم دەیهێنم
جی ئان:جیمین تکایە بامن بچم چونکە پێم خۆشەخۆم خواردن داوابکەم چونکە زۆر برسیمە
جیمین پێکەنی و ماچێکی ڕومەتی کرد:باشە دەی بڕۆ بەڵام ئاگات لەخۆت بێت
جی ئان پێکەنی و ڕۆشت ...بەڵام
جیمین بەژوورەکەدا هاتوچۆی بوو لەکاتێکدا روخساری بەئاشکرا دیار بوو نیگەرانە:جی ئان زۆری پێچو ئەوە نزیکی پانزە خولەکە چوە
زیاتر بەرگەی نەگرت و ڕۆشتە دەرەوە بزانێت بۆچی نەهات بەڵام سەرسام بوو زۆریش ترسا کاتێک پرسیاری کرد لە چێشتخانەکەی بەرامبەر کۆمپانیا و وتی نەهاتوە بۆئێرە
جیمین تەواو ترسا ئەبێت چی لێهاتبیت
بەدرێژای ڕۆژەکە بەدوای دا گەرا بەڵام نەیدۆزیەوە بۆیەخۆی پێنەگیرا و پەیوەندی بەیونگی کرد
جیمین بەنیگەرانی:هیونگ پێویستم بەیارمەتیتە
یونگی:چی بوە جیمین؟
جیمین:جی ئان لەنیوەرۆوە دیارنەماوە تکایە بزان چیت پێدەکرێت
یونگی:تەواو بێخەمبە دوای پەیوەندی دەکەمەوە
جیمین:باشە تەواو چاوەرێتم
..لەوکاتەدا پەیوەندیەکی بۆهات لەژمارەی نەناسراو کە هەڵی گرت پێش ئەوەی هیچ بڵێ روخساری پەشۆکا و زۆر ترسا
چونکە جی ئان هاواری کرد
جیمین بەنیگەرانی:جی ئان جی ئان چیبوە تۆباشیت؟جی ئان تکایە تۆ من دەترسێنیت
کەسەکە:ئۆو لەکۆتایدا دەرکەوت کە نیشانەی لاوازیت چیە؟
جیمین بەتورەی:تۆکێیت بەنەفرەت بیت چیت لە جی ئان دەوێت؟
کەسەکە:بەداخەوە پێم وابوو هەر گوێت لەدەنگم بوو دەم ناسیت
جیمین پەشۆکا:دانیال؟؟؟بەنەفرەت بیت چیت لەجی ئان دەوێت؟؟چیت لەمن دەوێت؟؟ من ئیتر وەک پۆلیس کارناکەم ئیتر بۆوازناهێنیت؟
دانیال:یا پڵنگی رەش شەرکردن لەگەڵ پۆلیس بێتۆ تامی نیە منیش ویستم کەمێک تورەت بکەم تا یاری بکەین پێکەوە پێت چۆنە؟؟(لەکۆتای قسەکەی توند دەستی خستە سەر دەستی جی ئان وهاواری کرد)
جیمین بەتورەی ونیگەرانی:وازی لێبێنە ئازاری مەدە چیت دەوێت دەیکەم
دانیال:باشە ئەوەم بەدڵە وەرە بۆ ئەم ناونیشانە(****)
جیمین خێرا رۆشتە شوێنی مەبەست و ڕۆشتە ژوورەوە بینی جی ئان لەسەی کورسیەک بەستراوەتەوە و سەری بریندارە و سەری دەستی بریندارە و چاوی و دەمی بەستراوەتەوە
جیمین بەپەلە ڕۆشت بۆلای وچاوی کردەوە:جی ئان جی ئان تۆباشیت؟
دانیال:ئۆو هاورێ بەخێر بێیت
جیمین لایکردەوە بەنەفرەت بیت چۆن بوێریت کرد دەستی لێبدەیت؟؟
دانیال:ئەوەم بەدڵتە تورەبە دەی ئەمەوێت پڵنگی ڕەش ببینم
جیمین چاوی سور بویەوە لەتورەیدا :کەواتە تۆدەتەوێت پڵنگی رەش ببینیت باشە خۆت ویستت
ڕۆشتە پێشەوە بەڵام چەند کەسێک پێشیان گرت
جیمین بەتورەی پێکەنی:هه چیە تۆ هێشتا فێر نەبویت پێت وایە ئەمانە دەم وێسێنن؟؟
دانیال پێکەنی:ناباش دەزانم ئەوانە هیچیان پێناکرێت بەڵام تەنها بۆکات کوشتنە
پاشان جیمین زۆر بەزیرەکی لەگەڵ هەموویان شەری کرد جی ئان ترسا لێی چونکە بێبەزەییانە بەچەقۆ بریندارییانی دەکرد لە قاچیان شانیان دەستیان سکیان پشتیان هەر شوێنێک کە پێشی بکەوتایە نزیکەی بیست کەسی بەوشێوەیە بریندار کرد تا ڕۆشتە پێش دانیال کە لای جی ئان وەستا بوو دەستی لەسەر شانی بوو
جیمین بەتورەی کەروخساری هەر خوێن بوو:ئەبێت باجی ئەوە بدەیت کەکردتە یاری کردن لەگەڵ من بۆ دۆزەخت دەبات نەفرەتی
جی ئان زۆر لەجیمین و قسە و رفتارەکانی دەترسا و دەلەرزی لەترسان
دانیال هاتە پێش و دەستی تەقاند:وەرە باکەمێک یاری بکەین
پاشان دەستیان کردە بەشەر دانیالیش زیرەک بوو بۆیە شەرێکی ئاسان نەبوو جیمین لێیدەدا و دانیالیش بەهەمان شێوە تا هەردوکیان روخساریان خوێناوی و خۆڵاوی بوو بەڵام جیمین زۆر زیرەکتر و خێرا تر بوو دانیالی خستە زەوی و زۆری لیدا دەستی بەرز کردەوە لێی دا لەشوێنی خۆی وشک بوو و چاوی زاق بویەوە دانیال سەری سورما پاشان جیمین کەوتە سەر زەوی
دانیال سەیری کرد بەتورەی ڕویکردە پیاوەکانی :یا گەمژە ئەوە تۆ چیت کرد ئەبوو خۆم بیکوژم نەک بکوژرێت چونکە ئەوە هیچ خۆش نابێت
پیاوەکە:ببورە گەورەم خەریک بوو بتکوژێت
جیمین بەئازار ویستی هەڵسێت:ب بەنەفرەت بیت...ج جی ئان
دانیال لای کردەوە وڕۆشت جی ئان کردەوە و جی ئان ڕای کرد بۆلای جیمین بەگریان
جی ئان بەگریان سەری خستە باوەشی:جیمین تۆباشیت جیمین تکایە وەڵامم بدەوە تکات لێدەکەم هەستە
جیمین بەزۆر فرمێسکەکانی سری:م مەگری م من باشەبم
دانیال دەستی جی ئانی گرت و بەدوای خۆیدا رایکێشا:بەسە ئیتر ئەوەنە بەسە بابرۆین
جی ئان بەگریان کاتێک دەیویست خۆی لەدەستی رزگار بکات:جیمین ج جیمین تکایە بەرمبە ئەو دەمرێت وازم لێبێنە
بەڵام سودی نەبوو بەزۆر بردیە دەرەوە و ڕۆشتن جیمین هەوڵێدا هەستێت بەڵام گولەکە دابوی پشتی و جۆریەتی گولەکەی زۆر خراپبوو بۆیە دیسان کەوت
جیمین فرمێسکێک لەچاو هاتەخوارەوە:ج جی ئان
خەریک بوو بێهۆش دەکەوت گوێی لەدەنگی پێ بوو بەرەو رووی دەهات
تایهیونگ بەهاوار:جیمین جیمین تۆباشیت جیمین؟؟
کوک بەهاوار:واختی نیگەرانی نیە خێراکە بابیبەینە نەخۆشخانە
پاشان بردیانە نەخۆشخانە هەمویان لەوێ ئامادەبوون
نامجون:یونگی تۆدڵنیایت دانیال بوو؟
یونگی:سەد لەسەد دڵنیام ئەو ڕفاندیەتی چونکە خۆتەزانیت هەمیشە لەاو هەموان زیاتر دژایەتی جیمینی کردە وهەمیشە بەئەنقەست شەری ناوەتەوە تەنها بۆئەوەی لە لەگەڵ جیمین شەربکات چونکە هێشتا پێی قبوڵ نیە بەرامبەری جیمین بدۆرێت وەک کوری مافیا
کوک:بەنەفرەت بیت شتێکی لێبێت لەناوی دەبەم
جین:هاورێیان پێویستە شتێک بکەین و ئەوکچە بدۆزینەوە
هوسوک:بەڵام چۆن ئێمە خۆ نایناسیین
یونگی:یا گەمژەمەبە ئێمەلێکۆڵینەوەی لێدەکەین خۆ لەزەمانی کۆندا نین
هوسوک:ئو بیرم نەبوو راستەکەیت
نامجون:کوک تای ئەرکی گەران بۆئێوە جێدەهێڵم
هوسوک:منیش دەرۆم
کووک نامجون یونگی جین تای:نەخێرر
هوسوک:یا یا چیبوە؟؟
نامجون:تۆبرینداریت
هوسوک هەناسی هەڵکێشا:ئاه بێزارکەرن باشە
نامجون:یونگی و جین کاری خۆیان ئەکەن و من و کوک و تای خەریکی کارەکانی ترەبین
هوسوک:ئەی من چی؟؟
نامجون:یا تۆلێرە لەگەڵ جیمین دەمێنیتەوە،بێگومان کە دڵنیابوین باشەئەوکات دەرۆین و دەست بکارەبین
پاش کاتژمێرێک پزیشکەکە هات و هەمویان ڕۆشتن
تایهیونگ:تکایە ئەو باشە
پزیشک:برینەکەی زۆر قوڵ بوو وە مەترسی زۆر لەسەر ژیانی بوو بەڵام باش بوو ڕزگارمان کرد
تای:یا چ پێویستەکات وردەکاریەکان بڵێیت خەریک بوو دڵم بوەستێت ئەتتوانی بڵێیت کە باشە و تەواو
پزیشک :ئاه ببورە
نامجون بەتورەی:یا تای خۆمنداڵ نیت ئەوە جوان نیە،ببورە جەنابی پزیشک سپاس ئەتوانین بیبینین؟
پزیشک:بەڵێ،بەڵام هێشتا ماندوە بۆیە خەوتوە
نامجون:سپاس
رۆشتنە ژوورەوە و هەمویان دڵتەنگ بوون بەبینینی جیمین ئاوا بەلاوازی و بێهێزی لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبو
تای:هیونگ چی بکەین؟؟
نامجون هەناسێکی هەڵکێشا:ئەو کارەی ئەبێت بیکەین کچەکە دەدوزینەوە و سنورێک بۆ ئەو دانیالە گەمژە دادەنێین
تاهیونگ:باشە بادەستپێبکەین
ئەوان ڕۆشتنتا کارەکانی خۆیان بکەن و هوسوک لەژوورەکە مایەوە لەلای جیمین نزیکی دووکاتژمێر تێپەری هوسوک بەدانیشتن خەی لێکەوتبوو جیمین بەسەختی
چاوەکانی کردەوە وسەیری دەوروبەری کرد و هەچۆنێک بێت هەستا
جیمین بەماندوی:ج جی ئان
هوسوک خەبەری بویەوە:جیمین تۆباشیت هەستایت ؟
جیمین:تۆ؟؟هیونگ ت تۆلێڕە چیدەکەیت؟ جی ئان لەکوێیە؟
هوسوک:هەمومان لێرەین خەمت نەبێت نامجون و ئەوانی تر بەدوایەوەن تا بیدۆزنەوە
جیمین ویستی هەڵسێت:ن نابێت خۆم بەدوایدا دەڕۆم
هوسوک رێگری لێکرد:نابێت جیمین تۆبریندار و ماندویت ئەبێت پشوبدەیت ئەوان دەیدۆزنەوە
جیمین کەمێک بێدەنگ بوو هەستا:نەخێر من بەرگە ناگرم ئەبێت خۆم بگەرێم
هوسوک :یا وامەکە کەلەرەقی مەکە تۆبرینداریت
جیمین بەتورەی:گرنگ نیە بەلامەوە من دووەم جار نەمتوانی کارەکەم بەباشی ئەنجام بدەم و ئەو ئافرەتی خۆشمەوێت رزگاری بکەم،خوشکەمم لەدەست دا رێگانادەم ئەویش لەدەست بدەم
هوسوک:ئاه ئەمە سودی نیە بهێڵە پەیوەندی بە نامجونەوە دەکەم
جیمین هیچی نەگوت بۆیە هوسوک پەیوەندی کرد
نامجون بینی هوسوک بو هەڵگیرت:چیبوە؟ جیمین باشە؟
هوسوک:باشە بەڵام زۆر کەلەرەقە و نایەوێت کە لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە و دەڵێت خۆم دەچم و رزگاری دەکەم
نامجون:ئێستا خۆم دێم
هوسوک:باشە چاوەریم
کوک:چیبوە؟
نامجون:پێم وابێت ئێستا ئەتوانم جیمین بگەرێنمەوە سەر کارەکەی
کوک:بەراستی چۆن؟؟
نامجون:جارێ باببچم ئەوکات دێم و پێت دەڵێم
نامجون ڕۆشتە لای جیمین:جیمین تۆباشیت؟
جیمین دانیشتبو:باشم هیونگ بەڵام دەبێت برۆم
نامجون:بۆکوێ؟؟
جیمین:بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەم رزگار بکەم
نامجون:تۆ برینداریت پاشان تۆ تەنها کامێرامانێکیت ناتوانیت ئەو کارەبکەیت و پەیوەندیت پێوە نابێت تێگەیشتیت
جیمین بەتورەی:هیونگ ئەوەتۆ چی دەڵێیت من پڵنگی ڕەشم هیچ کەسێک ناتوانێت بم وەستێنێ
نامجون بەتورەی:ئیتر نا توناتوانیت بەردەوام بیت بیرت چو تۆ دەستت لەکار کێشایەوە؟
جیمین بەتورەی:هیونگگ
نامجون:لێرە دەمێنیتەوە وناچیت بۆ هیچ کوێ هەر ئێستا پاسەوان دادەنێم تا نەڕۆیت دەرەوە
جیمین:هیونگ
نامجون ویستی بروات
جیمین بەتورەی و بێزاری:باشە تەواو من دەستبەکارەبمەوە
نامجون پێکەنی:پەشیمان بونەوە نیە
جیمین بەتورەی:خەمت نەبێت پەشیمان نابمەوە ئەبێت رزگاری کەم
نامجون پەراوەکەی پێدا:دەمزانی داوای دەکەیت دەی واژوویبکە
جیمین واژووی کرد و نامجون ڕۆشتە دەرەوە
نامجون دەرگاکەی داخست:ببورە جیمین بەڵام هێشتا ناتوانم رێگات بدەم تۆ باش نیت
جیمین بەتورەی و هاوار:هیونگ هیونگ بۆستە
هوسوک بەپەلەهات و دەرزەیەکی دا لەجیمین
جیمین:ئەوە تۆچیە کەیت هیونگ وامەکە بەنەفرەت بیت بوەستە وامەکە
هوسوک بەدڵتەنگی:ببورە ئەمە بۆ بەرژەوەندی خۆتە
جیمین بێهۆش بوو هوسوک خستیە سەر جێگاکە
...
کۆتای بەشی شەش
Wak wtm awa botanm post krd enja
Vote laber makan
❤️😂👌1978 word
YOU ARE READING
Black_panther
Action#blackpanther ئەکتەری سەرەکی پارک جیمین جیمین نازناوی پڵنگ ی هەیە لە کاری پۆلیسیەکەیدا کە سەر بەرێکخراوی نێوەوڵەتی irisن بەڵام بەهۆی کارەکەی خوشکەکەی لەدەست دەدات بۆیە بەهەمووشێوەیەک واز لەکارەکەی دەهێنێت ودەبێتە کامێرامانێکی ئاسای و لەبوسان دەژیت و...