Part"5"

1.8K 285 15
                                    

#black_panther_پڵنگی_ڕەش_part5
روداوەکانی ئەمجارە ناوازەن بەهیوام بدەڵتان بێت خوێندنەوەیەکی خۆش😜
.......
دوای نان خواردن جی ئان قاپەکان کۆکردەوە و شۆردی و دواتر ڕۆشت بینی جیمین دانیشتوە  و سەیری TV بزەیەکی کرد و ڕۆشت و دانیشت لەپاڵیدا جیمین بەبێزاری سەیرێکی کرد و جی ئان سەیری لێهات وسەری لەقاند وەک بڵێی چیە؟ جیمین ڕایکێشاوە باوەشی وماچێکی سەری کرد
جیمین سەیری نێوچاوانی کرد:جارێکی تر هاتیت بۆلام لەپاڵم نا بەڵکو لەباوەشم دادەنیشیت
جی ئان بەشەرمەوە:باشە
پاشان توند لەئامێزی گرت وامانەوە تا ماوەیەکی زۆر پاشان جی ئان خەوی لێکەوت جیمین بینی خەوتوە بردیە سەر جێگاکە بەڵام جی ئان خەبەری بویەوە و بینی جیمین خەریکە لەسەر جێگا رێکی دەخات ماچێکی  رومەتی کرد و جیمین لای کردەوە بزەیەکی کرد جیمین بەبزە:ببورە خەبەرم کردیتەوە
جی ئان:نا کێشەیەک نیە
پاشان جیمین هاتە ناوجێگاکە و توند لە ئامیزی گرت و جی ئان بزەیەکی کرد و توند دەستی بەناوقەدی جیمین گرت و ئەویش پێکەنی پاشان خەوتن..
ئەم دوعاشقە ماوەیەکی زۆر ئاوا مانەوە و ڕۆژانێکی خۆشیان بەسەر برد دەڕۆشتنە دەرەوە و دەگەران و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد بێگومان جی ئانیش هەرگیز لە قسە و رفتاڕە رۆمانسیەکانی جیمین رزگاری نەدەبوو کەدەبوە تەماتە پێی😂
شەوێک لەکاتێکی درەنگ دەرچون  لەشوێنی کارەکەیان و ڕۆشتنەوە لەرێگادا بوون
جیمین:بابرۆین و لەرێستۆرانتێک نان بخۆین
جی ئان:باشە
پاشان لەرێستۆرانتێکی ئاسای لایاندا  وخەریکی نان خواردن بوون کە برێکی کەم خەڵکی لێبوو بەهۆی ئەوەی کاتی نانخواردن نەمابوو لەناکاو  کۆمەڵە گەنجێک هاتنە ژوورەوە و تەقەیان کرد و جیمین جی ئانی خستە پشتی و توند دەستی گرت کەسەکان دەستیان کرد بەشکاندنی شتەکان و تورە بوون و خاوەنی رێستۆرانتەکە کە ئافەرتێکی کەمێک بەتەمەن بوو  ڕۆشت و قۆڵێ گرت
خانمەکە:تکایە کورم وامەکەن تکایە بەزەیتان هەبێت
گەنجەکە پاڵینا:بێدەنگبە باتۆش لەناو نەبەم،دەی هەر ئێستا برۆ هەرچی پارە هەیە بیهێنەبۆم
خانمەکە:کورم تکایە وامەکە کەسێک یارمەتیم بدات
جی ئان زیاتر بەرگەی نەگرت و ویستی بروات جیمین دەستی گرت و نەیهێشت
جیمین:ئەوە تۆچیدەکەیت شێت بویت دەتەوێت ئازارت بدەن؟
جی ئان:یا جیمین ئەوان ئازاری دەدەن چۆن هەر ئاوا دەست لەوەستان راوەستین؟
جیمین:ئەوان زۆرن و چەکیان پێیە ئازارمان دەدەن بێهێڵە چیان پێخۆشە بیکەن
جی ئان دەستی جیمینی لەخۆی دورخستەوە بەتورەی:من تۆم وەک ئەوەی هەیت خۆشویست بەڵام من کەسێکی بێ ویژدانم خۆش نەویست تۆچۆن ویژادانت ڕێگات پێدەدات ببینیت ئەو پورێیە ئاوا ئازار بدەن؟
جیمین ئەو قسانەی گوێ لێبوو وشک بوو لەجێی خۆی جی ئان ڕۆشت بیانوەستێنێت بەڵام توند پاڵیان نا و جیمین گرتی جی ئان لای کردەوە  و بینی جیمین بەچاوێکی تورە سەیریان دەکات
جی ئان:جیمین ..جیمین لێگەرێ تکایە بائازارت نەدەن
گەنجەکە:چیە؟ ئەوە تۆ لەپشتی خۆشەویستەکەت خۆت دەشاریتەوە؟؟
جیمین جی ئان لەخۆی دورخستەوە:تۆ لەگەڵ کەسێکی هەڵە تێکەوتویت ونبە پێش ئەوەی روخسارت جوان بکەم
گەنجەکە پێکەنی:بەڵی زۆر ترسناکیت بۆیە لەپشتی خۆشەویستەکەت خۆت شاردەوە
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد و ملی تەقاند:ئاه ئەمە ئەبێتە راهێنانێک دوای ئەو دوومانگە بادەستپێبکەین  دەی وەرە باببینم چیت پێیە؟
پاشان گەنجەکە لێی چوە پێش و جی ئان ترسا لێیدات بەڵام پەشۆکا چونکە جیمین خۆی لە بۆکسەکەی لادا و دەستی گرت و خستیە پشتی و کێشای بەپشتی قاچیا
جیمین کەتوند گرتبوی:گەرناتانەوێت لەوەخراپترتان لێبێت  بەئاقڵی لێرە برۆن منداڵینە
گەنجەکە:گوێی لێمەگرن هێرشی بکەنە سەر
جیمین:پەشیمان دەبیتەوە
پاشان زۆر بەزیرەکی و ئاسانی هەمویان لێدان کرد و هەمویان کەوتبون و ئازاریان هەبو
جیمین لەسەرپشتی یەکیان دانیشت و زلەیەکی لەپشتگوێی دا:پێم گوتن لەگەڵ کەسی هتڵە تێکەوتون
پاشان گوێی لەهاواری جی ئان بوو چونکە ئەو گەنجەی هەرەشەی لێکرد جی ئانی گرتبوو
جیمین بەدرژی ڕۆشتە پێش:من تەنها وانەیەکم دادان وام لێمەکە خراپ‌بم لەگەڵتان خێرا وازی لێبێنە
گەنجەکە:بەنفرەت بیت ئەبێت لەناوت بەرم(لەکۆتای قسەکەی توند قژی جی ئان گرت و ئەویش هاواری کرد)
جیمین کە گوێی لەهاواری بوو تورەبوو:خۆت ئەوەت ویست 
پاشان لێی چوە پێش و ئەو کەسەش گولەیەکی دالەباڵی
جی ئان بەترس و هاوار:جیمین...
جیمین پێکەنی:ئاه  تۆ لەسەر خۆت سەختتری دەکەیت پاشان بە جوڵەیەک لەپێشیان وەستا ە گەنجەکە لەجوڵەکەی زۆر ترسا و جیمین بەخێرای چەکەکە لێبرد  ولێیدا و  کەوتە سەر زەوی
جیمین روخساری جی ئانی گرت:تۆباشیت ؟؟
کەسەکە هەستا لەجیمین بدات جی ئان هاواری کرد جیمین بێئەوەی سەیر بکات گولەیەکی نا بە قاچیەوە وهاواری کرد جی ئان ترسا  چونکەجیمین زۆر ترسانک دیار بوو پاشان لای کردەوە وگولەی دالەقاچی هەموو ئەوگەنجانەی لەگەڵی بوون
جیمین ڕۆشت و توند دەستی نا بەبرینی گەنجەکە:پێم گوتیت لەسەر خۆتی سەخت تر مەکە
گەنجەکە بەهاوار و ئازار:ئاە ئاە بەرمبە بەنەفرەت بیت تۆ کێیت؟ جاری رابردوو هیچ خۆتت نەپاراست ئێستا بۆوات کرد؟
جیمین پێکەنی:من؟؟من پڵنگی رەشم باش ناوەکەم لەبەر بکە تا جارێکی تر بوێری ئەوە نەکەیت یاری لەگەڵ من بکەیت
جی ئان بەترس:جیمین ‌ئەوە تۆ چیدەکەیت؟
جیمین هەستا وڕۆشت بۆلای:خەمت نەبێت ئازیزم وەک گوتت ویژدانم رێگای نەدا رێگابدەم ئەم منداڵانە ئەزێتی پورێ بدەن
جی ئان بەترس:تۆ کێیت؟؟؟ من ..من لەهیچ شتێک تێناگەم؟؟
جیمین لەئامیزی گرت:هەرکەسێک بم پێش هەموو شتێک من خۆشەویستەکەتم
لەوکاتەدا پۆلێس هاتە ژوورەوە و بینی  تاوانباران لەسەر زەوی کەوتنە و جیمین چەکەکە بەدەستیەوەیەتی
پۆلیس:هەر ئێستا چەکەکەت  دانێ
جیمین لای کردەوە وچەکەکەی فڕێدا:پێوییست ناکات من تاوانبارەکەنیم
جی ئان:بەڵێ ئەوان هێرشیان کرد و جیمین رزگاری کردین
پاشان هەموان شایەتییان دا کە جیمین  بێتاوانە بەڵام هێشتا برایە بنکە چونکە برینداریانی کردبوو وە ئەوپشکنەرە دوای بینینی کامێرای چاودێری بۆی دەرکەوت کە جیمین کەسێکی ئاسای نیە
جیمین و جی ئان دانیشتبون بەرامبەر پشکنەر
پشکنەر:باشە خۆت بناسێنە
جیمین:پارک جیمین
پشکنەر:پێم بڵێ پیشەت چیە؟
جیمین:کامێرامان؟؟
پشکنەر:بەڵام ئەوجوڵانە هی  کەسێکی ئاسای نیە بەڵکو هی کەسێکی مەشق پێکراوە پێم بڵێ توکێیت؟
جیمین بەبێزاری:پێم گوتیت پارک جیمین گەر سزام دەدەیت لەسەر بریندارکردیان سزام بدە و وازم لێبێنە
پشکنەر کردیە یەقەیا و توند گرت :جوان قسەم لەگەڵ بکە و وەڵام بدەوە
جی ئان:تکایە بەرێز ئەو بریندارە بهێڵە چاڕەسەری کەین
پشکنەر:بەراستی تۆ کێیت ؟؟تۆ بەگولە بریندار بویت بەڵام زۆر پێت ئاسایە ئەمجارەیان تەواو دڵنیام تۆ کەسێکی ئاسای نیت؟؟
پاشان پشتی فانیلەکەی گرت هەڵی سێنێت لەناکاو وەستا چونکە ئەو تاتۆیەی لەسەر پشتی بینی  پاشان هەڵی ساند و فانیلەکەی لادا وسەیری پشتی کرد و  ڕۆشتە بەرامبەری
پشکنەر بە سەرسورمان و باوەرنەکردن:تۆ؟؟؟ تۆ پڵنگی رەشیت؟؟؟
جیمین هەناسێکی هەڵکێشا:نەخێر من نازانم ئەوکەسە کێیە
پشکنەر:گەورەم تکایە من گەمژە نیم ئەوەتا تاتۆی پڵنگی رەشت لەسەر پشتە و ناوتی لەسەرە
جیمین:ئاه کە  بێزارکەرە من هەر لەبەر ئەوە نەم ویست ژیانی کەس رزگار کەم چونکە نامەوێت کەس ناسنامەکەم  بزانێت،بەڵێ من ئەوم ئێستاش رێگەبدە بڕۆم
پشکنەر رێزی خۆی نواند:ئۆ گەورەم ببورە کە بەناشیرینی مامەڵەم کرد
جیمین بەبێزاری:پێویست ناکات ئاوا مامەڵە بکەیت من ئێستا ئەندامی ئەو گروپە نیم و لەوێ کارناکەم بۆیە ئەبێت سزابدرێم هەر ئێستا بەندم کە وەک هەرکەسێکی تر
پشکنەر:بەڵام گەورەم
جیمین:دەی بەڵام و شتی وانیە خێراکارەکەت ئەنجام بدە
پشکنەر :باشە بەڵام ئەبێت بچیتە نەخۆشخانە چونکە برینداریت
جیمین هەستا:باشە دەی بابرۆین
هەموو ئەمانە لەپێش چاوی جی ئان رویدا کە هێشتا بروای بەچاوی خۆی نەدەکرد ئەو جیمینە زۆر بەلاوازی دەزانی بەچاوتروکانێک نزیکەی حەوت کەسی لەزەوی نا و وە پشکنەر دوای ئەوەی ناسنامەی زانی زۆر رێزی لێگرت
جی ئان لەدڵی خۆیدا:پڵنگی رەش چیە ؟؟ بەراستی تۆکێیت جیمین؟؟
جیمی لایکردوە و بینی جی ئان دوش داماوە و سەیری دەرەوە دەکات لە جامی ئۆتۆمبێلەکە دەستی گرت
جیمین:جی ئان؟؟
جی ئان لایکردەوە:بەڵێ
جیمین:ناتەوێت هیچ بڵێیت؟
جی ئان:چی بڵێم لەکاتێکدا هێشتا ناتوان بروا بەوەبکەم کە دەیبینم و دەیبیستم؟
جیمین هەناسێکی هەڵکیشا:ببورە من ..
قسەکەی تەواو نەکرد چونکە گەیشتنە نەخۆشخانە دوای نیو کاتژمێر برینەکەی جیمین چارەسەر کرا  و جی ئان ڕۆشتە ژوورەوە بۆلای
جیمین دەستی گرت:ببورە کە چەنێکە راستیەکانم لێشاردیتەتەوە و پێم نەگوتویت کە من کێم
جی ئان:دەتوانم لێت ببورم گەر بەراستی ئەم جارە هەموو شتێکم پێبڵێیت
جیمین سەری بەبەڵی لەقاند:هیچ دەربارەی BTSبیستوە؟
جی ئان:نەخێر
جیمین:چی دەربارەی ـIRIS
جی ئان بەپەشۆکاوی:بەڵێ ئەوە ئەو رێکخراوەیە کەدژی مافیاوتاوان بارانە
جیمین:BTSگروپێکە لەو رێکخراوە و باشترینی ناوێتی وە ... من ئەندامی ئەو گروپە بووم پێش ئەوەی بێم بۆبوسان
جی ئان بەبروانەکردن:چی؟
جیمین:بەڵێ من پۆلیسم لەگروپی BTSسەر بەرێکخراوەی ـIRISو بە پڵنگی رەش ناسراوم بەهۆی خێرایم لەکارەکەم وە من تەنها دوومانگ دەبێت وازم لەم کارە هێناوە و نەمویست بگەرێمەوە ئەم کارە هەر بۆیەش رێگام دەدا لێم بدەن  و خۆم وەک کەسێکی لاواز دەرەخست وە تایهیونگیش هاوکارمە و ناسراوە بە Vوەئەوڕۆژە بۆیە نەم هێشت دەست بۆناو کانتۆرەکە بەرییت چونکە چەکەکەی تای لێبوو ئەوکات هەموشتێکت بۆ ئاشکرا دەبوو منیش ئەوەم نەویست وە ئەو ماوەیە کە حەفتەیەک دیار نەمام هۆکاری ئەوە بوو هوسوک هیونگی هاوکارم و نیشانەشکێنی گروپەکە گولە دایبوو لەدڵی و شەری ژیان  ومردنی دەکرد
جی ئان:باشە تێگەشتم  نەت ویست کە خۆت بپارێزیت چونکە نەتویست کەس بزانێت تۆ کێی بویت لەرابردو بەڵام...بۆ وازت لێهێنا؟
جیمین بەڵتەنگی:بیرتە گوتم خوشکەم مردوە؟؟
جی ئان سەری بەبەڵێ لەقانند
جیمین بەدڵتەنگی:ئەوم بەهۆی کارەکەم لەدەست دا لەوکاتەی بەدوای گروپێکی تاوانباری مافیا بوو خوشکەم مرد و ئەو برینەی ئەوجارەی سەرشانیشم هی ئەوکاتە بوو کەویستم خوشکەم رزگار بکەم،چونکە ئەوکات  تەنها دەڕۆژ بوو خوشکەم مردبوو
جی ئان بەدڵتەنگی:جیمین ببورە
جیمین بەزۆر فرمێسکەکانی راگیر کرد:نا کێشەیەک نیە هەر ئەبوو رۆژێک هەمووشتێکت پێ بڵێم
جی ئان توند لەئامێزی گرت:تکایە ئازاری خۆت مەدە بەوشێویە هەرچیەکی لەناختدایە هەڵیڕێژە لەوەزیاتر لەناختدا مەینێژە و ئازاری خۆت مەدە
جیمین کە گوێی لەو وشانەبوو توند جی ئان لەئامیز گرت و ڕوخساری خستە سەر شان و لە ناوقژیدا شاردیەوە دەستی کرد بەگریان وەک منداڵێک کە لەسۆزی دایکی بەدوور بوبێت جی ئان کە گوێی لەگریان بوو هەستی بەبێهێزی جیمین کرد خۆی پێنەگیرا و دەستی کرد بەگریان بەبێدەنگی وامانەوە تا جی ئان هەستی بەقوڕسی کرد لەسەر شانی و سەیڕی کرد بینی جیمین خەوی لێکەوتوە بزیەکی کرد سەرای دڵتەنگیەکەی چونکە بوو بەپەناگەی جیمین و ئازارەکانی ناخی پاشان پاڵکەوت و جیمینی خستە ئامێزی و دەستی هێنا بەسەریدا و ماچی کرد پاشان خەوت ..
بەیانی جیمین لەکاتژمێر(8:00am)هەستا بینی لەئامێزی جی ئان پێکەنی و توند لەئامیزی گرت جی ئان خەبری بویەوە وبینی جیمین توند لەئامێزی گرتوەو و پێدەکەنێت
جی ئان بەخۆشەویستی و بەبزە ماچێکی رومەتی کرد:بەیانیت باش
جیمین:بەیانیت باش
جی ئان:هەست بەباشی دەکەیت
جیمین بەبزە:ئامێزی تۆ هەموو ئازارەکانم بیرەباتەوە
جی ئان پێکەنی:دەی وەختی ڕۆمانسیەت نیە هەستە و روخسارت بشۆ تا خواردنی بەیانیت بۆدێنم
جیمین پێکەنی وماچێکی سەری کرد و هەستا : باشە خۆشەویستم
جی ئان:یارمەتیت دەوێت؟
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:چیە دەتەوێت لەگەڵم بێیتەدەسشۆرەکەش؟
جی ئان بەشەرم و تورەی:یا م من مەبەستم ئەوە نەبوو
پاشان بەخێرای ڕۆشتە دەرەوە و جیمین پێی پێکەنی پاش دەخولەک جی ئان گەرایەوە و سینیەک خوارنی پێبوو
جیمین دانیشتبوو کە جی ئان هات هەستا و داینیشاند لەپاڵی:بۆئەوەندەت پێچوو
جی ئان بەسەر سورمان:نەخۆشی زۆر سەرەی خواردنیان گرتبوو ببورە
جیمین:یا من تاقەتم نەما لەم ژوورەوە ئەو گەمژانەی دەرەوەش ئەڵێن تۆ تاوانباریت و ناتوانیت برۆیت
جی ئان پێکەنی بەرفتارە مناڵانەکەی جیمین:یا ئەوە هەڵەی خۆت بوو
جیمین بەبێزاری و بۆڵەبۆڵ:یا من هەمیشە تاوان بارانم گرتوە خۆم تاوان بار نەبووم
جی ئان:باشە دەی ئەبێت باجی تاوانەکەت بدەیت خۆت گوتت سزام بدە
جیمین:نەم زانی ئەوەنە بێزار کەر دەبێت،..نازانم ئەو تاوان بارانە بۆقەت بێزار نابن بەردەوام تاوان دەکەن؟
جی ئان:ئاخر ئەوان تاوان بارن بەڵام تۆنا
پاشان جیمین پێکەنی وماچێکی کرد بەڵام وازی لێنەهێنا و دەستی خستە پشتی سەری و بەدەستەکەی تری کەمەری گرت جی ئان ویستی دورکەوێتەوە بەڵام توند گرتبووی ناچار بۆکسێکی دالەبرینەکەی
جیمین بەئازار:یا ئازارت دام
جی ئان بەشەرم و تورەی:یا خەریک بوو بخنکێم
جیمین پێکەنی:زۆر بیرم کردویت بۆیە
جی ئان:گەمژە بۆخۆت لێرە بمێنەوە
پاشان ڕۆشت وجیمین بەدوایدا ڕۆشت بیوەستێنت بەڵام پۆلیسی پێش دەرگا نەیهێشت
جیمین:یا یا بۆستە سوێند دەخۆم ئەم پۆلیسە لەناودەبەم گەر نەگەرێیتەوە خۆت باش دەزانیت چیم پێدەکرێت
جی ئان لە دەنگی جیمین و هەڕەشەکەی ترسا چونکە جیمین بەراستی بوو
جی ئان بەبێزاری گەرایەوە و جیمین قۆڵێ گرت و بریە ژوورەوە و پشتی دا لەدەرگاکە
جیمین:جارێکی تر لەدەستم رانەکەیت و پشت گوێم نەخەیت گەرنا بۆگەیشتن پێت هەموو دنیا تێک دەدەم
جی ئان بەشەرم:باشە تەواو رێگامبدە ئێستا
جیمین:نارۆیت بۆ هیچ کوێیەک وەرە بۆخۆمان دانیشین
جی ئان بەبێزاری:یا دەمەوێت بچەمە دەسشۆر بۆ ئەوەش ناتوانم بڕۆم
جیمین دانیشت و شانی لەقاند وەک بڵێی نەخێر:بەڵام لێڕەش دەسشۆر هەیە
جی ئان بەبێزاری و کەمێک هاوار:پارک جیمینی نەفرەتی
پاشان ڕۆشتە دەسشۆرەکە
جیمین پێکەنی پاش ماوەیەکی کەم جی ئان هات و جیمی رایکێشا و لەپاڵیداینیشاند
جیمین ماچێکی ڕومەتی کرد و سەیری نیوچاوانی کرد:ببورە تورەم کردیت
جی ئان:باشە کێشەیەک نیە
لەوکاتەدا پشکنەرەکە هات و جی ئان بەپەلە هەستا جیمین کەمێک کەسایەتیە ساردەکەی هاتەوە
پشکنەر:گەورەم پزیشک گوتی برینەکەت زۆر سەخت نەیە بۆیە دەتوانێت دەربچێت بەڵام گەر دەتەوێت وادەری دەخەتی تۆ ژیانی خۆت پاراستە بۆ ئەوەی ئازاد بکرێیت
جیمین بەبێزاری:بەڵی بەڵێ زووبیکە بێزار بووم لەناوچوار دیوار
پشکنەر بەرێزەوە خۆی دانواند:باشە خوات لەگەڵ
جیمین پاڵکەوت:ئاه لەکۆتایدا بێزار بووم
جیمین هەستی کرد جی ئان بەزۆر خۆی گرتوە تا پێنەکەنێت بۆیە توند رایکێشاوە ئامێزی و ماچی کرد و دواتڕ کەمێک لێی دورکەوتەوە
جیمین بەخۆشەویستیەوە:لی جی ئان تۆ تاوان باریت بەدزینی دڵم و شێت کردنی من بەرفتارەکانت و جوانیەکەت و سزاکەت ماچ کردن و لەئامێز گرتن و خۆشویستنی من لەبەرامبەر دا
جی ئان بەپێکەنین:ببورە گەورەم بەڵام تۆ وازت لەپیشەکەت هێناوە بۆیە پێم وابێت مافی سزادانت نیە
جیمین پێکەنی:کەوایە دەگەرێمەوە سەر کارەکەم تا بتوانم سزات بدەم
جی ئان:جیمین بگەرێوە سەر کارەکەت
جیمین پێکەنینەکەی نەما چونکە زانی جی ئان بەراستیەتی:جی ئان پێشتر پێم گوتویت نامەوێت قسەلەسەر ئەوە بکەین
جی ئان:جیمین تکایە تۆ بەم شێوەیە خۆت سزادەدەیت
جیمین بەکەمێک تورەی هەستا و :جی ئان پێشتر بینیت چیم بەتای گوت و چۆن مامەڵەم کرد کاتێک ویستی من رازی بکات
جی ئان قسەکەی بری و قۆڵی گرت و رویکردە خۆی:من خۆشەویستی تۆم من  تایهیونگی هاورێت نیم تێدەگەیت؟؟من ناتوانم بەرگە بگرم ئاوا ئازار بچێژیت تکایە
جیمین:جی ئان تکایە نامەوێت بەقسەکانم بریندارت بکەم
جی ئان:جیمین وامەکە تکایە تۆ بەم شێویە خۆتیش و منیش ئازار دەدەیت
جیمین بەتورەی پشتی لێکرد:جی ئان تکایە لێڕە بڕۆ نامەوێت شەرت لەگەڵ بکەم
جی ئان:جیمین
جیمین قسەکەی بری:جی ئان تکایە
جی ئان فرمێسکەکانی رانەوەستا و بەپەلە ڕۆشتە دەرەوە لەکاتێکدا جیمین دەستی خستە ناو قژی بەبێزاری جی ئان ڕۆشتەوە ماڵەوە نەگەرایەوە لای جیمین و جیمینیش زۆر نیگەرانی جی ئان بوو ماوە دوو ڕۆژ تیپەری جی ئان هیچ دەنگی نەبوو ..
.......
کۆتای بەشی پێنج
ئایائەبیت جیمین بە داواکەی جی ئان رازی بێت؟؟
جیمین  و جی ئان دەگەرێنەوە لای یەکدی؟
ئەو شتە چیە کە وا لەجیمین دەکات بگەرێتەوە  سەر کارەکەی؟؟ئەو شتە چیە توشی جی ئان دەبێت؟
.....
2166 word

Black_pantherWhere stories live. Discover now