#Black_Panther_پڵنگی_رەش_part4
جی ئان: بەڵێ نەیتوانی خۆی بپاریزێت هەمو ڕوخساری هەر خوێن بوو
جیمین بەبێزاری ڕۆشت:ئاە من تاقەتی ئەم بێزارکەرەم نیە،من برسیمە بابچین نان بخۆین
تای پێکەنی:ئاە جی ئان تۆ نایناسیت بابیناسیت ئەو کات دەزانیت
جی ئان: مەبەستت چیە؟؟
تای:لەکاتی خۆی دەزانیت دەی بابچین
پاشان لەرێستۆرانتێک دانیشتن و نانیان خوارد دواتر ڕۆشتنەوە
تای جانتاکەی هەڵگرت و هاتە خوار:من دەبێت بگەرێمەوە سیول
جی ئان:ئۆو ئیستا دەرۆیت؟؟
تای:بەڵی سپاس بۆ میوانداری ببورە گەر بێزارم کردبیت
جی ئان:نا ئاسایە
جیمین:دەی بابرۆین تای
تای:باشە،خوات لەگەڵ
جی ئان:خوات لەگەڵ
پاشان جیمین و تای ڕۆشتن جیمین لەگەڵ تای ڕۆشت تا گەیشتنە وێستگەی پاسەکان ودواتر ماڵئاوای لێکردو گەرایەوە
جیمین گەرایەوە و بینی جی ئان دانیشتوە و خەریکی کار بوو
جیمین:سڵاو
جی ئان:ئۆو سڵاو، تایهیونگ ڕۆشتەوە؟
جیمین سەری بەبەڵێ لەقاند:چیدەکەیت؟
جی ئان:خەریکیم سەیری وێنەکان دەکەم بزانم چۆنە
جیمین لەپاڵی دانیشت:یا ماندونەبویت ئەوەندەی سەیری دەکەیت؟
جی ئان پێکەنی: نا من هەرگیز ماندو نابم
جیمین سەرسامی جوانیەکەی بوو بزیەک گرتی و دواتر قسەکانی تای کەوتە بیر
جی ئان:چیە؟
جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:هیچ نیە
پاشان پێکەوە سەیری وێنەکانیان دەکرد
ئاگایان لەکات نەبوو نزیکی کاتژمێر پێنج بوو لەناکاو درا لەدەرگا
جیمین بەسەرسورمان:ئەبێت کێ بێت؟؟کەست بانگ کردوە؟
جی ئان سەری بەنەخێر لەقاند:بامن برۆم بزانم کێیە
جی ئان سەیرێکی کرد:بەنەفرەت بیت ئەوە چی دەکات لێرە؟
جیمین هات بۆلای:چیبوە بۆ دەرگا ناکەیتەوە؟
جی ئان دەستی گرت وبردیە ژوورەوە:جیمین پێویستم بەیارمەتیە
جیمین:باشە بڵێ بزانم چیم پێدەکرێت
جی ئان:ئەو کەسەی دەرەوە خۆشەویستی کۆنم بوو واتا بەزۆری بوو بەخۆشەویستم ئێستا وازم لێناهێنێت ئەڵیت با هەم ببین بەخۆشەویست ..ئەتوانیت
جیمین:چی ؟؟
جی ئان:ببیتە خۆشەویستم..مەبەستم وەک خۆشەویست مامەڵە بکەیت تا دەروات
جیمین کەمێک بیری کردەوە:باشە کێشەیەک نیە
جی ئان:زۆر سپاس،بەڵام ئیستا چی بکەین؟
جیمین:بۆخۆمی جێبهێڵە،من دەرگا دەکەمەوە
جی ئان:باشە
جیمین دەرگای کردەوە:فەرموو چیت دەوێت؟
کیۆنگ سو:تۆکێیت؟ چی دەکەیت لەماڵی خۆشەویستەکەم؟
جیمین بەتورەی:تۆ کێیت؟؟ و چۆن بوێری دەکەیت ئاوا بانگی خۆشەویستەکەم بکەیت؟
جی ئان:جیمینی ئازیزەکەم ئەوە کێیە؟
جیمین:نازانم گەمژەیەکە ئەڵێت خۆشەویستی تۆیە
جی ئان هات و قۆڵێ گرت:ئۆو ئەوە دیسان تۆیت؟من خۆشەویستم هەیە لێرەبرۆ
کیۆنگ سو:ئەوە باسی چیدەکەیت من تەنها خۆشەویستی تۆم
جیمین ناوقەدی جی ئانی گرت:لێرە بڕۆ تاروخسارم تێکەنداویت
کیونگ سو:وادیارە ئەتەوێت بمریت؟جی ئان باشەزانم ئەمە نمایشە تامن بخەڵەتێنیت گەرنا بۆئاوا پەشۆکاویت؟
جیمین پێکەنی:وادیارە تۆ حەزەکەیت لە پێش چاوت بیکەین؟
جی ئان پەشۆکا چونکە جیمین لێی نزیک بویەوە
جیمین بەچپە:تۆش ماچم کە
پاشان ماچی کرد جی ئان سەرتا پەشۆکا و جیمین دەستی خستە پشت سەری و باڵی توند گرت جی ئان بەلەسەرخۆی ماچی کر کیونگ سو خۆی پێنەگیرا خێرا دوریانی خستەوەو بۆکسێکی دالەجیمین
جی ئان بەهاوار و نیگەرانی:ئەوە تۆ چیدەکەیت وازی لێبێنە؟
کیونگ سو بەهاوار کاتێک لەجیمینی دەدا :من تاکە خۆشەویستی تۆم
جی ئان بەگریان قۆڵی گرت و زلەیەکی لێدا:بەسە ئیتر من تۆم خۆشناوێت بۆ تێناگەیت؟لێم دوورکەوە من جیمینم خۆشەوێت لێڕە برۆ گەر بەڕاستی منت خۆشەوێت بهێڵە بەئارامی بژیم
کیونگ سو ڕۆشتە دەرەوە بەتورەی
جی ئان بەدەم گریان جیمینی پشکنی:تۆباشیت؟ئازارت هەیە؟
جیمین هەستاو فرمێسکەکانی سری:یا مەگری من باشم
جی ئان:ببورە هەمووی هەڵەی من بووم من گەمژەم بووم نەئەبوو داوای شتێکی وات لێبکەم (لەکۆتای قسەکەی زیاترگریا)
جیمین دەستی گرت:باشە تەواو مەگری من باشم دەی تەواو
جی ئان لێی دورکەوتەوەو دەستی گرت:با سەرەتا برینەکانت چارەسەر بکەین
جی ئان جیمینی بەدوای خۆیدا برد و برینەکانی پاککردوە و چارەسەری دەکرد لەکاتێکدا هەر دەگریا
جیمین بەبێزاری:یا دەمەگری ئیتر خۆ گوتم من باشم
جی ئان:بەڵام ببینە بەهۆی منەوە چیت لێهاتوە؟؟من داوای لێبوردن دەکەم
جیمین :لەسەرخۆبە باشە تکایە مەگری ئەو ناتوانێت هیچت لێبکات
جی ئان بەگریان دەستی خستە ناو قژی:من ماندو بووم بەراستی ماندو بوم بەتەنها بەرەنگاری ئەم هەموو شتەببمەوە دەمەوێت بمرم و بچمەوە لای باوکم من
جیمین قسەکەی بری ولەئامێزی گرت:جارێکی تر شتێکی وات لێنەبیسم پاشان من ئیتر بۆچی لەلاتم ئەی من هاورێت نیم؟؟من پاڵپشتیت دەکەم و رێگانادەم هیچ شتێکی خراپ روبدات بەڵێن بێت جار داهاتو هات وای لێبکەم نەتوانێت جاڕێکی تر هیچبکات
جی ئان:بەڵام تۆ ناتوانیت خۆشت بپارێزیت ئیتر چۆن هاوکاری من دەکەیت و وای لێدەکەیت؟
جیمین بەبێزاری لێی دورکەوتەوە:یا من چی دەلێم و تۆش چی دەڵێت دەکرێت واز بێنی لەگاڵتە پێکردنم
جی ئان بەدەم گریانەوە پێی پێکەنی جیمینیش پێکەنی
جیمین فرمێسکەکانی سری و روخساری گرت:تکایە هەمیشە ئاوا پێبکەنە چونکە زۆر جوانیت ئیتر مەگری باشە
جی ئان بەشەرمەوە:باشە سپاس
جیمین پالیدایەوە:ئاه من زۆر برسیمە بانانبخۆین
جی ئان پێکەنی:باشە ئێستا خواردن ئامادەدەکەم
جیمین هەستا:باپێکەوە ئامادەی بکەین
جی ئان: باشە
پاشان پێکەوە خەریکی ئامادەکردنی خواردن بوون جیمین پەتاتەکانی دەبری کە زۆر سەخت بون هەرچی دەکرد نەدەبرا بۆی لەناکاو دای لەدەستی خۆی
جیمین بەئازار:ئاه بەنەفرەتبیت
جی ئان پشکنی:چی بوە تۆباشیت؟
جی ئان برینەکەی بینی:ئۆو ئەوە تۆ بریندار بویت ؟رێگەبدە
پاشان بردی و دەستی شۆرد و برینەکەی پاککردەوە ولەزگەی لێدا
جی ئان بەنیگەرانی:تکایە ئاگات لەخۆت بێت ببینە چیت لەخۆت کرد؟؟
جیمین پێکەنی و ماچێکی رومەتی کرد و سەیری نێوچاوانی کرد بەرادەیەک نزیک بوون هەناسەی دای لەروخساری:بانگکردنەکەتم بەدڵ بوو....(جیمینی)
جی ئان سوربوە لەشەرمان و ڕۆشتە لای خواردنەکە: ئاه خواردنەکە
جیمین پێکەنی و بەردەوام بوو لەقاژکردنی پەتاتەکان دواتر خواردنەکانیان دانا و دانیشتن نانیان خوارد دواتر جی ئان قاپەکانی کۆکردەوە و شۆردی پاش پانزە خولەک ڕۆشتە هۆڵەکە بینی جیمین لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوتوە بزەیەک گرتی و رۆشت بەتانیەکی بۆهێنا و پێیدا دا پاشان بەکەمێک دودڵی لێی نزیک بویەوە و ماچی رومەتی کرد هەستا بروا جیمین قۆڵی گرت و خستەی ئامێزی
جی ئان:جیمین
جیمین:بهێلە بخەوم ماندوم
جی ئان بزەیەکی کرد و بەوشێوەیە مایەوە تا ئەویش خەوت پاشان بەوشێوەیە مانەوە تا بەیانی، جیمین لەنزیکی کاتژمێر(6:00am)بوو خەبەری بویەوە سەیری لێهات جی ئان لەئامێزێتی بەڵام دڵخۆشیش بوو پاشان بزەیەکی کرد و توند تر لەئامێزی گرت و روخساری جی ئانی لکاند بەسنگیەوە پاشان پەیوەندیەکی بۆهات بەخێرای هەڵیگرت تا جی ئان بەخەبەر نەیەت
جیمین بەلەسەرخۆی:بەڵی
کوک:سڵاو هیونگ
جیمین بەلەسەرخۆی:سڵاو
کوک:ببورە بەم کاتە پەیوەندیم کردبەڵام گرنگ بوو
لەوکاتەدا جی ئان خەبەری بویەوە و سەیری جیمین کرد کە خەریکی یاریکردن بوو بەتاڵەقژەکانی وەک بڵێی دووخۆشەویستن نەک دووهاوری بەڵام ئەوان بەوەیان نەزانی بوو کە کەوتنەتە خۆشەویستی یەک دی
کوک:هوسوک هیونگ بریندارە و برینەکەشی قوڵە بەراستی گەر گرنگ نەبوایە پەیوەندیم نەدەکرد
جیمین ڕوخساری تەواو تێک چو بەپەلەهەستا و جی ئانیش بەسەر سورمان هەستا
جیمین بەنیگەرنی و دڵتەنگی:برینەکەی زۆر قوڵە؟کوێی برینداربوە؟؟
کوک بەدودڵێ: ئەوە...
جیمین بەهاوار:پرسیارێکم کرد وەڵام بدەوە
جی ئان پەشۆکا لەهاوارەکەی و بینی جیمین بەزۆر فرمێسکەکانی راگیر کردوە
جیمین:چ چی چۆن ئەوە رویدا،بەنەفرەتبن
بەخێرای دایخستەوە و ڕۆشت جلەکانی گۆری لەژێر پرسیارەکانی جی ئان،جیمین هاتە دەرەوە و جی ئان لەپێشی وەستا بوو جیمین ویستی بروات جی ئان وەستاندی
جیمین بەهاوار:چیت دەوێت لاچۆ لەپێشم
جی ئان لەهاوارەکەی ترسا و پەشۆکا:جیمین من تەنها
جیمین بەبێزاری دەستی خستە قژی و لای دا لەپێشی و ڕۆشتە دەرەوە و بەپەلە ڕۆشت
جی ئان زۆر دڵی تەنگ بوو چونکە جیمین بەوشێوەیە مامەڵەی کرد
نزیەکی حەفتەیەک جیمین لەسیول مایەوە چونکە گولەکەی دایبوو لەنزیک دڵی هوسوک بەڵام خۆشبەختانە رزگاری بوو هەمووان زور دڵتەنگ بوون بەڵام دواتر باش بوو جیمین دوای ئەوە دڵنیابوو هوسوک باشە و گەرایەوە ماڵەوە ماڵئاوای لێکرد و گەرایەوە بوسان
جیمین نزیکی شەو بوو گەرایەوە و لەدەرگایدا جی ئان دەرگای کردەوە کە جیمینی بینی بەپەلە دەرگای داخست جیمین سەری سورما و زۆر دای لەدەرگا و بانگی کرد بەڵام نەیکردەوە پاش کەمێک جی ئان جانتاکەی جیمینی هێنا و خستە پێش دەرگا
جی ئان:چاوەرێ بووم بێیت و بیبەیت
جیمین بەسەرسورمان:جی ئان چیبوە بۆ ئاوا رفتار دەکەیت شتێک بوە؟
جی ئان بەگریان:چی بوە؟؟ بیرت چوو چیت کرد؟؟
جیمین: مەبەستت چیە جی ئان تکایە رێگە بدە لەیەک تێبگەین؟
جی ئان بەگریان و هاوار: لە چی تێبگەین ئەو کاتەی من هەوڵمدا لێت تێبگەم تۆ هاوارت لەسەر کردم و بەرەقی مامەڵەت لەگەڵ کردم منت لەنیگەرانی هێشتەوە و ماوەی حەفتەیەک ون بویت و هیچ هەوڵێکت پێندام و هیچت نەگوت هێشتا دەڵی چیبوە؟؟
جیمین هەناسێکی هەڵکیشا و دەستی گرت:بابڕۆینە ژوورەوە قسەبکەین
جی ئان بەگریان دەستی دوورخستەوە:هیچ شتێک نیە قسەی لەسەر بکەنی لێرە برۆ
جیمین: جی ئان وامەکە
جی ئان بەهاوار و گریان:لیرە برۆ پێم گوتیت من نامەوێت بتبینم تۆ کەسێکی لاواز و خۆبەزلزانیت من رقم لێتە پارک جیمین ونبە
جیمین کە گوێی لەوە بوو خۆی پێنەگیرا و توند ماچی کرد جی ئان هەرچەند هەوڵیدا لەخۆی دوور بخاتەوە بەڵام نەیتوانی بۆیە رێگای پێدا پاشان جیمین دەستی گرت
جیمین:ببورە بۆڕفتارە هەڵەکانم،بەڵام بەراستی بەمەبەست وام نەکرد هاورێکەم بریندار بوو بوو لەسەرە مەرگ بوو زۆر نیگەران بووم بۆیە ئاوا رفتارم کرد پاشان ئەم ماوەیەم هەر لەنەخۆشخانە بەسەر برد ئاگام لەموبایلەکەشم نەبوو بۆیە هەواڵم پێنەدایت ببورە تۆم نیگەران کرد
جی ئان بەتوڕەی ڕۆشتە ژوورەوە:وەرە ژورەوە دەرەوە ساردە
جیمین پێکەنی و ڕۆشتە ژوورەوە پاشان دانیشت لەپاڵی
جیمین:ناتەوێت بپرسیت؟
جی ئان بەتورەی:کەش و هەوا سارد بوو بۆیە تۆم کردە ژوورەوە گەرنا من لێت خۆش نەبووم
جیمین قسەکانی بری:خۆشەمەوێیت
جی ئان پەشۆکا:چی؟؟
جیمین:خۆشمەوێیت نا بەڵکو ئاشقتم
جی ئان بەدودڵی:جاکێ وتی من تۆ قبول دەکەم
جیمین پێکەنی و لێی نزیکبویەوە وئەویش چوە دواوە:تۆ ماچی ڕومەتت کردم و لەئامێزم خەوتیت پاشان نیگەرانی من بویت و بۆمن گریایت
جی ئان بەپەشۆکاوی و شەڕمەوە:تۆ منت ڕاکێشاوە ئامێزت من نەمویست
جیمین زیاتر نزیک بویەوە تا هەناسەی دای لەروخساری: بەڵام تۆ ماچی ڕومتت کردم دەزانم تۆش منت خۆشەوێت
جی ئان بەشەرمەوە:یا من کەی وام کردوە ئەوە راست نیە
جیمین:باشە گەر وایە بۆ کە بەیانی ئەو ڕۆژە بەخەبەر هاتیت هیچت نەگوت کەزانیت لەئامێزی مندایت؟
جی ئان بەشەرم:یا تۆ پەیوندیت لەگەڵ بوو بۆیە
جیمین:نکۆڵێ مەکە بیانوت نیە خۆشەویستە شەرمنەکەم
پاشان کەمەری گرت و دەستی خستە پشت سەری و لەسەرخۆ ماچی کرد و جی ئان چاوی داخست پاشان ئەویش کەمە کەمە ماچی کرد پاش چەن خولەکێک جیمین لێی دورکەوتە بەڵام هەر کەمەری گرتبوو
جیمین پێکەنی:بۆچی ماچت کردم ئەی تۆنەتوت خۆشت ناوێم؟؟
جی ئان بەشەرم و بەپەلە قسەی کرد:من کەی وتم تۆم خۆش ناوێ
جیمین پێکەنی:کەوایە تۆش منت خۆشەوێت؟
جی ئان شەرمی کرد و پێکەنی و روخساری لەئامێزی جیمین شاردەوە و ئەویش پێکەنی و لەئامێزی گرت
جیمین:ئایگو خۆشەویستەکەم زۆر شەرمنە بەرادەیەک شەرم دەکات بە خۆشەویستەکەی بڵێت خۆشمەوێیت
پاشان پەیوەندی بۆهات و کەمێک لیی دورکەوتەوە
جیمین:سڵاو هیونگ
یونگی:جیمین بەسەلامەت گەیشتیت؟
جیمین:بەڵی هیونگ،هوسوک هیونگ چۆنە؟
یونگی:باشە خەمت نەبێت
جیمین:باشە ئەوە زۆر باشە
یونگی:باشە من دایدەخەم
جیمین:باشە هیونگ خوات لەگەڵ
پاشان دای خست و پاڵی دایەوە
جیمین بەنمایش:یا من زۆر برسیمە
جی ئان پێکەنی:ئێستا خواردنت بۆ ئامادەدەکەم
جیمینیش پێکەنی:باشە مادام منیش خۆمەشۆم
جی ئان سەری بەبەڵێ لەقاند و ڕۆشت خواردن ئامادە بکات
جیمین پاش پانزە خولەک هاتە خوار فانیلەیەکی سپی و شەوڵێکی رەشی لەپێ بوو خاولی بەسەر شانیەوە بوو قژی وشک دەکردەوە و بینی جی ئان سەرقاڵی خواردن ئامادەکردنە لەخۆیەوە پێکەنی و ڕۆشت لەپشتەوە لەباوەشی گرت
جی ئان لەخۆیەوە بزیەکی کرد جیمین هەستی کرد و پێکەنی توندتر لەباوەشی گرت پاشان جی ئان بۆ هەرکوێ دەرۆیشت جیمین بەرینەدەدا و لەگەڵی دەرۆشت جی ئان تەواو بێزار بوو چونکە کارەکەی قورس کردبوو جی ئان روی تێکرد لەکاتێکدا جیمین کەمەری گرتبوو
جی ئان بەبێزاری:یا بهێڵەکارەکەم بکەم
جیمین پێکەنی و ماچی کرد
جی ئان :یا وتم واز بێنە
جیمین جی ئانی هەڵگڕت و خستەیە سەر کەوانتەرەکە و کەمەری گرت
جیمین پێکەنی:زۆر جوانیت کەتوڕەبیت
جی ئان:جیمین دامگرە خواردنەکە دەسوتێت
جیمین:بەڵام من بیری خۆشەویستەکەمم کردوە حەفتەیەک لێی دووربوم
جی ئان:جیمین تکایە خواردنەکە
جیمین:یا من لەگەڵ تۆقسەکەم کەم بڵێ خواردنەکە
جی ئان پێکەنی چونکە زۆر خۆش تورە بوو پاشان ماچێکی رومەتی کرد:باشە باخواردنەکە بکەم دواتر ئەوەندەی حەزت لێیە لە باوشم بکە
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:ماچیشم دەوێت
جی ئان شەرمی کرد:یا خواردنەکە دەسوتێت
جیمین پێکەنی و دایگرت و ئەویش خیرا ڕۆشت و خەریکی خواردنەکە بوو پاش پێنج خولەک خواردنەکە ئامادەبووم بۆی دانا و لەپاڵی دانیشت جیمین ماچی ڕومەتی کرد و خەریکی خواردنی بوو زۆر دڵخۆش بوون
...
کۆتای بەشی چوارەم .
خۆتان ئامادە بکەن لەبەشەکانی داهاتوو روداوەکان دەستپێدەکات..
ئەبێت پەیوەندی جی ئان و جیمین چی لێبێت؟؟
ئایا جیمین دەگەرێتەوە سەرکارەکەی؟؟
ئایا جیمین گوێ بۆ جی ئان رادەگرێت؟؟
ئەمانە و زۆر پرسیاری تر لەبەشەکانی داهاتو
تکایە رای خۆتان بلین لەکاتی کۆمێنتەکان چ بەشێکتان زۆر بەدڵ بوو راتان چی بوو لەسەر روداوەکان و ئاشکراکردنی خۆشەویستیەکە شتەکانتان بەدڵ بوو؟؟
سپاس بۆ پاڵپشتیان#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
YOU ARE READING
Black_panther
Action#blackpanther ئەکتەری سەرەکی پارک جیمین جیمین نازناوی پڵنگ ی هەیە لە کاری پۆلیسیەکەیدا کە سەر بەرێکخراوی نێوەوڵەتی irisن بەڵام بەهۆی کارەکەی خوشکەکەی لەدەست دەدات بۆیە بەهەمووشێوەیەک واز لەکارەکەی دەهێنێت ودەبێتە کامێرامانێکی ئاسای و لەبوسان دەژیت و...