Part"3"🎊

1.9K 296 4
                                    

#Black_Panther_پڵنگی_رەش_part3
جی ئان خۆی گۆری و ڕۆشتە خوار بینی جیمین بەپەیوەندی قسەدەکات و هیچ ئاگای لە ئەم نیە
جیمین بەنیگەرانی:ئێستا کوک چۆنە؟؟
تای:باشە خەمت نەبیت برینێکی وانەبوو
جیمین بەبێزاری:یا ئەو گەمژە پێم وت ئاگای لەخۆی بێت کاتێک من لەلای نیم
تای بەپێکەنین:شتێکی وانیە مەترسە دواتر چوم بۆلای پێی دەڵێم پەیوەندیت پێوەبکات باشە
جیمین:باشە تەواو دواتر هەواڵم پێبدە
تای:تەواو بێخەمبە،خوات لەگەڵ
جیمین:خوات لەگەڵ
..
جیمین لای کردەوە بینی جی ئان وەستاوە بزەیەک گرتی ورۆشت بۆلای جی ئان سەری کردە خوار و خۆی سەرقاڵ کردە موبایلەکەی لەناکاو هەستی کرد دەستی خستە سەر سەری سەری بەرز کردەوە بینی جیمین پلەی گەرمی دەپشکنێت
جیمین دەستی لادا:ئێستا باشتریت تات دابەزیە
جی ئان هەوڵیدەدا وا رفتار بکات هیچ نەبوە:ئابەڵی سپاس،دەی بابرۆینە سەرکار
جیمین درژ بوو:بۆ هیچ کوێ نارۆیت تۆ هێشتا باش نیت پشوبدە
جی ئان:بەڵام من رانەهاتوم تکایە
جیمین:تۆ نەخۆشیت
جی ئان:ئەی کەوایە چی بکەم بێزارم لەماڵدا؟
جیمین:خۆت سەرقاڵ بکە کارێکەوە
جی ئان:تکایە من بێزارم
جیمین:کەوایە وەرە بچینە سینەما
جی ئان:سینەما؟؟
جیمین:بەڵی تۆتاقەتت نیە لەماڵدا مادام بابچین بۆئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەرین
جی ئان بەدڵخۆشی:باشە ئەوە زۆر باشە
پاشان ڕۆشتن بۆسینەما و دوای دوو کاتژمێر فلمەکە تەواو بوو ڕۆشتن بۆئەوەی لەرێستۆرانت نانی نیوەرۆ بخۆن پاشان ڕۆشتنە
باخچەی گشتی و کەمێک دانیشتن دوای نیو کاتژمێر ڕۆشتنە شاری یاری و یاری زۆریان تاقی کردەوە
خاوەن دوکان:چیتان دەوێت بەرێزم
جیمین:من قاوەیەکم دەوێت
خاوەن دوکانەکە:ئەی خۆشەویستەکەت چی دەوێت
جیمین و جی ئان سەیرێکی یەکیان کرد جیمین پێکەنی وجی ئان شەرمی کرد
جی ئان:ببورە بەرێز...
جیمین:بۆ‌ئەویش قاوەیەک،تکایە
خاوەن دوکان:باشە بۆستە ئێستا بۆتان دێنم
جی ئان بەسەر سورمان:بۆچی نەتگوت کە ئێمە خۆشەویستی یەک نین؟؟
جیمین:جا چ کێشەیەکی تێدایە؟؟هیچ پێویست ناکات رونکردنەوە بدەین
جی ئان:کێشەکە لەوەدایە من وتۆ هیچ پەیوەندیەک لەنێوانمان نیە
جیمین کەمێک لێی نزیک بویەوە: من لەماڵەکەت دەژیم ولەگەڵ تۆدێم بۆکار و پێکەوە دەروینە دەرەوە بۆگەران و شاری یاری باشە چ ناوێک لەم پەیوەندیە دەنێیت؟؟
جی ئان بەپەشۆکاوی:ئەوە من  ...
جیمین:چی بوو ؟؟ نەتزانی؟؟
جی ئان بەمتمانە:ئاشکرایە کە تەنها هاورێین؟؟؟
جیمین سەری سورما :هاورێ؟؟
جی ئان:بەڵی هاورێ هاورێیان لەماڵی یەکدی دەمێننەوە و پێکەوە دەچنە سەر کار و پێکەوەش دەچنە گەران وشاری یاری
جیمین پێکەنی:ئم راستە،بەڵام تۆیەکەم هاورێی کچی منیت لەدوای خوێندی ناوەندی
خاوەن دوکان :فەرموون
جیمین:سپاس

کەمێک رۆشتنە ئەولا و دانیشتن
جی ئان بەسەرسورمان:چی ؟؟ بەراستی؟؟یا دیارە تۆ گاڵتەم لەگەڵ دەکەیت
جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:بەراستیمە  بەهۆی  کارەکەم رێک نەکەوتوە کە پەیوەندی لەگەڵ هیچ ئافرەتێک دانێم هەتا وەک هاورێش یان خۆشەویست
جی ئان بەباوەر نەکردن:چی؟؟؟ برواناکەم بەتۆ باشە ئەوە چ کارێکە کە رێگای نەداویت پەیوەندی لەگەڵ هیچ ئافرەتێک دانەنێیت؟
جیمین:پەیوەندی بەتۆوە نیە
جی ئان:یا تۆ بۆوایت هەرکات پرسیاری کارەکەت لێدەکەم تورە دەبیت و خراپەبیت
جیمین:نامەوێت هیچ کەسێک دەربارەی کاری پێشوم هیچ شتێک بزانیت و ناشمەوێت دیسان پەیوەست بم بەوکارە(قسەی دەکرد ودانیشتبوو سەیری قاوەکەی دەستی دەکرد کە بەهەردودەستی  گرتبووی)
جی ئان هەستی کرد دڵی تەنگە:نازانم ئەوە چ کارێکە کەناتەوێت هیچ کەس بیزانێت بەڵام لەقسەکانتدا دیارە کە زۆر رقت لێیە
جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:من ئاشقی کارەکەم بووم،بەڵام ناچار بووم کە وازی لێبێنم چونکە ژیانی لێتێک دام
جی ئان:بۆچی؟؟
جیمین کەمێک بیری کردەوە و هەستا ڕۆشت:نامەوێت قسەی لەبارەوە بکەم بابرۆین
جی ئان هەستا و ڕۆشت بەدوایدا و هیچی نەگوت ڕۆشتن  وبەرامبەر کۆمەڵێک گۆرانی بێژی گەرۆک وەستان گوێیان دەگرت و قاوەیان دەخوارد گۆرانیەکە کەمێک غەمگین بوو جیمین کە گوێی لەوشەکانی بوو دڵتەنگ بوو چاوەکانی پربوو لەفرمێسک جی ئان کە سەیری کرد بینی دڵتەنگە
جی ئان دەستی خستە سەر شانی:تۆباشیت؟؟
جیمین سەیرێکی کرد:من تاقەتم نەما  بابچینەوە ماڵ
پاشان ڕۆشتن و جی ئان هیجی نەوت چونکە هەستی کرد زۆر دڵتەنگە کەگەیشتنە ماڵ جیمین هیچی نەگوت و ڕۆشتە ژوورەکەی
جی ئانیش بەهەمان شێوە چونکە ئەوکات کات بوو بوو بە(9:30pm)
بەڕۆژی دواتر جی ئان هەستا وخۆی گۆری و نانی بەیانی ئامادەدەکرد جیمین هاتە خوارەوە
جیمین:سڵاو،بەیانیت باش
جی ئان:سڵاو بەیانی تۆش باش،وەرە نانی بەیانی بخۆین
جیمین:باشە
پاش نانی بەیانی ڕۆشتنە سەر کار و وەک هەموو جارێک کاری خۆیان دەکرد و دواتر گەرانەوە
کاتژمێر(4:00pm)بوو گەرانەوە
جی ئان:من قاوە بۆخۆم ئامادە دەکەم دەتەوێت بۆتۆش ئامادەبکەم؟
جیمین:بەڵێ
جی ئان پاش کەمێک قاوەکەی هێنا و دای پێی
جیمین:سپاس
جی ئان:شایەنی نیە
خەریکی خواردنی قاوە بوون  و جیمین پەیوەندیەکی بۆهات سەیرێکی کرد بینی تای بوو
جیمین:ئۆو تای تای سڵاو
تای:سڵاو چۆنیت؟
جیمین:باشم سپاس تۆچۆنیت؟
تای بەنمایش:من هیچ باش نیم
جیمین پەشۆکا و هەستا:چی بوە بۆباش نیت؟
تای:بیری هاورێکەم زۆرکەم و‌ئەویش زۆر خراپە ومانگێک تێپەریە و سەردانی نەکردوین
جیمین دانیشتەوە وهەناسێکی هەڵکێشا:یا گەمژە منت ترساند
تای پێکەنی:ببورە،ئێستا لەکوێیت؟
جیمین بەبێزاری:ئەبێت لەکوێ بم لەماڵم
تای:برۆ دەرەوە شتێکم بۆ ناردویت؟؟
جیمین بەسەرسورمان:شتی چی؟؟بۆستە من ناونیشانم پێنەداویت تۆ چۆن ناونیشانەکەم دەزانیت؟
تای:یا جیمین بەمانگێک هەمووشتێکت لەیاد کرد بیرت چو من لەرێگەی ئامێری چاودێری تۆم دۆزیەوە
جیمین پێکەنی:بەڵی پێم وابێت بەهۆی ئەوەی مانگێک لەو کارەدوور بووم فێڵەکانم بیر چوەتەوە،باشە بۆستە بابچم
تای:زوبە دەی تاقەتی چاوەروانیم نیە
جیمین پێکەنی:باشە
ڕۆشتە دەرەوە و بینی هیچی لێنیە
جیمین:تای بەڵام هیچی لێینە ؟؟
تای:باشە ئێستاش بڕۆ ژوورەوە
جیمین:یا تۆ بەتامای چیت؟؟ئەلو ئەلو؟؟
جی ئان:هات جیمین چیبوە؟؟
جیمین:یا تای تۆ بەتەمای چیت؟؟
ڕۆشتنە ژوورەوە
تای:بزانم تاچەند تواناکانت ماوە
دانیشتن
جیمین هەر سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد
جی ئان بەسەرسورمان:چی بوە جیمین؟؟
جیمین:ششش بێدەنگبە
پاشان هەستا و چەقویەکی لە چێشتخانە هێنا و لەپشتی شاردیەوە و نزیکی ژوورەکە بویەوە جی ئان کەبینی ترسا
جی ئان لەدڵی خۆی:ئەوە چی دەکات؟؟
جیمین کەسەکەی گرت و چەقۆکەی ناوە ملی جی ئان بینی زۆر ترسا
جی ئان بەترسەوە: جیمین ئەوە کێیە؟
جیمین بەتورەی:کێ تۆی ناردوە بۆ شوێنکەوتنم پێم بڵێ؟؟
پاشان دەمامکی کەسەکەی لادا و سەری سورما
جیمین چەقۆکەی لادا:تای؟؟ تۆ؟ تۆچی دەکەیت لێڕە؟؟
تای پێکەنی:باشە هیشتا تواناکات لەدەست نەداوە هاورێ
جیمین:یا گەمژە ئەوە هیچ خۆش نەبوو ئەی ئەگەر ئازارم دابایت؟؟پاشان تۆ ئەو کچەت ترساند
تای:ئاه ببورە خاتون
جیمین چەقۆ کەی لادا:گەمژە چۆن هاتیت؟
تای چوە کۆلی:یا من زۆر ماندوم جارێ باکەمێک پشو بدەم
جیمین بەرفتارە مناڵانەکەی پێکەنی و بردی و لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە فرەی دا
تای:یا بۆ واکەیت؟
جیمین پێکەنی:تۆ نەتگوت ماندوم دەی پشوبدە
جی ئان:یا کەسێک شتێکم بۆرون بکاتەوە
جیمین و تای لایان کردەوە
جیمین:ببورە ئەوە هاورێ شێتەکەمە تایهیونگ
تای:یا بەوشێوەیە هاورێکەت مەناسێنە دواتر بەراستی وادەزانێت من شێتم،ببورە خاتون من کیم تایهیونگم هاورێی جیمینم
جی ئان:ئاسایە،منیش لی جی ئانم
ئێمە قاوەمان دەخواردەوە دەتەوێت تۆش بخۆیت؟
تای:بەڵی سپاس
جیمین:نەت وت بۆچی هاتیت؟
تای:ئەرکم هەبوو لە بوسان تەواو بوو وتم پێش ڕۆشتنەوەم سەردانت بکەم
جیمین:ئا باشە،کەی دەچیتەوە؟
تای:سبەینێ ئێوارە ئەچمەوە
جیمین:باشە بەڵام ئەم ماڵە هیمن نیە ناتوانم رێگە بدەم بمێنیتەوە
جی ئان:ئاسایە ئەتوانیت بمێنێتەوە،بەڵام ژووری زیادەمان نیە
تای:ئاه سپاس،کێشەیەک نابێت لەگەڵ جیمین دەخەوم
جیمین بەبێزاری:یا تای تۆزۆر بێزارکەریت لەکاتی خەو پێم وابێت من ئەمشەو خەوم نیە
جی ئان و تای پێکەنین پێی
جیمین:کوک باش بووە؟؟
تای:خەمت نەبێت ئەو زۆر باشە
جیمین:ئەی ئاوانی تر باشن
تای:خەمت نەبێت،بەڵام بێتۆ هیچ باش نین
جیمین درژ بوو:تای نامەوێت ئەو شتانە باس بکەم
تای:هاورێ وامەکە تکایە هەتاکەی خۆت دوورەگریت؟
جیمین بەتورەی هەستا:تای گوتم بەسە نامەوێت هیچ قسەی لەسەر بکەم بیرت چوو چیم گوت کە شوێنەکەم جێهێشت؟؟
تای:باشە ببورە،دەی تورەمەبە
جیمین هەناسێکت هەڵکێشا:تکایە تای بەهیچ شێوەیەک بالەسەر ئەو بابەتە قسەنەکەین نامەوێت کێشە بکەوێتە نێوانمان
تای:تەواو،بەڵام منن؟
جیمین:تۆ چی؟
تای:من برسیمە
جیمین پێکەنی:خۆمەزانم چیت دەوێت
جی ئان:خەمت نەبێت ئێستا خواردنت بۆئامادە دەکەم
جیمین:نا بیهێڵە بۆخۆم خۆم ئامادەی دەکەم ئەزانم ئەو چی دەوێت،بێگومان گەر پێت ئاسای بێت
جی ئان بەسەر سورمان:ئاسایە
جیمین هەستا و خواردنەکەی ئامادەکرد کاتی نانی ئێوارە دانیشتن و نانیان دەخوارد
تای:یا هاورێ زۆر بیری خواردنەکەتم کردبوو
جیمین پێکەنی:یا من تەنها ئەم خواردنە بەباشی ئامادەدەکەم هەرگیز وەک جین هیونگ شارەزانیم
جی ئان:زۆر خۆش دروستت کردوە
جیمین:سپاس
پاش نان خواردن جی ئان قاپەکانی کۆکردەوە
تای:رێگەبدە من بیکەم
جی ئان:نابێت تۆ میوانیت
جیمین دەستی جی ئانی گرت:بهێڵە بابیکات
جی ئان: بەڵام؟؟
جیمین رای کێشاو لەچێشتخانە ڕۆشتنە دەرەوە:وەرە بهێلە کەمێک کار بکات ئەو دۆراندی بۆیە دەبێت بیشوات
جی ئان بەسەرسورمان:واتا چۆن؟؟
جیمین:ئەو بەنهێنی هاتە ماڵەوە تا بزانێتم من هەستی پێدەکەم منیش هەستم پێکرد کەوایە دۆراندی
جی ئان:بەراستی ئێوە سەیرن
جیمین پێکەنی و دانیشتن
پاش دەخولەک تای هات
تای:ئاە من شتێکم ویست
جیمین پێکەنی:ئەزانم چیت دەوێت
جی ئان:چی بوە؟؟
جیمین:جی ئان یاری ئەلیکترۆنیت هەیە؟
جی ئان:بەڵی بۆچی؟
جیمین:بیهێنە بایاری بکەین
جی ئان:باشە
پاشان هاوردی تای پێکەنی و جیمین پێی پێکەنی
جیمین بەپێکەنین:یا ئەڵێی منداڵی ببینە چۆن پێی دڵخۆش بویت
جیمین:باشە چی تاقی بکەینەوە؟؟
تای:بێگومان یاری black
جیمین:بەدڵمە،
جی ئان:ئەوە چ یاریەکە؟؟
جیمین:ئێستا دەزانیت
پاشان دەستیان کرد بەیاری تای لەجیمینی بردەوە
جیمین:یا تای فێڵت کرد
تای:دۆراندتە هیچ بیانو مەهێنەوە،کێشەیەک چیە تۆ لەراستی زیرەک تریت بامن لەیاریەکە زیرەکتر بم
جی ئان:مەبەستت چیە؟؟
جیمین بەتورەی سەیری تای کرد:هیچ نیە ئەو شێتە هەر لەخۆیەوە قسەکات دەی سەرەی تۆیە
پاشان یاریان کرد
تای:یا تۆیەکەمجاریشتە زۆر باشیت لیی  لەجیمین زیرەک تریت
جی ئان پێکەنی:من زۆر یاریم تاقی کردوەتەوە زۆر زیرەکم
جیمین بەبێزاری:یا  یەکتان گرتە دژیمن ئاە بەراستی ئێوە
تای و جی ئان پێکەنین پاش کەمێک تای بردیەوە
تای:کەس لەمن ناباتەوە
جیمین لە تای سەند:بیدەمن
تای:بزانم کێ زیرەکترە؟
جیمین بردیەوە و پێکەنی و لەگەڵ تای های فایفیان کرد پاشان برێکی زۆر یاریان کرد پێکەوە نزیکەی  دوو کاتژمێر یان پێچوو ئەو کات کاتژمێر(9:00pm)بوو
تای هەستا:من پێویستم بە دەستشۆرە لەکوێیە؟
جیمین:برۆ سەرەوە بەدەسە چەپ لەژوورەکەی من
جی ئان و جیمین یاریان دەکرد
نامەیەک بۆموبایلەکەی تای هات
جی ئان دای بەدەست جیمین:موبایلەکەت
جیمین لێی وەرگرت و کردیەوە :ئۆو ئەوە هی تای  ە هی من نیە؟؟
کەمێک بێدەنگ بوو
جی ئان:چیبوە؟؟
جیمین موبایلەکەی دانا:هیچ نیە
پاشان تای هات و دانیشت دواتر موبایلەکەی گرتە دەستەوە   سەیری کرد پاشان بەشی نامەکانی پشکنی بینی نامەی لەسەرۆکەوە بۆهاتە  خوێندراوەتەوە؟سەیرێکی جیمینی کرد بێدەنگە و هیچ ناڵێت
تای:بینیت؟
جیمین:بۆچی هێشتا بەدوایەوەن؟؟؟
تای:جیمین
جیمین:گرنگ نیە نامەوێت هیچ بزانم
تای:ناتەوێت بزانیت بۆچی بەدوایەوەین؟
جیمین:گرنگ نیە نامەوێت دیسان بێمەوە ناو ئەوکارە دەی من دەچم دەخەوم
جیمین ڕۆشتە سەرەوە و تای هەناسێکی هەڵکێشاو قژی تێک دا
جی ئان:ئەوە چ کارێکە کە هەتا تۆش لەبارەیەوە قسەدەکەیت بێتاقەت دەبێت؟؟
تای:نایەوێت قسەی لەسەر بکات چونکە بوهۆی ئەوەی کەسێکی ئازیزی لەدەست دات
جی ئان:کێ؟؟
جیمین بەتورەی لەپلکەکانەکانەوە:تای
تای هەستا:جیمین
جیمین قسەکەی بری:من پێم  گوتیت کە نامەوێت هیچ کەسێک بزانێت و ژیانێکی ئاسایم دەوێت
تای:ببورە هاورێ ئەو پرسیاری کرد
جیمین:ناچار نیت وەڵام بدەیتەوە،گەر بۆ ئەوە هاتوتیت من رازی بکەیت بگەرێمەوە ئەوە سودی نیە بۆیە تکایە بیبرەوە گەرنا ئەم جار گرەنتیت نادەمی کە تەنها بە تورە بونم کۆتای بێت
پاشان ڕۆشتە دەرەوە
تای:یا جیمین بۆستە یا
تای بەدوایدا ڕۆشتە دەرەوە
جی ئان لەسەر قەنەفەکان دانیشت
جیمین بەخێرای دەڕۆشت و تای ش بەدوایدا پاش کەمێک جیمین لە باخچەکەی نزیک ماڵیان وەستا
تای:ببورە
جیمین:تکایە تای ئەو هیچ نازانیت نامەوێت لەژیانە نوێکەم و کارەنوێکەم  کەس دەربارەی کارەکەی پێشوم هیچ بزانێت دەمەوێت ژیانێکی ئاسای بکەم ئەو کارە ئیتر پەیوەندی بەمنەوە نیە
تای:تەواو خەمت نەبێت هیچ نالێم،تورە نیت ئێستا
جیمین سەیرێکی کرد و بۆکسێکی لە ناوسکیدا:جارێکی تر تورەم بکەیت دەتکوژم
تای بەئازار:باشە تەواو
کەمێک وەستان و گفتوگۆیان دەکرد دواتر نزیکی کاتژمێر (10:00pm)گەرانەوە
ڕۆشتنە ژوورەوە
تای:جیمین
جیمین:چیە؟؟
جیمین سەیری کرد بینی جی ئان لەسەر قەنەفەکە خەوتوە هەناسێکی هەڵکیشا و ڕۆشت بەرامبەری دانیشت و قژی لەسەر روخساری لادا
تای بزەیەکی کرد:چیە خۆشتەوێت؟
جیمین:نەخێر
تای:بۆچی نا کچێکی جوانە و باشە و پاشان تۆ ئێستا ناتوانیت کارەکەت بکەیتە بیانو تابڵێیت ناتوانم خۆشەویستی بکەم ئەمە دەرفتە پەیوەندی لەگەڵی دانە
جیمین کەمێک بیری لەقسەکانی کردەوە:ئاه گەمژانە بیر مەکەوە
پاشان جی ئانی کردە باوەش و بردیە سەرەوە  بۆ  ژوورەکەی و داینا لەسەر جێگاکە کەمێک سەیری کرد و لەخۆیە بزەی کرد پاشان هەستا و ڕۆشتە دەرەوە
وڕۆشتە خوارەوە بینی تای دانیشتە
تای:ئەو کچەمان زۆر بێزار کرد
جیمین:هەمووی هەڵەی تۆ بوو گەمژە،دەی بڕۆ بخەوە تۆ ماندویت
تای:باشە بائەمانە کۆکەمەوە
جیمین:تۆبرۆ خۆم کۆیەکەمەوە
تای:باپێکەوە کۆی کەینەوە
جیمین سەری بەبەڵێ لەقاند و شتەکانیان کۆکردوەو ڕۆشتن خەوتن
بەیان جی ئان هەستا و بینی لەسەر جێگاکەیەتی پاشان زلیەکی لەسەریدا و بیری کەوتەوە کە لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوتبوو
جی ئان:دڵنیام  جیمین دیسان منی خستوەتە سەر جێگاکە
پاشان ڕۆشتە خوارەوە بینی جیمین لەسەر قەنەفەکە خەوتوە سەیری لێهات ئەبێت لێرە چی بکات پاشان ڕۆشت و  کەمێک لێی نزیک بویەوە و دانیشت لەخۆیە بزیەکی کرد چونکە زۆر جوان بوو 
جی ئان بزەیەکی کرد:زۆر جوانە
پاشان هەستا بروات جیمین دەستی گرت و پای لار بویەوە کەوت بەسەر جیمین دا
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:زۆر جوانە ها؟؟
جی ئان بەشەرمەوە:ئەوە چیەکەی بەرمبدە
جیمین:پێم بڵێ زۆر جوان بووم وا ئاوا سەیرت کردم؟؟
جی ئان:من مەبەستم تۆنەبوو بەرمبە
جیمین:بەڵام تۆبەرامبەر من دانیشتبویت
جی ئان بەبێزاری:ئاە دەبەرم بە باشە من وام گوت ئێستاش بەرمە بابرۆم
جیمین پێی پێکەنی و ماچێکی رومەتی کرد دواتر بەریدا
جی ئان سور بویەوە لەشەرمان و بەپەلە رۆشتە چێشتخانە
جیمینیش پێکەنی تای هاتە خوارەوە  وبینی جیمین پێدەکەنێت و  جی ئانیش زۆر پەشۆکاو دیارە
تای ڕۆشت بۆلای جیمین:چیبوە ؟؟ چیت کردوە ها؟؟
جیمین پێکەنی:شتێکی وانیە
تای:یا من ئەو سەیرکردەی تۆ باش دەزانم چیت کرد بیڵێ؟
جیمین بۆکسێکی لێدا و ڕۆشت:منەرۆم خۆمە شۆم
جی ئان:ئۆو تۆ هەستایت؟
تای:بەیانی باش
جی ئان:بەیانی باش،بەراست بۆچی  جیمین لەخوار خەوت
تای:من زۆر دەجولێم و راهاتوم باوش لەهەرشتێک بگرم کە لەپاڵم بێت بۆیە دیارە  بێزارم کردوە و ئەویش هاتوەتە ئێرە
جی ئان پێکەنی:وادیارە
تای:من دەرۆمە دەرەوەو کەمێکی دیکە دێمەوە
جی ئان:باشە
جی ئان دوای ئەوەی نانی بەیانی ئامادەکرد ڕۆشت و بەتانیەکەی جیمنی برد وبردیە ژوورەکەی جیمین بینی هێشتا لەحەمامە بەتانیەکەی خستە ناو کانتورەکە  ویستی دای بخات بەڵام شتێک سەرنجی ڕاکێشا دەستی بۆ برد بەڵام کەسێک دەستی گرت لای کردەوە جیمین بوو
جیمین:تۆ چی دەکەیت لێرە؟
جی ئان:ببورە
جیمین:دەستکاری شتی کەسانی تر مەکە
جی ئان شەرمەزار بوو ڕۆشتە دەرەوە
جیمین هەناسێکی هەڵکێشا:تایهیونگی گەمژە باشە بۆچەکەکەت لێرە داناوە
پاشان چەکەکەی لادا و ڕۆشتە خوار خەریکی قژ وشک کردەنەوە بوو بینی جی ئان زۆر پەشۆکاوە
جیمین:جی ئان
جی ئان بێئەوەی سەیری بکات و کاتێک خواردنەکەی دادەنا:وەرە نانی بەیای ئامادەیە
جیمین دەستی گرت:ببورە
جی ئان کەمێک سەیری کرد:نا ئەوە هەڵەی من بوو نەئەبو لەخۆمەوە دەست بۆشتەکان ببەم
جیمین:نا ئەوە هەڵەی من بوو ئەوە ماڵی تۆیە مافی خۆتە چی بکەیت بەڵام ئەوە هی تایهیونگ بوو بۆیە نەم هێشت دەستی بۆببەیت
جی ئان:ببورە من منداڵانە رفتارم کرد
جیمین دەستی گرت:تکایە وامەڵی من زۆر رەق بووم لەقسەکانم ببورە
جی ئان سەری بەنەخێر لەقاند:کێشەیەک نیە
پاشان تای هاتەوە و بینی جیمین دەستی گرتوە و سەیری یەکترەکەن
تای:ببورە وادیارە لەکاتیکی باش نەهاتمەوە
جی ئان سور بوە لەشەرمان
جیمین:یا خەیاڵی شتی بێمانا مەکە و وەرەنانەکەت بخۆ
تای پێکەنی:هەرچەندە دڵنیام شتێکت لەنێوانتان هەیە
جی ئان:ناشتی وانیە ئێمە تەنها هاورێین دەی وەرە نانەکەت بخۆ
تای پێکەنی:باشە
دوای نانی بەیانی جیمین و جی ئان تای ش لەگەڵیان رۆشت تا ببینێت هاورێکە لە چ شوێنێک کارەکات
پاشان  هەرسێکیان پێکەوە ڕۆشتن و جی ئان وێنەی دەگرت ودەگەران
تای:یا بەراستی کارەکەی تۆ زۆر خۆشە هەڕ بۆخۆت دەگەریت
جی ئان پێکەنی:هەر لەبەر ئەوەیە ئاشقیم
تای:بەڵام کارەکەت زۆر ئاسانە
جیمین قسەکەی بری:نا هەرگیز وانیە زۆر بێزارکەرە
جی ئان:یا وەمەڵێ کارەکەی من زۆر خۆشە
جیمین:نەخێر زۆر بێزار کەرە هەروەک خۆت
جی ئان:یا من بێزار کەرم یان تۆ گەمژە خۆتت بینیە چەن بێزار کەرو لوت بەرزیت
تای پێکەنی:یا ئەم شەرە بوەستێنن خۆ مناڵ نین
جی ئان:بەراست تۆ چۆن هاورێی ئەمەیت زۆر بێزار کەرە،هەتا  ناشتوانێت خۆی بپارێزیت
تای بەسەرسورمان:مەبەستت چیە؟
جی ئان:کۆمەلە کەسێک لێدانیان کرد هیچ نەیتوانی خۆی بپارێزێت
جیمین :یا چەند جار پێم گوتیت ئەوان زۆر بوون
تای بەسەرسورمان:جیمین ئەوە چی دەلێی هەڕ بەراستی لێدانت خوارد؟؟
...
کۆتای بەشی سێ
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army

Black_pantherWhere stories live. Discover now