Part"2"

2K 301 5
                                    


#Black_Panther_پڵنگی_ڕەش_part2
جی ئان هەستی بەخۆی کرد و بەپەلە جیمینی پاڵنا
جیمین بەئازاروە:یا بۆوات کرد ئاەەە
جی ئان:ببورە،،،بۆستە تۆ چی دەکەیت لەژوورەکەم؟؟
جیمین بەبێزاری:یا من تۆخەوتیت و من هەوڵم دا خەبەرت بکەمەوە بەڵام خەبەرت نەبویەو بۆیە ناچار خۆ تۆم هێنا
جی ئان:ئاە ئەی بۆچی منت لەئامێز گرتبوو ؟؟دەتویست چی بکەیت؟
جیمین:یا ئەوە تۆبویت لەئامێزت گرتم نەک من
جی ئان:بۆچی راستی ناڵێیت بۆ دەیخەیتە سەرمن
جیمین بەبێزاری دەستی خستە قژی:تۆ یەقەی منت گرتبوو دەتگوت باوکە و دواتر منت لەئامێز گرت خەتای من چیە ؟
جی ئان دڵی تەنگ بوو:ببورە
جیمین هەستی کرد کە جی ئان دڵی تەنگ بوو:کێشەیەک نیە
جی ئان هەر سەری لەخوار بوو
جیمین نزیکی بویەوە دوای ئەوەی گوێی لێنەبوو هیچ بڵێت
جیمین:تۆباشیت؟؟
جی ئان کە گوێی لەو وشەیەبوو زۆر دڵی تەنگ بوو ئەمجارەیان خۆی پێنەگیرا و دەستی کرد بەگریان جیمین سەیری لێهات و نەیزانی چی بکات دەستی خستە سەر پشتی  ودەستی هێنا بەپشتیا تایارمەتیبدات کەمێک ئارام بێتەوە
جیمین:یا مەگری دەی خۆتۆ منداڵ نیت بەسە ئیتر
جی ئان زیاتر گریا جیمین پەرادخێک ئاوی بۆ هێنا
جیمین  پەرداخە ئاوەکەی پێدا:دەی بیخۆ
جی ئان بەگریان لێیوەرگرت:سپاس
جیمین لەسەر کورسیەکە بەرامبەری دانیشت و پاش کەمێک جی ئان ئارام بویەوە و دواتر روی کردە جیمین  وکەمێک شەرمی کرد چونکە لەپێشی گریا
جی ئان بەکەمێک شەرم:ببورە بێزارم کردیت
جیمین:کێشەنیە،تۆباشیت؟
جی ئان:بەڵی،سپاس
جیمین بەکەمێک  دودڵی پرسی:باوکت چی لێ بەسەر هاتوە؟
جی ئان:ئەو ...ئەو بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد
جیمین:ببورە..
جی ئان:ئاسایە
جیمین:کەست نیە؟ تەنهایت؟
جی ئان:کەمنداڵ بووم دایکم مردوە و باوکم بەخێوی کردم وە ئەویش ئەوکاتەی تەمەنم نۆزدە ساڵ بوو مرد
جیمین:بەداخەوە
جی ئان:ئەی تۆ؟؟کەست نیە؟؟
جیمین کەمێک درژ بوو:پەیوەندی بەتۆوە نیە
جی ئان:بەڵام من باسی ژیانی خۆمم بۆکردی کاتێک پرسیارت کرد ئەونە خۆویست مەبە
جیمین بەبێزاری هەناسێکی هەڵکێشا:کەسم نەماوە لەژیان دایک و باوکم مردون ئەو کاتەی تەمەنم دەساڵ بوو لەگەڵ خوشکەم لەماڵی مامم ماینەوە بەڵام من حەزم نەدەکرد چونکە زۆر رەق بوون و ئامۆژنم زۆر ئازاری خوشکەمی دەدا بۆیە هەر دەست بەکار بووم ئەو ماڵەمان جێهێشت و ماڵێکمان کری
جی ئان:چ کارێک؟؟
جیمین بێدەنگ بوو هەندێک بیری کردەوە کەوتە پێش چاوی چۆن خوشکە مرد تورە بوو هەستا:پەیوەندی بەتۆوە نیە نازانم من بۆئەوەند گەمژەم باسیدەکەم
پاشان بەتورەی ڕۆشت
جی ئان بەسەرسورمان:ئەوە بۆ ئاوای کرد؟؟مەگەر من چیم گوت؟؟
پاشان هەردوکیان خەوتن
بەرۆژی دواتر جیمین ڕۆشتە خوار بینی جی ئان خەریکی ئامادەکردنی خواردنە
جیمین:بەیانی باش
جی ئان سەری بەرز کردەوە  وبزەیەکی کرد:ئۆو بەیانی باش،وەرە نانی بەیانی بخۆین
جیمین دانیشت بێئەوەی هیچ بێژێت و جی ئان سەیڕی لێهات کاتێک خەریکی نانی بەیانی بوون لەناکاو جیمین بارودۆخی تێک چوو زۆر کۆکی
جی ئان بەپەشۆکاوی:تۆباشیت؟؟ چیت لێ هات؟؟
جیمین کاتێک دەکۆکی:چیت کردوەتە خواردنەکە؟
جی ئان:مەبەستت چیە خۆمن هیچم نەکردوە ئەوە تۆ تاوانبارم دەکەیت؟
جیمین پەرداخێک ئاوی خوارد بەڵام باش نەبوو:تۆ بادەم لەخواردنەکە کردووە؟
جی ئان:بەڵێ بۆچی؟
جیمین بەپەلە و بەدەم کۆکین رۆشتە سەرەوە:بەنەفرت بیت
ڕۆشتە ژوورەکەی و لەجنتاکەی حەپێکی دەرهێنا وخواردی
جی ئان بەدوایدا ڕۆشت:تۆباشیت؟
جیمین دوای ئەوەی هەناسەدانی رێک بویەوە:بەڵێ باشم
جی ئان:چیت لێبەسەرهات؟؟تۆنەخۆشیت؟
جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:تەنها حەساسێم بەبادەم هەیە
جی ئان:ئاە ببورە نەم پرسی
جیمین:ئاسایە تۆ نەتزانی بوو،دەی بابرۆین بۆسەرکار درەنگە
جی ئان:باشە دەی من شتەکان کۆدەکەمەوە و تۆش خۆت ئامادەبکە
جیمین:باشە
جیمین فانیلە و پانتۆڵی  رەشی لەبەر کرد و و چاکەتێکی درێژی ڕەشی لەبەر کرد و ڕۆشتە خوار زۆر کەشخە بوو(چونکە خۆتان ئەزانن جیمین بەڕەشەوە شازە😜)
جیمین:برۆین؟
جی ئان سەیرێکی کرد و سەرسامی کەشخەی و قۆزیەکەی بوو
جیمین:چی بووە؟؟
جی ئان:هیچ بابرۆین
پاشان ڕۆشتن و جی ئان دوای بەرێکردنی هەنێک کار لەگەڵ جیمین ڕۆشتن بۆ رەسم گرتن و ماوەیەکی زۆریان پێچو جی ئان زۆر شوێن دەگەرا تارەسمێکی دەگرت و قسەی بۆ جیمین دەکرد  لەسەر شێوازەکانی وێنەگرتن دواتر لەشوێنیک دانیشتن تا نان بخۆن
جیمین:یا تۆزۆر ماندو کەریت چ پێویست دەکات ئەو هەمووە بگەرێیت تا وێنە بگریت تۆ ماوەی سێ کاتژمێره تەنها شەش یان حەوت وێنەتگرتوە
جی ئان:بەڵی بێگومان پێویستە بەباشی بگەرێیت چونکە هەموو وێنەیەک جوان نیە ئەبێت جۆرە وێنەیەک بگریت کە کەس نەیگرتبێت
جیمین:ئا بەراستی تۆ زۆر ماندوکەریت
جی ئان بەجیمین پێدەکەنی  لەوکاتەدا گارسۆنەکە هات و خواردنیان داوا کردو نانیان خوارد
پاشان جیمین پارەکەیدا و پێش جی ئان ڕۆشتە دەرەوە
جی ئان قۆڵی گرت و روی کردە خۆی:یا بۆ پارەکەت دا من ویستم بیدەم
جیمین:چۆن شتی وادەبێت ؟؟من پێم خۆش نیە ئافرەتێک پارەی خورادنەکەم بدات  پاشان پێم جوان  نیە لەگەڵ ئافرەتێک بم ورێگەی بدەم پارەکە بدات
پاشان پێش ئەوەی وەڵامی جی ئان وەربگرێت ڕۆشت
جی ئان پێکەنی و دڵخۆشبوو لە رفتارە پیاوانەکەی جیمین و بەدوایدا ڕۆشت
پاشان گەرانەوە سەڕ کارەکەیان تا ئێوارە
یونا:یا جی ئان بۆنەرۆین و بخۆینە سبەینی پشوە و کارناکەین
جی ئان:باشە کێشەیەک نیە،دەی هەموان وەرن دەچین و کاتێکی خۆش بەسەرەبەین و دەخۆینەوە
هەمویان کەوتنەرێ بۆدەرەوە بەڵام جیمین نەهات
جی ئان:جیمین تۆش نایەیت؟
جیمین:من تاقەتم نیە؟
جی ئان:یا تۆ ئێستا ئەندامێکیت لە ئێمە بۆیە ناخۆشە دەی وەرە
یونا:راستەکات دەی
کەسێکی تر:دەی وەرە جیمین شی
جیمین بەبێزاری:باشە
جی ئان بەدڵخۆشی قۆڵی گرت و ڕۆشتن دەستیان کرد بەگاڵتە و قسەی خۆش و دەیان خواردەوە و جیمینیش بەس سەیریان دەکرد جی ئان سەیری کرد و پاشان پارچە خواردنێکی کردە دەمی
جیمین کاتێک خواردنەکە لەدەمی بوو:یا
جی ئان بەکەمێک سەر خۆشی:تۆ هاتویت کاتێکی خۆش بەسەر بەریت دەی تۆش بخۆ و بخۆوە
کەسێک شەرابی بۆتێکرد:دەی بخۆوە هاورێ
جیمین بەبێزاری:هاورێ؟؟هاورێی چی؟
جی ئان:ئەوەندە قسەمەکە و بخۆوە پاشان دەستیان کرد بەخواردنەوە جیمین زۆری نەخوارد بۆیە کەمێک هۆشی لای خۆی بوو بەڵام جی ئان زۆری خواردبوەوە و لەپێش خۆیەوە هەر قسەی دەکرد
جیمین بردیە ناو تەکسی و ڕۆشتنەوە دواتر بردیە ژوورەکەی وداینی جی ئان قۆڵی گرت و ڕای کێشا و جیمین بەهۆی سەرخۆشیەکەی تەوازنی لەدەست دا و کەوت بەسەریدا و ماوەیەک سەیری یەکیان کرد جیمین و
ویستی لابچێت بەڵام جی ئان ملی توند  گرت بەدەستەکانی و سەیری نێو چاوانی کرد
جی ئان پێکەنینێکی گێلانەی کرد:تۆزۆر قۆزیت
جیمین بەسەرخۆشی:یا بەرمبە تۆ سەرخۆشیت
جی ئان:من؟ نا من سەرخۆش نیم،بەڵام تۆ پێم بڵێ بۆ ئاوا قۆزیت؟
جیمین بە خۆبەزلزانی:بێگومان من قۆزم
جی ئان لێی نزیک وبویەوە ماچی کرد جیمین پەشۆکا و دودڵ بوو بەڵام دواتر ئاگای لەخۆی نەبوو ئەویش ماچی کرد هەر بەوشێوە مانەوە تا جی ئان خەوی لێکەوت جیمین هەستی بەخۆی کرد و بەپەلە لاچوو ویستی بروات جی ئان دەستی گرت هەوڵێدا لێی بکاتەوە بەڵام تەواو خەواڵوو بوو وبو بۆیە لەپاڵ جی ئان خەوی لێکەوت
بەیانی کاتژمێر(9:00am)جیمین هەستا لەخەو ویستی باڵی بجوڵێنێ  بەڵام نەیتوانی سەیری کرد و بینی جی ئان لەئامێزێتی جیمین سەیری لێهات کە چی دەکات لەژوورەکەی جی ئان بەڵام بەهۆی جوانیەکەی جی ئان هەمووی بیر چوو هەر سەیری جی ئانی دەکرد وسەرسامی جوانیەکەی بوو تا دیسان خەوی لێکەوت پاش کەمێک  جی ئان لەخەو هەستا و چاوی کردەوە بینی لەئامێزی جیمینە و   کەمێک سەیری کرد پاشان بەپەلە هەستا و ترسا وخۆی پشکنی
جی ئان بەنیگەرانی:یا تۆچی دەکەیت لەژوورەکەم
جیمین بەبێزاری پشتی تێکر:یا بهێلە بخەوم
جی ئان:هەستە لێرە بڕۆ دەرەوە تۆچۆن هاتویت بۆ ئێرە؟؟ چیت لێکردووم؟
جیمین کە گوێی لەوقسە بوو چاوی کردەوە وبەبێزاری هەستا:من هیچم لێنەکردویت دوێنێ سەرخۆش بویت و توند قۆڵێ منت گرتبوو بۆیە منیش بەهۆی سەرخۆشی و ماندویم لێرە خەوم لێکەوت هەرئەوەندە بوو بیری خراپیش مەکەوە چونکە هەمووی پوچەڵە
جی ئان بەکەمێک شەرم وتورەی:یا گەروایە  ب بۆچی لەئامێزت گرتم
جیمین هەستا وە بەرامبەری و سەیڕی نێوچاوانی کرد جی ئان پەشۆکا
جیمین لی نزیک بویەوە بەرادیەک هەناسەی دای لەروخساری:ئەوە تۆبیت لەکاتی خەو توند لەئامیزت گرتم نەک من
جی ئان بەشەرمەوە:من ؟؟من شتی واناکەم ڕاست نیە
جیمین هەستا و ڕۆشتە ژوورەکەی:بەڵام وابوو تۆ بویت،
جی ئان بەبێزاری:یا
جیمین قسەکەی بری وپێکەنینێکی خراپی کرد:شتێکی تریشت کرد
جی ئان بەسەرسورمان:چیم کردوە؟
جیمین ڕۆشتەدەرەوە:واباشترە نەزانیت چونکە زۆر خراپە بێت
جی ئان :یا یا بۆستە یا،ئاه بێزارکەر
پاشان جیمین بەو پێیە پشو بوو بۆخۆی ڕۆشتە دەرەوە بۆ گەران لە ناوشاردا چونکە ماوەی چەند ساڵێک بوو سەردانی بوسانی نەکردبوو
نزیکی نانی نیوەڕۆ بوو خەریکی نان خواردن بوو لەخواردنگەیەکی ئاسای بینی چەند کەسانێک پیاوەبەتەمەنەکەی خاوەن چێشتخانەکە بێزار دەکەن و نایانەوێت پارەبدەن وداوای خواردنی تر دەکەن
جیمین هەوڵیدا گرنگی پێنەدات بەڵام خۆی پێنەگیرا کاتێک ویستیان لەو پیاوە پیرەبدەن خێرا خۆی گەیاندو دەستی کەسەکەی گرت و نەی هێشت لە پیاوە بەتەمەنەکە بدات
جیمین:یا ئەو لە جێی باوکتە وامەکە
کەسەکە:پەیوەندی بەتۆوە نیە گەرناتەوێت لێت دەم وازبێنە
جیمین:تکایە وامەکەن بەسە لێرە بڕۆن
کەسێکی تر هات و بۆکسی هێناوە بۆ جیمین بەڵام پیاوە بەتەمەنەکە دەستی  گرت
پیاوەبەتەمەنەکە:تکایە کورم وازی لێبێنە
بەڵام کەسەکە پیاوە بەتەمەنەی فرێدا
جیمین سەیرێکی پیاوە بەتەمەنەکەی کرد و بۆکسێکی دا لەو کەسە
جیمین بەبێزاری:ئاه من بۆئەبێت هەر خۆم توش کەم
کەسەکە بۆکسی بۆجیمین هێناوە و ئەویش بەبێزاری وەستا تالێی بدات و پاشان دەستیان کرد بەلێدانی تا تەواو ڕوخساری خوێناوی بووبرینەکەی شانی خوێنی لێهات و جەستەی بوبەخۆڵ  وشوێن پێڵاوەکان لەسەر جەستەی بوون،پاش کەمێک وازیان لێهاوردو شوێنەکەیان جێهێشت
جیمین سەیرێکی کردن وکەوتە سەڕ پشت بەبێزاری
جیمین بەماندوی و بەئازار:ئاەە یا پارک جیمینی گەمژە خۆت توشی چی کرد ئای بەنەفرەت بن ...
پیاو بەتەمەنەکە هەڵیساندەوە:کورم تۆباشیت ئازارت زۆرە؟
جیمین بەماندوی :من باشم هیچ نیە،
پیاوەکە بەتەمەنەکە دەستی گرت و  سەیرێکی دەستی کرد:بۆچی خۆت نەپاراست؟؟
جیمین بەسەرسورمان وبەئازارەوە:بێگومان ئەوان زیاتر بوون نەمتوانی
پیاوەبەتەمەنەکە:بەڵام دەستەۆانت واناڵێن
جیمین:مەبەستت چیە؟؟
پیاوەبەتەمەنەکە:تۆدەتوانی هەمویان لەناوببەیت بەڵام نەت کرد چونکە بەدەستەکانت و جەستەت دا دیارە کە زۆر بەهێزە و زۆر ئیشی سەختی کردوە
جیمین سەری سورما و پەشۆکا کە ئاوا زانی:تۆکێیت؟؟چۆن دەزانیت؟
کەسەکە:من لەوشتانە زۆر دەزانم کورم ئەم تەمەنەم کردوە بەبێئەزمون نیە
جی ئان بەنیگەرانی:یا جیمین تۆ چیت لێهاتوە هەموو جەستەت هەڕخوێنە
جیمین بەبێزاری:یا تۆ چۆن زانیت و چۆن هاتیت؟
جی ئان:پەیوەندیم کرد کەسێک وەڵامی دامەوە گوتی تۆ لێت دەدرێت،تۆباشیت؟؟بەڵام بۆخۆت نەپاراست؟؟
جیمین بەماندوی و بێزاری هەستا:یاتۆ بۆچی  هاتویت؟؟ گەڕ بۆ یارمەیتم هاتوێت  من ماندوم بابڕۆینەوە دەمەوێت بخەوم
جی ئان:یا تۆ برینت زۆرە بابچینە نەخۆشخانە
جیمین هەستا و دەستی خستە سەر شانی : بابرۆین من زۆر ماندوم
جی ئان دەستی گرت و کەوتنە رێ ڕۆشتنەوە ماڵەوە
جی ئان:یا ئەبوایە بچینە نەخۆشخانە سەیری خۆت کە چیت لێهاتوە
جیمین:ئاه کەم بڵێ بێزارت کردم وەرە و برینەکانم چارەسەر بکە
جی ئان:بەڵام
جیمین :گرنگ نیە چارەسەری سەرتای لەکوێیە خۆم چاڕەسەری دەکەم
جی ئان:دانیشە خۆم دەی هێنم
جی ئان ڕۆشت و گەرایەوە بەڵام روخساری داپۆشی
جیمین بەبێزاری:یا کاتی شەرم کردن نیە من هەموو جەستەم خوێنە بیهێنە چارەسەرم بکە
جی ئان:بەڵام
جیمین لێی سەند: بیهێنە خۆم دەیکەم
جی ئان لێ سەند ودانیشت بەرامبەری:باشە بمدەیە
پاشان دەستی کرد بەچاڕەسەر کردنی برینەکانی بەشەرم ولەسەرۆ تائازاری نەدات پاش کەمێک تەواو بوو ،سەیری جیمینی کرد بینی سەیڕی دەکات
جی ئان:ئازارت هەیە؟؟
جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:سپاس
جی ئان:پێم وابوو تۆ کەسێکی بەهێزیت بەڵام ببینە چیان لێکردویت باشە گ
جی ئان:ئاه تۆ کەسێکی لوت بەرزیت و زۆر لاوازیت و گەمژەیت،بەراست تۆ مەبەستت چی بوو گوتت من شتێکی ترم کردووە کەنابێت بیزانم؟
جیمین لێی نزیک بویەوە تا پشتی دای لەمیزەکە:دڵنیایت دەتەوێت بیزانیت؟
جی ئان بەشەرمەوە:یادوورەکەوە
جیمین:من تەنها لێت نزیک بومەوە ببینەچیت لێهات گەربزانیت چیت کردوە ئەبێت چیت لێبێت؟؟
جی ئان پاڵی نا:یا مەبەستت چیە؟؟من هیچم نەکردوەدڵنیام تۆ لەخۆتەوە دروستی دەکەیت
جیمین پێکەنی و هەستا برواتە ژوورەکەی پشوبدات:چاوەرێم خۆت بیرت بێتەوە
جی ئان:یا ڕاستیەکە بڵێ یا
جیمین گرنگی پێنەدا و ڕۆشتە سەرەوە وپاڵکەوت وخەوت
خێراکردنی رووداوەکان ماوەی حەفتەیەک تێپەر بوو جیمین لەگەڵ جی ئان دەڕۆشتە سەر کار و دەچون بۆشوێنی وێنەگرتن بەڵام شتێک بێزار کەر بوو بۆ جیمین کە جی ئان ماوەیەک جارێ بیری دەهاتەوە و دەی پرسی ئەوو شەوە چی رویداوە و جیمین مەبەستی چیە؟؟جیمین لەدوای ئەوشەوە و ئەو ماچە شتێک لەناخی پەیدا بوو هەستی بەشتێک دەکرد لەناخیدابەڵام نەیدەزانی بەردەوام سەیری جی ئانی دەکرد و سەرسامی دەبوو لەناکاو پێدەکەنی کاتێک دەیبینی ،ئەم ڕۆژنەی دوای جی ئان خۆی زۆر ماندو دەکرد
یونا:یا جی ئانا وامەکە تۆ زۆر ماندویت
جی ئان:گرنگ نیە من باشم
پاشان شەو گەرانەوە و جیمین هەستی کرد جی ئان زۆر ماندو دیارە جی ئان نانی بۆنەخورا ویستی کۆی کاتەوە
جیمین بەنیگەرانی:تۆ پشو بدەمن کۆیدەکەمەوە
جی ئان:کێشەیەک نیە خۆم دەیکەم
جیمین:واز بێنە خۆم خەریکی دەبم برۆ دانیشە
جی ئان:باشە سپاس
جی ئان ویستی بروات لەناکاو سەری گێژی خوارد خەریک بوو بکەوێت جیمین گرتی
جیمین بەنیگەرانی:تۆباشیت؟؟
جی ئان ویستی بوەستی:بەڵی من باش...
قسەکەی تەواو نەکرد وبێهۆش بوو  لەئامێزی جیمین
جیمین بەپەلە لەسەر  قەنەفەکە پاڵی خستە وبەسوکی لەرومەتی دا تاهەستیت:جی ئان جی ئان چیت لێهات تۆباشیت؟؟
جیمین دەستی خستە سەر سەری:ئۆو تای زۆر بەرزە
بەپەلە هەڵی گرت و بردیە ژوورەکەی وهەندێک سەهۆڵاو  پارچەیەکی هێنا تا تاکەی دابەزینیت تا نزیکی سێی شەو بەدیارەی بوو تا  بەدانیشتن لەپاڵی خەوی لێکەوت جی ئان بەیانی هاتەخەبەرا بینی جیمین لەوێ خەوتوە بزەیەکی کرد وبەبەتانیەکەی سەرخۆی جیمینی داپۆشی جیمین هەستی بەجوڵەکەی کرد و خەبری بویەوە
جیمین بەنیگەرانی هەستا و سەری پشکنی و هەناسێکی هەڵکێشا:ئاه تات دابەزیە،باشیت؟
جی ئان بەبزە:بەڵێ سپاس،ببورە ؟بێزارم کردیت
جیمین بەتورەی:بەڵێ زۆر بێزار کەریت ئەزانی چەندە منت ترساند بۆچی وات لەخۆت کرد؟
جی ئان بەسەرسورمان:ببورە نەمەویست کارەکانم دواکەون
جیمین بەتورەی:بەڵام کار لەژیانی خۆت گرنگ تر نیە
جی ئان:باشە،ببورە نیگەرانم کردیت
جیمین:پشوبدە ئێستادێمەوە
جی ئان سەری بەبەڵێ لەقاند و جیمین ڕۆشتە خوارەوە پاش پانزەخولەک گەرایەوە بینی جی ئان خەریکی موبایلە بەبێزاری لێی سەند
جیمین :یا پێم گوتیت پشو بدە نەک خەریکی موبایل بە
جی ئان:بەڵام تاقەتم نەما
جیمین خواردنەکە بۆدانا:دەی بیخۆ
جی ئان:پێ؟ ناخورێت
جیمین کەوچێک لەسوپەکەی کردە دەمیەوە:کەلەرەقی لەگەڵ من سودی نیە
جی ئان بزیەکی کرد و خواردی
پاش ئەوەی تەواوی کرد جیمین هەستا بروات
جی ئان وەستاندی:جیمینشی؟؟دەکرێت پێم بڵیت؟؟
جیمین لەمەبەستی تێگەیشت وبەبێزاری ڕۆشت و دەرگاکەی داخست:پشوبدە
جی ئان هەناسێکی هەڵکێشا:ئاه نە ئەو هیچم پێدەڵێت نەخۆشم بیرمدێت
پاشان بەبێزاری قژی تێکدا و ڕۆشتە حەمام خۆی بشوات
جیمین نەیزانی خۆی دەسوات هات ژوورەوە لەکاتەدا جی ئان هاتە دەرەوە لەحەمام تەنها خەولیەکی پێوەبوو قژی تەر بوو بەسەر شانیەوە بوو
جی ئان بەپەشۆکاوی:یا تۆ چی دەکەیت لێرە؟؟
جیمین تەواو سەرسام بوو بەجوانیەکەی:من من موبایلەکەم بیرچوو
جی ئان گرتیە دەستەوە:لەکۆتایدا کەوتیتە بەردەستم،گەر پێم نەڵێیت موبایلەکەت پێنادەم
جیمین پێکەنی:پەشیمان دەبیتەوە
جی ئان:بێزار بووم ئەوەندە بیرکەمەوە چی رویداوە بیڵێ ئیتر
جیمین:دڵنیایت دەتەوێت بیزانیت؟
جی ئان بەمتمانەوە:بەڵی بیڵێ
جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد لێی نزیک بویەوە تا تەواو پشتی دای لە دیوار:خۆت داوات کرد
پاشان دەستەکانی گرت و لەسەر خۆ لێی نزیک بویەوە وماچی کرد جی ئان چاوی زاق بویەوە وزۆر پەشۆکا پاش کەمێک جیمین لێی دوورکەوتەوە و جی ئان سور بوە لەشەرمان
جیمین بەبزەوە سەیرێکی کرد لەکاتێکدا دەستی گرتبوو نزیکی گوێی چرپاندی:ئەو شەوە ماچت کردم
جی ئان پەشۆکا و پاڵی نا:یا گەمژەی بێنرخ چۆن بوێری ئەکەیت وابکەیت،من شتی واناکەم تۆ درۆدەکەیت
جیمین:بەڵام ئەوە راستیەکەیە هەتا پێشت گوتم کە زۆر قۆزم
جی ئان ڕوخساری بوبەپارچەیەک خوێن لەشەرمان  :گەمژە لەخۆتەوە چیرۆک دروست مەکە من شتی واناکەم تۆ درۆ دەکەیت(لەکۆتای قسەکەی ویستی زلەی لێبدات)
جیمین دەستی گرت :بەڵام ئاوا بوو بۆیە من نەم ویست پێت بڵێم تا شەرم نەکەیت بەڵام خۆت خۆت توش کرد جوانکیلە
پاشان  وماچی رومەتی کرد وموبایلەکەی لێسەند ڕۆشت و جی ئانیش وشک بوو لەجێی خۆی وسور بوە لەشەرمان

کۆتای بەشی دوو
.....

#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army

Black_pantherWhere stories live. Discover now