#Black_Panther_پڵنگی_رەش_part1
لەبەرامبەر پەنجەرەکە وەستابوو سەیری دەرەوەی دەکرد و قاوەی دەخواردەوە و زۆر دڵتەنگ بوو چونکە تەنها دە ڕۆژ بوو خوشکەی مرد بوو هێشتا برینەکەی سەرشانی باش نەبویەوە کەلەکاتی هەوڵدانی بۆڕزگار کردنی خوشکە بریندار بوو لەناکاو کەسێک دەستی خستە سەر شانی و لای کردەوە
تای بەپێکەنینێکی دروستکراو:دەی هاورێ هەموان چاوەرێن
جیمین بەبزە:باشە دەی بابرۆین
جیمین ڕۆشت و تای لەدوایەوە تا گەشتنە شوێنی کۆبونەوەکەو جیمین سەیرێکی سەر دەرگاکەی کرد لەسەر نوسرابوو BTSهەناسێکی هەڵکیشا و دەرگای لادا و هەمویان لایان کردەوە جیمین:سڵاو
هەمویان:سڵاو
نامجون:باشیت؟
جیمین بەبزەیەکی درۆینە:بەڵی سپاس،دەی باقسەبکەین
نامجون دانیشت لەسەر کورسی سەرۆک:باشە دەی بادەستپێبکەین
جیمین:پێش ئەوەی دەستپێبکەین ،من ئەمە کۆتا کۆبونەوەم دەبێت لەگەڵتان
هەموویان زۆر پەشۆکان
نامجون بەسەرسورمان:بۆچی؟؟شتێک بووە؟
جیمین:من دەمەوێت واز لەم کارە بهێنم
ئەم جارەیان زۆر دڵتەنگ بوون
تای:بۆچی هاورێ ؟؟تکایە ئەو کارە مەکە ئێمە بێتۆ تەواو نابین
نامجون:تای راستەکات وامەکە دەزانین کە ئازارت زۆر بەهۆی لەدەستانی خوشکەت بەڵام بەتێپەر بونی کات باشەبیت
جیمین:من ناتوانم بەردەوام بم چونکە من بەهۆی ئەم کارە خوشکەمم لەدەست دا وە من گەر بمێنەمەوە خۆم پێناگیرێت و تۆڵەدەکەمەوە وە من نامەوێت کۆتا داوای خوشکەکەم رەت بکەمەوە ئەو گوتی کە من بەدوای تۆڵەسەندنەوە نەبم
تای دەستی خستە سەرشانی:بەڵام تۆ کارەکەتت زۆر خۆشەوێت ناتوانیت
جیمین کەمێک بێدەنگ بوو پاشان بزەیەکی کردو سەیری کرد:ناچار دەبم کەبتوانم
نامجون:تۆ دڵنیایت؟؟
جیمین:بەڵی کۆتا بریارمە ونایگۆرم
یونگی:گەر ئەوە کەمێک لەئازارکەت کەم دەکاتەوە ئەوە ناچارین قبوڵی بکەین هەرچەندە ئێمەبێتو کارەکان بەباشی بکەین چونکە پێکەوە تەواین
جیمین بەبزە:سپاس هیونگ،
کوک:یا هاورێ من بێتۆ ناتوانم شەر بکەم
جیمین:بەبزە نا دەتوانیت کارەکەت بەباشی بکەیت چونکە تۆباشترینی
هەموان دڵتەنگ بوون جیمین هەستی کرد
جیمین هەستا:یا وامەکەن خۆم تەواو ون نابم ئەتوانین لەپەیوەندی بین پاشان دەتوانین سەردانی یەکدی بکەین
تای:بەڵێن دەدەیت
جیمین:بێگومان هاورێ
تای:زۆر بیرتەکەین
جیمین:یا وامەکە خۆمن خۆشەویستت نیم
هەموان پێکەنین چونکە لەزووە گوێیان لەگاڵتەکانی جیمین نەبوە
جیمین:باشە پێتان چۆنە ئەمرۆ نان لەدەرەوە بخۆین چونکە من سبەینی نامەی دەست لەکار کێشانەوە دەنێرم و دەرۆم
تای:بەو زوویە؟
جیمین:بەڵی
نامجون:باشە دەی بابچین
هەمویان ڕۆشتن و نانیان خوارد و گاڵتەیان دەکرد و کاتێکی خۆشیان بەسەرە برد
پاشان ڕۆژی دوای جیمین ڕۆشتە ژوورەکەی نامجون تا پێداویستەیەکان بگەرێنێتەوە
جیمین هەموشتێکی دانا
نامجون چەکەکەی گرت بە دەستیەوە:جیمین ئەمە هی خۆتە بۆچی دایدەنێت
جیمین:نامەوێت هیچ شتێکم پێبت پەیوەست بێت بەم کارە،تەنانەتخۆم لەهەموو شتێک بەدوورەگرم تا توشی بنکە نەبم چونکە من ناسراوم
نامجون:ئاگات لەخۆت بێت هاورێ
جیمین:باشە
پاشان پێکەوە ڕۆشتنە دەرەوە
ماڵئاوای لەجین کرد
جیمین: پێم وابێت بیری نوکتەکانت دەکەم هەرچەند بێزاریان دەکردم
جین:خەمت نەبێت بەنامە دەینێرم
پێکەنین
ماڵئاوای لەیونگی کرد
جیمین:ئاه هیونگ ئیتر کەس نیە بێزارت بکات لەکاتی خەو
یونگی:بەڵام ئەوە وام لێدەکات هەست بە کەمی بکەم لەڕۆژکەم
جیمین لەئامێزی گرت
یونگی بەبێزاری:یا لەئامێزم مەگرە
جیمین پێکەنی
ماڵئاوای لە هوسوک کرد
جیمین:یا ئیتر کێ هیوام پێببەخشێ و ئاگای لێم بێت ئاه هیونگ زۆرت بیرەکەم
هوسوک:ههه خەمت نەبێت بەردەوام لە پەیوەندی دەبین
جیمین لەئامیزی گرت:بێگومان
ماڵئاوی نامجون کرد
جیمین:سەروک تکایە مەهێڵە هەست بەکەمی بکەن باشە ئاگات لە کوک و تای بێت ئەوان زۆر سەرەڕۆن
نامجون پێکەنی:خەمت نەبێت،ئاگات لەخۆت بێت
ماڵئاوی لەتای کرد کە بەزۆر خۆی گرتبوو بگریەت
جیمین:یا وامەکە هاورێ تۆ پۆلیسی نەک منداڵ بۆ ئاوا خۆت دڵتەنگ کردە
تای:بەڵام من بێتۆ هەست بەچۆڵیەکەم
جیمین:وامەڵی هەموانت لەگەڵە باشە،بێگومان دایم پێکەوە قسەکەین باشە(لەکۆتای قسەکەی لەئامێزی گرت)
ماڵئاوای لەکوک کرد
جیمین:ئاه تۆ ماکنیەکەمان باش ئاگات لەخۆت بێت و بریندار نەبیت باشە
کوک:باشە ئاگات لەخۆت بێت تۆش
پاشان ماڵئاوای لەهەموویان کرد و ڕۆشت پاش نیو کاتژمێر گەیشتە بوسان و لەرێگەی پاسەگەورەکانەوە ڕۆشتە ناوشار و دواتر وەستا تا پاسەکەی تر هات
لەوکاتەدا دانیشت تا چاوەرێی پاسەکەبکات هیدفۆنی کردە گوێی و پاڵیدایەوە لەناکاو هەستی کرد کەسێک دەستی خستە سەر شانی
چاوی کردەوە و سەری سورما...
چاوەکانی لێوی رومەتە سورەکانی کە بەهۆی سەرماوە سور بووبوویەوە قژەخاوە کاڵەکەی بەسەر شانیدا درێژ بوو بوویەوە
ئەو قسەی دەکرد بەڵام جیمین هیچ تێنەگەیشت تا هەستی کرد بەو گەرمیە دای لەروخساری دەستی ئەو کچە بوو کە هیدفونەکەی لادا
جی ئان:بەرێز تۆ بۆ ئاگات لێ نیە؟؟
جیمین هاتەوەهۆش خۆی وبەساردی گوتی:چیت دەوێت؟؟
جی ئان:یا ئاه ویستیان دزیت لێبکەن من رێگریم کرد کاتێک لەناوراستی رێگایت بیرت لای شتەکانت بێت
جیمین بەساردی:باشە
پاشان بێ هیچ گرنگی دانێک جنتاکەی کردە شانی و جانتاکەی تری بەدوایدا راکێشا بۆ ناو پاسەکە
جی ئان بەبێزاری بەدوایدا ڕۆشت:یا چۆن ئەتوانیت ئەوەنە بێ رێز بیت من یارمەتیم دایت تەنانەت سپاسیشم ناکەیت
جیمین دانیشتبوو بێ ئەوەی سەیری کات:من داوام لێنەکردیت یارمەتیم دەیت
جی ئان دەستی خستە قژی بەبێزاری و سەری بەرز کردەوە:وا تۆ بەراستی مرۆڤێکی سەیریت،یا من نەبومایە ئێستا هەموو شێکت دزرا بوو
لەوکاتەدا نەیزانی پاسەکە کەتەتە رێ تا لەناکاو کەوتە ئامێزی جیمین و چاویان بەیەک کەوت زۆر نزیک بوو تا لەناکاو جی ئان هەستی بەخۆی کرد ولاچو ڕۆشت لەولا وەستا و سور بوە لەشەرمان وە جیمین رووی وەرگێرا بێ ئەوەی گرنگی بدات نکۆڵی لەوەناکات کە دڵی بەخێرای لێیدا کە کەوتە ئامێزی بەڵام پشتگوێی خست
دوای ئەوەی گەیشتەنە بەرامبەر شوێن وەستانی پاس جیمین دابەزی و جی ئانیش بەدوایدا
جی ئان :یا بۆستە تۆ دەبێت داوای لێبوردن بکەیت لەسەر ئەو بێرێزیە
جیمین هیچ گرنگی نەدا بەقسەکانی وبەردەوام بوو لەڕۆشتن
جی ئان تەواو بێزار بوو توند دەستی خستە سەر شانی و رووی وەرگێرا
بەڵام سەری سورمان کە روخساری جیمین لە کەسێکی سارد گۆرا بۆکەسێک کەئازاری هەبێت
جیمین بەئازارەوە دەستی گرت بەشانیەوە:تۆ بەچ مافێک دەستم لێدەدەیت
جی ئان:وا بۆ تۆچیت ها ؟؟تۆوەڵامت نەدامەوە بۆیە ئاوام کرد دەی هەر ئێستا داوای لێبوردن بکە
جیمین بەئازار:ئەبێت تۆ داوای لێبورن بکەیت نەک من نابینیت ئازارت دام
جی ئان:یا خۆمن ئەوەندە بەتوندی دەستم لەسەر شانت دانەنا
جیمین بەبێزاری:ئاه ئەمە چیە توشم بویە لەیەکم ڕۆژم لە بوسان ئاه بێزارکەر
جی ئان:یا تۆ چۆ بوێری ئەکەیت بەمن بڵێیت بێزار کەر
جیمین:ئەوەی هەڵەی کردوە تۆیت تۆ ئازارت پێگەیاندم بەڵام کێشەنیە تەنها رێگەبدە برۆم منیش لێت خۆشەبم
جی ئان پێکەنی:وا بەراستی تۆ
جیمین نەی یەڵا قسەکەی تەواو بکات و ڕۆشت
جی ئان بەبێزاری کەوتە رێ بۆ سەر کار
جیمین ڕۆشتە ئەو بینایە بچوکە و ڕۆشتە پێش کارمەندەکە
جیمین:ببورە من هاتوم بۆئێرە بۆکار
کارمەندەکە:ئۆو فەرموو دانیشە چاوەرێ بکە کەمێکی تر بەرێوبەر دێت بۆ چاوپێکەوتن
جیمین بەسەرسورمان:ئە هەمووە هاتون بۆ چاوپێکەوتنی کار؟؟
کارمەندەکە بەبزە:بەڵی چونکە سەرەرای بچوکی شوێنەکەمان کارەکانمان داوای زۆری لەسەرە و زۆر سەرکەوتوە
جیمین:باشە
دانیشت بەڵام لەناکاو هەموان هەستان سەری سورما و ئەویش هەستا نەیزانی چیبوە هەموان دەستیان کرد بەپاڵنانی یەک دی تا بچنە ژوورەوە و لەو کاتە دایان لەشانی جیمین و برینەکەی دیسان تازە بویەوە و کولایەوە چونکە کەمێک پیش تر بەهۆی جی ئان ئازاری زۆر پێگەیشت
کەرمەندەکان دایانیان نیشاندەوە بەزۆر
کارمەندەکە:بۆستن ئێستا بەرێوبەر دێت خۆی قسەدەکات
لەوکاتەدا جیمین چاکەتێکی رەشی لەبەر کرد تا دیار نەبێت چونکە شانی توشی خوێن بەبربون بوو
ویستی بڕواتت بەڵام کارمەندەکە پێی گوت برواتە ژوورەوە و جیمین سەری بەبەڵێ لەقاند و رۆشتە ژوورەوە و دانییشت بەڵام سەری سورمان کە جی ئانی بینی دانیشتبوو لەسەر کورسیەکە
جیمین:تۆ لێر چیەکەیت؟
جی ئان:من بەرێوبەرم
جیمین پێکەنی:تۆ تۆی بێزارکەر بەرێوبەریت یا برواناکەم
جی ئان بەتورەی:یا بێدەنگ بە ئەبێت هەوڵدەیت داوای لێبوردن بکەیت تا قبولت بکەم
جیمین بارودۆخی باش نەبوو عارەقی دەکرد:نامەوێت کار لەگەڵ تۆ بکەم پێویستم نیە
جی ئان هەستا و :بەڵام جگە لە کۆمپانیاکەمان هی کۆپانیایەک لە بوسان زۆر داوای لەسەر نیە
جیمین بە تەنگە نەفەسی و تە تەڵە:گرنگ نیە بەلامەوە
جی ئان ویستی نیگەرانی خۆی دەرنەخات: چیبوە تۆ باش دیار نیت بۆ وارەنگت تێک چوە و عارەقەدەکەیت؟؟
جیمین دەستی گرت بەشانی :پەیوەندی بەتۆوەنیە
جی ئان قۆڵی گرت:یا تۆ چۆن ئاوا دەڵێیت من سەرەرای بێرێزیەکەت گرنگیم پێدایت ئاوا وەڵامی چاکە دەدەیتەوە؟؟
جی ئان بەپەشۆکاوی پشکنی:ئەوە چیە تۆ دەستت خوێنی لێدێت؟؟ تۆباشیت؟؟
جیمین هەستی بەخۆی کرد و دەستی لاد:پێم گوتی پەیوەندی بەتۆوە نیە
ویستی بروات سەری گێژی خوارد و کەوت
جی ئان بەپەشۆکاوی:یا چیت لێهات یا تۆ هەستە هەستە؟؟
بەپەلە کارمەندەکە هات وبردیانە نەخۆشخانە چونکە برینەکەی تازە بویەوە و بارودۆخی خراپ بوو چونکە برینەکەی زۆر زۆر خوڵ بوو
جیمین لەناوەراستی چارەسەر هاتەوە هۆش خۆی بینی پزیشکەکە لەفافەکەی بۆدەبەستیت
دکتۆر:ئۆو بەرێز تۆ هەستایت هەست بەباشی دەکەیتد؟؟
جیمین:تۆ برینەکەمت بینی؟؟
دکتۆر پێکەنی:بێگومان چونکە من چارەسەرم کردیت
جیمین: کێی تر بینی؟؟
دکتۆر بەسەرسورما:کەس بەڵام بۆ دەپرسیت؟؟
جیمین:گوێ بگرە هەرکەسێک لەدەرەوە چاوەرێی هەواڵی تۆیە دەچیت و پێی دەڵێیت کە برینی دوای روداوی هاتوچۆیە و تازە بوەتەوە چونکە دراوە لێی و پەستان خراوەتە سەر برینەکە
دکتۆر بەسەرسورمان:بۆچی تۆ کێیت؟؟ تۆ مافیا وشیتیت؟؟
دکتۆڕ بەترس چوە دواوەو جیمین دانیشتەوە
جیمین دەستی گرت بەشانی لەکاتێک دا هەموو بازووی بەدەرەوەیە:مەترسە من مافیا نیم من پۆلیسی نهێنیم بۆیە نابێت کەس بزانێت
دکتۆر بەترس:چۆن بروابکەمم؟؟
جیمین:بەبروای تۆ چۆن مافیا دێتە نەخۆشخانە؟ لەکاتێکدا دەزانێت گەر برینەکەی ببینرێت لێپێچینەوەی لەگەڵە کرێت؟
دکتۆر:تۆراستەکەیت
جیمین:کەوایە وەک رێکەوتین روداوی هاتو چۆ
دکتۆر:باشە
جیمین پاڵکەوتەوە و هەناسێکی هەڵکیشا زۆری نەبرد چاوی کردەوە وبینی ئەو کچە بێزار کەرە لەژوور سەری وەستاوە
جی ئان بەنیگەرانی:تۆباشیت؟؟ئازارت هەیە؟؟
جیمین:یا ناکرێت بێدەنگ بیت؟مێشکم تەقی
جی ئان بەدڵتەنگی:ببورە بەهۆی منەوە بوو گەر من توند شانی تۆ نەگرتایە وات لێنەدەهات
جیمین هەستی بەدڵتەنگیەکەی کرد:گەر بەراستی پەشیمانیت بمبەوە ماڵەکەت چونکە من لەئێستا دا ناتوانم بچم تاشوێنێک بەکرێ بگرم و رقیشم لەهوتێلە
جی ئان بەناچاری:باشە بەڵام تا باشەبیتەوە
جیمین:باشە
پاش کەمێک جیمین و جی ئان بەتەکسی کەوتنە رێ بۆ ماڵەوە ماڵی جی ئان
جی ئان بردیە ژوورەوە و داینیشاند لە هۆڵەکە
جی ئان:لێرە پشوبدە تا خواردن ئامادەدەکەم چونکە ئەو ژوورەی لیی دەمێنیتەوە لەسەرەوەیە باماندو نەبیت بەهاتو چۆ
جیمین:باشە کێشە نیە
پاشان نیو کاتژمێر خواردنی ئامادەکرد و ڕۆشت بۆلای جیمین بەڵام بینی بەتەلەفون قسەدەکات سەرسامی جوانیەکەی بوو چونکە پێدەکەنی کاتێک قسەی دەکرد
جیمین بەپێکەنین:یا تای چەن جارم پێوتیت من باشم برینێکی وانیە ئێستا باشم...باشە ...سڵاوم بگەیەنە هاورێیان..خوات لەگەڵ
لای کردەوە بینی جی ئان سەیری دەکات
جی ئان پەشۆکا:ویستم بانگت بکەم بۆ نان بەڵام نەمویست بێزارت کەم تا پەیوەندیەکەت تەواو دەکەیت
جیمین سروشتە ساردەکەی هاتەوە:باشە بابرۆین
ڕۆشت ولەسەر مێزەکە دانیشت
و ئەویش خواردنەکەی دانا و نانیان خوارد
جیمین:دەمەوێت بچم و پشوبدەم ژوورەکە لەکوێیە
جی ئان:لەسەرەوەیە لەدەستە چەپ
جیمین:باشە
جیمین ڕۆشتە سەرەوە و جی ئان مێزکەی کۆکردەوە و خەریکی کارەکانی بوو
بەیانی کاتژمیر(8:00am)
جی ئان نانی بەیانی ئامادەکرد و خۆی ئامادەکرد بۆ کارەکەی و ڕۆشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی جیمین تا بانگی بکات بۆنانی بەیانی،ڕۆشتە ژوورەوە بۆ ژوورەکەی جیمین بێ لەدەرگا لێدان
جی ئان:بەیانی..
بەپەلە دەستی خستە سەر روخساری چونکە جیمین تەنها شەواڵێکی لەپێ بوو و برینەکەی دەگۆری
جی ئان بەتەتەڵە:ب ببورە نەم زانی جلت لەبەر نیە
جیمین فانیلەکەی لەبەر کرد
جیمین:ئەتوانیت ئێستا چاوت بکەیتەوە
جی ئان دەستی لەسەر روخساری لادا لەکاتێکدا سور بوو بووەوە لەشەرمان:ببورە نەمزانی
جیمین هات بەرامبەری و دەستی خستە باخەڵی:کێشەنیە چیت دەوێت؟؟
جی ئان:و ویستم بانگت بکەم بۆ نانی بەیانی
جیمین:باشە دەی بابرۆین
جیمین پێش جی ئان کەوت و جی ئانیش رۆشت بەدوایدا،جیمین دانیشت و ئەویش دانیشت و نانیان خوارد
جیمین:کەی دەچیتە سە کار
جی ئان بەسەرسورمان:کەمێکی تر بەڵام بۆ؟
جیمین:دەمەوێت دەستبەکار بم منیش دیم
جی ئان:بەڵام تۆبرینداریت نابێت
جیمین:ڕاهاتوم لەسەر ئەم برینانە
جی ئان بەسەرسورمان:چی ؟؟چۆن؟؟
جیمین هەستی بەخۆی کرد:گرنگ نیە دەی بابچین،من بێزارم لەوەی بێکار دانیشم چونکە ڕانەهاتوم
جی ئان:باشە،بەڵام دەبێت سەرەتا تاقیت بکەمەوە تا بزانم شارەزای
جیمین:باشە کێشەیەک نیە
پاشان رۆشتن و جیمین کامێرای خوشکەی دەرهێناو کەمێک دڵی تەنگ بوو
جی ئان:تۆباشیت؟؟
جیمین:بەڵی دەی من دەرۆم و سەر لەئێوارە دەگەرێمەوە
جی ئان :باشە وێنەکانت گرت وەرەوە
جیمین:باشە
جیمین ڕۆشت و ماوەی زۆری پێچو تا هەنێک رەسمی گرت
گەرایەوە دایە دەست جی ئان جی ئان کەسەیری کرد سەری سورمان
جی ئان:دەتەوێت بەوشێوەیە دەستبەکار بیت؟؟
جیمین:بۆچی کیشە چیە ؟؟
جی ئان:وێنەکانت خراپن زۆر،تۆ هیچ شارەزانیت لەم کارە
جیمین:چونکە ئەمە پیشەم نیە
جی ئان:ئەی کەوایە بۆ دەتەوێت لەم کارە دەستبەکار بیت؟
جیمین:ئەوە کاری پێشوی خوشکەم بوو
جی ئان لەدەنگی تێگەیشت کە دڵتەنگە:چی لێبەسەرهاتوە؟؟
جیمین بەدلتەنگی:مردوە
جی ئان:ببورە،کێشەیەک نیە من یارمەتیت دەدەم تا فێری ئەم کارەبیت لەگەڵم دەبیت کاتێک دەچین بۆ وێنەگرتن تافێر بیت
جیمین:باشە کێشەیەک نیە،سپاس
جی ئان بەسەرسورمان:بەراستی تۆ سپاسم دەکەیت وا لەکۆتایدا؟؟
جیمین بەبێزاری:وام لێمەکە پەشیمان ببمەوە
جی ئان:باشە باشە دەی بابچینەوە ماڵەوە ئەمرۆ و سبەینی دەچین بۆ وێنەگرتن وفێرت دەکەم
جیمین پێش جی ئان کەوت بۆدەرەوە:دەی بابرۆین من برسیمە جی ئان دوای کەوت:باشە
پاش کەمێک گەیشتن و جی ئان رۆشت خواردن ئامادەبکات
جیمین دەستی گرت:خواردن لەدەرەوە داوادەکەین من حەزم لەپیتزایە
جی ئان:باشە کێشەیەک نیە
جیمین:دەی پەیوەندی بکە و داوای پیتزابکە
جی ئان پەیوەندی کڕدو پاش پانزەخولەک خواردنەکە گەیشت
و دانیشتن و نانیان خوارد
جیمین پاڵیداوە کورسیەکە:ئاه تەواو زۆرم خوارد ناتوانم
جی ئان پێکەنی وجیمین سەرسام بوو لەپێکەنینە سحراویەکەی جی ئان هەستی کرد کە چاوی لەسەر ناپەرێنێت
جی ئان:شتێک لەروخسارمە ؟؟
جیمین:هیچ نیە دەی من دەچم دەخەوم
جی ئان:یا تۆ دوێنێش هەر زوو خەوتیت وەرە سەیری فیلم بکەین
جیمین کاتێک هەستا:نامەوێت من ماندوم
جی ئان:یا تۆ زۆر تەمەڵێت کەمێک گەرایت و وێنەتگرت ماندو بویت؟
جیمین پێکەنی بەقسەکەی چونکە کارەکەی پێشوی زۆر لەوەی ئەم ماندوکەر تر وسەختتر بوو
جی ئان:بەچی پێدەکەنیت؟
جیمین:من حەزم لەفیلمی ئەکشن
جی ئان:چی؟؟
جیمین دانیشت بەرامبەر ـtv:تۆ فلمی ئەکشنت هەیە؟
جی ئان بەسەرسورمان:بەڵێ
جی ئان بەسەر سورمان ڕۆشت و فیلمێکی هێنا و دانیشت لەکاتێکدا هەر سەری سورما بوو چونکە پێکەنینەکەی جیمین تەواو سەری لێشێواند
جی ئان لەدڵێ خۆی:یا من بۆوام
جیمین:دەی بیخەسەری
جی ئان خستەیە سەری و گەنمە شامی و شەربەتی هێنا ودانیشتن بەدیار فلمەکە و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد
جیمین تەواو چوبوە ناوفلمەکە بو پێیە پیشیەخۆی زۆر بەدی دەکرد لەفلمەکە
جی ئان سەری سورما بوو جیمین چو شتەکانی دەزانی پێش رودانی:تۆ پێشتر ئەم فلمەت دیە؟
جیمین کاتێک هێشتا سەیری فلمەکەی دەکرد:نەخێر بۆچی؟؟
جی ئان:ئەی چۆن ئاوا هەمو شتێک دەزانیت؟؟
جیمین لای کردەوە وکەمێک بێدەنگ بوو:چونکە چونکە من زۆر سەیری فلمی ئەکشن ئەکەم
جی ئان:پێشتر پیشەت چی بوە؟؟
جیمین بەساردی:پیشەیەک کەنابێت تۆبیزانیت و پەیوەندی بەتۆنیە
جی ئان بەبێزاری لای کردەوە بۆلای فلمەکە چونکە جیمین هەم بو بەکەسێکی سارد وسر ئەو کات بۆی دەرکەوت کە شتێک وای لێکردوە کە ئاوا ببێتە کەسێکی سارد و سر،پاش نیوکاتژمێر کات بو(10:00pm)فیلمەکە تەواو بوو جیمین:یا زۆر خۆش بوو
گوێی لەدەنگی جی ئان نەبو بینی خەوی لێکەوتوە لێی نزیک بویەوە و بەرامبەری دانیشت وسەرسامی جوانیەکەی بوو لەخۆیەوە بزەیەکی کرد پاش خولەکێک هەستی بەخۆی کرد و دەستی کرد بەجوڵاندنی
جیمین:یا تۆ هەستە جی ئاج هەستە
بەڵام زۆر ماندو دیار بوو خەویشی قورس بوو خەبەری نەبویەوە جیمین بەبێزاری هەناسێکی هەڵکێشا و لەباوەشەی گرت وبردیە ژوورەکەی ڕۆشتە ژوورەوە بینی ژوورەکەی شتێکی سادەو جوانە داینا لەسەر جێگاکە بەڵام لەناکاو دەستی جی ئان وەستاندی و توند فانیلەکەی گرت جیمین سەری سورما دواتر هەستی کرد قسەدەکات گوێی نزیک کردەوە تابزان جی دەڵێت
جی ئان بەلەسەرخۆی:باوکە ..باوکە
جیمین هەستی کرد کە لەوشەکانی دڵتەنگی زۆر هەیە دەستی گرت لەیەقەی فانیلەکەی بکاتەوە بەڵام جی ئان لەئامێزی گرت و جیمین پەشۆکا جی ئان لەوکاتەدا خەبری بویەوە وکەمێک ودوورکەوتەوە وسەیری روخساری جیمینی کرد بەرادیەک نزیک بوون هەناسەیان تێکەڵاو بوو بوو....
کۆتای بەشی یەکەم
.....
Vote please
2296 word❤️hop you enjoy it
YOU ARE READING
Black_panther
Action#blackpanther ئەکتەری سەرەکی پارک جیمین جیمین نازناوی پڵنگ ی هەیە لە کاری پۆلیسیەکەیدا کە سەر بەرێکخراوی نێوەوڵەتی irisن بەڵام بەهۆی کارەکەی خوشکەکەی لەدەست دەدات بۆیە بەهەمووشێوەیەک واز لەکارەکەی دەهێنێت ودەبێتە کامێرامانێکی ئاسای و لەبوسان دەژیت و...