Voite
.
.
.
Coment
.
.
.
.
Pov:ئێما
بانگی مەغریبی دابوو منیش مەغژوول لەچێشتخانە هەر نەمدەزانی کات چۆن دەرۆیشت دواتر هاتمە هۆلەکەوە دلم لەرزی یەکەم جاربوو ئەحمەد دەبینم لەسەر بەرماڵ نوێژدەکات ولەسوجدە هەلدەسێتەوە جوانی ودلبەری ئەم کورە من دەتوێنێتەوە لەدوای سەلامدانەوە دوعای کرد
.
.
نزیکبومەوە ولەپشتەوە بەنەرمی دەستم بەشانوملیدا هێنایە خوارەواو رومەتیم ماچ کرد گوێم لێبوو دەیوت
امین
.
.
هەنێ جار بۆ کردنی کاری باشە پێویست ناکات قسەبکەی وبلێی
ئەوە بکە وئەوەت کرد
تەنها ڕێگە بدە بتبینێێت کە پالپشتی دەکەی
بەنەرمی دەستە ساردەکەی قۆلمی گرت ومنی ئاراستەی پێشەوە کرد ومنی کردە کۆشیەوەو کەمەری گرتم بۆ چەند ساتێک نوقمی قژوبۆنکردنم بوو منیش بەنەرمی دەستم بەسەرو قژوشانیدا هێنا
ڕوخساری گەراندەوەو نیگا بێشەرمە شیرینەکەی لەسەر لێوم بوو
چاوم لێ کزکرد بەکیوتیەوە
ئێما؛ئەم جارە نا باشە درەنگە دێن ئێستە بەسەرمانا
ویستم خۆم دەربازکەم لە دەستی وهەستم بەڵام دەربازبون نیە لە چاورەش
هەتا ئەو شتە وەردەگرێ کەدەیەوێت
.
.
.
لێوی گەیاندە سەر لێوم وماچێکی قول وتوند
وبەچێژ خەریک بوو هەناسەم تەنگ دەبوو ئەویش لەگۆرینەوەی ماچ بەردەوام بوو
.
.
.
ئەحمەد لێوی جیاکردەوە وئێما هەناسەیەکی دا دەستی بەدەمیەوەگرت
ئێما؛ئاهـــ ئەحمەد
هەستاو چوو لەئاوێنەکەوە سەیری کرد بەراستی پێوەی دیارە ماچ کراوە
ئەحمەدیش تیژی سەیرکردن ونیگا بەچێژەکانی لەسەری بوو
ئێما؛زۆر شەرمە بۆ وات کرد
ئەحمەد هەستاو بەرماڵەکەی کۆکردەوەو هات نزیک
.
.
نزیکتر
.
.
ئێما پشتی بەر دیوارەکە کەو نزیکی ئەحمەدیش تەنها چەند سانتیمێکی کەم بوو بەدەنگە گرەکەی
ئەحمەد؛همم مۆری ترت دەوێ
چاوی دەگەراند بەروخساریداو سەرنجی سوربونەوەی ڕومەتی ئێمای دەدا کەزۆر جوانی کردبوو ئێما شلەژاو بوو
زەنگی دەرگا هات زوو ئێما خۆی دەربازکرد
ئێما؛ئۆهـــ ڕزگارم بوو
پێکەنینیشی دەهات
دەرگای کردەوەو کامەران وڕۆزە بوو
بەخێرهاتن وچاکوچۆنی گەرمیان کرد پاشان چونە ژورەوە وئێما وڕۆزە سفرەیان داخست
ڕۆزە: مَاشَاءَ اللّٰه ماڵەکەتان زۆر خۆشە
ئێما؛قوربانوبم سوپاس
ئیتر دوای نانیان خوارد وقسسەوباسیان لێنەدەبرا چاییان لەباخچەکە خواردەوە هەنێکیش دانیشتن پاشان کزەبایەکی سارد دەهات
کامەرران؛ئێهـــ کورم بەتەمای چ ئیشێکی؟
ئەحمەد ڕوخسای گەشایەوە ودوبارە سەیری ئینجانەکانی ئێمای کردەوە
هەرسێکیان لەئەحمەدیان ئەروانی کاتێک پالی دایەوە ودەسی خستە سەر سنگی وبەئارامیەوە
ئەحمەد؛گوڵفرۆشتن
لەگەل چەپلە لێداندا بە هاوارەوە
کامەران؛کورە وەڵا شازە بژیت شێرەکەم
ئێما دلگرانبوو کەمێک چونکە یەکسەر بیری بۆ ژن چوو کە دێن گول دەکرن
ڕۆزە؛وەڵا دوکانی گوڵ زۆر کەمە بێگومان ئیستیفادەی دەبێ
ئیتر قسەیان دەکرد بەلام ئێما بەتەواوی بێدەنگ بوو
.
.
.
.
.
کات تێپەری ودرەنگی کرد کامەران وڕۆزەش ڕۆشتن ئێما لەسەر قەنەفەکە دانیشت وئەحمەد کەلەلایەوە دانیشت ودەستی بەرەو گرتنی تالەکانی قژی برد تا نازیان باتێ
ئەحمەد؛گولەکەم چی بێتاقەتی کردووی؟
ئێما؛هیچ
ئەحمەد؛دەی تۆ من مەکوژە بەم نازکردنەت
ئێما؛گوڵ فرۆشتن لەچەتە ناوەشێتەوە
ئەحمەد پێکەنی وقاقای لێدا ئێماش هەرچەندە مۆرەی کرد بەلام بێ ویستی خۆی فرمێسکەکان هاتنە خوارەوە
ئەحمەد خێرا باوشی لێدا
ئەحمەد؛ئۆیی بەقوربانی کەروێشکەکەم بمم غیرەمەکە کچێ نازدارەکەم ئادەیی
(دەستی خستە سەر چەناگەی وڕومەتەکانی سری وبەردەوامبوو)
ئەحمەد؛سەیرکە ئەوەی نزیکبێت لێمەوە مستێکی گەورەی بەردەکەوێ ڕیکەوتین
ئێما پێکەنیی
ئەحمەد:ئەوەتا ئەوە تاقانەکەمە هەم بەجدیمە هاا توند پیایان دەکێشم
مستێکی بچوکی کێشا بەشانیدا
ئێما؛لاچۆ شێتە لەوەم کەمبوو بچیتە زیندانیش
ئەحمەد؛ئەگەر بۆتۆبێت من کێشەم نیە
نێوچاوانی نا بەنێوچاوانی ئێماوە زۆر جوانبوون دوای ئەحمەد هەستاوئێمای کردە باوەشی کەحەپەسا
ئێما؛چیەکەی شێتە دامنێ
ئەحمەد؛بابچینە سەرەوە ئینجا داتەنێم ڕۆشتن بەرەو سەرەوە وهەردوکیان زۆر دلخۆشبوون
.
.
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
