bashe33

626 112 27
                                        

Voit
.
.
.
.
Coment
.

.
.
.
ڕۆزە؛ئەی خوایە برواناکەم
(بەپێکەنینەوە)
کامەران؛وەڵا من پشتی خوشکی خۆم دەگرم حەتمەن کاری ئەحمەدە
هەر چواریان لەسەر مێزی نانخواردن کۆببوونەوە
ئێما هێشتاش تورەی ناو سەیارەکەی لەناخدا کۆبوەتەوە بەهۆی ئەوەوە ئیستا بە پێلاوە کیوتەکانی ئێما پێدەکەنن

ڕۆزە؛ئەی خوایە برواناکەم(بەپێکەنینەوە)کامەران؛وەڵا من پشتی خوشکی خۆم دەگرم حەتمەن کاری ئەحمەدەهەر چواریان لەسەر مێزی نانخواردن کۆببوونەوە ئێما هێشتاش تورەی ناو سەیارەکەی لەناخدا کۆبوەتەوە بەهۆی ئەوەوە ئیستا بە پێلاوە کیوتەکانی ئێما پێدەکەنن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

گەرانەوە بۆناو سەیارەکە
.
.
.
.
.
لەکاتێکدا ئێما ڕووی سوڕاندبوو لەجامەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد دەستە ساردەکەی گەیاندو کۆکردنەوەی دەستی ئێمای تێکشکاندو دەستی چەپی ئێمای گرت وبەرەو لای خۆیی کێشکرد
ئێما؛تۆۆ بەرمدە
لەکاتێکدا توندتر دەستی گرت ونیگای بچوکی بەرەو پەنجەکانی ئێما دەگواستەوە
ئەحمەد؛خەیالی ئەوەش مەکە تادەگەیت بەریدەم
لەدوای وتنی ئەمە ماچی بچوکی گەیاندە سەرە پەنجەکانی
ئێما کە لە بینینی ئەمەدا بەستبووی وچاوەکانی بەدەوری ئەحمەد دا دەخولایەوە هیچی نەوت

.
.
.
ئەوەندەی نەمابوو بگەنە ماڵ کامەران ئێما چاوی گەیاندە خوارەوەو کەسەیری خۆیی کرد بەستی
ئێما؛ئەی خوایە
سەرنجی ئەحمەدیشی برد کاتێک قاچی بەرزکردەوەو نەعلەکانی دەرکەوت
ئەحمەد پێکەنی
ئێما؛یاااا وەڵا دانابەزم چیبکەممم
ئەحمەد من چیبکەم؟
لەکاتێکدا خۆی ئارام کردەوەوشانی بەرزکردەوە
ئەحمەد؛وەڵا تازە ناتوانین بگەرێینەوە چارنیە
ئێما لچی کرد پەنجەکانی دەجولاند لەناو نەعلەکەدا
دوای دەستی جولەپێدا
ئێما؛دەی تۆش بەرمدە
ئەحمەد؛بەرونادەم کەروێشکە بچکۆلانەکەم
ئێما؛ئاوا بانگم مەکە
هەتاگەیشتن ئێما خەریکبوو دەگریالەژێرلێوەوە
ئێما؛قەیناکە مالی کامەرانیش وەکو مالی خۆمان وایە
دوای دەنگی بەرزکردەوە
ئێما؛خەتای تۆبوو بەباوش منت هێنا ئاوا نەتهێشت خۆشم ڕێکخەم
ئەحمەد؛من؟
تورەمەبە لێم دەنا دەچم گێزەرت بۆدێنم(بەپێکەنینەوە)
ئێماش بەدەستی ڕاستی سوکە مستێکی کێشا بە شانیدا
.
.
.
.
کاتێ گەیشتن وئەحمەد دابەزی ودەرگاکەی بۆ ئێما کردەوە تا دابەزی ئێما ڕومەتەکانی سورەوە ببوون چونە ژورەوە کامەران باوشی بە ئەحمەد کرد وچاکو چۆنیان کرد
کامەران؛براژن گیان بەخێربێی
ئەحمەد کۆکەیەکی دابەخۆی وئاوا بەئیشارەت بەخۆشیەوە سەرنجی کامەرانی بۆ خوارەوە برد کامەران پێکەنی
ڕۆزە لەوێوە بە جلەکوردیە سورەکانیەوە دەرکەوت زۆر جوان بوو هەرزوو باوشی کرد بەئێمایا زۆر بەتوندی
ئەحمەد:هێواش کەروێشکەکەم مەخنکێنە
ئێما؛ئەحمەد
وەکو ئەوەی بیەوێت بیوەستێنێت
ڕۆزە کەهێشتا سەرنجی نەچوبوە نەعلەکانی وسەیری ڕوخساری دەکرد وکەمێک چەناگەی ئێمای گرت
ڕۆزە؛ئاای کوا لەکەروێشک دەچێ زاوا؟
ئەحمەد؛تۆ نەودیوە هەر وەکو ئەویش عەجولە
دەستیانکرد بەپێکەنین وکاتێک ڕۆزە سەرنجی گەیشتە کامەران زوو تێیگەیاند سەیری نەعلەکانی کا و نەیتوانی کاردانەوەی بشارێتەوە
ڕۆزە؛ئاای خوایە ئەمرم کچێ
دەی دەی بابچینە سەر سفرە
.
.
.
.
.
.
ئەحمەد؛pov
نیگاکانی ئێما ڕێک خەریکبوو دەیکوشتم بەس من نەدەوەستام چێژم لە تورەبونە شیرینەکەی دەبیی کە وەکو مناڵ وابوو
.
.
.
لەکاتی نانخواردن
کامەران؛ڕۆزە گیانم ئەو گۆشتە لە ئەوان نزیک کەوە بیخۆن دەیی ئەحمەد گیان
ئەحمەد؛ئەوە گۆشتی کەروێشکە
ئێما خواردنەکەی خەریبوو لەقورگ بپەرێ
ئەحمەدیش کەمێک کێشای بە پشەیدا
ئەحمەد؛هێواش تاقانەکەم
هێواش
ئێما مۆرەیەکی کرد سەیری کامەران وڕۆزەی دەکرد مردبوون لەپێکەنینا
ئێما؛دەی ئەمشەو هەر منتان دەست کەوتوە ئەو دوانەشتان کاتتان دێ
کامەران؛ئۆی لەژێر هەرەشەداین(لەکاتێکدا دەستەکانی بەرزکردەوە)تەواو من تەسلیم بووم
ڕۆزە کە دەستی لەخواردنەکە گرتەوەوپالیدایەوە بە کورسیەکەوە
ڕۆزە؛نانا ئاوا ناخوات تازە
نیگایەکیان بەیەکدا وکامەران زانی بەتەمایە چی بکا
کامەران؛ڕۆزە
ئەحمەد؛چیی چیبوە کوا باسیکە؟
ڕۆزە؛کە مەلا هات تا مارەمان بکات هێندە شلەژابوو ئەوەنەش پەلەی بوو شایەتەکان وەستابوون ئەوەنە جوان بوو مەلاکە وتی ڕازیت
هێندە بەتوندی وهێجانیەوە وتی بەڵێ شوی پێمدەکا
ئاوا قسەکانی تێکەڵاوکرد
کامەران دەستی بەروخساریەوە گرت ئەحمەدو ڕۆزە پێدەکەنین
ئێما؛چەند بێتام بوو
ئاوا هەنێ قسەی تریان کردو دوای سفرەیان کۆکردەوە ئەحمەد وتی دەچمە دەرەوە بۆدوکان
ئێماو ڕۆزەو کامەرانیش پیکەوە دانیشتنەوەو چاییان دانا بیخۆن لەدەرگا درا
کامەران چوو کردیەوە کورێکی بالابەرزی قۆزوسەرنج ڕاکێشبوو چاوە تیژە قاوەییەکانی پێستە گەنم ڕەنگەکەی وکە قژی ڕەش وکراسێکی سپی کە قۆپچەی یەکەم ودوەمی دانەخستبوو وایکردبوو زیاتر ماسولکە بەهێزەکانی دەرکەوێ وپانتۆلێکی قوماش نیلی لەبەربوو
ڕۆزە هەر لەبینینیدا بەرەولای چوو
ڕۆزە؛دانیار گیان بەخێربێیتەوە
کامەرانیش بەخێرهاتنی کردن وهاتن بەرەو ژورەوە
ئێما؛بەخێربێی
دانیار چاوەکانی گەیشتە قەدوبالا وچاوە شینەکانی نیگایەکی پێداو سوپاسی کرد
لەسەر هەمان کورسی ئەحمەد دانیشت لەتەنیشت ئێماوە
کامەران؛کورم کەی هاتیتەوە لەبەریتانیا
دانیار؛وەڵا دوێنێ جا هاتمە مالی ئامۆژن وتیان ڕۆزە براوە وتم بابێم سەرێکی لێدەم وبزانم زاواکەمان چۆنە بوی
ڕۆزە؛یاخوا بەخێربێی
.
.
.
.
ڕۆزەودانیار وەکو خوشکوبرایان لێهاتبوو هەتا دوازدەسالیش پێکەوەبوون ودانیار هەر لەماڵ ئەوان دەژیا دوای کەچوە ئەوروپا جیابوەوەو هەرجارێک هاتبێتەوە هاتوەبۆ بینینیان
دانیار جارجار سەرنجی ئێمای دەدا
ئێماش دەستی لەسەر مێزەکە دانا تائەلقەکە ببینێ هەرخۆی خەریکبوو لەژێر ئەو سەرنج دانەیدا دەسوتا
ئەحمەد خۆی کرد بەژوردا ولەبینینی ئەو کورەیا برۆی گرژکرد
ئەحمەد؛️سەلام وعەلیکم
دانیار هەستایەو تەوقەی درێژکرد وئەحمەد تەوقەی کرد
دانیار؛عەلیک سلام بەخێربێی من برای ڕۆزەم یانی وادانێ
ئەژدیهای ناخی دەجولایەوە خۆشی نەیدەزانی بۆۆ ئێما زوو هەستا
ئێما؛ئەحمەد وەرە شوێنەکەی من
کامەران؛مەجولێ براژن ئێستە کورسیە ترەهێنم
کورسی هێناو ئەحمەد چوەوە دەرەوە وکاتێ هاتەوە کێکێکی گەورەی لەگەڵ خۆیا هێنا
دانیار؛وای وای ساڵیادوشتی واشە نەمزانیوە
ئێما دلی خورپەی کرد وچاوەکانی لەدەوری ئەحمەد دەخولایەوە لەدلی خۆیدا
وتی؛چۆۆن ئەمرۆ بەرواری چەندە؟
ئەحمەد؛ئەم شەو تاقانەکەم لەدایکبوە
ڕۆزەو کامەران سەیری ئێمایان دەکرد ئێماش ڕومەتەکانی سورببوەوە زەردەخەنە جوان ودلبەرەکەی لەسەر لێوبوو وەکو گول گەشایەوە
ڕۆزە؛بامن بچم ساردیەکان بێنم
ئەحمەد ئەوەنە بەجوانی سەیری دەکرد وەچاوەرەشەکانی دەدرەوشایەوە کاتێک دانیشت و ئێمای بەکورسیەکەوە نزیکی خۆی کردەوە زۆر نزیک تر روخساری گەیاندە لای ڕوخساری وبەگوێیدا چرپاندی
ئەحمەد؛کەروێشکەکەم کە ئاوا شەرمی پێوەدیارە زۆر دلبەرە
زۆرجوان بوون لەتەنیشتی یەکدی
.
.
.
.
Pov:ئێما
هەرگیز بۆ جارێکیش پیرۆزبای لەدایکبونم بۆنەکراوە بەجۆرێک هەندێ ساڵ هەر خۆشم بیرم نەبوو کاتێک سەیری بەروارم دەکر تێپەریبوو بەڵام ئەحمەد ئەم شەو زۆر هەستێکی خۆشی داپێم مۆمەکەی هەڵکرد زۆرە؛چاوەرێکەن من ئەم ساتانە تۆماردەکەم
چاوەکانم لێکناو دوعای دلخۆشیم کرد
دلخۆشی بۆ من و ئەحمەد
بۆ کامەران وڕۆزە
ئەحمەدیش لەگەڵ منا فوی کرد دوای پەنجەی کێکاوی دالەلوتم بزەی سەرلێوی ودەنگە پیاوەنەکەی گەیشت پێم
ئەحمەد؛گیانەکەم ڕۆژی بونت پیرۆز بێت
کامەران؛دەی دەی کێکەکە پێکەوە ببرن
چەقۆکەم گرت ودەستە ساردەکانی گەیاندە سەر دەستم لەوێوە تەزو تا دەگەیشە دلم دروست ئەبوو کێکەکەمان بری وخواردمان
تامێکی زۆر خۆشی هەبوو بە شۆکۆلاتە بوو
دانیار داوای ئیزنی کرد وڕۆشت کورەکانیش تادەرەوە لەگەڵی چوون ڕۆزە خێرا دەستی گرتم وبردمیە سەرەوە
ڕۆزە؛وەرە کچێ وەرە
ئێما؛چیبوە شێتە
لەکانتۆرەکە دەگەرا
ئێما؛هەدیەم دەدەیتێ؟
ڕۆزە؛نااا کجێ نەچومەتە بازار وەڵاهـــ بەیانی جوانترین شتت بۆ دەکرم
ئێما؛نانا سوپاس
جلێکی دەرهێناو پیشانیدام کراوەو سەرنج ڕاکێشبوو
ڕۆزە؛ئەرێ پێم بلێ ئەمە جوانە؟من دەڵێم پارەکەم بەشتێ پوچ داوە
ئێما؛ناا نەوەڵا زۆر جوانە
ئیتر دوسێ دەسە جلی تری پێ نیشاندام وئاوا قسەمان ئەکرد وهەندێک کات ڕۆی
وچوینە خوارەوە ئەحمەد زۆر جوان هاو لەدواوەوەم خۆی نوساند پێمەوە منی لەناو باوشی خۆیەوە داناو قۆلەکانی ئالاند لێم ڕوخساری لە لای ملمەوە هێشتەوە
ئەحمەد؛سەرماونیە کەسم؟
ئێما؛نا باشم
ئەحمەد؛کامەران ئیدی ئێمە ئەرۆینەوە عەزێتتان کێشا
ڕۆزە؛دەی دەی زاوا بهێلە منیش هەندێک لەباوشی کەم
ئەمەی وتو بەرەورووم هات منیش خۆم لەباوشی ئەحمەد دورخستەوەو لەگەڵ ڕۆزە باوشمان بەیەکاکرد وبەچرپەوە بە گوێمدا
ڕۆزە؛ئەمجارە پەشیمانی کردمەوە لەوەی پێموت ئەلێی مردووە
هەردوکمان پێکەین
خواحافیزیمان لێ کردن وبەرێ کەوتینەوە بۆ خانوی دارستانەکە
کاتێک چاوەکانی لەڕێگەدا هێشتبوەوە سەیرم دەکرد ڕوناکی جادەکان دەیدا لەڕوخساری یەخەی کراسەکەی کەمێک کرابوەوە سەرنجی ئەڵقەی دەستیم دا
سەعاتەکەی
بۆنە پیاوانەکەی دەگەیشت پێم
هێندە سەرنجم هێشتبوەوە هەستی پێکردبوو
دەنگە گرە خۆشەکەی گەیشت پێم
ئەحمەد؛چیبوە کەروێشکەکەم
نەمتوانی بزەی لێوم بشارمەوە بەلام تۆزیکیش واخۆم دەرخست کە تورەم
ئێما؛ئاوا بانگم مەکە
ئەحمەد؛باشە چۆن بانگوکەم
ئێما؛نازانم تۆۆ تۆۆ زۆر پیسی
ئەحمەد؛بۆ؟
ئێما خۆی چەماندەوە ودەستو ڕوخساری لەسەر داژبلەکە داناوکاتێ چاوی لێکنا
ئێما؛زۆر ماندووم
ئەحمەد لێوی خۆی گەست وپێکەنی
.
.
.
لەدوای گەیشتن وچونە ژورەوە ئیما زوو خۆی گۆری هەمان جلە سپی نوکتە نوکتە گێلاسەکانی لەبەرکردبوو قژی کردە کەزی ئەحمەدیش چوبوو خۆی بشوا چوە ناو جێگەکەی دوای ماوەیەک ئەحمەد هاتە دەرەوە کە بەشی سەرەوەی جلی لەبەرنەبوو وقژیشی هێشتا شێداری پێوە دیاربوو ئێما نیگاکانی کەبەدزیەوە لەسەریبوو دەگیرا لەلایەن ئەحمەدەوە
بۆکسێکی بچوکی لە چاکەتەکەی دەرهێنان
ئێما چاوەکانی فراوانبوو ئەحمەد لەلایەوە دانیشت
ئێما:چییە؟
بۆکسەکەی کردەوە ملوانکەیەکی ئالتون بوو
ئێما؛وایی زۆر جوانە
چاوەکانیان نوقمی یەک بوو
ئەحمەد؛دەتوانم؟
ئێما سەری بەنەرمی جولاند بە بەلێ
وڕوی سوراند ئەحمەد ملوانکەکەی کردە ملی
ئەحمەد؛ئێستە زۆر جوانترە
دەسی بەدەمیەوە گرت
ئێما؛هؽێ من دیاریم بۆ نەکریوی تائێستە
ئەحمەد؛کێشەنیە ئەتوانم ئەم شەو دیاری خۆم وەرگرم
ئێما؛همم
ئەحمەد نزیکبوەوەو ماچی لێوی کرد ئێما پەپولەکانی ناوگەدەی دەجولانەوە ماچیان ئالوگۆرکرد دوای نێوچاوانی گەیاندە نێوچاوانی ئێما دەستی ئێمای کردە سەر شان وملی وکەمەری گرت وئێمەی کردە کۆشی خۆیەوە لەکاتێکدا ڕومەتەکانی ئێما سورەوە ببوون دەدرەوشایەوە لاملی ماچ کرد وبەگوێیدا چرپەی کرد
ئەحمەد؛ئەبیتە هی من کەروێشکە بچکۆلەکە
ئێما بەمانای ڕازیبوون لەکاتێکدا ڕوخساری گەراندەوە ئەمجارە لێوی گەیاندە لێوی ئەحمەد وماچی کرد
ماچێک لێوان لێو لە خۆشەویستی وچێژبینین دەستە ساردەکەی ئەحمەد گەیشتە قۆپچەکان وبەنەرمی تاکۆتا دوگمە کرانەوە ولەسەرشانەوە کە هەر بستێک لەلەشی تەزوی دەگەیاندە ناخی ئێما
ڕوتبویەوە بۆ حەڵالەکەی بۆ ئەو پیاوە چاوڕەشەی بەکۆلێک تەنیای وئازاری خۆیەوە هەولی دروستکردنی بزەی سەر لێوی دەدا
حەلالێک کە سەرەتا نەفرەتی لێدەکرد ئێستە تۆوی خۆشەویستی تازە گەشە کردووی لە ناودلی لەبەرامبەریدا دۆزیوەتەوه
.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
لەگەڵیدا زیاتر هەستم بەپیاوبوونی خۆم دەکرد ئەی خوایە چاوشین پڕاوپڕە لە جوانی بەژنی وکەمەرە باریکەکەی پێستە سپیە نازدارەکەی هەتا غیرەش لە نوسینەوەی دەکەم ئەوشەوە بۆهەردووکماںْ پڕاوپڕبوو لەخۆشی
ئێما مۆمی تەنیایی لە مندا کوژاندەوە
ئەو بووە ڕوناکی شەوە تاریکەکانم
من لەبەرامبەریدا قەولم بەخۆم دا دڵخۆشی کەم هەتا تنۆکێک خوێن لەگیانمابێت
ژیان ئێمەی گەیاندە یەک بەکۆلێک برینی خوێ بەسەرکراوی ئەوەوە وبەکۆلێک هەڵەی منەوە
ئەو بوە ڕێگە ڕاستەکەی ژیانم
منیش تاماوم دەبمە دەرمان دەبمە جێی دلخۆشی
ئەو وەڵامی دوعاکەی دایکمە
.
.
.
.
.
.
.
.
بەیانی چاوە شینەکانی هەڵهێنا وئەحمەدی دەبینی چاوەرەشەکانی دەبریسکایەوە
ئێما؛بەیانی باش
ئەحمەد؛بەیانیوباشتر گولەکەم
ئێما چاوی داخستەوە وپێکەنین ڕوخساری گرتەوە
ئەحمەد؛چیبوو؟
ئێما؛من پێم وایە تۆ فێلم لێدەکەی بەم دەستەواژانە
ئەحمەد؛من ئەوەی لەدلم بێ دەیلێم
ئێما؛کەواتە کێ تاقانەکەتە؟
ئەحمەد؛تۆ
هێندەی تر ئێما گەشایەوە وەدلخۆشی پێوە دیاربوو
.
.
.
.
ستۆپ😍
ئەزیزانم چۆنن
ڤۆیت وکۆمێنت لەنێودێرەکان بەجێبێلن
ڕەنگە پارتی داهاتوو ببێتە کۆتا پارت😭ئێوە ئەلێن چی؟ پێتانوایە چیرۆکێکی تەواوو پڕمانایە؟
.
..
.

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now