bashe30

703 117 46
                                        

.
.
.
هەر کۆمێنتەکە ناکەی ڤۆیتەکە بکە⭐
.

.
ئەوانەی کۆمێنت ئەکەن دلی منن❤️

.
.
.
داینیشاندم ووردئەبوەوە لێم دەسی بەقژ وسەرما ئەهێنا
دوای ماچی سەری کردم
ئەحمەد؛تەواو هیچی نیە ئێستە باشە بێت
هەستاو ڕۆشتە دەستشۆرەکە نەمدەتوانی بزەی سەر لێوم بشارمەوە بەس دوای زوو خۆم ئاسایی کردەوەو لەئاوێنەکەوە سەیری خۆمم دەکرد ئەی خوایە دەڵێی شێتم
ئێما هەستا وچوە بەردەم دەرگای دەستشۆرەکەوئەحمەد هاتە دەرەوە
ئێما بزەیەکی کردو ئەحمەدیش نیگایەکی پێداو دوای بەلایدا تێپەری ئیدی دوای دەموچاوشۆردن هاتەدەرەوە
ئەحمەد؛خۆت حازرکە برۆین
ئێما؛حازرم هیچی وام پێ نیە
زەرفەکانیان لەدەستبوو وەپێکەوە ڕۆشتنە دەرەوە تەکسیەک هات وسەرکەوتن
ئەمجارە ئەحمەدیش لەدواوە سەرکەوت ئێما پێی خۆشبوو لەجامەکەوە سەیری دیمەنی دەرەوەی دەکرد
خەیاڵی ڕۆشتت تا ساردی دەستی ئەحمەد ڕایچلەکان کاتێک دەستی کردبوە دەستیەوە
ئێما سەیریکرد چاوەکانی دەدرەوشانەوە هەستی دەکرد لەمێژە ئەو نیگایەنەی لەسەرە
بەدەنگە گرەکەی
ئەحمەد؛ئێستە ژنەکەم سەری چۆنە باش بووە؟
چەند دەقەیەک ئێما وەستا
ئەمە چیبوو ئەم قسەیە خوایە بۆ ئەوەنە جوانە
(لەدلی خۆی)
ئێما؛ئـــ..ئێ بەڵێ باشم سوپاس خەمت نەبێ
هەرزوو نیگای گەراندەوە سەر دیمەنی دەرەوە بەڵام هەستی دەکرد ڕومەتی گڕدەگرێ ودلی زۆر خێرا لێی دەدا لەنێوان دەستیاندا خەریکبوو گەرمیەکی سەیردروست ئەبوو
بێگومان ئەم قسەکردنەی بێ هۆ نەبوو ئێما نەیدەزانی خەریکە جەنگێک دروست دەبێ لەسەری
سایەق تەکسیەکە لەئاوێنەکەوە سەرنجی ئێمای دابوو ئەحمەدیش خوێنی دەکولا
پێدەچوو غیرەبکات هەرچەندە نەیدەویست بەتەواوی دەریبخات ئەو چەند وشەی وتیشی بەسبوو بۆی سایەقەکە تێبگەیەنێت
بەلام بەدرێژای ڕێگەکە ئەژدیهای ناخی ڕێگەی نەدەدا ئاسودەبێت
تا گەیشتن ودابەزین هەرزوو دەستە ساردەکەی گەیاندەوە دەستی وگرتی وەکو ئەوەی لە شتێک بتێرسێت
مالی کامەران دوقاتێکی بچکۆلەبوو حەوشەی نەبوو لەسەرەوە نوستنێک ولەخوارەوە چێشتخانەو هۆلێک بوو حەتمەن ئێرە بۆتەنها نەفەرێک گەورەشبوو ئاسودەی تێدا دۆزیبوەوە کامەران زۆر شیرین وقسەخۆشبوو هات وبەگەرمی بەخێرهاتنی ئێمای کردوزەرفەکەی لەدەست وەرگرت
کامەران؛من ئەمانەتان بۆدەبەمە سەرەوە ئێوە ئاسودەبن
لەناوهۆلەکەدا مێزێکی بچکۆلەو چەند کورسیەک دانرابوو ئێما لەیەکێک لە کورسیەکان دانیشت ولەماڵە خنجیلانەکەی دەروانی دوای کامەران دەرکەوتەوە وکە بەدەست ئاماژەیەکی جوانی کرد
کامەران؛خۆشترین مریشک بەفرنم ئامادەکردووە
ئێما؛دەستەکانت خۆش ئەزێتت کێشا
سەرنجی چوە سەر ئەحمەد کەتەنها دانیشتبوو جگەرەی پێدەکردودەیکێشا
کامەرانیش هاتوچۆی بوو شتی دەهێناو دەبرد دوای هاتەوە پەرداخێ ئاوی پێبوو
کامەران؛بفەرموون
ئێما؛سوپاس تونیم نیە
کامەران لای ئەحمەدەوە دانیشت وزەردەخەنە ودلخۆشی پێوەی دیاربوو
ئێما؛بەتەنیا لێرەن؟
کامەران؛گیان ئەرەوەڵا
ئەحمەد؛دە کورم تۆش ژنێک بێنە باڕزگارتبێ
هەرسێکیان بزەیان کرد
کامەران؛ئەیهێنم ئەیهێنم  إِنْ شَاءَ اللّٰه جا ئێما بلێی چی؟
ئێما؛چیی؟

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now