bashe28

618 121 31
                                        

.
.
.
.
ڤۆیت بارانم کەن گوڵەکانم
.
.
.

ئەو تەنها کچی بکوژێکە
ئەمەی بەخۆی دەوتەوە لەڕێڕەوی هوتێلەکەدا
وگەیشتەوە بەردەم ژوورەکە وکردیەوە وڕۆشت بینی ئێما خەوتوە زەرفەکانی لەنزیکی دانا وچووە سەر جێگەکەی هەناسەیەکی قوولی هەڵکێشا ئێما لەلایەوە هەناسەی نەرمی دەکێشایەوە ئەحمەد کاتێک سیگارێکی داگرساند ولە ئێمای رووانی بینی هەستاوەو چاوە شینەکانی بەبێدەنگی خستبوە سەر وردبوونەوە لێی وبەچواردەوریدا دەخولێتەوە
هیچی نەوت ئێماش نەیدەزانی بەچی پرسیاربکات
ئاخر بێدەنگیش بەو ڕادەیە کوژەرە
ئێما بەنەرمی هەستایەوە ولەسەر جێگەکەی دانیشت وویستی قسەبکات بەلام چاوەکانی فراوان بوون لەنزیکبونەوەی ئەحمەد وەکاتێک دووکەلی سیگارەکەی بەروخساریدا بلاوکردەوە
ئێما؛ئاهـــ...بۆوادەکەی؟
تەنها بزەیەکی کورت خۆی لەسەر روخساری ئەحمەد بینیەوە کە دەکرێ گرەو لەسەر ئەوە بکەی دوای ماوەیەکی زۆرە بەم جۆرە دەرکەوتوە وئەحمەد هیچی نەوت
ئێما مۆرەیەکی کرد وڕاکشایەوە وڕووی سوڕاند لەژێرلێویەوە
ئێما:گەمژە مرۆڤ پەشیمان دەکاتەوە پرسیاری لێ بکات
چاوەکانی داخست بەڵام خەوی نەدەهات ودلی شتێکی تری دەویست

.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
ساردوسڕ وبێ هەست وەکو هەمیشە
ئەسلەن تۆشم ناوێت لێم بپرسی
بۆخۆت بخەوە
ئەمەی لەدلی خۆیدا دەوت ودوکەلی سیگارەکەی بەناو ژورەکەدا بلاو دەکردەوە دوای چاکەت وکراسەکەی داناو چوە ناو جێگاکەوە بێ بیرکردنەوە چاوە ڕەشەکانی داخست
ئەم شەو دووری نێوانیان وەکو سەهۆڵ وابوو
.
.
.
.
.
.
کات4:00

ئێما:ئەی خوایە چۆن دەکرێ بەکەڵک نەیەت
زەرفەکەی دەهێناو دەبرد بەتاریکی دەیویست پارچەیەک قوماش یان شتێکی گونجاو بدۆزێتەوە
ئێما:دەی خۆ کوێر نابێت
ئەمەی وت وگلۆپەکەی پێکرد وچاوەکانی نوقاند لە ترسی ئەوە ئەحمەد هەڵنەسێ وتورەبێ دوای ئەوەی زانی دەنگی نیە
ئێما؛ئۆهـــ شکور ورچە ورچ
(یانی خەبەری نابێتەوە😂)
عەزیەک وچەند پارچە جلێکی تر بوون
بێ ویست ولەتورەی قاچی کێشا بەعەرزەکەدا
ئێما:ئێستا من چۆن نوێژ بکەم
سەرنجی چووە لای سەرچەفێک لەلای ئەحمەدەوە کەوتبوو گەیشتە لای وهەڵیگرت بەلام لایەکی لەژێر ئەحمەدا بوو کەمێک ڕایکێشا نەدەجولا
ئێما:ئەوە بۆ نایەتە دەرەوە
بەچپەوە
لەجولاندنی نەدەوەستا ودەیویست دەریبێنێ بەلام چاوەکانی فراوانبوون کاتێ ئەحمەد خەبەری بوەوەوە وبرۆی گرژکرد وکاتێک ئێمای بینی زیاتر چاوەکانی کردەوەو بەسەرسورمانەوە
ئەحمەد؛چیی دەکەی؟
ئێما؛ئـــ...ئێـــێێ
تەنهاا ئەمەم دەوێ دەتوانی کەمێک لاچیت
ئەحمەد:پێناچێت ئەوەندە ئاسان بێت بردنی
روخساری ئێما گۆرا وئەحمەد هەستاو
ئەو سەرچەفەی بەدەستیەوە ئاڵاند
ئێما؛ئێێ چیەکەی من..من ئەوەم دەوێ دەتوانی بمدەیتێ؟
ئەحمەد:وەرە بیبە
ئێما چەقی بەستبوو نیگاکانی ئەحمەد لەسەری وەستابوون وسوتێنەربوون بۆ ڕومەتەکانی بەخۆیی دەوت ئەمە یانی چی؟؟بەتەمای چیە؟
دوای کەمێک بەتوندیەوە
ئێما؛ناا بمدەرێ دەی
ئەحمەد؛چیتە دەترسی نزیکتربیتەوە؟
ئێما؛نااا بۆ بترسم
هەنگاوێک هاتە پێشەوە بۆی قسەکەی پشتراستکاتەوە وبەردەوام بوو
ئێما؛دەیی بمدەرێ پێویستە نوێژکەم
ئەحمەد؛پێش نوێژەکە شتێک بکە
ئێما؛چیی؟
(بەسەرسورمانەوە)
سەرچەفەکەی دەستی ڕاکێشاو ئێما بەرەو لای ڕۆشت ودەستی کەوتە سەر شانی ئەحمەد
هەستی بەگەرمیەکی زۆر دەکرد وپەپولەکانی ناوگەدەی دەجولانەوە خێرادەستی لابرد وتێگەیشت
ئێما؛زۆر بێتامی
ئەحمەد؛فەرموو ئێستا دەتوانیت بیبەیت
سەرچەفەکەی بەردا وئێما بەتوندیەوە لێی وەرگرت ومۆرەیەکی کرد ورۆشتەوە تا دەستنوێژی تازەکاتەوە
دوای هاتەوەو سەرچەفەکەی بەکارهێنا وقژی پێ داپۆشی وویستی دەست بەنوێژ بکات
ئێم؛همم ئەحمەد ڕوو بکەمە کوێ؟
ئەحمەد؛نازانم
لەکاتێکدا چاوەکانی دەگەراند
ئێما؛ئەی چی دەزانی؟
موبایلەکەی هێناو بەکاری هێنا وقیبلەی دۆزیەوە ودەستی کرد بەنوێژکردن
ئەحمەد لێی وردئەبوەوە بەڵام دوای زۆر گوێی پێنەداو ڕاکشایەوە
لەسوجدەدا دوای دوعاکردن بۆخۆی تەنها دوعای نەمانی خەمەکانی ئەحمەدی دەکرد
خوایە هاوسەرەکەم

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now