Voite⭐
.
.
.
.
Comente
.
.
.
.
ئێما دور لەخەیاڵی هەموو شتێک ونزیک لە بیرکردنەوە لە ئەحمەد نانی بەیانی تەواوکرد وەلەسەر قەنەفەکەی دەستە ڕاستی هۆلەکە کە تیشکی روناکی خۆری کەم لێدەدا کتێبێکی هەڵگرت ودانیشت وسەیری کرد تابیخوێنێتەوە
.
.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
سەرئێشەیەکی توندی هەیە وچارەکێک دەبێت لەنێوجێگەکەی ماوەتەوەو چاودادەخا ودلی توندە سەیری سەقفی خانوەکە دەکات وبریاری داوە ئەمرۆ دەست بەژیانێکی نوێ بکات سەیری ئەلقەی پەنجەی دەکات وبەدەم خۆیەوە قسەدەکات
هممم دەبینیت ئیدی فێری ماڵداری دەبی
ئیدی لەگۆشەیەکەوە دەبێت بروانیتە کابانی ماڵت وخۆت لە خۆشبەختی نزیکبکەیتەوە
.
همم دەبینیت هاوسەرگیری چیت لێدەکات
وخەریکە بیرمەچێت ئەو بێ لەچاوە شینەکانی تەنها کچی بکوژێکە
.
ڕۆشتە دەرەوەو دایکی دیارنەبوو لەچێشتخانەکە هەندێک دەنکە زەیتونی کردە دەمی وچایەکی تێکرد تابیخواتەوە نزیک کاتژمێر دوازدەبوو
بەڵێ دەنگی پەیوەندی یەت بزەیەکی کرد لەژێرلێویەوە
ئەحمەد؛ئێستا هەست بەهەناسە توندەکانی دەکەم
بزەوپێکەنینێک گرتی بەڵێ ڕەقەمێکە ولەوە دەچێت ئەو کچەبێت کەدلی بردووە
ئەحمەد:ئەلو
پەیوەندیەکە؛سلاو
دەنگی پیاوێک بوو
ئەحمەد:فەرموو
پەیوەندیەکە لەڕاستیدا لەلایەن نەحۆشخانەوە کراوە چاوەدرەوشاوەکانی پڕبوو لە فرمێسک وبەروخساریدا ڕێچکەی بەست وکەوتنە خوارەوە گوێکانی بیسەری قسانێک بوون کە تادەگەیشتە دل دەیبڕی
ڕووناک خان سەیارە لێیداوە وبارودۆخی ناجێگیرە لێوی وشک بوو دەیویست هەزار پێی هەبێت وخێراتر بگاتە نەخۆشخانە دلی لەناو سنگیدا پەلەقاژەی دەکرد دەنگی پێی لەڕێڕەوی خەسەخانەکە بەجۆرێ توندوخێرابوو هەموو کەسێک سەرنجی دەدا
ناتوانێت بیبینێت ئێستا لەباشی چاودێری چڕە
عەباس؛ئەلو
ئەحمەد؛خاڵە دایکممم...دایکم
(بەقوڕگی پرەوە)
عەباس؛چیبوە کورم چییی؟
ئەحمەد:دایکـــ..دایکمم سەیارە لێی داوە
عەباسیش بارودۆخی تێکچوو دەیکێشا بەسەری خۆیدا
.
.
.
.
Povئێما؛
لەنێوەندی کتێب خوێندنەوەدا بیرمکەوتەوە دەبوا من پەیوەندی بۆ ئەحمەد بکەم
هەستام وچوومە ژورەکەی خۆم وتەلەفونم هەڵگرت تاپەیوەندی پێوەبکەم بەلام هەرچەند سەیری ئەملاو ئەولام دەکرد دیارنەبوو
ئێما؛ئەی خوایە ئەو قاقەزە چوە کوێوە؟
خەریکی گەڕانبوو هاوار لەخوارەوە پەیدابوو
بەڵێ دەنگی ئەمیربوو وەکو هەموو جارێک
بەڵام کاتێک دەرگاکەی کردەوە چاوەکانی زیاتر سورەوە ببوون ئەمجارە بەراستی وەکو گای شێت وابوو بەرەو ڕووی ئێما چوو زلەیەکی وای پیاکێشا بەژیانی زلەی وای نەخواردوە وکەوت ئەمیر کەوتە لێدانی
بەجنێوەوە جنێوی زۆر ناخۆش
ئێما؛مەکە....ئایی...تخوا باسە
هاواری دەکردودەپارایەوە بەلام جار لەگەڵ جاردا بەهۆی زەبرەکانەوە دەنگی بەرەو نزمبونەوە دەرۆشت ونەدەما
بەدەستە بەهێزو سوتێنەرەکەی چەناگەی گرتبوو لەکاتێکدا ئێما لەعەزکەوە ناڵەیەکی کرد لەکاتێکدا دەستی بردە خوارەوە وقورگی تارادەی خنکان گرتبوو
ئەمیر:قـــحـــ....ە من ژیانت لێ ئەسێنمەوە کچی سەگ هاربووی شەرەف وناموسم لەکەدار دەکەی هاا
ئێما تێنەدەگەیشت چی دەڵێ تا ئەمیر هەموو قسەکانی هەڵڕژت
ئەمیر؛من ئەو هەتیوەش دەکوژم
هەموو شتێکم لەبن دەستدایە گرتەکانی شەقامەکان بەڵێ ئەوان دەبێ بزانن ئەو ئەحمەدە گەوادە چۆن دەزگیرانەکەی خۆی ڕفاندووە
ئەمەی وت کاتێک پەنجەی خۆی ئاراستەی ئێما ڕاکێشاولەناو ئازاردا بەجێی هێشت ودەرگاکەی لێ داخست
ئێما دەگریا بەهۆی لێدانەکانەوە برینەکەشی کولاوەتەوە وباوشی کرد بەئەژنۆی خۆیدا بەئەستەم لەژێر لێوەوە
ئێما؛کۆ..کۆتاای نایەت
ئەم ئازارررەە قەت کۆتای نایەت
.
.
.
.
.
Pov:كامەران
لەدەرگای چاودێری چرەو دانیشتوەو ئەژنۆی لەباوشایە وفرمێسکەکانی ناوەستێ ناا شتێکتان پێ بلێم قەت بەوجۆرە ئەحمەدم نەدیوە خوایە وێران ببوو باوشم پیاکرد بەتوندیەوە وپڕ بەدل دەیوت
ئەحمەد؛تخوا باهیچی لێنەیەت
تخوا ناتوانم بێ ئەو
کورە کامەران دایکمم...دایکم
کامەران؛هیچی لێنایەت سەیرم کە کورم(ئەمەی وت کاتێک دەستی لەسەر شانی دەدەنا وسەری نابوو بەسەریەوە)
روناکخان هیچی لێنایەت
هەناسەی دەکێشایەوە ودەیدا لەسەر سنگی
خالی وئەوانیشی گەیشتبون هەموویان خەریک بوو دەیانکردە تەعزێ
عەباس؛دوعای بۆبکەن دوعا
خالید؛خوایە تۆ شیفاداری شیفای بدە
تەقەی قۆنەرەکانی لەیلا دەهات وهەموویان چاویان چوەسەری کەبەجلێکی سورو کابۆیەکەوە خەریکبوو نزیک دەبوەوە وبێ شەرمانە سوراووموکیاجی کردبوو
لەیلا؛ئەی خوایە کاتێ زانیم زوو هاتم
ئەحمەد...ئەحمەد چیتە؟
دلە خەمت نەبێ من لاتم
ئەم قسانەی دەکرد
ئەحمەد قۆلی گرتو پالینا وبەهاوارەوە
ئەحمەد؛لێرە برۆ
لەیلا کەخۆی بە کورسیەکەوە گرتەوە
لەیلا؛ئەحمەد گیان بۆوا تورەی لێم چیم کردوە
کامەران؛کچێ برۆ لەئاوێنە سەیری خۆت بکە گەمژە
لەیلا چووە سوچێکەوە ودانیشت وەکو ئەوەی هەر گوێی لە قسەکانیش نەبووبێ
.
.
.
.
.
.
کات تێدەپەری وئێما لەژوورەکەیدایە دوای هەڵڕژتنێ فرمێسکەکانی گەیشتە دەستشۆرەکە وبرینەکەی پاک کردەوە دەستی ودەموچاو ولاملی وەتەواوی جەستەی پەلەی لێدانی تێکەوتبوو وەئازاری هەبوو خۆی گەیاندەوە سەرسیسەمەکەی وڕاکشا
نزیک ئێوارەبوو دایکی هاتە ژورەوەو هەواڵی دا ڕووناک خان سەیارە لێی داوە ئێما کەوتە ترسوخەمێکی گەورەوە هەر دەیویست ڕەقەمەکەی بدۆزێتەوە بەلام هەوڵەکانی بێسودبوون دیاربوو ون بووە
.
.
.
.
کاتژمێر هەشتی شەوە ئێما کاتێک چاکەتەکەی کردەبەری ولەژێرلێویەوە
ئێما؛دەگەمە لای ئەحمەد گەر دوای بشمرم کێشەنیە
لەژورەکەی خۆی دەربازکردوو پێش چونە دەرەوە دایکی پێیگەیشت وویستی ڕێگری لێ بکات بەڵام بێسودبوو گەیشتە تەکسیەک وبەرەوخەسەخانە بەڕێکەوت وفرمێسکی دەڕشت ئەو ژنە زۆر میهرەبان بوودلی بۆی دەسوتاوبەردەوام دوعای بۆدەکرد هەتا گەیشتە بەردەم خەسەخانە وچوە ژوورەوە وپرسیاری کردو ئاراستەکەی وەرگرت بەلێ لەڕێڕەوەکانەوە گەیشتە بەردەم ڕێڕەوی ئەوان ونزیکبوەوە دیاربوو ئەوانی تر ڕۆشتونەتەوەو تەنها عەباس و ئەحمەدو کامەران ولەیلای لێبوو
.
.
.
.
لەیلا لەبینینی ئێمادا خێرا خۆی گەیاندە ئەحمەد وباوشی لێدا بەلام زوو ئەحمەد دوریخستەوە سەرنجی چوەسەر ئێما کە لە ڕێڕەوەکەدا وەستابوو کەم کەم نزیک دەبوەوە عەباس بەرەو ڕوی ئێما چوو
عەباس:کچم بەتەنیا هاتی؟ئەی بوچی ئاوایت هاا؟
ئێما؛مامە گیان خەمت نەبێ باشم بەتەنیا هاتووم ڕوناک خان چۆنە؟
عەباس هیچی پێ نەوترا نزیکبوونەوە وکامەران هەرزوو پەلی لەیلای گرت
کامەران؛دەی دەی بابرۆین تۆش دەگەیەنمەوە ماڵەوە
لەیلا؛وازم لێبێنە
نیگاکانی لەیلاو ئێما بەیەک گەیشتن ولەیلا پڕبوو لەتورەو غیرە وئیرەیی
ئێماش سادەبوو هەتا دورکەوتنەوە
ئەحمەد کە بەقونچکەوە دانیشتبوو دەستی لەناویەک ئاڵاندبوو سەیری خوارەوەی دەکرد ئێما لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگی کرد
ئێما:ئەحمەد
چاوە ڕەشە درەوشاوەکانی گەیاندە سەر روخساری وهەستا وبەرەو باوشی ئێما چوو توند وگەرم وچاوەکانی لێکنا وەکو ئەوەی باوشی ئێما تەنها پەناگەی بێت لەدوای دایکی
ئێماش هەستی بە قورسی بارودۆخەکەی دەکرد سەرەرای ئازاری گیانی خۆی فرمێسکی بۆ ئازاری ئەحمەد خوارد وبەرومەتیدا ڕێچکەی بەست
ئەحمەد چاوی پربوو بۆنی ئێمای هەڵدەمژی وکەمێک دلنەوای دەدا
دەستە بچوکەکانی گەیاندە سەر روخساری ئەحمەد وبەدلنەوای وخەم خۆریەوە
ئێما:خەم مەخۆ دێتە دەرەوە دایکت زۆر بەهێزە ئەمەش تێدەپەڕێنێت گیانەکەم
ئەحمەد کە لەدەموچاوی ورددەبوەوە وسەیری لاملی دەکرد
ئەحمەد:تۆ چیتە؟بۆبەوجۆرەت لێهاتوە؟
ئێما هیچی نەوت وبەدل پریەوە
دوبارە باوشی پیاکرد بەخۆیی دەوت ناکرێت کاتی ئەوە نیە من باسی حالی خۆم بکەم
لەم نێوەندەدا تورەی وهاواری ئەمیر گەیشت
ئەمیر؛ئێماااا
ئەحمەد وئێما کەهەردوکیان سەیری ئەمیریان دەکرد بەتورەییەوە گەیشتە ئەوێ
دەستی ئێمای گرت وبەرەولای خۆی رایکێشا
ئەمیر؛پێم وتیت مەیەرە دەرەوە
ئەحمەد؛چی رودەدات؟
ئەمیر:تۆ کارت پێی نەبێ جارێ لەخەمی دایکت بە
عەباس؛ئەوە چیە کورم ئەو جۆرە قسانە
ئەمیر؛ببورە مامە بەس من وئێما دەرۆین دەی پێشم کەوە
ئێمای بەرەو دەرەوە پالنا وگریانی بێدەنگی ئێما بەردەوام بوو ئەحمەد قۆلی گرت
ئەحمەد:ئێما ناچێتە هیچ شوێنێک
لەلای من دەبێ
ئەمیر:پالەوان جارێ دەوری تۆ نەهاتوە تا ڕۆل بگێریت
ئێما دەگریا وبەکزیەوە
ئێما؛تخوا وامەکەن
ئەمیر بەسە دێم تەنها بێدەنگ بە کاتی ئەوەنیە
دەستی بەرزکردەوە تالێی بدات ئەحمەد دەستی ئەمیری گرت وئێما چاوەکانی فراوان بوو ئەمە یەکەم جاربوو ببینێت کەسێک پالپشتیەتی وبەرووی ئازارەکانی دەوەستێتەوە
ئەحمەد؛نەکەیت دەست لەدەستگیرانەکەم بەرزکەیتەوە
ئەمیر وەکو ئەوەی گاڵتەی پێدەهات وبەتەنزەوە کاتێک دەستی لە دەستی ئەحمەد ڕزگارکرد وچەناگەی ئێمای گرت
ئەمیر؛دەبینی شازادە بچوکەکە وتم کاتی ڕۆلگێرانت نیە ئەمەی دەیبینی مولکی منە خۆی وجەستەی وشەرەفی
(بەتوندی چەناگەی لاداو پەنجەی بۆ ئەحمەد ڕاکێشا)
ئەمیر؛من هێشتاش روحمت پێدەکەم وئەو لەبری تۆ لێدانەکانی خواردوە
ئەحمەد خوێنی کولا ویەخەی گرت وهاوارو تورەی وگڕێک لەچاوی دیاربوو
ئەحمەد؛هەتیوو ئەوە تۆ لێت داوە
چەند مستێکی توندی لەئەمیردا وشەریان دەکرد ئێما دەلەرزی ودەگریا عەباس دەیوست لەیەکیان جیاکاتەوە
هەموو ئەو خەسەخانە هاتبوونە دیاریان عەباس:بەسیکەن ڕۆلە بەسیکەن مناڵن ئێوە
لاچاو رومەتی ئەمیر ببووە قۆغ وخوێنی پیادەهاتە خوارەوە کەدواجار ئەحمەد وازی لێهێنا وخۆشی چەند بۆکسێکی بەرکەوت بەلام تارادەی زیان نەبوو
ئەمیر:خۆت ئەمەت دەویست هەتیوو ئێستە دەیبینی چیی دەکەم
ئەحمەد:تۆ بەس بۆ ئافرەت ئازای هاا دەبینم دەی بزانم چی دەکەی
ئەمیر:مامە ئەو کورە گەوادەی دەیبینی ئەو دوو ڕۆژەی ئێما ڕفێندرابوو ئەمە لەگەلیدابوو
عەباس:چیی؟
ئەمیر:هەموو بەلگەکان دەدەمە پۆلیس دەبێت لەناو زینداندا بڕزێیت
دەستی گەیاندەوە ئێما ومەچەکی گرت
ئەمیر؛ئیتر هیچ مارەکردنێکیش نیە وئێمات لێدەسێنمەوە دەی کچێ برۆ
ئەحمەد دەیویست خۆی بگەیەنێتەوە بە ئەمیرولێیدا بەلام عەباس نەیدەهێشت
ئەحمەد:ئەوکوژمم هەرەشە لەمن دەکەی هاا
ئەو دەزگیرانی منە پەنجەی لێبەی وەڵاهـــ دەتکوژم گوێت لێیە
ئەمیر:برۆ بەلای دایکتەوە
بەڕاکێشان ئێمای دەبرد ئێما وەکو شەق شەقە ئەلەرزی بەلام ئەمیر هیچی تری نەوت ولەناو سەیارەکە دایناوبەرێکەوتن بەرەو ماڵەوە
ئەمیر هەمیشە دوای ڕشتنی تورەی وئازاردانی دەوروبەری بێدەنگ دەبێت
جا لەو بێدەنگیانە نیە کەدەرخەری پەشیمانی بێت نا ڕێک وەکو ڕێکخستن وباروت تێکردنی بۆمبێکی ترە تا بتەقێتەوە
.
.
.
.
هەڕ بینەر مەبن ڤۆیت وکۆمێنت بکەن
دلەکانم ⭐😍
.
.
.ئەم پارتەم لەبەر ئەوکەسانە دانا کەهەمیشە پالپشتیم بوون
سوپاس😍نوسەر هەمیشە خۆشەویستی بۆ خوێنەر هەیە😍
.
.
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
