Voite⭐
.
.
.
Comemt
.
.
.
Pov:ئێما
لە ژورەکەیدا کە پڕە لەبۆنی ئەو من داستانێکم دەوێت تێیدا باسی وجودی ئەو بکەم
چاوەڕەشە درەوشاوەکانی
بزەونیگاکەی کەدەتوانێت وەک ئاگر گەرم بێت وبەچەشنی سەهۆل ساردبێتەوە
سەیری ئەڵقەکەی پەنجەم دەکردو نەمدەتوانی خەندەی سەر لێوم بشارمەوە
یەکەم جاربوو ژورەکەم ئاشنای پێکەنین ودلخۆشیم بێت
دەچومەوە ئەو ساتانەی دوای ئەلقەگۆرینەوەکە
کەهەمووان خەریکی هەڵپەرکێ بوون من کە ڕوخسارم لەشەرما سورببوەوە دەستی گرتم وبردمی بۆ ڕیزی هەڵپەرکێکە لەدەستی یەکەوە هەڵپەرین زۆر پیاوانەتر دەینواند وزۆر جوانبوو جولەنەرم وجوانەکەی هەر سەیرم دەکرد بەدزیەوەوخێرا نیگاکانمی دەگرت وپێدەکەنی دوای هەڵپەرکێیەکی زۆر خۆش مام و پورەکانم ڕۆشتنەوە ئەمیرو دایکیشم ئاگاداریان کردمەوە تا شتەکانم کۆکەمەو برۆینەوە
چوومە ژورەکەی وچاوم دەگێرا بەژورەکەیدا سیسەم وکانتۆری جلەکەی و ڕەفە پر لەشتەکان و کورسیە دارەکە هێشتاش پێدەچوو ژوری کورێکی هەرزەکاری حەڤدەسال بێت نەک 22ساڵ وخەندەی سەرلێوم نەدەوەستا
دڵم خۆشبوو هەرچەندە باسی خانوماڵ نەکرابوو بەڵام گەر هەر لێرەش بمابامەوە هەر دلخۆش دەبووم
جلەسپیەکەم دانا سنگم ئازاری هەبوو هەناسەی قولم دەدا بەشی خوارەوەی جلەکەم لەبەرکرد وویستم بلوسەکەم لەبەرکەم دەنگی دەرگاکە هات
ودەنگە گروپیاوەنەکەی دلی لەرزاندم
ئەحمەد؛ئێما
نزیک بوومەوە لەدەرگاکە کە جلەکەم بەسنگمەوە گرتبوو
ئێما؛بەڵێ
ئەحمەد؛خۆت گۆریوە؟
ئێما؛ئێێ بە..بەڵێ تەنها بلوسەکەم ماوە
دەرگای کردەوە چاوەکانی ئێما فراوان بوو
ئێما؛ئێێ چیی دەکەی؟
سندوقە فریاگوزاریەکەی بەدەستەوە بوو دەستە ساردەکەی دالە قۆلی وبەنرمی بردی
ئەحمەد؛کاتی گۆرینی لەفافەکەیە
لەسەر سیسەمەکە داینیشاند
ئێما دلی زۆر بەخێرای لێیدەدا ئەحمەد دەستە ساردەکانی لەدەوری ڕومەتی ئاڵاند وچاوەکانیان قوفلی یەک بوو
ئەحمەد؛ئێما لەبەیانیەوە زۆر بەباشی ئاگاداربە وە ئیهمالی مەکەوبە جوانی پاکی کەوە بائیلتیهاب نەکات باشە گولەکەم
ئێما بەنەرمیەوە سەری لەقاند وئەحمەد ماچی سەری کرد ئێما حەپەسابوو دەستی لە جلەکەی توند کرد بروای نەدەکرد هێندە نەرمونیان بێت ئەحمەد خۆی نزم کردەوەو لەسنوقەکە موقەست وشتەکانی دەرهێنا
ودەستەکانی ئێمای لەسەر سنگی لابرد وبەنەرمیەوە لەفافەکەی لەنێوان سنگیدا بری ولێی کردەوە هەستی بەهەناسەکانی ئێمادەکرد کەچۆن سنگی بەرزونزم دەکاتەوە چاوە ڕەشەکانی پڕبوو ئاهێکی هەڵکێشاو بەلۆکەیەک بەنەرمی برینەکەی پاکردەوە وپێش لەفاف کردنی روخساری نزیککردەو لێوی گەیاندە سەر برینەکەو ماچی کرد ئێما زۆر حەپەساوبوو وە تەزویەک بەگیانیدا دەهات دەیویست روخساری بخوێنێتەوە بۆچی خەمبارە؟دودلە ونازانێت هەستەکانی دەگەرێنێتەوە بەبیرهێنانی باوکی کەچۆن لە قادرمەکە قاچی بریناربوو وە بەباوش هەلیگرت وزۆر بەخۆشەویستی وخەمەوە بۆی پێچاو نێگەرانی بوو
بۆچی ئەحمەد ئەو هەستەی پێدا؟
زۆر بەجوانی ونەرمیەوە لەفافەکەی پێچایەوەو توندی کرد دوای بزەیەکی کرد کاتێک سەیری ئێمای کرد وبلوسەکەی کردە بەری وشتەکانی کردەوە ناو سنوقەکە ولەتەنیشتی ئێما دانیشت ودەستی ئێمای کردە دەستیەوەوپەنجەی بە ئەلقەکەیدا هێنا
دواتر لە چاوەشینەکانی ئێما قولبویەوە
ئێما هەستی دەکرد پەپولەکانی ناوگەدەی خەریکە دێنە دەرەوە وەی خوایە بۆهێندە جوان ودلبەرە
ئەحمەد؛پێت خۆشە مالی جیات هەبێ؟یان حەزەکەی چۆن بژیت؟
ئێما؛ئـــ..ئێ وەڵا نازانم بیرم لێ نەکردوەتەوە
ئەحمەد؛کەواتە پێویستە زیاتر قسەبکەین
ڕوی وەرگێراو چەکمەجی تەنیشت سیسەمەکەی کردەوەو وەرەقەو جافێکی دەرهێنا وڕەقەمەکەی خۆی نوسی وگەیاندیە دەستی
ئەحمەد؛کەچویتە ماڵەوە تەلەفونم بۆبکە
ئێما سەری بەئاراستەی بەڵێ جولاند ووەریگرت دواتر پێکەوە چوونە خوارەوەو خێزانی ئێما مالئاواییان کرد وگەرانەوە
.
.
.
.
Pov:ئێما
بەڵێهـــ موبایلەکەم هێنا چی لەدەست لەرزینم بکەم ئەی خوایە دەکرێت پەیوەندی بکەم
نا ناا ئەمشەو نا
️ موبایلەکەم دانا وچومە سەر جێگەکەم وسەیری سەقفەکەم کرد دلخۆشیەکی زۆرم هەبوو پێی وتم گولەکەم وە ماچی سەری کردم چەند نەرمونیان وجوان بوو هممم دەستم لەسەر دلم دانا ئەی خوایە ئەمرۆ هەموو شتێک زۆر خۆشبوو وە ئەگەر مال جیابکەینەوە ئۆوو یانی من وئەو بەتەنیا لەژێرسەقفێک بین همم دەکرێت خۆشبێت؟بۆنا دەکرێت زۆر بۆیەک باش بین ودلخۆشبین بەڵام حەزی بەچیە وچی دەخوا
ئمم نازانم
خۆم لەو بیرکردنەوانە دەربازکرد وچاوملێکنا وخەوتم
.
.
.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
ئەو هێشتا من ناناسێت
ئەمەی لەژێر لێوەوە وت کاتێک پێکێکی هەڵدا ولەژورەکەی خۆیدا دانیشتبوو
بەڵێ ئێستا بەبێباکیەوە ولەبەرچاو دایکیدا ولەماڵەکەی دەخواتەوە
پێکێک
دووان
سیان
هەڵیدەداولەژماردن نایەت
برۆی گرژکردبوو دلی ئازاری دەدا
بۆچی چاوشین پەیوەندی پێوەنەکردوە
هممم لەچاوەروانیدا منی هێشتەوە
ناتوانی یاریم لەگەڵ بکەی
بزەیەکی لاری کرد وچووە سەر جێگەکەی
بۆنی ئێما بست بەبستی جێگەکەی داگیرکردوە پر بەسینەی هەناسەی هەڵمژی چاوەکانی دەدرەوشایەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Pov:ئێما
کاتژمێر حەوتی بەیانی بوو چاوەکانی هەڵهێناو هەستا بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشت وگەرماوێکی کرد وقژەکانی کۆکردەوەولەفافە تەرەکەی لێکردەوەو سەیری برینەکەی خۆیی کرد بیری ماچەکەی ئەحمەدی کەوتەوە ودوبارە دلی زۆر بەخێرای لێیدا
بەجوانی تەعقیمی کرد وپاکی کردەوەو بەنەرمی وجوانی لەفافەکەی پێچاو توندی کرد وجلەکەی لەبەرکرد وچوەدەرەوە وقژی بەخاولی وشک کردەوە
موبایلەکەی هەڵگرت وژمارەکەی نوسی ولەگەڵ دەست لەرزینیدا پەیوەندیەکە ڕۆی
هەناسەی توندبوو چاوەرێی هەڵگرتنی بوو بەلام کۆتای هات وەپێی وابوو ئەحمەد ڕەنگە هەڵنەسابێت لەخەو
موبایلەکەی داناو چوەخوارەوە تانانی بەیانی بخوا
لەخەیالی کەسدا نەبوو ئەمرۆ ئەمیر کارەساتێک بنێتەوە
.
.
.
.
.
بۆ پارتی داهاتوو پێتان وایە چی ببێت؟
.
.
ئەکتیڤیکەن وبێ ڤۆیت مەرۆن دلەکانم
دەبینم بینەری 100تێدەپارێنێ وڤۆیتی 20
کەواتە بەداخەوە
ناچارم دەکەن لە100ڤۆیتدا ئینجا پارتی داهاتوو دانێم
چاوەرێتانم گولەکانم😍
خۆشەویستیم بۆئەوانە هەیە کە بەکۆمێنت وڤۆیت پشتگیریم دەکەن
.
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
