bashe22

586 114 17
                                        

بێ کۆمێنت وڤۆیت مەرۆن

..
.
.
Pov:ئەحمەد
دەستی کردبوە سەر روخساری وهەناسەی توند دەدا لەماڵێکی بێدەنگدا کە دایکی ودەزگیرانەکەی خەوتوون بیردەکاتەوە لەژێر مانگە شەودا
چی دەربارەی ئازاد وقسەکانی
من ناتوانم لەگەڵ کچێکدا ئاوا بژیم کەپڕ لەنهێنی بێت
ئەسلەن منیش پر لەنهێنیم پێویستە قسەی لەگەڵ کەم کێ ناڵێ ئەم هاوسەرگیریە پیلانی خۆیان نیە
هەستاو بەرەو ژوورەکەی خۆی ڕۆشت ودەرگاکەی کردەوە بینی ئێما زۆر بەئارامی خەوتوە دەستی بەقژی خۆیدا هێنا
ئەحمەد؛گەمژە خۆ بەتەمانیت هەلیسێنیت لەخەو
گەڕایە دواوە وویستی دەرگاکە داخات
گوێی لەدەنگی ئێما بوو
ورتە ورتی دەکرد بەخێرای بەرەو لای چوو بەڵێ وەکو ئەوەی بیری لێدەکردەوە تای هەیە بەپەلە خاولیەکی تەرکردو هێنای
ئەحمەد؛بۆچی دەبێ هەمیشە واتلێبێت؟
خاولی هێنا بەلای مل ونێوچاوان ودەستەکانی تا تاکەی دابەزێت
ئەمجارە زۆر بەدیاریەوە بوو
.
.
.
.
.
.
Pov:ئێما
چاوەکانم کردەوە وتیشکی روناکی بەکەمی ژورەکەی ڕوناک کردبوەوە وە نااا ئەوە بۆ دەیبینم لای منەوە ڕاکشاوە
بەپەنجەیەک کە دەمدا لەقۆلی
ئێما؛هێیی ئەحمەد

ئەحمەد

چاوە رەشەکانی کرایەوە وبەخێرای سەیری کردم ودەستی لەنێوچاوانم دا
ئەحمەد؛چیبوە باشیت؟تات هەیە؟
ئێما؛بەڵێ باشم بەس چیدەکەی لێرە؟
ئەحمەد؛ئۆهـــ دوێنێ شەو تایەکی بەهێزت هەبوو دەبینی خاولیم بەدەستەوەیە وە نازانم کەی خەوم لێکەوت بەدیارتەوە
ئێما:خەمی منت نەبێ
ئەحمەد:ئاوا سوپاسم دەکەی یانی؟
ئێما:ئمم
ئەحمەد:وادیارە بەتەواوی باشی
ئێما ویستی قسەبکات ڕوناک خۆی کرد بەژووردا
ڕوناک:ئۆی ببوورن بەس کاتی تەعقیمی برینەکەیەتی
ئەحمەد بەرەو لایچوو شتەکانی لێ وەرگرت
ئەحمەد؛دەستخۆش دایە گیان خۆم بۆی دەکەم
ئێما؛چیییی؟نااا نەخێر ڕوناک خان تۆ بۆم بکە
ڕوناک ڕۆشتەدەرەوە ئەحمەد بەچاوە درەوشاوەکانی نزیکبووەوە ووایکرد ئێما ئەژنۆی لەباوشبگرێت
ئێما؛ناهێلم دەستم لێبەیت
ئەحمەد؛کاتی عینادی نیە ئاواش خۆت توندمەکە دەکولێتەوە برینەکەت
ئێمابەردەوام بوو نکۆلی دەکرد ئەحمەد دەستی گرت تا لایبدات بەلام ئێما دژایەتی دەکرد تا وایکرد دەستی لەدەستی بەربێت وبەتوندی بگەرێتەوە بۆخۆی وبیدات بەئەژنۆی وبرینەکەی
ئێما؛ئاهـــ
دلی پڕبوو ئازاری خوارد
ئەحمەد؛دەبینی بەقسەی من نەکەی چۆن ئازار دەخۆی دەی ئێستە قبولیکە
دەست وئەژنۆی لابرد وزۆر نزیک بوەوە لێی بەجۆرێک هەستیان بەهەناسەی یەکدی دەکرد لێواری بلوسەکەی گرت وبەهێواشی بەرزیکردەوە
ئێما؛بۆستە تۆ سەیرم مەکە ئاوا بەوجۆرە
ئەحمەد؛سەبرم تاقیمەکەوە خۆ ناتخۆم
بەهێواشی بلوسەکەی بۆلابرد بەڵام لەفافەکەی گیانی هەمووی ببوە خوێن ئێما بەبینینی چاوی فراوان بوو
ئەحمەد؛پێم وتیت مەجولێ بانەکولێتەوە
دەبینی چۆن کولاوەتەوە
دەستە ساردەکانی ئەحمەد لەسەر شانیدا نیشتنەوە کە وای کرد ئێما لەرزێکی لێبێت
ئێما؛دەڵێی لەناوبەفربوویت
بزەیەکی کرد وچاوەکانی ئەحمەد بست بەبستی ئێمای پێوانەدەکرد بەلام یەکەم جاربوو وەکو خەم خۆرێک کەبەدوای چاکردنەوەی ئازارەکانی بوو وە دوربوو لە حەزو ئارەزوو
چاوی گەراندەوە سەر روخساری ئێما کە رومەتەکانی سورەوەببو لەشەرماو خۆی بچوکردبوەوە وکەمیک گیانی دەلەرزی
موقەستەکەی لەنێوان سنگیەوە لەلەفافەکە داوبری ولەفافەکەی لێکردەوە
لەهەر بارودۆخێکی تردابوایە ئەحمەد ئەوسنگە پر وخرەی ببینیایە بەهیچ جۆرێک خۆی نەدەگرت بەلام وەکو ئەوەی جادووی ئێمای بەسەرەوە بێت وەکو ئەوەی خۆیی بیرچوبێتەوەو پڕبووبیت لەخەمی ئەو هەتا دەستی دەپاراست ودەیویست کەمتر بەری کەوێت بەلۆکەیەک خوێنەکەی پاککردەوە شوێن برینەکەی لەناوەڕاستی سنگی وبەلای دلیەوە بوو ئەو بارودۆخەی دلی ئەحمەدی لەرزاند وچاوی پڕبوو هەناسەی توند دەدا ئێما هەستی دەکرد خەریکە بارودۆخی ئەحمەد تێکدەچێت وبەشەرمیشەوە
ئێما؛چیتە ئەحمەد؟بەخوێن تێکدەچی؟
بەدەنگە گروتوندەکەی
ئەحمەد؛نا
دەرمانی تەعقیمی دالەلۆکەکەو برینەکەی پاک دەکردەوە
ئێما:ئاهـــ ئازاری هەیە
ئێما خەریکبوو ئەگریا لەتاویا بەنەرمی قاچی دەجولاند وکەمێک دەستی ئەحمەدی گرت
ئەحمەد سەرنجی لەسەر پاکردنەوەکەی بوو بەتەواوی دلنیابویەوە کە پاکەو لەفاف و پەرۆی پاکی پێوەکردو بەدەوری سنگو پشتیدا بەجوانی بۆی داخست وبلوسەکەی کردەوە بەری
لەکاتێکدا هەردوکیان لە بێدەنگیەکی سەیردابوون دەنگی ئەحمەد هەموو ژورەکەی پڕکرد کاتێک سەیری دەستی خۆیی دەکرد
ئەحمەد؛من...من قەت بەو جۆرە نەبووم ئێما
ئێما؛کام جۆر؟
ئەحمەد؛دەزانم وادەزانیت من کەسێکی خراپم
ئێما؛چۆن دەزانیت؟
ئەحمەد؛ڕێگەبدە قسەبکەم
بزەیەکی کردو بەکیوتیەوە
ئێما؛ببورە باشە فەرموو
ئەحمەد؛تۆ وئازاد چیتان لەنێواندا هەبوە
ئێما؛ئەمە لەکوێوە هات؟
ئەحمەد؛بۆباسی ناکەیت؟
ئێمابێدەنگ بوو
ئەحمەد؛مەگەر خۆشەویستبوون؟
ئێما چاوی فرمێسکی باراند
ئەحمەد دەستی مست کردوبەتوندیەوە
ئەحمەد؛تورەم مەکە گەر شتێک هەیە بیلێ من دەزگیرانی تۆم لەچیی دەترسی هاا
هەرشتێک هەیە بابیزانم ئاوا بەرگە ناگرم
ئێما هەر بێدەنگ بوو سەری داخستبوو
ئەحمەد شانی گرت وبەتوندیەوە
ئەحمەد؛ئێمااا ئێمااا ئاوا بێدەنگ مەبە شێتم مەکە دەی قسەکە
بەدەستی ڕوخساری شاردەوەو بەهەنسکەوە
ئێما؛ئـــ...ئەەوو تە..تەماحی لەمندا هە...هەبوە نەک خۆشەویـــ... ویستبین
ئەحمەد؛باشە بۆ دەگری هاا
.
.
.
.
Pov:ئێما
لەو دۆخەدا بووم کە بۆ هەرکەسێکم باستکردبێ لێی داوم ومنی تۆمەتبارکردووە ودلم بۆ حالی خۆم دەسوتا نەمدەتوانی گریانەکانم کۆنترۆلکەم ئاخر من نەدەبوو هیچ کاتێک هاواربکەم وقسەبکەم وبارودۆخی خۆم باسکەم کاتێکیش لەسنورلامدەداو بۆبابەتێکی ئاوا نەمدەتوانی بێدەنگ بم تەنها لێدان بەشم بوو
دەستمی لاداو کەچاوە ڕەشەکانی لەسەرم بوون ئەمجارە بەنەرمیەوە
ئەحمەد؛بۆ دەگری ئێما گیان هممم چیبوە؟
دەمویست بۆی باسکەم ودەترسام
ئەحمەد دەستە ساردەکەی دالەروخسارم وفرمێسکەکانمی سری
ئەحمەد:ئێما گیان دەی چیبوە؟
چاوم داخست وهەموو شتێکم پێوت
ئێما؛ئازاد چەند جار هـــ..هەولی داوە لێم نزیکبیتەوە وبمکا بەهی خۆی..،ئەو هەرەشەی لێدەکردم...وە...وە بێجگە لەخۆی دایکیشی هاندەدا..سەرەرای ئەوانەش ئەمیر هەمیشە سەرزەنشتی دەکردم و تاوانباریاندەکردم کە من ڕووی ئەدەمێ وخۆم بەدلمە
(بەگریانەوە)
بەڵااممم بە...بەخوا من...من هیچ بەدەوریـــداا نەبووم
لەکاتێکدا هەموو جەستەم دەلەرزی وگریان قورگی گرتبووم وە ڕوخسارو مێشکم هەمووی وەکو هەموو جارێکی تر چاوەرێی لێدان وسەرزەنشتکردن بوون باوشەگەرمەکەی توشی شۆکی کردم دلم خێرالێی دەدا بەخۆمم دەوت ئێستا بۆچی باوشم لێدادا وەیان ڕەنگە بیەوێت دوای باوشەکە لێمدات
بەڵام نا باوشێک بوو بۆ ئارامکردنەوەم وبەنەرمی لەسەر شانم دەستەکانی دەجولاند
بەدەنگە گرو پیاوانەکەی
ئەحمەد؛تەواو ئەو ناتوانێت ئازارت بات تۆ چیتر بیرلەوە مەکەوە ئەگەر بشتوانیت ئاوا هەموو شتێکم پێ بلێیت هەم تۆ ئاسودە دەبی هەم من
.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
کاتێ ئێمام زۆر بەبێچارەییەوە دەبینی
وەئەو گریان وتۆنەی دەنگی دەمزانی زۆر بەراستگۆییەوە قسەدەکات دلم ئازاری دەدام من چۆن ئاوا تۆمەتبارم کردو ئەو بەکۆلێک ئازارەوە لەبەردەمم بێدەنگبووە
.


.

.
.
ڕوناک بەرەودەرگاکە دەهات وهاواری کرد
روناک؛ئەحمەد
کورم
کچمم
وای کرد جیابنەوە لەیەک وروناک خۆی کرد بەژوردا
ڕوناک؛وای گەنجینە ئەمرۆ بۆتان تایبەت دەبێ وە ئەلقەکان لەدەست دەکەن هیوادارم هیچ شتێکی خراپ رونەدات
ئەحمەد ودایکی چونەدەرەوە ئێما باوشی بەخۆیداکرد وەکو ئەوەی بیەوێت گەرمی باوشی ئەحمەد بهێلێتەوە هەناسەیەکی قولی هەلکێشا
.
.
.
.
.
.
.
بۆ ئێوارە مامەکانی ودووپورەکەی ودایکی وئەمیر ئامادەبوون وەئێما زۆر جوان خۆی گۆریبوو جلێکی سپی وموکیاجێکی سادە وقژی کۆکردبوەوە ئەحمەدیش لەناوقاتەکەیدا زۆر جوان وکەشخەدەردەکەوت ئەلقەکانیان هێنا وهەرچەندە دەستی هەردووکیان دەلەرزی ونەیاندەتوانی بیشارنەوە کردیانە پەنجەی یەکدی ووێنەیەکیان چرکاند

بۆ ئێوارە مامەکانی ودووپورەکەی ودایکی وئەمیر ئامادەبوون وەئێما زۆر جوان خۆی گۆریبوو جلێکی سپی وموکیاجێکی سادە وقژی کۆکردبوەوە ئەحمەدیش لەناوقاتەکەیدا زۆر جوان وکەشخەدەردەکەوت ئەلقەکانیان هێنا وهەرچەندە دەستی هەردووکیان دەلەرزی ونەیاندەتوانی بیشارن...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەوگولەی دواوەش ئەحمەد بەتایبەتی بۆ ئێمای داواکردبوو
.
.
.
.
.
.
ئەکتیڤی کەن گولەکانم😍
لەبەر ئێوە ئەمرۆ دوو پارتم دانا بێ ڤۆیت وکۆمێنت مەرۆن
.
.
.
.
.
.

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now