bashe20

590 111 17
                                        

.

شەرابێ بێنن مەست وکاسم کا
بەجۆرێ مەست بم خەڵکی باسمکا
~~

بێ ڤۆیت وکۆمێنت مەرۆن
.
.
.
.
.
کاتژمێرێک رۆشت
هەموویان دلخۆشبوون کە ئێما هۆشی هاتوەتەوە و دکتۆرەکە ڕێگەی دا سەری لێبدەن یەک بەدوای یەک
.
.
.
Pov:ئێما
دەمبینی ڕوناک خان زۆر بەخەمەوە دەستی بەسەرما دەهێنا مامە عەباسم ماچی سەرمی دەکرد هەوالی دەپرسیم دایکم وئەمیر کەمێک بەخەمەوە دەردەکەوتن هەرچەند دەمزانی خەمی منیان نیە بەلکو هاوسەرگیریەکە
بەگاڵتەجاریەوە کاتێک دەستیکی لە سەرم دا
ئەمیر؛مشکی بچوک خەریکبوو قسەکەت بکەیت بەراستی
فرمێسک بەرومەتما هاتە خوارەوە
لەکاتێکتدا شەویلگەی گرتم
ئەمیر؛ئەو فرمێسکانەت مەڕێژە
ڕوخساری لێم نزیک کردەوە وچاومان لەیەک قوفل بوو دەمزانی دەیەوێ شتێک بلێ بەلام چی پەشیمانی کردەوە نازانم دورکەوتەوەوە ولەدوای خۆیەوە دەرگاکەی داخست
بەخۆمم دەوت؛
بۆ نایەت؟
دلم خێرا لێیدەداو چاوەرێی هاتنی ئەوم دەکرد بەلام نەهات
یانی گرنگ نیم؟
همم چاوەکانم داخستەوە
بیری ڕوداوەکانی پێشووم سات بەسات دەهاتەوە یاد
چاوەڕەشەکانی،ئەوکاتەی بەماسکەوە بوو،کاتێک پیتزاکەی دەخوارد،پێکەنینەکانی،کاتێک دەیکێشا بەسوکانی سەیارەکە،هاوارەکەی
ئازاری دلم زۆرتربوو
من بەوە ڕازینیم خۆشمبووێت بەڵام شتێکی تری تێدایە ئەو بێشەرمە هەمم من بۆدەبێ چاوەڕێی کەم؟
.
.
.
.
.
ماوەیەکی پێچوو دواتر پۆلیس هات وڕەتم کردەوە ئیفادەو شکات بکەم
دوای ئەوان کەڕۆشتن پەرستارێک هاتە ژورەوە سنوقێکی پێبوو کردیەوە بەئارامیەوە
پەرستارەکە؛سەیرکە گیانەکەم من ئێستە برینەکەت تەعقیم دەکەم وپاکیدەکەمەوە مەترسە هیچ ئازارێکی نیە تەنها مەجولێ
سەرێکم بەنەرمی بۆ لەقاند بەئاراستەی باشە وچاوم داخست
هەستم بەدەستە نەرمەکانی دەکرد کە لەفافەکەی لێدەکردەوەو شتێکی ساردی دالەبرینەکەم کەمێک کزایەوە بەلام باشبوو دواتر بەنەرمی بۆی پێچامەوە چاوەکانم کردەوە و بزەیەکی کرد
پەرستارەکە؛تەواوبووین ئەزیزم هیچت پێویست نیە؟
ئێما؛ئـــ..ئێێ
دلم دەیویست هەواڵی بزانم وحەزم دەکرد بزانم لەدەرەوەیە لەکاتێکدا بەچاوە گەورەو جوانەکانی لێی دەروانیم
پەرستارەکە؛چی ئەزیزم چیت پێویستە پێویست بەدوودلی ناکات پێم بلێ
ئێما؛ئەوە..ئێێ دەتوانم بزانم لەدەرەوە کوڕێکی باڵا بەرزی لێیە چاوەکانی ڕەش ودرەوشاوە بێت؟
پێکەنینێکی نەرمی کرد وپاشان دەستی لەسەر دەستم دانا
پەرستارەکە؛ئەو زۆر خەمی تۆیبوو بێگومان لەهەرجێیەک بێت دەناسرێتەوە ودەزانم کامە دەلێی لەدوێنێ شەوەوە کاتێک تۆی بینی ودواتر ڕۆشت نەگەراوەتەوە ولێرەنیە
ئێما؛سوپاس
پەرستارەکە؛بەهیوای باشبوونت
ژورەکەی جێ هێشت دەمویست هاواربکەم بەنەفرەتبیت ڕقم لێتە بۆچی دەبێت لێرە نەبی
.
.
.

.
Pov:ئەحمەد
بەدیار ئەو سندوقە بوو کە داینابوو قسەکانی ئازادو لەیلا دەهاتەوە بن گوێی بەدەم خۆیەوە کاتێک سنوقەکە دەکاتەوە
ئەحمەد؛ئێمااا هممم کچی بکوژەکە
ئەی نەفرەتی خۆسەویستەکەت هاندەدەی بمکوژێت من دەزانم چیت بەسەر دەهێنم
قەرار وابوو ئەمە نیشان ئێما بدات
کەچوار ئەلقەیە بەمانای ئەوەی
لەجێگەی هەر چوار ژنەکەی
کەخودا حەلالی کردوە
~

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now