bashe19

619 116 24
                                        

Voite⭐
.
.
.
.
Comente
.
.
.
Pov:لەیلا
ڕوخسارێکی قەلەق وترساوی پێوەدیاربوو
کاتێک منی بینی چاوەکانی فراوانبوو
روناک؛فەرموو لەیلا
لەیلا؛دەتوانم بێمە ژوورەوە قسەبکەین؟
بەدل پریەوە لەدەرگاکەوە گەرایە دواوەوەو منیش چومەژوورەوە سەیرم کرد هەندێک شتی پێچاوەتەوە
روناک؛کچم دەچمە خەسەخانە
لەیلا؛بۆۆ چیبووە ئەحمەد چی لێهاتوە؟
ڕوناک؛ئەحمەد نا دەزگیرانەکەی بریناربووووەو بێهۆشە
خۆشیەکی سەیر بەدلم داهات هەستم دەکرد خوا هێشتاش فرسەتی داوین کە من وئەحمەد خۆمان لەم نەفرەتیە ڕزگارکەین
خێراخۆم گەیاندە شتێک وهەڵمگرت
لەیلا؛منیش یەم لەگەڵت
روناک؛تۆ نابێ
زۆر بەکاریگەریەوە قسەم کرد
لەیلا:ڕوناک خان سەیرکە بەخوا ئەو هەلەیەی رویدا لەدەستی ئێمتدانەبوو من قەت بەو جۆرەش نیم وپەشمانیشم وقەت ئەوە دوبارە نابێتەوە دلنیابە
چاوی داخست وەکو ئەوەی دلی ئارامبووبێتەوە
روناک؛زۆر باشە کچەکەم ئافەرین زۆر ئاقلیت وبابرۆین
بزەیەکم کرد وبەیەکەوە ڕۆشتینە تەکسی
وبەرەوخەسەخانەکە ڕۆشتین
حەزم دەکرد ئەو دەزگیرانەی ببینم وبزانم چۆنە بوغز ومەراق چووبوە دلمەوە لە ڕوناکم پرسی وهەموو مەسەلەکەی بۆباسکردم تا گەیشتین وە چووینە ژورەوە دلم لەرزی بەبینینی ئەحمەد
قەت بەوجۆرە نەمدیوە ڕوخساری پرخەم وچاوەکانی زۆر ماندوو دیاربوو سەری خستبوە نێوان دەستەکانیەوە وقاچی ئەلەرزی بەخۆمم دەوت نەکا ئاشقی بووبێ نەکا خۆشیبووێ ئێمایان بردبوە بەشی چاودێری چر
کاتێ خواردنمان تێکرد ڕەتیکردەوە شتبخوات چومە لایەوە چاوە ڕەشەکانی درەوشانەوەی تیابەدی نەدەکرا
لەنزیکبوونەوەی من برۆیگرژکرد
لەیلا؛تکایە شتێک بخۆ
ئەحمەد؛هیچ ناخۆم
هیچی ترم لەگەڵ نەوت وکاتێک ئەوان مەغژوول بوون من ڕۆشتم بۆلای دکتۆرەکە
داوام کرد بیبینم بەڵام ئەحمەد هەرزوو خۆی گەیاندە من وقۆلی گرتم
ئەحمەد؛بەتەمای چ نەفرەتیەکی؟
لەیلا؛هیچ بۆ هێندە خەمی ئەوتە
لەکاتێکدا دەستم لەسەر سنگی دانا وهەستم بەخێرا لێدانی دلی دەکرد بەردەوامبووم
لەیلا؛بەو چاوە ڕەشانەی خۆت بینیت چۆن خۆشەویستەکەی بریناری کردوە وئێستەش بەدیاریەوە وەستاویت وخەمی ئەوتە
هممم لێم مەگرە بەلام برواناکەم هەستت بۆ کچێک هەبێت کەباوکی بکوژە
قسەکانی زۆر پیس وژەهراوی وبەخێرای کەوتە دلی ئەحمەدەوە وتورەی کرد
لەیلا؛هێشتاش تۆفرسەتت هەیە وخوداش پێینیشانداوی وەکو پەیامێک کە ئەوکچە هیچ گونجاونیە دەبینی هەر لەسەرەتاوە توشی ئەم بەزمەی کردن ئەی ئەگەر تۆ برینارببویتایە یان گولەیەک بەر روناک خان بکەوتایە
(فرمێسکی سحراوی ڕشت وباوشی پیاکرد)
لەیلا؛ئەی خوایە من چیمکردبا
نەمدەتوانی بەرگەبگرم
هەر خوادەزانێت کاتێ ڕوناک خان
وتی دەچمە خەسەخانە چەنێک ترسام
ڕوخساری هێنایەوە دواوەو دەستی بەروخساری ئەحمەددا هێنا
لەیلا؛چاورەشەکەم تکایە والەخۆت مەکە
دەبینم هێزت نەماوە
ئەحمەد خۆی دورخستەوە بەڵام قسەکانی وەکو چەقۆ دەیکرد بەدلیدا
چومەوە بۆلای ڕوناک خان ودوای کاتژمێرێک وتی دەرۆینەوە بەڵام هانمدا تا داوا دکتۆرەکان بکات وبتوانین بیبینین ولەکۆتایدا پێنچ دەقە ڕێگەیان دا
دەرگای ژورەکەیمان کردەوە ومن وروناک چوینە ژوورەوە لە بێ ئاگای ئەحمەد
وئێمایان لەسەر قەلەوێرەکە دایاننابوو جلێکی شینی خەسەخانەی لەبەربوو قژیان بەمەتاتەیەکی بچوک لەلای ڕاستیەوە بۆ گرێدابوو تا نەکرێتەوە ڕوخسارێکی بێ گەرد وماندوو هەرچەندە ئۆکسجینی لەدەمولوتابوو بەلام لێوەپرو لوتەپچوکەکەیم هەستپێکرد ولاسکی ئامێرەکە توند ببوو لە ڕومەتە خرەکەی چاوەکانی داخستبوو ڕوناکخان لەلایەوە دانیشت ولەکاتێکدا دەستی گرتبوو
روناکخان؛کچمم هەستەوە بەساقەوبم
ئێمە زۆر خەمی تۆمانە بەخواگەر ئەحمەد ببینیت نالێی ئەمە ئەو کورەبوو کە لەئاهەنگەکەدا پێدەکەنی وڕوخسارە گەشاوەکەی لەدەستداوە
ئەی ڕۆڵە بەستەزمانەکەم
لەیلا؛ئەی ئێمای داماو  إِنْ شَاءَ اللّٰه باشدەبێتەوە خەم مەخۆن دایە گیان وەرە بابرۆین کات نەما ژوورەکەمان جێهێشت
.
.

.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
دەنگی شکانی بتلەشەرابەکە ووردە شوشە هەموو جێیەکی پڕکردەوە کاتژمێر نۆی شەوەو ئەحمەد بەمەستیەوە لەژورێکە لەهوتێل نەیدەویست بگەرێتەوە بۆ ماڵەوە نەیدەویست چیتر بێ هۆشی ئێما وقسەکانی لەیلا ئازاری بات
ئەحمەد؛دەبێت چەندی تر چاوەڕێبمم هااا
خوایە بۆ گوێم لێناگریت؟
مەگەر هێندە تاوانبارم دوعام نەروا؟
برۆی گرژکردو سەیری پەنجەی کرد
ئەحمەد؛پێممم وتتت
پێـــم وتتت ئەلقەت دەخەمە پەنجەت
ئااازااد هەموووو شتێکی تێکداا
تێکیداا چاوشین(سەری بادەدا)
دەبێت بەهۆشخۆت بێیتەوە هممم
بەهەنگاوە نارێکەکانی ڕۆشتە دەرەوە وتەکسیەکی گرت وبەرەو خەسەخانە ڕۆشت
لەڕێڕەوەکەدا وەکو ئەو جارەی بەمەستیەوە هاتبوو جنێوی دەدا خاڵە عەباسی حەپەسابوو بەگوێلێبونی دەنگی ودواتر دەرکەوتنی یەکسەر رۆی بۆلای
عەباس:چیتە کورم ئەیهاوار
پەنجەی بەرزکردەوە
ئەحمەد:شششش خاڵە دەمەوێ ناخم هەڵڕێژممم بۆیی
چوە بەردەم ژورەکەی ودەسکی دەرگاکەی بادا
ئەحمەد؛هێییئ ئەمە بکەنەوە
پەرستارەکە؛بەڕێزم ڕێگە نادرێ برۆی
ئەحمەد؛تۆ بیکەرەوە ئەڵێم
زۆر بەتوندیەوە وای وت
عەباس؛کچم دەبینی حالی خراپە باپێنچ دەقە بیبینێت تکایە
دەرگاکەی کردەوە وجەستە باریکو بێ هێزەکەی گەیاندە بەردەم ئێماو چاویی پربوو
ژورەکە بۆنی ئەحمەدی تێدا بلاوبوویەوە
وەکو ئەوەی مناڵێک بەدیارتۆپە تەقیوەکەیەوە قسەبکاو هەنسک بدا وابوو
ئەحمەد؛چاوشیین بەتەما نیت بەهۆشبێیتەوە همم
حەزناکەی بمبینیت؟
پەنجەی لەروخساری دا

زۆر بێباک دیاریت وەڕقم لێتە
ویستی ئامێرەکە لێبکاتەوە وزیاتر لە ڕوخساری بروانێت بەڵام کاتێک بەرزی کردەوە دەنگێکی گەورەهات
پەرستارەکە خۆی کرد بەژوردا
پەرستار؛ئەوە چیەکەی تکایە برۆ دەرەوە
ئەحمەد؛هیچ تەنها دەمەوێ زیاتر لێی بروانم
پەرستارەکە ئەحمەدی کردە دەرەوە
ئیدی ئەحمەد تێکشکاودیاربوو
دلی توندبوو حەزی نەدەکرد چیتر لێرە بمێنێتەوە
.
.
.
.
.
.

دوای دوو ڕۆژ
.
.
لەکۆتایدا چاوە پڕ لەئازارەکەی هەڵهێنا ڕوناکیەک لەسەرەوە دایدا لەڕوخساری وفرمێسک بەچاویدا دێتە خوارەوە
گوێی لەپەرستارەکەیە دەڵێ
هۆشی هاتەوە
هۆشی هاتەوە
هەست بەئازاری هەموو جەستەی دەکات
دلی بەهۆی بەنجەوە تێکەلیەت وسەری گێژدەخوات
دکتۆرێکی ئارام وهێمن دێتە سەرسەری
دکتۆر؛کچم چۆنیت؟
من دەبینی؟
.
.
.
دەیەوێت وردبێتەوە لەڕوخساری وقسەبکات بەڵام هێزی نیە چاودادەخاتەوەو گوێی لێیە
دکتۆرەکە ئەڵێ پێویستی بەپشوە
قسەکانی ئازادی دەهاتەوە یاد
ئەوکوژم...هی منیی..
گوێت لێیە
ئەم گەوادە شایەنی تۆ نیە
ئەمە هەر شەوەو لەباوەشی قەحبەیەکابووە
هەناسەی هەلکێشاو چاوەکانی دوبارە داخستەوە

.
.
.
.
.
ستۆپ🙃
ئەکەیڤیکەن گوڵەکانم بێ ڤۆیتیش مەرۆن
.
.
.
.
.

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now