.
ڤۆیتم بۆبکەن
.
.
کۆمێنتیش لەیاد مەکەن🙂
.
.
.
.
.
.
.
.
سەیری نینۆکی خۆی دەکرد وخەریک بوو وەکو براکەی دەستبکات بە خواردن ووردکردنی ماوەیەکی درێژە بێدەنگیەکی خنکێنەر لەناو ئەو سەیارەیەدا ڕووی تێکردوون وهیچ نیگایەک بۆیەک ناگۆرنەوە وەکو ئەوەی هەریەکێکیان بەجیا رابکات وخۆی بشارێتەوە
ئەحمەد بەدرێژای ڕێگەکە بیری لەو پلانە تازە دەکردەوە وهەر بەخۆیی دەوت کچی باوکی خۆیەتی وەبیری چوبوەوە کە دەزگیرانیەتی وبە نیگایەکی تیژ وپڕ لەتۆمەت سەیریکرد بەلام وردنەبوەوە لەچاوەشینەکانی وەکو ئەوەی لەوێدا بالادەستی دلی زیاتربێت ونەتوانێ خۆی بگرێ
گەیشتنە بەردەم ڕێستۆرانتێکی بچوک
ئێما؛من دانابەزم
ئەحمەد؛بۆ برسیت نیە؟
هیچی نەوت ونەجولا ئەحمەد دابەزی وهات ودەرگاکەی کردەوە
ئەحمەد؛دابەزە
ئێما؛ناا
دەرگاگەی بەتوندی داخستەوە وچوە ژورەوە
ئێما دلی بەخۆی دەسوتا وبەخۆیی دەوت
چەتە مەگەر نەدەکرا پێداگری بکەی؟لێت کەمۆ دەبوو بەجوانی پێم بلێی ئەی خوایە برسیمە بەڵام نامەوێت لەگەڵ ئەودا نان بخۆم ئەو گەمژەیە
سەری بەجامەکەوە ناو چاوی داخست وهەولی دەدا بیرنەکاتەوە ودلی پڕ نەبێت
نیوسەعات تێپەریی بوو بێ ئەوەی ئێما بزانێت لەتەقەی دەرگای سەیارەکە چاوی کردەوە وزەرف وكارتۆنی گەورە لەگەڵ ئەحمەددا هاتنە ژورەوەو لەسەر کۆشی ئێما داینا
ئەحمەد؛هیچ شتێک بەو شێوەیە نیە کە بیری لێدەکەیتەوە
ئێما تێنەگەیشت
ئێما:چیی؟
ئەحمەد جوابی نەدایەوە رۆشتن ودیمەنێکی جوانی سروشتیان بینی کە کەمێک چۆلبوو لە خەلکەوە وە دارستان وسەوزای بوو
ئێما؛لێرە بوەستە
سەیارەکەی وەستاند هەردووکیان دابەزین وئێما زەرف وکارتۆنەکەی پێبوو
دانیشت وسەیری کرد پیدزایەکی گەورەیە لەگەڵ کۆلایەک وقاپێک فینگەر
ئەحمەد زۆر جوان دانیشت
ئەحمەد؛بابیخۆین مردم لەبرسا
قاژە پیدزاکانیان هەلگرت ودەیانخوارد
ئێما پێکەنینی بۆ دەهات دەشیویست بیوەستێنێت بەڵام جارجار دەمی دەگەیشتە لای گوێچکەی ودانەکانی دەردەکەوتن
(مەبەستم نیە دەمی گەورەبێ ئەها بەس کە ناتوانی خۆت بگری مەبەسم ئەوە بوو)
(شەری کۆلاکەش دەستی پێکرد😂)
کۆلاکەی برد
ئێما؛هی منە
ئەحمەد؛هی هەردوکمانە
وەریگرتەوە
...پسسست..(دەنگی ساردیەکە)
ئەوە هەڵمبچری قەزەبێکیش هەیە
تێی کردو مژی لێدا ئێما لەدەستی سەند
ئێما؛ئایی هێواش تیات نەهێشت بۆم
قەسەبەکەی دەرهێناو بتلەکەی نا لێویەوەو قومێکی لێدا
ئەحمەد؛زۆر شەرمە قێز لە دەزگیرانەکەت ئەکەیتەوە
برۆی گرژکرد
ئێما؛بەڵێ کە دەزانم ئەو لێوانە چی کردوە قێز دەکەمەوە
(ئەحمەدیش نەیکرد بەنامەردی😂😂)
ئەحمەد بتلە ساردیەکەی لێوەرگرت وئەمجارە بێ قەزەب لێوی پێوە ناو قومێکی خوارد ودرێژی کرد بۆ ئێما
ئەحمەد؛دەی باببینم چۆن دەیخۆیتەوە
مۆرەیەکی کرد
ئێما؛بۆچی وادەکەی زۆر قێزەونی
دلی پڕ بوو خەریکبوو دەگریا
ئێما؛ئێستە من چی بخۆم دەمرم لەتونیەتیدا
ئەحمەد لێی چوە پێشەوە لەکاتێکدا چاوە شینەکانی دەدی فراوانبوون وبەسەرسامیەوە سەیری دەکرد
ئەحمەد؛من قێزم لەلێوی تۆ نەکردەوە
هممم گەر بتەوێت لەباتی بتلە ساردیەکە دەتوانی خۆت رابێنی لەگەڵ من
سەیری لێوە ئالەکەی ئێمای کرد مچورکە بەلەشی ئێمادا دەهات بەتوندیەوە
ئێما؛بێ شەرم
بەزوی هەستا تا خۆی بدزێتەوە ومەسەلەکە بگۆرێت
ئێما؛کاتژمێر چەندە؟با دوانەکەوین
ئەحمەد هەستا ولەگەڵ کۆکردنەوەی شتەکان وکردنە ناو سەتلە خۆلەکە
ئەحمەد؛نازانم لێو ئال دەی سەرکەوە ئەرۆین
قاچی کێشا بەعەرزدا
ئێما؛ئاوا بانگم مەکە
لەکاتێکدا بەرامبەر یەک بوون ئەحمەد دەسی لەسەر سەیارەکە دانا وچاوە ڕەشەکانی دەدرەوشایەوە
ئەحمەد؛ئەی پێت خۆشە پێت بلێم ژنەکە؟
دەرگاکەی کردەوەو چوە ژورەوە
ئێما بەخێرای چوەژورەوەو لە ئەحمەدی دەروانی
ئێما؛چیی؟
ئەحمەد؛بۆ ئەم ئێوارەیە ئاهەنگێکی بچوکە وەکو دەزانی پێم بلێ حەزدەکەی جلەکەت بگۆری؟
ئێما سەیری خۆیی کرد
ئێما؛بۆ ناشرینم؟
بزەیەکی کردو زانی توانیویەتی ناشرین دەرکەوێت بەلام ئەحمەد بێ هیوای کردەوە
ئەحمەد؛نا زۆر جوانی دەترسم بترفێنن لەوێ
ئێما مۆرەیەکی کرد
دوبارە بێدەنگی سەری کێشایەوە ووردە وردە دەرۆشتنەوە مالی عەباس
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
