Voite⭐
.
.
Comente
..
.
.
Pov:خانەوادەی ئێما
ئەمیر؛هەرگیز باوەرناکەم
عەباس؛چیبوە کوڕم؟
ئەمیر؛ڕفاندویانەو پارەیان دەوێ
دایکی؛چییی براڕۆ...خۆم ڕۆۆۆ
(دەستی کرد بەلەخۆدان)
روناک؛مەکە خاتون وامەکە
نەجیبە؛ئۆی کچەبەستەزمانەکەم ئێستە زۆر ترساوە
عەباس؛چەنیان دەوێ پێیان بدە بەڵام نابێ یەک تال قژی زیانی پێ بگات
ئەمیر؛باشە بۆ ئەم شەو چارەی دەکەم وە دەبێ بەتەنیا بچم
روناک خان؛کورم با ئەحمەدیش بێت لەگەڵت
عەباس؛خوایە سەبر کچێ نابێ یەکتری ببینن
روناک؛بەڵام مەترسیدارە
ئەمیر؛نانا خەمونەبێ بەپارە هەموو شت حەلەبێ
.
.
.
.
Pov:ئێما
چاوەکانم کردەوە درەوشانەوەو رەشی چاوەکانی دەگەیشتە قولای دلم
بەبێدەنگی لێم ڕوانی ولەناکاو وەکو ئەوەی هەموو شتێک لەناخمدا بخلیسکێت بیری هاوسەرگیریەکەم کەوتەوە ئەم کورە چاورەشە لەکوێ وئەو کەسەش لەکوێ ئەی خوایە نازانم بۆ بەراوردیان دەکەم بۆ حەزدەکەم ئەم باریکەلە....
گریام وەکو منداڵ ڕوم وەرگێراو گریام
دابەزی ولەولاوەوە هات ودەرگاکەی کردەوە نەمدەتوانی فرمێسکەکانم ڕاگرم دەستە ساردەکەی خستە نێوچاوانم
نازانم هەستم بەنیگەرانیەکەی دەکرد یان خەمی بوو یان نازانم چۆن بیردەکاتەوە
ئەحمەد؛تات هەیە؟سەرت ئەیەشێ؟بۆچی دەگری؟چیبوە؟
بێ وەڵام مامەوە نەمدەتوانی بلێم وامن خەریکە لەچ دۆزەخێکدام مەگەر ئەم کورە چی منە؟پێشی بلێم هیچ ڕونادات
.
.
.
Pov:ئەحمەد
نەمدەزانی بۆدەگری ودەمویست ڕوخساری بخوێنمەوە وتێبگەم بەلام نامەی کامەران سەرنجمی برد
کامەران؛ئەم شەو پارەکە دەهێنێ وکچەکە دەدەینەوە کورە هەموو شتێک تەواوبوو
پێم وتیت بەلام سەیرکە تۆ لەبەردەمی دەوەستی ومن دێم بەخێرای پارەکە وەردەگرم ئینجا دەرگای سەیارەکە دەکەیتەوە تا ئێما بروات
.
.
ئەحمەد؛باشە تەواو خۆشحالم ڕێککەوتوە
لەڕاستیدا هیچ دلخۆشنەبووم یانی ئەم کچە چەند کاتژمێرێکی تری ماوە وقەت نایبینمەوە
ئەی نەفرەتی رقم لێیەتی چۆن دەکرێت هێندە لەبەر دلان بێت
گەرامەوە شوێن خۆم تاسەیارەکە لێبوخرم لەساتی کردنەوە دەرگاکە وچونە ناوی ئێما بەخێرای دەرچوو لەسەیارەکە
من پێتان دەلێم ئەم کچە شێتە وەکو شێت رایدەکرد
بەپەلە هەولمدا پێی بگەم
لەکۆتایدا گەیشتم بەقۆلی وگرتم وڕامکێشا بەروی خۆمدا وکەمێک هاوارم کرد
ئەحمەد؛بۆ رادەکەی هاا شێتبووی دەتەوێ بوکوژم
ئێما؛بەرمدە وازملێبێنە
ئەحمەد؛وەرە وەرە
وردە وردە ئەیهێنایەوە بۆ لای سەیارەکە
ئێما کێشای بەقۆلیدا دەیویست مەچەکی دەربازبکات ئەوەنە جولەی بەدەستی کرد ئاگای لەقاچی نەبوو کەکەوتوەتە بەردەم قاچی ولەساتێکدا هەردوکیان کەوتن ئەحمەد خێرا خۆی گەیاندەوە سەر ئێماو مەچەکی گرت وچاویان نوقمی یەک بوو چاوە ڕەشەکانی دلی دەلەرزاند
بۆ ئەحمەدیش کەوتبوە ناو دەریایەکی بێ بنەوە ئەی خوایە ناتوانێت چاوەکانی دەربازبکات
ئێما خۆشی نازانێت بۆ هێندە دیقەتی دەدا وچاوی دەگێرێ بە ڕوخسار وڕیشوسمێلە تەنکەکەی نیگاکانی لەنێوان چاوی ولێویدا یاریانە بەبێ ویستی خۆی لەدلی خۆیدا دەڵێت شەرمە ئێستە وادەزانێت من مەیلی ماچ دەدەم یاعع ئەو زۆر بێشەرمە بۆ لاناچێت
بەدەستێکی کێشای بەسنگی ئەحمەددا
ئێما؛دورکەوە لێم چەتەی بێ شەرم
هەروەکو ئەوەی بکێشێت بە دیواردا جولەی نەدەدا وبێدەنگ توابوەوە لەچاوەکانیدا هەتا چاوەکانی نەدەتروکان ئەم جارە ئێما بەخۆیی وت ئەگەر یاری دەکەی منیش نیشانت دەدەم کە دەستی درێژکردبوو لەسەر سنگی بۆلێدان ئەمجارە ڕایگرت و بەفرسەتی زانی هەست بەلێدانی دلی بکات
وچاوە شینەکانی لەسەر چاوی ڕاگرت
لێدانی دلی وەکو ئامێری جلشۆردن خێراوتوند بوو
لووپدوپ
لووپدووووپ
لووپدوپ
هەستی دەکرد مەترسیدارە هێندەی تر هەستی پێبکات ودەستی بەرەو سەرەو چەناگەی ئەحمەد برد ولەکاتێکدا گرتی
ئێما؛هێیی چیتە؟
زۆر بەتوندی مەچەکی گرت هەروەکو ئەمیر سەرپەنجەکانی سوتێنەر خەریکبوو دەگەیشتە ئێسقانەکەی
چاوی کۆمەڵێک شتی دەوت بەلام نەیدەتوانی شیتەلی بکات ولێی تێبگات تەنها ئەوە نەبێت وەکو ئەوەی سنورێکی بەزاندبێ
.
.
.
Pov:ئەحمەد
من کە نوقمی چاوەکانی ببوم کە خەریک بوو دلم دەدا ولەهەر گۆشەیەکەوە مەیلی خۆشەویستیم دەچنیەوە ئەوکاتەی چەناگەی گرتم ئەژدیهای ناخم خەبەری ببوەوە دلم ژانی کرد لەکاتێکدا هەلمساند وکردمە ناو سەیارەکە وسەیارەم لێخوری دوای سەرنجم چووە مەچەکی وزانیم چەند بەتوندی گرتومە ئەی خوایە قەت من ئاوا نەبووم
چاوم کەمێک داخست وهەناسەیەکی ساردم دا
ئەحمەد؛ببورە مەبەستم نەبوو
ئێما؛زۆر گەمژەیت لێت نابورم
.
.
.
.
Pov:ئێما
هەستم دەکرد لەدوای قسەکەمەوە بەخێرابوون جوابم دەداتەوە هەستم دەکرد سەیارەکە دەفرێ
ئێما؛بەهێواشی لێبوخرە دوای من شتێکم لێبێت پارەشتان نادەنێ
ئەحمەد؛زۆر خۆتت پێ شتە هاا
ئێما؛نەخێر وانیە
هەستم دەکرد سوکانەکە زۆر بەتوندی دەگرێ وهەر خێرابوو دلم بەپەلە لێی دەدا وهەستم بەگەرمی فرمێسکەکانم دەکرد بەروخسارمدا دەهاتە خوارەوە دەترسام بەلام ساتێک لە لێدانی سەیارەکە لە ئاسکێک وەستاندی وەستانێک هەردوکمان بەرەو پێشەوە برد وکەدەکرا هەڵماندات بەلام باشبوو قایشمان بەستبوو من هیچم لێنەهات بەلام ئەو کورە سەری کێشای بەسوکانەکە ولای نێوچاوانی تەقی وخوێنی لێهات ترسام ئەویش لەئازاردا بوو وە نەیدەتوانی خۆی راستەوە بکات قایشەکەم لاداو لێی چومە پێشەوەو راستم کردەوەو پالمدایەوە بە کورسیەکەدا چاوەکانی لەیەک نابوو نازانم تۆبلێی بورابێتەوە هاوارم کرد وهەولمدەدا ڕایوەشێنم
ئێما؛هێی چەتە هێییی ئاگات لێمە چاوت بکەوە
دەسم لەسەر شانی دانا نالەیەکی کرد ئەی خوایە شانی عەزێتی پێگەیوە
لەژێر بلوسەکەی ئەوەوە کەلەبەرما بوو دەستم بۆ یەخە دراوەکەی خۆم برد ووام کرد زیاتر بدرێ وپارچەیەکی لێبێتەوە وڕوخساریم سوراند بەلای خۆمداو پەرۆکەم خستە سەر برینەکە برۆی گرژکرد ودەستی گرتم
ئێما؛باشە هێواش دەیکەم خەمت نەبێ نامەوێ ئازارت بەم
دەستی لابردەوە ووردەوردە برینەکەیم گرساندەوە ڕوخساری لەئازار زیاتر هیچی لێ بەدی نەدەکرا بلوسە سپیەکەی کەمێک یەخەکەیم جولاند تا ببینم شانی چی لێهاتوە بەلام نەیهێشت
هەناسەیەکی قولی کێشا وزۆر بەتوندی کێشای بەسوکانی سەیارەکە ترسام ونەمتوانی خۆم بگرم وگریام
ئێما؛بۆچی وادەکەی
ئەمجارە ڕێک تەقیەوە وبەتوندی وتورەییەوە
ئەحمەد؛بۆچی باش دەبی بەرامبەرم هااا
چیە؟تۆ کێییی؟بۆچی لەخەسەخانە بەدیارمەوە بوویت؟ئێمە یەکترمان بینی وتۆ لەدوێنێوە واڕەفتاردەکەی غەریبەیەکم هاا
من تێناگەم جیم بەسەردێ
بەلێوە لەرزەوە کە دەترسام شتێک بلێم ولەباتی سوکانەکە من لێدان بخۆم
ئێما؛منن من پێم وابوو تۆ بیرت نیە کە...
نەیهێشت تەواوی کاو بەتوندیەوە
ئەحمەد؛مەگەر ئەو چاوانە لەبیردەکرێ
دلی ئێما لەرزی وچاوە رەشە درەوشاوەکانی ئەحمەدی بینی کە بێچارەی وپڕ لە هەستێک لێی دەروانی بەلام نەیتوانی خۆی زۆر بگرێت وبەتوندی دابەزی ودەستی بەروخساریەوە بوو لەدەرەوە دەهات ودەچوو دەیکێشا بە سەرسنگیدا وەکو ئەوەی بەتوندی شەر لەگەڵ شتێکدا بکات لەناوەوەدا
.
.
.
Pov:ئەحمەد
کاتژمێر بوەتە پێنجی ئێوارە وکە من نەمزانی چۆن تەقیمەوە وهەموو پرسیارەکانم وەکو مەتەڵ کردە ناو دەوروبەری خۆمەوە ولەسەیارەکە دابەزیم تا دەربازم بێ
چاوەکانی ئازارم دەدات وئەژدیهای ناخم خەبەردەکاتەوە دەمەوێ لێی بروانم ونیگاکانی سوتێنەرن ودەگەنە دلم
خەنجەر لە گیانم دەدات بیرکردنەوەی کە مارەبڕێکم هەیە
هەناسەیەکی قولم دا وچومەوە ناو سەیارەکە هەستم پێدەکرد ئێما بەحەپەساوی سەیرم دەکات بریارم دا ڕەقبم وهیچ سەرنجێکی نەدەمێ
ودوای ماوەیەک ناونیشانێکم بۆهات بەڵێ ناونیشانی سەر پردێک بوو کە دەهاتن وەریگرنەوە
.
.
.
.
Pov:ئێما
هەستم دەکرد هەناسەکانی زۆر توندە
بەلام گەمژەیە ئەو هەموو پرسیارەی کرد وهیچی تری نەوت وە ئامادەش نیە گوێم لێ بگرێت هەر خۆی من چی پێ بلێم هاا باشترە منیش هیچ نەلێم چونکە باوەرناکەم لەو هەستە تێبگات کە بێ ویستی خۆت پەلکێشت دەکا وە شتێکی تر من لە بەیانیەوە نانم نەخواردوە خەریکە دەبورێمەوە
ئێما؛چەتە بەراستی برسیمە دەبورێمەوە
هیچی نەوت هەتا سەیریشی نەکردم
بەلام لای مارکێتێکەوە وەستا کە زۆر بەتوندی سەرنجێکی داپێم کاتێک دابەزی وەکو ئەوەی بجولێیتەوە ئەوکوژم.بەئاقلی چاوەرێم کرد بە عەلاگەیەکی پرەوە هاتەوەو سەرکەوت وعەلاگەکەی کردە باوشی منەوە
ئێما؛دەستخۆش ئەی هیچ ناخۆی خۆت؟
جوابی نەبوو وەکو ئەوەی سوێندی خواردبێت قسەنەکات
من لەفەیەک وکۆمەلێک کێک وبسکیت وشەربەتم خوارد
.
.
.
ستۆپ پێتان چۆنە🙃😁
.
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
