bashe12

597 105 11
                                        

فۆیت
.
.
کۆمێنت بکەن دلەکانم🙂
.
.
.
زەنگی موبایلەکەی ئێما لێیدەدا
ئێما؛ئەلو ڕۆزە
ڕۆزە؛چۆنی دلم؟
ئێما:باشم
ڕۆزە:وەرە بابچینە دەرەوە لەبەردەرگام ئەچین ئاسکرێم دەخۆین
ئێما؛باشە
جلێکی ئاسایی لەبەرابوو قژەکانیشی بەسەر شانیدا بلاوکردبوەوە قۆلی کرد بەقۆلی ڕۆزاو ڕۆشتن
.
.
.
.
کامەران هەموو شتێکی ڕێکخستبوو
ئەحمەد لەگەڵ کامەران چووە باخچەیەک ودانیشتن بەڵێ چاوەرێی ڕۆزەوئێمان
کامەران کلاوێکی زیادەی هێناوە تا بیکاتە سەری ئێما بەخێرایی هەتا دەیبەن کەس هەستی پێنەکات
.
.
زۆرە؛تکایە دوو ئایسکرێم بەکەرامێل
وەریانگرت وخێرا هەلیانپچری وخواردیان
ووردە وردە دەرۆشتن
ڕۆزە؛ئەها دلم بۆ لەو باخچەیە دانەنیشین زۆر خۆشە هەم کامەران دێت
ئێما؛یانی تۆ مەوعیدت داناوە
شانەکانی بەرزکردەوە
ڕۆزە؛تەنها کەمێک یەکتری دەبینین
ئێما؛باوەرپێنەکراوە
چوونە باخچەکەوە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتن ئێما بەدیار ئاسکرێم خواردنەوە یاری بە قاچەکانی دەکرد
دەنگی کامەران هات لەدواوە
کامەران؛ڕۆزە هێی دەتوانی بێیی
ڕۆزە ئاسکرێمەکەی خۆشی دابە ئێما
ڕۆزە؛دلم لێرە بمێنەوە ئەوەندەم پێناچێت ئەمەش بخۆ
بەزوی ڕۆشت ودیار نەما
.
.
.
کامەران وەستابوو وە زۆر دوربوو لێیانەوە
ڕۆزە هات بۆلای کەمەری گرت وماچێکیان گۆریەوە دوای دەستی گرت وبەیەکەوە ڕۆشتنە لای ئەحمەد کە جانتایەکی پێبوو
کامەران؛کورم دەزانی چی دەکەی؟
ئەحمەد کەکلاوەکەی کردە سەری

پلانیان وابوو کە بەتەنیا ئێما ببورێننەوە بۆی گومان لە ڕۆزەش نەکاتئەحمەد رۆشت خوایە دلی بەپەلە لێدەدات وهەنگاوەکانی نەرم وبێدەنگە لەدواوە هەوا قژە ئاوریشم وجوانەکەی دەجولێنێقەت ئەوە ئێما نەبووە هێندە مەغژوول بێت وئاگای لەدەوروبەری نەبێ بێگومان ئەمە...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پلانیان وابوو کە بەتەنیا ئێما ببورێننەوە بۆی گومان لە ڕۆزەش نەکات
ئەحمەد رۆشت خوایە دلی بەپەلە لێدەدات وهەنگاوەکانی نەرم وبێدەنگە لەدواوە هەوا قژە ئاوریشم وجوانەکەی دەجولێنێ
قەت ئەوە ئێما نەبووە هێندە مەغژوول بێت وئاگای لەدەوروبەری نەبێ بێگومان ئەمە شانسی ئەحمەد بوو
زۆر بەپەلە گەیشتە لای وپەرۆکەی نا بەدەمیەوە ئێما چاوەکانی فراوان بوو هەندێک جولەی خۆدەربازکردنی دەکرد بەلام سودی نەبوو وە بورایەوە ئەحمەد کە ڕوخسارە جوان وبێگەردەکەی بینیەوە وشکبوو یەکەم جاربوو لەرزیک ئەژنوی دەلەرزاند بەخۆیی دەوت
مەگەر کچەکەی خەسەخانەیە
لێی وردئەبویەوە قاپە ئاسکرێمەکەی هێشتا لەناو دەستیدابوو رومەتەکانی ئال وجوان لێوە پڕەکەی ئای خوایە ئەمە ناوی چیە
کامەران وڕۆزە گەیشتن لەگەڵ جولەی کامەران وکلاو لەسەر کردنی ئێما
کامەران؛بۆ ئاوا واقوورماوە برا دەی هەلیگرە بیبەینە ناو سەیارەکە تاکەس نەیدیوە
ئەحمەد ئەم کچەی هەلگرت قۆلێکی لە ژێر ئەژنۆیدا وبەدەستی پشتی گرتبوو بۆنێکی خۆشی لێدەهات یەکەم جاربوو هەستێکی سەیری هەبوو وەبردیە ناو سەیارەکە
کامەران؛تۆ بیبە وە شتێکی تر
ئەو دەنگی منی بیستوە دەبێت ئاگاداربین دەنا ئاشکرادەبین
ڕۆزە؛تکایە ئاگاداری بە
ئەحمەد؛خەمت نەبێ
چوە ناو سەیارەکەو ڕۆشت بەرەو ناونیشانی خانوەکە
.
.
.
.
لەئاوێنەکەوە سەیری دەکرد
بۆچی ناجولێتەوە؟
سەیارەکەی ڕاگرت دابەزی وهەناسەکانی قورسبوون دەرگای دواوەی کردەوە دەستی بەرەو ملی بردو هەستی ڕاگرت لێدانی دلی هەیە
ئەحمەد؛ئۆهـــ نازانم بۆ دەترسم
دەرگاکەی داخستەوەورۆشت تابەردەوام بێت لە لێخورینی سەیارە دوای کاتژمێرێک گەیشتە بەردەم خانوەکە لەناو
دارستاندا بوو مالێکی بچکۆلە وبێدەنگ و
نامەی کامەران گەیشت وکردیەوە
کامەران؛هەموو شتێک وەکو پلانەکەیە
ئەحمەد؛بەڵێ
ڕۆشتە دەرەوە ودەرگاکەی کردەوە هەستی بەجولەی چاوی کرد کەپرتەی کرد قۆلەکانی بەنەرمی ڕاکێشا وشانوسەری ئێمای کردە سەر شانی وهەڵیگرت قژە درێژەکەی لەژێر کلاوەکەوە هاتبوە دەرەوە وردە وردە بردیە ژورەوە ولەسەر قەنەفەکە داینا وڕایکشاند دەستی بۆ ئەوەنە ساردە
ئەحمەد پڕ بەدل حەزی دەکرد ئەو کچە خەبەری بێتەوە  بتلە ئاوێکی هێناو دوای ئەوەی خۆی کەمێک ئاوی خواردەوەو کلاوەکەی چاک کردەوە کەمێکی ئاوی لە ڕوخساری پرژاند
بەلێ چاوە گەش وشینە جوانەکانی کردەوە
.
.
.
.
Pov:ئێما
چاوەکانم کردەوەو لەشوێنێکی تاریک
ئەمە کلاوە چیە لەسەرمایە ئەی خوایە بەخێرای لامدا وهەناسەیەکی قولم هەلکێشا هەستم بەسەرما دەکرد چاوم بەژوورەکەیا گەراند وکورێک لەبەرامبەرمدایەو دەموچاوی شاردوەتەوە تەنها چاوی دیارە کە لەم تاریکیەدا نازانم چ ڕەنگێکە ناا من بۆ لێرەم؟
لەرزگرتوومی چەند ساتێکە بەدیارمەوە وەستاوە هیچ نالێ
تۆبلێی منی ڕفاندبێت؟کێیە؟چاوەکانم حەزیان لەخەو بوو بێ ویستی خۆم دادەبەزین وخەریک بوو دادەخران دەستەکانم کۆکردبوەوە سەرما بەجۆرێک بوو کە لێوی دەلەرزاندم
کورەکە نزیک بووەوە دەستی لەسەر نێوچاوانم دانا هیچیشی نەوت من حەزم دەکرد بخەوم بەلامەوە گرنگ نیە ئێستە لە چ جەهەنمێکم
.
.
.
Pov:خێزان وبنەمالەی ئێما
ئەمیر لەحەوشەکەدا دەهاتودەچوو سەعات هەشتی شەوە و دایکی لەخۆی دەدا ڕوناکخان خۆی کرد بەژووردا لەگەڵ مامەکانیدا
عەباس؛چیبوە ئێما بۆ دیارنیە؟
خالید؛چیتان لەو کچە کردوە؟
ئەمیر؛مامە بەخوا دیارنیە نازانم کەس هیچی پێ نەوتوە
روناک لەکاتێکدا دەیەوێت دایکی ئێما ئارام بکاتەوەو بیوەستێنێت لە خۆدان
ڕوناک؛خاتون بەسە کچێکی گەورەو ئاقلە وامەکە لەخۆت ئەها لەوانێیە دەرکەوێ
پورە ڕاستیەکانی هاتن یەکێکیان ناوی نەجیبە بوو
نەجیبە؛ئێوە ئاگاتان لەکچەکەتان نیە هاا ئەو بەزۆر دەدەن بەشوو هەر وایلێیەت کچە داماوەکە نەیدەویست شوبکات
لەکاتێکدا ئەمەی دەوت هەموان دەیانزانی نەجیبە بەتەمای ئێما بوە بۆ کورەکەی
عەباس؛خاتون واز لەم قسانە بێنە ئەمیر پۆلیست ئاگادارکردوەتەوە؟ئەی لەگەڵ کێدا چوەتە دەرەوە دەبێ بزانین کێ کۆتا جار بینیویەتی
ئەمیر؛بەڵێ مامە ئاگادارم کردوونەتەوە بەلام تا بەیانی هیچ شتێک ناکەن
ڕۆزەی هاوڕێی لەگەڵی بووە پێم وت وتی ئاسکرێمیان خواردوە ودوای وتویەتی دەچمە بازار
خالید؛ئەی خوایە کچ جوانەکەم لەکوێیە؟
.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
نێوچاوانی دەسوتا ولەرزی گرتوە چاوەکانی داخست ئەی خوایە من دەبێ چیلێبکەم؟
بەرەو دەرەوە چووم ودارم هێنا وزۆپاکەم داگرساند ئەوەندەی ژوورەکە گەرمبوو هەستم دەکرد لەرزەکەی نەماوە چومە نزیکی وگوێم لە دەنگی هەناسەی گرت بەنەرمی هەناسەی دەدا بەلام لەپر دەستێکی بەرزکردەوە وەکو ئەوەی یەخەم بگرێت وەکو ئەوەی بیەوێت هاواربکات هەندێک جولەی بەخۆی دەدا بەلام چاوەکانی نەکرابوەوە دەستم گرت ودەمویست هادئی کەمەوە گەرمی لەگیانیەوە دەهات ئەوە جیە بەزووی چووم خاولیەکی تەرم هێنا چەند وشەیەکیم گوێ ڵێدەبوو
مەکە...ئمم...برۆ
ئەم وشانە بوون پەرۆکەم لەسەر سەری دانا ڕومەتەکانی قەترە قەترەی ئاو وگەرمی لێوەدەهات لێویشی وشک ببوەوە وردە وردە پەرۆکەم لە ڕوخسارو ڕومەتی وسەرلێوی ولا ملی دەگواستەوە پێی نارەحەت بوو دەسی دەهێنا لایبەرێت لەلاملیەوە هەستم دەکرد بەرزبونەوەیەک هەیە
ئۆوو لەوزەتێنەکانیەتی ئیشی ئەوقاپە ئاسکرێمەیە کە دەیخوارد
دوای ماوەیەک تاکەی دابەزی کات ببوە یانزەی شەو خەوم دەهات بەڵام نەدەبوو چاو لەسەری لابەرم کەم تازۆر نازانم چەنێک چاوم چوەخەو لەچرپەو هەنگاوی کەسێک لەدوامەوە بەئاگا هاتم وپێش ئەوەی ئاوردەمەوە کێشای بەسەرمدا وبورامەوە
.

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now