bashe10

594 102 20
                                        

ئەستێرەکە داگرن
.
.
.
کۆمێنت لە نێودێرەکاندا بەجێبێلن
.
.
.
بادەستپێبکەین
.
.
.
کاتێک ڕۆژبوەوە بۆ هەریەکێکیان مانایەکی دەدا
ئێما لەناوسیستەمە نەرم وگەرمەکەدا هەستی دەکرد ئیتر خۆی دۆزیوەتەوە
گرنگ نیە هاوسەرگیریەکەی چۆنە وکورەکە چی دەکا بەڵام هەرگیز ناهێڵێت بێدەنگی بکات ئیتر یاسای کەس پەیرەوناکات ودەبێ بەردەوام لەشەردابێت لەگەڵ هەمووان تاسەرکوتی نەکەنەوە ئێستە ئیتر هیچ بەهانەیەکی نیە بۆ سەر نزم کردنەوەوهەموو ترسەکانی شکاندوە
پێویستە سوپاسیشی بکات چونکە ئەم هاوسەرگیریە بوە هۆکاری ئەوەی ئێما بەراستی خۆی بدۆزێتەوە
.
.
ئەحمەد بەسەرئێشەو نەفرەتییەکی زۆرەوە چاوەکانی هەڵهێنا دلی توند بوو
بەڵێ دەبینێت ژیان چی بەسەر هێناوە
هەرچەندە دەتوانێت لەپشت هاوسەرگیریەکی ساختەوە هەموو شتێک بکات بەڵام لەناخی تێناگات کەچۆن وەکو ئەژدیها بۆ نزیکبوونەوە لەکچانی تر دێتە دەرەوە
لەساتێکدا بیرکردنەوەیەکی نەفرەتی دێتە مێشکی
ئەهـــاا گەر خۆشەویستی هەبێت گەر مەحبوب وهاودەمێکی هەبێت ئیشی من ئاسانترە دەتوانین سەودا بکەین ئەو ژیانی خۆی بکات ومنیش ژیانی خۆم
من لەگەڵ پێکە شەرابەکان وجەستە جوان ونازدارەکان ئەویشت لەگەڵ مەحبوبەکەی
پەنجەی بەنەرمی کێشا بە لای ڕاستی سەریدا وبەدەم خۆیەوە وتی بیرۆکەیەکی باشە
.
.
.
.
نیل لەناو عەزیەکی جوانی دلبەردا خۆیی دەیبینی
ڕۆژانێک کە لەو ئاوێنەی دەروانی دلخۆشی دەباراندو ماچی خۆشەویستی دەگۆریەوە ئێستا بێ بتلە شەرابەکەی
بێ چاو ڕەشەکەی چەند مردووە
دیمەنی دوێنی شەوونەفرەتیەکەی وایکردوە چاوەکانی نەوەستێت لەفرمێسک هەڵڕشتن
وای کرد ڕقێک سەرتاپای کۆدی خۆشەویستنی بشکێنێت
بێگومان ڕق دەبێتە خۆشەویستیەکی جوان بەلام وای بەحالی خۆشەویستیەک کە دەبێتە ڕق ونەفرەتیەک
تەلەفونەکەی هەڵگرت ولەگەڵ سوڵتاندا یاریەکی سوتێنەریان دارشت بۆ چاوڕەش
یاریەک هەر پێ بخاتە قومارخانەکەوە
سەودای بردنەوەی پێ ناکرێ
نیل لەو جۆرانەیە هەموو شتێکی پێ دەکرێت بێ حەیایە دەتوانێت چنگ بخاتە ناو دەمی شێرو بالی نەقرتێ
.
.
.
.
.
ئەمرۆ پشوی ئێمابوو بۆیە لەماڵەوە بوو ئەمیر کەوادەبینرا لەدوێنێ شەوەوە سوێندی خواردبێ بەهیچ جۆرێک سەیری ئێمای نەدەکرد ئێ بێگومان تۆ خۆت بەشێرو گەورەی ماڵ بزانیت تۆ لوتت لەئاسمان بێت وزالمانە خەریکی لێدان و پەرژین کردنی ژیان وهەست وکردەوەی کەسێک بیت وئەویش بە هاوارێک لوتت بدا لەعەرزوهەموو شتێکت پارچە پارچە بکات کەم نیە
هەرزوو دوو پاروی خواردو بەرەوئیش ڕۆشت
دایکیشی پێوەی دیاربوو نەیدەویست هیچی خراپ روبدات
دوای نانخواردن ئێما لەژورەکەی خۆیدا مایەوە هەتا جارێک دلی بەهاوسەرگیریەکەی خۆشدەبوو وە دەیویست قبولی بێت
هەزارجار لەناخەوە دەگریا
ویستی بەڕۆزەی هاورێی بلێت بەلام پێش داگرتنی دوگمەی سێندەکە پەشیمان بویەوە
بەخۆیی دەوت چی پێدەڵێی هاا دەڵێی شومکرد ناویشی نازانم هەتا نەشم بینیوە
دواتر دەڵێت تۆ چ ئەقلێکت هەیە
لەم بیرکردنەوانەدا بوو ڕۆزە خۆی نامەی نارد
ڕۆزە؛سلاو چۆنی؟
ئێما؛باشم تۆ چۆنی؟
ڕۆزە؛زۆر باشم
کچێ ئەمرۆ لەگەڵ کامەران دەچینە ژوان
ئێما؛بەخۆشی بێت بەڵام ئاگاداری خۆتبە
ناردنی دوو ڕەسم*
ڕۆزە:کامەیان لەبەرکەم؟
ئێما؛پێم وابێت سور دلبەرە
ڕۆزە؛قوربانوبم سوپاس
ئێما لەم قسەییەی ڕۆزەدا بیری دەکردەوە بۆ تا ئێستا نەکەوتوەتە داوی هیچ کورێکەوە وە قسەی نەکردووە همم ئەی خوایە بیری کورە چاوڕەشەکەی خەسەخانەی کەوتەوە
دەکرێ بلێت ئەوە تاکە کوربوە سەرنجی دابێ بەڵام گەمژەبوو زۆر بێشەرم بوو وە توشی ئازاری کرد
.
.
.
.
ئەو ڕۆژە ئەحمەد نەهاتەوە بۆ ماڵەوە نەشچوو بۆ قومارخانە بەو جەستە باریکە لەدیار گۆرێک لە گۆرستان دەبینرا ئەمجارە زۆر ماندوو بوو قژەکانی شانەش نەکردبوو بەدیار باوکیەوە دوای ئەوەی فاتیحایەکی خوێند دانیشت ئاهێکی هەلکێشا
هەستی بەو  بۆشاییەگەورەی ناخی دەکرد ئێستە کەلای باوکیەتی کەمتر ئازاری هەیە
ئاخر باوک بۆ کور گەورە وهەموو شتێکە
مانای ژیانیەتی جا باوکی ئەمیش کە پڕبوو لە موحیبەت کە چاوەکانی هەمان ڕەشی ودرەوشانەوەیان هەبوو
ئارام پیاوێکی زۆر نەرمونیان بوو
هەرچەندە دەیخواردەوە بەلام بەمەستیش هیچ جوێنێکی نەدەدا
ئەحمەد دلنیابوو گەر باوکی بمایە ئەمیش بەوجۆرە دەردەچوو بەلام نەمانی ئەو هەموو شتێکی لە ئەمدا گۆری
.
.
.
.
بۆ ڕۆژی دواتر
لەیلا بە عەزیەکی بێجی وملپێچێکی سورەوە گەیشتە حەوشەکەی مال ڕوناک خان لەوێوە وەکو ئەوەی دلی خەبەری دابێ چەقیبەست کاتێ ڕوناکی بینی خەریکی مال پاک کردنەوە بوو وە هەندێکی پێچوو ئینجا سەرنجی کەوتە سەر لەیلا ئەمجارە هیچ ڕوخساری پێنەکەنی وبێ هەست بەخێرهاتنی کرد وەکو ئەوەی بیریکەوتبێتەوە ناتوانێت چیتر بەدلی خۆی ژن بۆ کورەکەی بێنێت
چیتر ئەم کیژۆلە جوانەی کە بە بوکی خۆی دانابوو نابێت ئەی خوایە چۆن ژیان لە چەند سەعاتێکدا ئەوەندە دەگۆرێ
بەخێرهاتنی کرد
لەیلا وەکو هەموو کاتێک قسەخۆش وڕوخۆشیەکەی بێ وێنەبوو بەڵام هەموو خۆشیەکەی بوە نەفرەتیەک کە گوێی لێبوو ئەحمەد هاوسەرگیری دەکاو کچێکی مارەکردوە هەواڵێک بوو گەیشتە ناخی وپارچە پارچەی کرد بیری ماچ وباوشەگەرمەکانی کەوتەوە بەخۆیی دەوت یانی خۆشینەدەویستم؟زۆر شکایەوە وخەفەتی خوارد ئەحمەد دەرگای کردەوە ولەبینینی لەیلا ساتێک چەقی بەست وەکو ئەوەی ئەویش ئاهێک هەڵکێشێت وبرینێک بچێتە سەر دلی
لەیلا نەیدەویست بیبینێت هێزی قسەکردن وسەیریکردنی چاوە ڕەشەکانی نەبوو
لەبەرامبەریدا خۆی بە هیچ وبێنرخ دەبینی ئەمەش تا ئەوپەڕی مەرگ ئازاری دا
خواحافیزی لە روناک کردو بێ ئەوەی سەیری ئەحمەد بکات بەلایدا تێپەری و ڕۆشتە دەرەوەی ماڵەکە ئەحمەد خێرا چوو بەدوایدا بێ هیچ قسەیەک ڕۆشت وهەتا گەیشت پێی و دەستی گرت ولەیلای وەستاند
ئاوڕدانەوەی لەیلا وبینینی چاوە هەنگوینیە پڕ لە فرمێسکەکەی ئازاری ئەمحەدی دا
لەکاتێکدا گەرمیەکی سوتێنەر خەریکبوو دەستی ئەحمەدی دەسوتاند وەکو ئەوەی بەتەواوی جەستەی پەیوەستی هاوسەرگیریەکە بووبێ وای کرد هەر زوو دەستی لە دەستی لەیلادا دەربازبکات
بەدەنگێکی تێکشکاوو پڕ ئازار
لەیلا؛ئەو چی هەیە کە من نیمە؟
ئەحمەد سەری بادا ولەکاتێکدا دەیزانی لەیلا چەند دلی بەئازارە
ئەحمەد؛بەخوا بەویستی خۆم نەبوە
من...
نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات وبەتوندی زلەیەکی کێشا بەڕوخساریدا
لەیلا؛زۆر گەمژەو خوێڕیت
دەستی دەلەرزی هەنسکی گریانی دا
بەڵام ئەمجارە ئەحمەد بێ گوێدانە ئەژدیهاکەی ناو ناخیەوە
قۆلی گرت وبەرەو لای خۆی کێشی کرد وباوشی پیاکرد ودەستی هێنا بەسەریدا
لەو کۆلانە تەنگە بەرەی کە پڕبوو لەقسەو قسەلۆک
کە ئەگەر کەسێک ئاوا ئەوانی دیبا کەلەباوشی یەکدان زۆر خراپ دەبوو
ئەحمەد دەستی لەیلای گرت وبردی وەکو ئەوەی ئەمجارەش بزانێت کەکەس لەماڵ لەیلا نیە ڕۆشتنە ژوورەوە
بەچاوی پڕ فرمێسکەوە لەسەر قەنەفەیەکی چەرم دانیشت سەیری ئەحمەدی دەکرد لەبەرامبەریدا خەریکە پەرداخێک ئاوی بۆ پڕ دەکات ونزیک دەبێتەوەو دەیداتێ
لەلایەوە دانیشت وچاوە ڕەشەکانی دەدرەوشانەوە بەدەنگێکی ئارام ونەرم
ئەحمەد؛لەیلا تۆ جوانترین کچیت کە بینیبێتم
لەیلا یەکسەر دەستی کرد بەپێکەنین
بەدەموچاوێکی سەیرەوە لێی روانی
ئەحمەد؛چیبوو؟
لەکاتێکدا فرمێسکەکانی سری
لەیلا؛تۆش وەکو هەموو کورەکانی تر ناوەستی لەدرۆکردن
ئەحمەد:ئەو شەوەت بیرە چۆن ماچە گەرمەکانم بەگەردنتەوە جێماو لەپڕ باوکت هات؟
لەیلا؛بەڵێ بۆ؟
ئەحمەد؛منیش زۆر لەپڕ ئەم هاوسەرگیریە هاتە ڕێگەم وهەموو شتێکی ژیانمی قلپ کردووەتەوە
لەیلا؛منت خۆشەوێ؟
ئەحمەد بێدەنگ بوو نەیدەزانی چی بلێ
لەیلا؛برۆ دەرەوە
ئەحمەد بێ هیچ قسەیەک ونارەزاییەک هەستا وڕۆی
بەڵێ لەیلا بۆی دەرکەوت ئەحمەد هێشتاش نازانێت چیەوێت وخۆشینەویستوە
بەخۆیی دەوت بۆچی نەیوت بەڵێ کچ دەتوانێت لەگەڵ خۆشەویستیەکەیدا بژی گەر کورەکەش بروات ونەیەتەوە
بەڵام ناا ئەحمەدە چاورەش جیاوازە
ئەو هەمیشە دڵ دەبا وهیچیش نابەخشێ
.
.
.
.
ستۆپ😁پێتان چۆنبوو؟
.
.

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now