.
ڤۆیت
.
کۆمێنت
.
.
.
وسس بەبێدەنگی ڕازیدەبی وهیچ قسەیەکم ناوێت دەنا برۆینەوە کەوڵت دەکەم
ئەمیر بەدەنگێکی توندەوە ئەمەی بەگوێی ئێمادا چرپاند لەکاتێکدا دەستی زۆر بەتوندی گرتبوو وە لە ڕێڕەوێکدا وەستاندبووی
پەنجەکانی وەکو شوشە خاریکبوو گۆشت وئێسقانی ئێمای وردەکرد
ئێما نەیتوانی خۆی ڕابگرێت وفرمیسکی باراند
ئەمیر؛ئەم ئازارە لەچاو ئەوەی چاوەرێتە هیچ نیە بۆیە ئاقلبە مشکی بچوک
لەگەڵ وتنی کۆتا وشە پەنجەیەکی لەسەری داو جولەیەکی بەئێمادا
دایکی هات
ئەمیر؛چیبوو؟
بەم قسەییەی ئەمیر کەوتەوە بیری چەند خولەکێک پێش ئێستا هاتەوە
کەچۆن خەریکی نوزاندنەوەبوو
ئەحمەد دەستی مستکرد بەتوندی نەیدەویست زیاتر گوێ لەم چیرۆکانەی ئەم ژنە بگرێت بریاری خۆی داوە کە نایەوێت هاوسەرگیری بکات
بەلام قسەکانی کاریگەری زۆری بەسەر روناکەوە جێ هێشت بەجورێک هێندە پەمپی دابوو لەوێدا کەئەحمەد ویستی ئەم ژورەو ئەم هاوسەرگیریە وئەم هەموو شتە جێبهێلێت دەستی گرت وسوێندی خوارد
روناک؛سوێند بەخوا گەر برۆیت من نابینیتەوە
ئەحمەد چەقی بەست ویەک هەنگاوی تری نەنا سکاڵاشی نەکرد وبێدەنگ مایەوە
عەباس وخالید هاتنە ژورەوە
خالید؛چیبوو ڕێکەوتن؟
چەند ساتێک بێدەنگ بوون وقسەنەکرا
ڕوناک؛ئەحمەد ئەلێی چی؟
ڕێک ئەوساتە ئەحمەد تیگەیشت نیازی چیە وچۆن خۆی جیادەکاتەوە بەڵێ دەکرێ تەنها بەلێو جولانێک ونارەزاییەک دایکی لەدەستبدات
بەدەنگێکی توند بەلام بێباکیەوە
ئەحمەد؛ڕازیم
خەندەوبزەی دلخۆشی بەسەر لێوی هەمویان نیشتەوە بەلام لەساتێکدا نەما کە ئەحمەد بەردەوام بوو
ئەحمەد؛بەڵام مەرجێکم هەیە
عەباس؛چیە کورم؟
ئەحمەد؛کۆتا بریار دەگاتەوە سەر ئەو کچە
گەر ئەو کچە وتی ڕازی نیم ئەوا ناکرێت
گەر ڕازیبوو دەکرێت
...
کەسیان تێنەگەیشتن بۆچی وای وت
بەڵام ئەحمەد تورەییەکی هەبوو
شتێک کەهانی دەدا وبیری دەکردەوە گەر ئەو کچە رازیبێت واتا ڕازیە بە سوکبوون وهەموو قسەکانی دایکی پێ قبولە واتا ئامادەیە ببێتە هەموو شتێک گەر ڕازیش نەبوو دیارە ئاقلە
دەنا کێ دەچێتە بەردەست درندەیەک کە تیونوی تۆلەیە
.
.
ئەحمەد زۆر بێئاگایە لەوەی ئێماو خێزانەکەی چۆنن هەتا ناویشی نازانێ🙂😂
.
.
.
ئەمیر؛دایکە دایکە ئەرێ دەلێم چیبوو؟ڕازیبوو؟
ئێما دلی دەلەرزی وترسی لەقسەی دایکی هەبوو کەبلێ بەڵێ بەلام چاوەکانی فراوانبوو بەبیستنی ئەوە
دایکی ئێما؛کۆتا بریاری هاوسەرگیریەکە لای خۆمانە کورم
ئەمیر؛چۆن؟
دایکی؛ئەو ڕازیە بەلام مەرجێکی داناوە گەر ئێما نارەزایەتی هەبێت ناکرێ
ئەمیر لەخۆشیدا خەریکبوو تەقلەی لێدەدا
بەلام هەرزوو خۆی گەیاندەوە ئێما
ئەمیر؛هەرگیز نەکەیت تێکیبەیت بەخوا ڕێک دوای کەولکردن ئەوکوژم
ئێما هەستی دەکرد بەرگە ناگرێ ودەبوورێتەوە بەرچاوی ڕەشبوو زرمەی کەوتنی هات وئاگای لەخۆی نەمابوو
.
.
.
.
.
ڕوناک ودایکی ئێماومامەکانی دەوریان داو بردیانە ژورێکەوە ولەسەر بێدێک دایان نا تا بەهۆش خۆی بێتەوە
مامە بەهزاد؛بۆچی ئاوا بێهۆش بوو؟ببیەینە خەسەخانە؟
ئەمیر؛مامە ئەوە زۆر بەهێجانە بۆیە لەخۆشیا لەهۆشخۆی چوو
(هەنێکیان پێکەنین)
فینا؛یانی پورزاکەمی بەدلە وڕازی بووە؟
دایکی ئێما؛بەڵێ بەڵێ ڕازیە
ڕوناک؛هەتا قسەلەگەڵ خۆی نەکەم بەتەنیا قبولی ناکەین
ئەمیرودایکی ڕەنگیان گۆرا
دوای چەند ساتێک ئێما چاوەکانی هەڵهێنا وبەهۆش خۆی هاتەوە
لەکاتێکدا دەستی بەقژیاهێنا
عەباس؛کچم باشیت؟ئێمەت زۆر ترساند
هیچی نەوت تەنها سەری بەئاراستەی بەڵێ جولاند
ڕوناک؛بەیارمەتیتان من وئەم کچە جوانەم بەجێدەهێلن بەتەنیا
ئەمیر نینۆکەکانی دەخوارد
عەباس؛دەی ئەزیزانم بچنە دەرەوە
هەمویان ڕۆشتن وئێما هەستی بە نیگا توندو پڕ لەهەرەشەکانی دایکی وئەمیر دەکرد
ژورەکە بێدەنگ بوو ڕوناک خان بە میهرەبانیەوە دانیشت ودەستی لەسەر دەستی ئێمادانا وبزەیەکی بۆکرد
روناک؛کچم کورەکەم کەسێکی زۆر باشە وە بریار لەدەست تۆیە گەر شوی پێبکەی یان شوی پێنەکەی ئێمە هیچ ڕێگریەکمان نیە
هەزارو یەک بیرکردنەوە دەهاتە مێشکی قسەکانی ئەمیر وئازاردانەکانی فشارێکی زۆری لەسەربوو کەوای کرد چەند دەقەیەک بێدەنگ بوو دوبارە ڕوناک کەسەیری ڕوخسارە بێگەردەکەی دەکرد
ڕوناک؛کچم ئەڵێیت چی؟شوی پێدەکەی؟
ئێما هەستایەوە لەسەر جێگەکەی وهەناسەیەکی هەڵکێشا وەکو ئەوەی زۆر بەبێچارەییەوە وابلێت وزەردەخەنەیەکی درۆیی بخاتە سەر لێوی
ئێما؛بەڵێ ڕازیم
ڕوناک خان ڕوخساری گەشایەوە وخۆی نەکرت وهەلهەلەی لێدا ڕۆشت بەرەو دەرەوە هەمویان سەیری ئێمایان دەکرد کە لەسەر بێدەکە دانیشتوەو هیچ هەستێکی تێدا بەدی ناکرێ
.
.
.
.
Pov:ئەحمەد
بەنەفرەت بێت خەریکم هەلهەلەی دڵحۆشی دەبیستم کە نزیک دەبێتەوە
مەگەر هێندە گەمژەیە ڕازیبوبێت
ئۆهۆو ئیسپاتی کرد کە کچی کێیە
دایکی هات بەرەو ڕووی وبەدلخۆشیەوە
ڕوناک؛مزگێنیم ئەوێ کچەکەمان ڕازی بووە
باوشی کرد بەئەحمەدا وهەناسەیەکی قولی هەڵکێشا عەباس لەوێوە کە تەلەفونەکەی داخست وسەیری ئەمانی کرد
عەباس؛ناردوومە بەشوێن مەلاکەدا هەر ئەم شەو مارە دەکرێن
ئەحمەد؛خاڵەگیان زۆر بەپەلەی ناکرێت کەمێک دوای خەین؟
عەباس؛نا گیانی خاڵە ئیشی خێر هەتا زوو بکرێت باشترە هەم ئەم هەموو کەسوکارەمانی لێیە لەمە باشتر نابێ
لە هۆلی پیاوەکان کە دانیشتبوون وهەمویان چاوەرێی هەواڵی خۆشبوون
عەباس؛بەرێزان وەسێتەکەی باوەگەورە جێبەجێ دەکری وهەر ئەم شەو مارە دەکرێن
هەموویان هەستان وچەپلەیان لێدا وەکو ئەوەی هاتبێتن بۆ سەیرکردنی فلیم بەرەو رووی ئەحمەد ڕۆشتن وتەوقەو پیرۆزباییان لێ دەکرد
.
.
.
.
.
شۆخان کەسینیەک خەنەی پێیەو بەگۆرانیەوە خۆی بادەدا وبەرەو لای ئێمادەچێ ئەوەنەی تر خۆی بادەدا ژنەکانیش هەمویان لەجێی خۆیانەوە چەپلە لێ ئەدەن وهەلهەلە ئەکێشن ئێما هەرگیز نەچوبوە ناو ئاهەنگەوە ولێرە بزە دەیگرت بەجولەکانیان
فینا؛بوکەخانمان زۆر دلخۆشە
ڕوناک خان سینیەکەی وەرگرت وکە دەستی بەروخسای ئێمایا هێنا وبەدلخۆشیەوە
ڕوناک؛کچە جوانەکەم ناولەپت بێنە
ئێما دەستی ڕاگرت وساردی خەنەکە دای لە ناولەپی وبە پەرۆیەکی سور پێچایان
دایکی ئێما؛دەی کچم ئەم سەرپۆشەش بکە ومەلاکە دێت
سەرپۆشێکیان دابەسەر ئێمادا هەموی بەیەک دەنگ دەیانوت
مَاشَاءَ اللّٰه
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
