bashe7

684 113 18
                                        


ڤۆیت بکەن دلەکانم
.
.
.
بادەستپێبکەین
.
.
.
ئۆهـــ ڕۆلە  من ئەبێ چەند مەراق وخەمت لێ بخۆم
ڕوناک خان ئەمەی دەوت کاتێ لەحەوشەکەدا دەهات ودەچوو چاوەڕێی ئەحمەدی کوری بوو بەلام پێ دەچوو شەو دابێت وخۆر ئاوابێت وئەم دایکە ڕۆلەکەی خۆی نەبینێت
لەیلا وەکو هەموو جارێ ئامادەبوو لای
ڕوناک خان تاهەست بەتەنیایی نەکات
.
.
.
.
نیل بەجلە رەشو کراوەکەی لەلای سولتانەوە سەرنجی هەمووانی راکێشابوو قژە جوان ودرێژەکەی کۆکردبوەوەو ملوانکەیەکی ئالتونی بەگەردنیدا هاتبوە خوارەوە
سولتان چاوزەردێکی چاوگەورەبوو ڕیشو سمێلێکی زەردی هەبوو هێندەی جگەرە کێشابوو بەڵام دانەکانی لەسپیەتیدا بریقەی دەهات ویەکەم دانی پێشەوەی کردبوە ئاڵتون
زۆر لێزانبوو لەقوماردا بەڵام زۆر بەکەمی یاری دەکرد ئەم ئیشی گەیاندنی موشتەریبوو وەلەئێستادا کەئەم کارخانەیەی کردوەتەوە
هەموویان دەیانزانی سامانێکی گەورە چاوەڕێیەتی
بۆهەر یاریەک لەسەدا50 دەگاتەوە دەست ئەم
ئەحمەد بەجلە جوان وکەشخەکەیەوە ئەمجارە بێ بانگێشتکردن گەیشتە کارخانەکە
هەموویان دەیانبینی ئەم شەو چاوەرەشەکانی دەبریسکێتەوە
نیل کەئەحمەدی بینی وشکبوو
دەیزانی چیتر ناهێلێت دەستی لێبدات
ئەحمەد بۆ جارێکیش سەیری جوانی نیلی نەکرد گەیشتە بەردەم سولتان
سولتان؛چ سوپرایزێکە چاورەش
هەستایەوە تا بەرەوڕووی بچێت وتەوقەبکات
بەڵام ئەحمەد قبولی نیە دووڕووبێت

ئەحمەد؛ئەم شەو یاری لەسەر کارخانەکەت بکە گەر بوێریت
نیل چاوەکانی فراوانبوو خێراڕەنگی گۆراو سەری بادەدا
نیل؛ناا نابێت
سولتان؛لەوەرزی ڕاودا ناتوانی ڕاوچی بەتوانا نیشانەبکەیت
ئەحمەد؛ئەی چی دەربارەی بتلە شەرابێک

کاتێک ئەمەی وت نیگایەکی تیژی دابەنیل
وەکو ئەوەی بەتەواوی زانیبێتی
وگوێی لەهەموو شتێک بوبێ
بێگومان ئەوە چاورەشە هیچ شتێک لەژێرسەریەوە ناتوانڕێ بەشاراوەی بمێنێتەوە
نیل نەیدەتوانی بەباشی تفیش قوت بدات
بەلام سولتان کشایەوە ویاری نەکرد
دەیزانی ناکرێت بەرامبەر ڕق وتورەی کەکلیلی بردنەوەی چاورەشە خۆی بخاتە مەترسیەوە
ئەم شەو هەموویان زانیان کەئەحمەد بێ یاری کردنیش براوەیە
بەڵام سولتان دەیزانی چۆن لەدلی ئەحمەد دەدات
لەکاتێکدا ئەوێی جێ هێشتبوو لەسەر قەنەفەیەک دانیشتبوو سولتان لەبەرمبەریدا نیلی ماچکرد ئەو دەستە چەپەلانەی بەگەردن وملیدا دەهێنا ورومەت ولاملی نیلی ماچدەکرد بتلە شەرابەکەی بەرز دەکردەوەو دەیڕژاندە گەردنی وبەزمان کۆیدەکردەوە تازیاتر تامی بکات
ئەحمەد هەرچەندە تورەبوو لەنیل ونەیدەویست بەڵام چاوڕەشەکانی خیانەتی لێدەکردو نەیدەتوانی غیرەکردنی بشارێتەوە
نەیدەتوانی ئەو دیمەنەی کە پەرداغەکەی بەتوندی لەدەستدایە وجومگە سپیەکانی دیارە بشارێتەوە
کچە جوانەکانیش دەهاتن ودەچوون
دانەیەکیان لەلای ئەحمەدەوە دانیشت
.
.
.
نیل کەدلی لەهەزار لێیدەدا کەخۆشی لەغیرەکردنی ئەوچاوەڕەشانە دەبینی چێژی دەبینی بەڵام نااا کەدەبینێت کچێک خەریکە لەئەحمەد نزیکدەبێتەوە دەزانێت یاریە
سەیری چاوە زەردەکانی سولتان دەکات کە زۆر حیزانە هەمووشتێکی پێوەدیارە
سولتان کە نیل دەخاتە باوشی خۆیەوەو دەست لەسەر رانی دادەنێ ودەمی دەگەیەنێتە بنگوێی نیل
سولتان؛دەبینی چۆن خەریکە گڕدەگرێت
نیل؛بۆچی دەتەوێت بیبینێت؟
سولتان؛ئازاردان هەر ئەوەنیە بریناریکەی
نیل؛بەڵام تۆ سەرەتا...
ویستی بلێت ئازارت دا بلێت برینارتکرد وپەنجەی تۆمەت بۆی ڕابکێشێت بەلام سولتان پەنجەی لەلێوی نیل داووەستانی لەقسەکردن
سولتان؛ششش من ئەم یاریەم بەدلە
دەستی لابردو لێوی گەیاندە سەر لێوی نیل وماچیان گۆریەوە
.
.
کچەکە دەیویست نزیکبێتەوە ئەحمەد نێوچاوانی گرژکردو دوریخستەوە
هەستاو بەرەو ڕووی کچێکی دی چوو بەڵێ ئەو خۆی نێچیرەکەی دیاری دەکات ونابێتە نێچیر
خۆی دەست بەسەر یاریەکە دەگرێ
لەگەڵ بتلەشەرابەکان وچاوەسەوزەکانی ئەم کچەی هەڵیبژاردوە دەکرێت سەودابکات
قۆلی ناسک وباریکەکانی کچەکە دەگاتە سەر شان وملی ئەحمەد نیگاکانی نیلیش بەتوندی لەسەری دەروانێت
پێکێک
.
.
دوان
.
.
سیان
.
.
دە
.
ناوەستێت لەنۆشکردنی تاڵی شەرابەکان لەکاتێکدا لێوەباریکەکانی کچی بەرامبەر سەودای ماچ گۆرینەوە دەکات بەڵام ئەحمەد بێهیوای دەکاوجێیدەهێلێ
دەچێتە دەستشۆر ودوای چەند خولەکێک نیل دەرگاکە دەکاتەوە
ئەحمەد بەرەو ڕووی دەچێ تا نیل کۆتاهەنگاوی بەرەودواوە ودیوارەکە دەنێ
چاوەکانیان لەچاوی یەکدا نوقم دەبێت

نقومبوو(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now