کەدەبینم بینەری زۆرترەوڤۆیتی کەمە جەوم لەنوسین نامێنێ بۆیە ئەزیزم پێش خوێندنەوە ئەستێرەکە دابگرە
بابەردەوام بم🙂😁
.
.
.
گولەکانم بادەستپێبکەین
.
.
.
.
ئەم کورە باریکەلە بەجەستەیەوە لەفافەکان ئاڵاوە وگیانی گەرمەو تای هەیە کە لەبۆنی دیتۆڵ زیاتر بۆنی هیچ شتێکی تری لێنایەت
دەمەوبەیانی
کیژۆلە میهرەبانەکە کەلەبەردەم دەرگاکەیدا وەستاوە یەکەم هەنگاو دەنێتە ژورەیەکەیەوە
لەسەر قەلەوێرەکە دایان ناوەو ڕوخساری دەدرەوشێتەوە بەهۆی دلۆپە ئارەقەکان وئەو ڕیش وسمێلە تەنکەی دایناوە شێدارە وقژی بە چەند تالێکی کەم خۆی بینیوەتەوە لەسەر نێوچاوانی جەستە باریکەکەی بەشی سەرەوەی ڕووتەو لەشانیەوە لەفافێک ڕەوانەی سنگ و بەچواردەوری پشتیدا بەسراوە
هەناسەدانی هێمن ولەسەرخۆیە
چاوەکانی لەیەک ناوە
بەم دیمەنە ئێما دلی خێرالێدەدات
چۆن دەکرێت ئەو کورەی هاواری ئەم خەسەخانەی گرتبوەوە هێندەش ئارام بێت
(بەخۆی وت)
بەچەند هەنگاوێک چووە پێشەوە لێی شتێک لەناخیدا دەیویست ئاشنایەتی بدۆزێتەوە لەگەڵ ئەم غەریبەیە وخۆشی نەیدەزانی چیە
هەستی بەگەرمیەکی زۆر تیژ وبۆنێکی سەیر دەکرد دەستە باریکەکەکانی کەهێشتا پەلەی لێدانی پێوەبوو نزیکی کردەوە لەنێوچاوانی بەڵام نەیهێشت دەستی بەریکەوێت زۆر گەرم بوو بەپەلە بە سەرنجێکی تیژ لەژورەکەدا گەڕاو خاولیەکی بینی وهەلیگرتو چوە دەستشۆرو ئاوە ساردەکەی کردەوە وخورەی ئاوەکە زیاتر دلی دەلەرزاند خاولیەکەی بەباشی تەرکرد ورۆشتە نزیک ئەحمەد ئەو ئەحمەدەی بەهیچ جۆرێک نەناوی دەزانێ نە ئاشنایەتی بەڵام هەموو یاسایەکی بێ ئیرادە بۆی شکاندوەو لەژورێکدا لەگەڵ غەریبەیەک ماوەتەوە
پەرۆکەی ئاراستەی نێوچاوانی کرد
ئەحمەد جولەیەکی کرد چاوەکانی ئێما فراوان بوو دەستی دەلەرزی بەلام بەردەوام بوو
پەرۆکەی دەدا لە ڕوخسای سەر ڕومەتەکانی
ژێرملی وسەر سنگو ئەو بەشانەی کەڕووتن
هەناسەدانی ئەحمەد بەرەو توندی دەچون بەجۆرێک سنگی زیاتر بەرزدەبوەوە لەگەڵ هەر هەناسەدانێک
.
دوای دەدەقە بەتەواوی هەستی کرد تاکەی دابەزیوە بەڵێ کاتی ئەوەیە هۆشی بێتەوەو چاوە ڕەشەکانی دوبارە ببینێت
خۆشی نەیدەزانی بۆ دەیەوێت بیبینیت
ئەم کورە چی لەچاوەکانیداهەیە
بڕژانگە دڕێژەکانی کەلەیەکی ناوە خەریکە لەیەک دوردەکەونەوە وچاوەکانی دەکاتەوە
بزەیەک دەکات ئێما نازانێت ئەو بزەیە دڵخۆشیە یان هی ئاوەیە لەهۆشخۆی نیە بەڵام زۆر جوانە
لەکۆتایدا چاوە رەشە درەوشاوەکانی دەبینێ هەردووکیان بێدەنگن ئەحمەد دەیەوێت قسەبکات چەند چرکەیەکە چاوەکانیان قوفلی یەکە تەزویەک ئاراستەی هەردوکیان دروستدەبێ ولەرزێک بەبڕبرەی پشتیان دێت پەرستارێک خۆی دەکات بەژوردا
ئەهـــ چرکەساتی ئەوەی ئێما هەست بەوەدەکات چ نەهامەتیەکی بۆخۆی دروست کردوە ونیگاکانی ئەمیری دێتەوە یاد
پەرستارەکە کە حەزی لەئەحمەدە
وبەدەنگێکی ئەمرپێکەر
پەرستارەکە؛برۆنەدەرەوە نەخۆشەکە پێویستی بەپشوە
ئێما بێئەوەی سەیری روخساری بکاتەوە وسەری هەڵبڕێ بەرەو دەرەوە هەنگاوی ناو چوە دەرەوە لەژورەکە بەڵام لە بەردەم دەرگاکەدا شتێک وایکرد بچەقێت لەجێی خۆی ویەک هەنگاوی تر نەنێت
.
،
.
،
.
.
Pov:ئەحمەد
مەگەر خەونە؟یان دەکرێ دوبارە بینینەوەی ئەو چاوە شینانە بەختێکی باش بێنێت
من یەکەم جارمە بەجۆرێک لێی دەروانم هەستدەکەم هەر بستێک لە جسمی وەکو تیر دەچەقێتە چاوم وناتوانم سەیری بکەم ناتوانم پێوانەی بکەم ئەسلەن ناتوانم وەکو نێچیرێکی بەتام سەیری بکەم
خوایە چاوەشینەکانی لەکام شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت ئەم کچە دلی لەرزاندوم
بەلام ڕوخسارە ساردەکەی باشنالێت
دەلێی بەکرێگیراوە
یان من نابینێت وحیسابم بۆ ناکات
بۆچی هێندە بێدەنگ وبێ هەست وبێ کاردانەوەیە
دەمەوێ قسەبکەم وپەرستارە جوانەکەی دوێنێ شەو هاتە ژورەوە ئەی خوایە جوانی لێ دەباری بەلام سەرنجم گۆریەوەو ئەو کچە بێ سەیرکردنم چووە دەرەوە داخێکی قورسی خستە سەردلم
بۆناهێلێت کۆتاجار لەچاوەکانی بروانم
مەگەر هاتوە بۆسەیرکردنی فلم؟هاتوە لەبەقالەکەی مالەوە شتبکرێت؟
دەبواشتێکی وتبا دەبوا زانیبام نیازی چی بوو
بۆلەم ژورەی مندا چەقبەستو لەسەر کورسیەک لێمی دەروانی
پەرستارە جوانەکە پێش ئەوەی برینەکانم تیماربکات لێوە وشکەکەمی شێدارکردەوە بەماچ وئەو لێوە پرو ئاودارەی
هەستم دەکرد تەواوی جەستەم ئارامدەبێتەوە وەکو ئەوەی دەرمانی من بەسەر لێوی ئەوەوە دانرابێت
.
.
.
.
.
Pov:ئێما
ناخی پێیدەوت دەبێت بگەرێیتەوە
نابێت کۆتا بینینت لەگەڵیدا ئەوەندە ساردبێت
ئاوڕی دایەوە وبەنەرمی لەکردنەوەی دەسکی دەرگاکە نزیکبوەوە بەڵام ئەو دیمەنەی بینی چاوەکانی فراوانبوو
ئەو کورەی تا یەک سات پێش ئێستە هۆشی نەبوو خەریکە بێشەرمانە ماچ دەگۆرێتەوە
چ بێڕەوشتێکە
ئەمەی لەژێر لێوی خۆیەوە وت
دەنگی ئەمیر ڕایچلەکاند لەوسەری ڕێڕەوەکەوە
ئەمیر؛ئێمااا
چاوەکانی فراوانبوون وچەند هەنگاوێک دورکەوتەوە لەو قاوشە و هەستی دەکرد ئەژنۆی هێزی نەما هەستی دەکرد بەپلایس هەموو پارچە گۆشتێک کەپێوەیەتی ڕایدەکێشن دەلەرزی ودەستەکانی لەیەک ئالاند
توندی وهەنگاوەکانی ئەمیر کەزرمەی دەهات تادەهات نزیکتردەبوەوەو
ئێما دەگریا لەناخەوە دەیوت بۆ ئەو بێڕەوشتە خەریکە سزادەخوات دەبینی
ل
ەگەڵ گەیشتنی ئەمیر توندی وگەرمی لەسەر رومەتی ئێما وسربوونی گەیشت
لێدانێکی هێندە توند فرمێسکەکانی باراند
قۆلی گرت وپەنجەکانی وەکو ئەوەی تاسەر ئێسکی بروات وبیشکێنێت ئازاری دەدا
ئەمیر بردیەوە بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات وهاواری بەسەردا بکات
ئاخر ئەمیر ئیتر شتێک دەزانێت وشتێکی لای ئاشکرابوە کەچیتر ناتوانێت درندەبێت لەگەڵ ئێمادا
.
.
.
.
.
.
.
نیل کەلەباوشی ئێدا خەریکی ماچ گۆرینەوەیە تەلەفونێک وەستاندی
نیل؛ئەلو
دەنگێک؛چەند ڕۆژە لەکوێی بەرەلا؟
نیل ڕەنگی گۆرا یەکەم جاربوو دەستی بلەرزێت
ئاخر سولتان بەهیچ جۆرێک بەوجۆرە ناوی نەهێناوە بەڵام خۆی کۆکردەوە
نیل؛دەکرێت تۆ بانگم بکەیت ومن نەیەم
خۆی لەباوەشی ئێد دورخستەوەو جاکەتە تەنکە وروژێنەرەکەی کردەوە بەری وبەنەرمیەوە لەسەر کورسیەک دانیشت
وکەنیگای بۆ ئێدا هەڵدەدا
سولتان؛ئەمرۆ کارخانەکە دەکرێتەوە دەمەوێت ئامادەبیت بەو جلەسەرنج ڕاکێشەی بۆت دەنێرم
نیل؛بەسەرچاو سولتانم
بەس پێم بلێ ئەحمەد چاورەش بانگێشتکراوە؟
سولتان؛نا برینارە ناتوانێت بێت
نیل خورپەیەک لەدلی هات چۆن برینارەو ئەم نازانێت
نیل؛چۆن دەزانی؟
سولتان؛هەموو شتێک باجی هەیە جوانکیلە
پەیوەندیەکەی داخستەوە
ئەمە بۆیە چەند ڕۆژ تێپەریوەو ئەحمەد دەنگی نیە تەلەفونەکەی کردە سەر ژمارەی ئەحمەد
بەڵام ناکرێت ئەم شەو پەیوەندی پێوەبکات چونکە ناتوانێت بگاتە لای
.
.
.
.
یەکەم جارە ئەحمەد هێندە هەست بەتەنیایی بکات چەند رۆژە لەخەسەخانەیەو ناتوانێت بگەرێتەوە لای دایکی تا چاک نەبێتەوە نایەوێت خەمی پێ بدات
وکاتێ تەلەفونی بۆدەکات دەلێ ئیشم هەیە
سەیری کورسیە چۆلەکە دەکاو وێنەی چاوەکانی دێتەوە یادی
شەویلگەی تونددەکاو لێوی دەگەزێ
دەڵێ
قەت کچێکی هێندە ساردومردوم نەدیوە
ئەمە ناکرێت ڕاستی بێت
.
.
.
.
لە ئاوێنەکەی دەروانی
جێی ئەو زلەی خواردی پێوەی دیارە
ناکرێت نانبخوات بەخۆیی دەوت
حەقی خۆتە سزابخۆیت تۆ گەمژەیت
یاساکانت شکاند دەبینی ئەو چاورەشە بێجگە لە زیان وئازاردانت هیچ شتێکی تری بۆتۆ نەبوو
چوەسەرسیسەمەکەی وبیری لەم ڕوداوانەی ئەم چەند ڕۆژە دەکردەوە بیری دیمەنی ماچکردنیان ئەی خوایە بۆ ناکرێت لەبەرچاوم ونی بکەم
خۆڕەنگە خۆشەویستی بوبێت
ئەی بۆچی واسەیری دەکردم؟
.
.
.
ستۆپ😌پێتان چۆنە؟
کۆمێنت وفۆیت بکەن تکایە😑
.
.
ئاوا مەبن🥶
.
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
