ڤۆیت
.
.
کۆمێنت
.
.
دەستپیبکەین
.
.
چەقۆکێشەکانی بەردەم قومارخانەی نیلوڤەر
ئەمجارە ڕوحمیان بە
چاوە ڕەشەکانی نەدەکرد ئەم شەو دەبوایە خوێنی بڕێژن
هەموو بردنەوەیەک برینێکە بۆ دۆراوەکە
وای بەحالی ئەوەی خوێ دەکاتە سەر برینەکە
.
ئەمشەو ئەحمەد دوورلە نیل ولەیلاو وکچانی شار خۆی مەستکرد دلی بەدوای شتێکی ترەوە بوو ئەو دوو بتلەشەرابەی زۆر لەداخدا خواردەوە وهەتا دەگەیشتە ماعیدەی تالیەکی سوتێنەری هەبوو بەڵام جیاواز لەشەرابەکانی تر بۆنی نەبوو ئەلەو نەوعانەبوو کە سەربازەکان لەخزمەتی سەربازی بەدزیەوە لەناو شتومەکەکانیاندا دەیانپێچایەوە
وشەوانی درەنگ خۆیان مەست دەکرد
کاتێک دەزانن تەواو مەستە دەستی لێ ئەوەشێنن هەرچەندە شوێنەکە چۆل نیە بەلام کەس غیرەتی نەبوو تیکەلیبێت
ئەمان بەتەمای کوشتنی نەبوون تەنها دەیانویست بیترسێنن
خەڵتانی خوێنیان کرد وبەجێیان هێشت
دوای خەڵک بەخێرای بردیانە خەسەخانە
هاواری دەکرد وەکو ئەوەی گاڵتەی پێبێت
جنێوی دەدا تاکە نەخۆشبوو برینیان بۆ دوریبێتەوە وبێهۆشنەبێت وجنێوبدات
نەیدەزانی جنێوبەکێ دەدات بەڵام هەستی دەکرد بەوە ناخی بەتاڵدەبێتەوە
کاتێ لەژوری عەمەلیات هێنایانە دەرێ وبەڕێڕەوە باریکەکاندا دەیانبرد زوو زوو کارمەندێکیان دەیویست قۆلی بگرێت دەیوست کۆنترۆلی بکات بەڵام ئەو کورە چاورەشە دەرحەقی هەموو کەسێک دێت
دەمی وەکو ئەوە وابوو دایسیان کردبێت دەیوت ودەیوتەوە
گەیشتنە بەردەم ژوری قاوشەکە وچاوە ڕەشەکانی چوەسەر کچێک
کچێک کەیەکەم بینینی ئاسایی ودووەم سەیرکردنەوەی ئاگرێک بوو بۆ گیانی
لەو کاتەدا بێ دەموزمان کەوت وەکو ئەوەی کارمەندەکە زۆر بەتوندی کێشابێتی بەسەریدا
زۆر چاواڕواننەکراوبوو پێیان دەوت لاچۆ وپالیانپێوەدەنا وهیچی نەدەوت
چاوە شینەکانی دلی ئەحمەدی لەرزاند
یەک ساتی بچکۆلەبوو بەڵام تەمەنای تەمەنێکی بۆدەکرد دوبارەبێتەوە
کارمەندەکان ئەمیان لەژورەکە لەسەر قەلەوێرەکە ڕاکشاند دەیویست هەزار پێی هەبێ وبگاتە دەرەوە هەزار چاوی تر قەرزبکاوئەو چاوەشینانەی ئەو ڕوخسارەی ببینێتەوە
چاوەکانی داگرت وهەناسەی هەڵکێشا ودەیویست بگات بەدەنگی دەرەوە
سەرەداوێکی دەویست
بەڵام نەبوو
ئەو شەوە بۆیەکەمین جار نەفرەتی لەمەی کرد نەفرەتی لەم مەستبوونەی کرد
.
.
.
.
ئێماا ئێمااا
کاتێک چاوم کردەوە دایکی ڕۆزە سەرمی کردبوە سەر کۆشی وبەمیهرەبانیەوە دەیویست هەستم
بەڵام سەرم گێژدەخوات هەست بەبێهێزی دەکەم
پەرستارەکان ئێما هەڵدەگرن ودەیکەنە قاوشی ژمارە 218 بەڵێ هەر ئەو ژوورەی کە ڕۆزەی لێبوو هەر ئەو ژورەی ئێما هەستی دەکرد ڕادەکاو پێی ناگات وناتوانێ بیدۆزێتەوە وتوشی ئەمیردەبێ
ڕۆزە خەوتبوو ئاویان بۆ ئێما هەڵواسی وفەحسیان بۆ کرد
ئەمیرکە گەیشتبوە ئەوێ چاوەکانی سورەوە ببوون تورەبوو ئێما واهەستی دەکرد گایەک لەبەردەمیدایەو ئەم ئالای سوری هەڵکردووە تاشێتبێت
بەڵام ئەمیر هیچی نەوت دایکی وبراکەی دەیانویست بیبەنەوە ئێماش نیازی مانەوەی نەبوو بەڵام دکتۆر ڕێگەی نەدا زانیبوویان چەند ڕۆژە کەمترین نانی خواردوەو بێهێزە
هێشتیانەوە
ئەمیرو دایکی ڕۆشتن
سەیری دایکی ڕۆزەی دەکرد کەبەدیار ڕۆلەکەیەوە چەند بەخەمەوەیە
چەند هاوخەمیەتی وبەدل خەریکی دەبێ ودوعای بۆدەکات وماچی دەکات
ئەم دیمەنانە راستە زۆر جێی دڵخۆشین
پێت خۆشە خێزانێکی بەختەوەردەبینی
بەڵام کاتێک دێتە سەر بیرکردنەوە لەواقیعی خۆت گریانت یەت هەرچەندە بیرکردنەوەت ناچێتە قالبی غیرەکردن وحەسودی بەلام سوێن بەخوا دڵت بۆحالی خۆت دەسوتێت
ئێما بێدەنگ بێدەنگ
بە نیگایەکی دروستکراو
وناخێکی سوتاو سەیریان دەکات
تاخەو دەیباتەوە
..
.
.
.
.
کاتژمێر چواری بەیانیە ئێما هەڵدەسێت لەخەو ڕۆزەو دایکی خەوتوون خەسەخانەکە بێدەنگیەکی زۆر سەیری هەیەو کە لەپەنجەرەکەوە لە دەرەوە دەروانێت وهاتوچۆی یەک دوو نەفەردەبینێت زۆر سەیرە لێرە بۆنی ژیان دێت وبۆنی مردن دەکەیت ئازاری ڕوخساری کەسەکان جیاوازە
بەرەوڕێرەوەکە هەنگاوی نا چۆل وسارد
بیری کورە چاوڕەش وباریکەکەی کەوتەوە سەیری ژمارەی ژورەکانی دەکرد
217
.
.
215
.
210
.
.
205
.
.
202
خۆشی نەیزانی بۆچی ئێستە لێرەدایە
لەبەردەم ئەم ژوورە
.
.
.
ستۆپ ڤۆیتم بۆ بکەن😁
بۆپارتی داهاتوو دەبێتە بۆمب
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
