ڤۆیت
..
کۆمێنت
.
.
بادەستپێبکەین
.
بەرەبەیانیەو لەکاتێکدا نیل وەکو هەمیشە دەدرەوشێتەوە وتەلەفون بۆ ئەحمەد دەکات
.
.
هەڵیناگرێت
.
ئێد کەچاوەکانی ئەستەم دەکاتەوە وبەخەواڵوی لەناو بێدەکەدا جولەیەک بەخۆی دەدا
ئێد؛تۆ کەی وازلەو بتلەشەرابە دەهێنی؟
منی لێم وتۆ بەئاشکرا گرنگی پێدەدەی
دەتەوێ ببمە بکوژ؟
نیل کە پێدەکەنێت کە زیاتر خۆی بەڵاوە جوانە وخۆبەزلزانیەکی هەیە
کەهێشتا خۆی یەکلایی نەکردوەتەوە هیشتاش ناتوانێت بیشارێتەوە ئالودەی چاوەڕەشەکانی ئەحمەدە
شانێک بەرزدەکاتەوە وبەنازێکەوە
نیل؛دەکرێ پارەوخۆشەویستێکی دەگمەنت هەبێ بەڵام ناگونجێ ئاشقی بتلەشەراب بیت
ئێد؛ئەو بتلە شەرابە حیز وگەمژەیە ئەترسم لەمەستکردنت نەوەستێ
نیل؛لەکاتێکدا مەستدەبیت دەبێ سەماکەی
لەوەباشتر هەیە من بۆتۆ سەمادەکەم گەر ئەو بتلەشەرابە زۆر خراپیش مەستمبکات
لەکاتێکدا ئەمەی دەوت خۆی لەئێد نزیک کردەوەو ماچی کرد
ئێد؛من ئەو بتلە دەشکێنم
نیل پێکەنی وسیگارێکی لەچاکەتەکەی ئێددا دەرهێناو لەکاتێکدا چەرخەکەی پێکرد
ودوکەلی سیگارەکەی بەهەوای ژورەکەدا دا
تەلەفونی بۆ ئەحمەد کردەوە ئەمجارە لەگەڵ یەکەم زەنگدا هەڵیگرت
ئەحمەد؛ئەلو
نیل:زۆر خراپیت ئەمشەو تەنیابووم هیچ لێت نەپرسیووم
.
.
.
ئەحمەد کەوتەوە یادی دوێنێ شەو کە باوکی لەیلا پشیلەکەی کەرت کەرت دەکرد
کە دەیرازاندەوە بۆ خراپترین جۆری جادوو
ئەمە ناکرێ باسبکرێ چاوەکانی دیمەنێکیان دەبینی کە تالی شەرابیش لەبیری ناباتەوە
ئەحمەد هێندەش ویژدان مردوو نەبوو هێندەش ساردوسرنەبوو کە کاری تێنەکات
ئەی خوایە لەیلا نەدەکرا هێندە پڕنهێنی بێت
ئەوشتانەی باسی دەکرد ڕەنگە هەر ئەفسانەیەک بێت
خواردنی خوێنی پشیلە ولێوسورکردن پێی جوانی نابەخشێت ناا ئەحمەد هێندە بەوێنەی ئەوانیش کەم ئەقل نیە دوای ئەو شتانە بکەوێت
.
.
.
نیل؛چاوڕەش خەیاڵت لەکوێیە؟
بەئاگاهاتەوە وبرۆکانی گرژکرد
ئەحمەد؛دێم بۆلات ئەزیزم
نیل بەدڵخۆشیەوە تەلەفونەکەی داخستەوە
.
.
.
.
.
لەدەنگی دایکی ڕاچلەکی
دایکی؛ئێماا ئێماا ئەمیر دەڵێت هەرئێستا حازربێت
لەبەرئاوێنەکە لە خۆیی دەروانی خەریکبوو بە موکیاژێک جێ زلەکانی دەشاردەوە
زۆر بەساردی چووەخوارەوە بێگومان بەهیچ جۆرێک ناتوانێت بچێتە سەر سفرە ئەو ڕۆژەی کە هەڵەیەکی کردووە
ئەمیر کەتیکەیەک لەناو دەمی بوو بەگرژی وتوندیەکەوە
ئەمیر؛دایکە پێی بلێت برواتە ناوسەیارەکە
لەکاتێکدا ئێما هەنگاوی دەنا
ئەمیر؛ناهێلن قوزەڵقوردێکیش تامبکەین
دەرگای سەیارەکەی داخست لە دەستی دەروانی وکاتێ ئەمیر هات خۆی بچوککردەوە وخۆی نوساند بەدەرگاکەوە وەکو ئەوەی جەستەی بەتەواوی بیەوێت ڕابکات
بێ هیچ قسەیەک ڕۆشتن
ئێما ناچاری کارکردن نەبوو بەڵام نەیدەویست هێندە لەبەردەم ئەمیردا بێت
نەیدەویست هێندەی تر ناخی عەزێتبات بەلام ئەو کورە نەدەوەستا لەئازاردانی نەدەوەستا لەچرکە ژماردنی درەنگ هاتنەوە تا ناخی خۆی پێ بەتاڵبکاتەوە
لەهەمان قوتابخانەی کە ڕۆزە وەکو تەلەبە ڕۆژەکانی تێدابەسەردەبرد
ئەم دەستی کردبوو بەکارکردن لە دوکانێکی بچوکە وداواکاری قوتابیەکانی دەنوسی
ئیشەکەی زۆر ئاسان بوو
ئەمیر لەبەردەم قوتابخانە داینا ولەکاتێکدا کێشای بەسوکانەکە بەتوندی
ئەمیر؛باش گوێبگرە
ئەو جێ لێدانانەی ئەمرۆ شاردوتەوە گەر درەنگ بکەوی ئەمجارە دەبێتە شکاوی و قۆلت بەملتدا هەلدەواسم ئەوکات ناتوانی بیشاریتەوە سەبرم تاقیمەکەوە
...
ئێما هیچی نەوت ودابەزی وڕۆشت
ئەو ڕۆژە ڕۆزە نەهاتبوەوە
نامەشی بۆنارد بەڵام جوابێکی نەبوو
.
.
.
ئەحمەد گەیشتبوە لای نیل وئەم دووسێ ڕۆژەیان پێکەوە بەسەربرد
هەرچەندە لەژێرەوە هەمیشە لەگەڵ ئێددا نامەی دەگۆریوەوە
.
.
بەدروستی هەمان بەروار وبەهەمان ڕۆژ ڕوداوێک ڕوویدا
.
.
نزیک کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ بوو دەوامی یەکەم تەواوبوو سێ ڕۆژە ڕۆزە دەنگی نیە ئێما بەنیگەرانیەوە خەریکی ئیشەو جارجار سەیرێکی موبایلەکەی دەکات تا بزانێت هیچ نامەیەکی بۆنەهاتوە
کوڕێکی باریکی ڕەشتالە کە زۆر شیرین وڕوو خۆشبوو لای دەرگاکەوە
کوڕەکە؛سلاو بەیارمەتیت
ئێما؛فەرموو
کوڕەکە؛من...من...دەکرێ بزانم ڕۆزە هیچ جوابی تۆی داوەتەوە؟هەوالت لێی هەیە؟
ئێما؛بۆ ڕۆزە خزمتە؟
نەخێر هیچ هەواڵێکیم لێی نیە
کورەکە؛من حەزناکەم هیچ دەربارەی خۆم بلێم ئینجا سوپاستەکەم ببورە لەکاتم گرتی
ڕۆشت
ئێماخێرا موبایلەکەی دەرهێناو نامەی نوسی بۆ ڕۆزە
ئێما:هێیی ڕۆزە لەکوێی؟
کوڕێکی ڕەشتالەی شیرین پرسیاری تۆی کرد
نەکا بلێی خۆشەویستمە؟
دەی ئازیزم زوو وەرەوە خەت بەراستی بیرتەکەم چەنێکە بۆ نەهاتبوی ودیارنیت
...
موبایلەکەی داخستەوەو تاکو کاتژمێر سێ خەریکی ئیشبوو
دوای تەواوبوون گەرایەوە ماڵەوە لەبەردەم دەرگاکەدا کە دلی دەلەرزی وگوێی دەگرت وبەترسەوە دەرگاکەی کردەوە وهەناسەیەکی ئاسودەی هەڵکێشاا
بەلێـــهـــ ئەمیری لێنیە وئەمجارەش ڕزگاری بوو بەڵام هیچی نەخواردوە وخەریکە دەبورێتەوە لەبرسا دایکی دێت بەرەوڕووی ولەکاتێکدا قۆلی دەگرێ
دایکی؛کچێێ دایکی ڕۆزەی هاوڕێت تەلەفونی کرد ڕاکە بابرۆین لەخەسەخانەیە
ئێما دلی زۆر بەتوندی ئازاری خوارد وفرمێسکەکانی بەڕوخساریدا دەهاتە خوارەوە دەیویست هاواربکات وبلێ چیەتی؟چیبوە؟
بەڵام ڕێگەپێدراونیە ئێما دەنگ هەڵبرێ ڕێگە پێدراونیە قسەی ناخی بکات،هاواربکات،گفتوگۆیەک بگۆرێتەوە لەم ماڵەدا کە شومە بۆی
..
.
تەنها هاورێم بوە دەکرێت چی لێ هاتبیت یانیش کەوتوەتە خوارەوە لەپلیکانەکانی مالیان
یان پەتایەکی قورسی هەیە ئەی خوایە ئەو کچە ڕەنگە بارودۆخی زۆر خراپ بێت
دەنا هیچ کاتێک بێدەنگ نەبوە
بەم بیرکردنەوانە ئەو ڕێگە درێژەی بڕی ولەگەیشتنی سەیارەکە لەبەردەم خەسەخانەکە دەربازیبوو دابەزی ودەیویست رابکاو هاواربکات وبەخێرای ژورەکەی بدۆزێتەوە بەڵام جێدەما لەدوای دایکیەوە دەبوایە دایکی سەرەتا برۆشتایە ئەم خێزانە بەتەواوەتی کچەکەیان کوشتوە لەژێر هەندێک یاسادا لەژێر هەندێک بیرکردنەوە
نابێت بیکات،بیخوات،سەیرکات هەمووشتێکیان لێسەندبوەوە
هەموو ڕێڕەوەکان لەیەک دەچن ئێما بەهیچ جۆرێک نەهاتوەتە ئەم خەسەخانەوە
بۆنی دیتۆل ودەرمان تابەرلوتی دەهات
پەرستارەکان بەلایدا تێدەپەڕێن هەندێک لەوانەی لەوێبوون سەرنجی جوانی ئێمایان دەدا هەستیان بەپاکی وبێگەردی ئەم کچە دەکرد گەیشتنە ژورێک ودایکی ڕۆزەیان بینی داماوە ڕەنگی پێوەنەمابوو سێ ڕۆژە بەدیارکچەکەوەیەتی توشی ریخۆلە تەقین بووە وعەمەلیاتیان بۆ کردوە ئەی بەستەزمانە ئێما نزیکدەبێتەوە لێی
دلی پڕدەبێت وفرمێسکەکانی دەبارێت بەسەر ڕومەتیدا ڕۆزە سۆندەی هەوایی لەدەمیدایەو چاوەکانی لەیەک ناوە قژە زەردە ئالتونیەکەیان بۆ بەستوە دەستە ساردەکانی دەگرێ ولەدلەوە دوعابۆباشبوونی دەکات
.
.
.
دوای کاتژمێرێک
لەڕێڕەوەکەدا دانیشتوون دایکی ڕۆزەودایکی ئێما هەرپیکەوەن وپەرستارەکە لەکاتێکدا ئێما خەیالی ڕۆشتوە پێیاندەڵێت بەئاگا هاتوەتەوە ئەوان دەتوانن بچنە لای
لەتاوخۆشی ئەوەدا هەموویان دەچنە ژورەوەو ئێما کەتروشکەی کردوە لەسەر کورسیەک جێدەمێنێ
خەیاڵ وئەودەنگانەی دەیبیسێت زۆر سەیرن یەکەم جارە بۆ دەنگێک هەنگاودەنێت
یەکەم جارە بێ گوێدانە هەموو شتێک،هەموویاسایەک،هەموو مەرجێک بەقسەی دلی دەکاو دەروا...
دەروا ونازانێت چەندێک دورکەوتوەتەوە نازانێت
لەچ ڕێڕەوێکی هاوشێوەدایە خەیالی دەپچڕی ودلی خورپە دەکات
ئەمە ئەو کاتەیە کە دەترسێ لێی
قورگی پڕەوناتوانێت هاواربکات
نازانێت لەکوێدایە خەلک بەلایدادەرۆن بێ ئەوەی سەرنجی بدەن
دەنگی دەرگاکان کەدەکرێنەوەو دادەخرێن زیاتر دەیشلەژێنن
دەنگی تورەی ئەمیر لە گوێیدا دەزرینگێتەوەو خەریکە دەگری نایەوێت توشی هەمان شت بێتەوە
کچێکی بیست سال ناخی خۆی دەخواتەوە ودەیەوێت بزانێت لەکوێوەهات هەنگاوەکانی دەرۆن ودێنەوە وزەخت لەخۆی دەگات تابگاتە هەمان ئەو شوێنە
بەڵام بالەخانەکە زۆر لەوە زیاتر گەورەترە کەتۆ بتوانی بەژماردنی هەنگاوەکانت بیدۆزیتەوە لەبەرامبەر قاوشی ژمارە202وەستاوە
.
.
.
بۆیەکەمین جار خەریکە ئاوردەداتەوە ودیقەتی ئەو کەسەدەدات کە لەسەر قەلەوێرەیەکەو چوارکەس خەریکە پالیدەنێن و بەرەوڕووی دەیهێنن
کوڕێکی باریکی چاوڕەش کەپڕ بەو ڕێڕەوە هاواردەکات وناڵەی دێت وجنێودەدا
دەنگی گەرم وپڕئازار
لەبەردەم ئێمادا دەیوەستێنن چاوەکانی فراواندەبێت ئەو خەڵکە هاواردەکات وپالیدەنێن تالاچێت لەبەرڕێگەکە وبتوانن قەلەوێرەکە بخولێننەوەو بیکەنە قاوشی ژمارە202
.
.
.
ستۆپ پێتان چۆنبوو؟😁
ڤۆیتان بیرنەچێت ئەزیزانم وەکۆمێنت بەجێبهێلن لەنێوان دێرەکاندا
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
