ڤۆیت
..
کۆمێنت
...
ئەحمەد گەیشتوەتە بەردەم مالی لەیلا وهەناسەیەکی هەڵکێشاو لەدەرگای دا
لەدووەم جاردا لەیلا بەڕوخسارێکی گەشاوەو لێوێکی ئاڵ ودەم بەخەندە دەرگای کردەوە
چاویان قوفلبوو بێ ئەوەی هیچ شتێک بلێن
وەکو ئەوەی ئەحمەد لەجریوەی چۆلەکەکانەوە زانیبێتی کەس لەماڵ نیە چووە ژورەوە
زۆر شەرمە بەم خۆرئاوابوونە کوروکچێک لەماڵێکی چۆلدابن بەڵام چ خەبەر لەناخ ودەرون ودلی ئەمان کە هیچ پێوەرێکیان نەهێشتوەتەوە
لەیلا بەخۆبادانێکی نەرم بەوەی کە هەر لەزوەوە خۆی ئامادەکردبێت بۆ ئەم ساتەی ئەحمەد بەچاوە ڕەشەکانیەوە مەستبکات
بەپلیکانەکان چووە سەرەوە وئەحمەد بێشەرمانە وەکو هەموو کاتێک چاوی دەگێڕا
لەکاتی گەیشتنی لەیلا بۆ دەرگای ژوورەکەی
دەستێکی قورس وپەنجەیەکی سارد
لەقۆلی گیربوو گەراندیەوەو ڕووی سوڕاند
بەڵێ چاوە ڕەشەکانی دەدرەوشێتەوەو لەسەر چاوەهەنگوینیەکانی لەیلا قوفلی کردوە
نزیکدەبێتەوە
نزیکدەبێتەوە بەجۆرێک گەرمی هەناسەکانیان دەگاتە جەستەی یەکتری
چەند چرکەیەک لەیەک ڕادەمێنن
لێوەکانی ئەحمەد دەگاتە سەر لێوی لەیلا
تامێک کە زۆر جیاوازە بەڵام فێنکە دەڵێی لە شیلەی هەنگوینەوە تکاوەتە دەمیان وئەمان بەگۆرینەوەی ماچەکانیان تامیدەکەن
دلیان بەپەلە لێدەدات
دەستە ساردەکانی ئەحمەد بێشەرمانە بەدوای کردنەوەی زنجیری تەنورە کورتەی لەیلا دەگەڕێت
لەکاتێکدا بەدەستەکەی تر ملی گرتوە
هەنگاوەکانیان بەرەو ژورەوە دەچن وهێندی هێدی ئەو پارچە جلانەی لەبەریانە لەسەر عەرزەکە خۆی ئەبینێتەوە
مەگەر حەزوئارەزووی مرۆڤ دزە پێکەی نەمانی شەرم وحەیایە وای خوایە
لەیلا نایەوێت خۆی زوو بەدەستەوە بدات
ئەحمەدیش وەکو ئەوەی هەر بستێک لەجەستەی لەیلا قوفلێک بێت وبەماچ بکرێتەوە دەست دەکات بەو یاریە
لەکاتێکدا دەستەکانی گرتوە لەکاتێکدا گەرمیەک لەنێوانیاندا دروستدەبێت لەکاتێکدا گەردنی لەیلا ماچە تەڕەکانی ئەحمەدی پێوەیە
دەنگی دەرگا هەردوکیان دەوەستێنێت
.
.
.
.
.
.
.
دەنگی تەپەی قاچی دەهات لەڕێرەو حەوشەکەدا دەستی لەدواوە گرێدابوو لەبەرامبەریدا دایکی ئێما قاچی دەلەرزی ولێوە لەرەی پێکەوتبوو دەنگی دەرگاکە هات
دایکی ئێما؛ئەمیر تخوا رحمی پێبکە
ئەوە یەکەم وکۆتا قسەیەتی و
ئێما دەرکەوت ئەمیر وەکو ڕەشەبا ڕۆشت بەرەو ڕووی وە زلەی لێدا
ئەمیر؛کچی سەگ دەبێت هەر تورەم بکەیت
کەوتە گیانی ئێما ولێی دەدا
هەموو کاتێک بەوجۆرەبوە
هەتا هیلاک دەبێ دواتر بەپەرۆیەک دەستی دەسرێ
ئەمیر؛بیبە ژورەکەی ودەرگاکەی لێدابخە
دایکی هەلیەسێنێت وبەدەم بردنی بۆژورەکەی
دایکی؛ئاخر بۆوادەکەی؟مەگەرلێدانت دەوێ؟لەگیانی خۆت بێزاری
سەرزەنشتەکانی دایکی بەردەوام بوو هەتاوەکو لەژورەکەیدا دایناودەرگای لێداخست
ئێمای داماوفرمێسکی نەمابوو بۆ ڕشتن
بست بەبستی گیانی لەئازاردابوو چاوی بەژورە چۆلەکەی خۆیدا دەگێرا ساردوسر دەساڵە ئەم ژورە لەدەنگی ئازار زیاتر گوێی بەهیچ شتێکی تر نەکەوتوە
دەساڵ
هیچ پێکەنینێک ودلخۆشیەک نەهاتوەتە ناوی
لەوڕۆژەوە کە باوکی لەدەستدا
کەدەبوایە لەپرسەکەیدا بەرگەی قسەو قسەلۆکەکان وئەوپەنجانەی پێیان دەوت کچی بکوژ بگرێت
ڕۆزە نامە دەنێرێت
*ئێما گیان چۆنیت؟هەموشتێک باشە؟
موبایلەکەی دەکاتەوەوبەئەستەم دەنوسێت
بەڵێ باشم
هەموو گیانی لەدژی ئەو باشەیە بەلام ڕێگە نادات کەس هاوبەشی خەمەکانی بێت
تەنها کردیە سەر گۆرانی
Mohsen Chavoshi - Hamkhab موحسن چاوشی - هم خواب
.
.
.
دووەم جارە لەدەرگا دەدات چرای ژوری لەیلا ئیشئەکات وناتوانن خۆیان بێدەنگ بکەن
لەیلا کەخێراجلەکانی لەبەردەکات ودەروانێتە ئەحمەد وەکو ئەوەی تێیبگەیەنێت کەنابێ بجولێی نیگایەک بۆیەک دەکەن و لەیلا دەرواتە دەرەوە تادەرگاکە بکاتەوە
ئەحمەد کە بەئەستەم لەپەنجەرەکەوە دەیەوێت بیبینێت تەقەی فیشەکێک ڕایدەچلەکێنێ
ناڵەوهاواری لەیلا بەرزدەبێتەوە
ئەحمەد وەکو ئەوەی لەناکاوخۆی ببینێتەوە
دەشلەژی سەیری دەوروبەری دەکات بێدەکە ودولابە کراوەکان ئاوێنەکە کەوێنەی خۆی بەڕووتی تیادەبینێ دەترسێ وبەلایەوە هەموو شتێک هاواردەکاودەڵێ چییی دەکەی لێرە
وەکو ئەوەی ئەم ژوورە خەریک بێت بیخنکێنێت بەخێرای وشلەژانەوە کاتێک خەریکی لەبەرکردنی کراسەکەیەتی دەگاتە دەسکی دەرگاکەو دەیکاتەوە هەوایەکی سارد خۆی دەدا لەڕوخسارە درندە وترساوەکەی کاتێ دەچێتە خوارەوە
ولەیلا دەبینێ لای دەرگاکە وەستاوە وپێدەکەنێت پێکەنینێکی شەیتانانە وەکو ئەوەی تەنها گەمەیەک بووبێت پیاوێکی چل پەنجاسالە دێتە ژوورەوەو ڕوخساری چرچولۆچیەکی بێ ئەندازەی هەیە ئەحمەد کە هەناسەیەکی ئاسودە هەڵەکێشێت پیاوەکە دێتە پێشەوە دەستی تەوقە درێژ دەکات بەڵام خوێناوین خوێنی کێیە؟ئەو فیشەکە بەرەو کوێ چوو
دەربازیدەبێ لەم بیرکردنەوانە بەدەنگی پیاوەکە کەتوند دەستی گوشیوە
پیاوەکە؛چۆنیت پیاوو
ئەحمەد؛بـــ..بااشم باشم
لەیلا؛باوکە زۆرت ترساند
پیاوەکە؛گرەودەکەم لەو شتەی بەخەیاڵمدا یەت نەترساوە
ئەحمەد تێگەیشت چی دەڵێ یانی ئەمە باوکی لەیلایە پشیلەیەکی بەدەستەکەی ترەوە بوو بەرزی کردەوە و
باوکی لەیلا؛تۆ گۆشتی پشیلە تاقیناکەیتەوە؟
لەیلا؛گاڵتە دەکات
....
.
.
کۆمێنت وڤۆیت بکەن
بابەردەوام بم
.
.
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
