ڤۆیت-کۆمێنت
....
دەستپێک
...
ئەحمەد دەگاتە سەرسوچی کۆڵانە تەسکەکەی ماڵیان وسەیارەکەی لەشوێنێکی باشدا جێگیردەکات کراسێکی زەیتونی وپانتۆلێکی کابۆی تۆخی لەبەرە و قژی هەڵداوەتەوە کاتێک دەگاتە بەردەرگای ماڵەوە دەست بۆقۆپچەی یەکەمی کراسەکەی دەباو دایدەخا تاڕێکتر وکەشخەتردەرکەوێ
لەدەرگا دەدا
لەیلا دەیکاتەوە چاوە هەنگوینەکانی فراواندەبێ بەبینینی ئەحمەد ونیگایە دەکات وبەدلخۆشیەوە
لەیلا؛سلاو چۆنی ئەحمەد؟
ئەم کورە هێشتاش بێشەرمانە تەواو نەبووە لەچاوگێران وسەیریکردنی تەواوی جەستەی
لەیلا بەمەکرێکەوە وبەنەرمی کێشای بەشانیدا
لەیلا؛هیچ نەگۆراویت
ئەحمەد چاوەکانی بەرزکردەوەو سەیری ڕوخسارە بێگەرد وجوانەکەی لەیلای کرد
ئەحمەد؛احم تۆ چۆنی باشی؟
کە بەنەرمی سەری لەقاند
لەیلا؛باشم باشم هاتبووم بۆلای دایە ڕوناک ومحەلەبیم بۆ هێنابوو
دەستێکی بەسەر شانیدا گێڕاو بەنەرمی وچرپەوە
لەیلا؛بێگومان بەشی تۆش هەیە
ئینجا نیگایەکی پڕ لە مانای بۆ ئەحمەدکردو قژە بلاوەکەی بادا تا زیاتر پەخشان بێت وئەحمەد شێت بکات
تۆنی دەنگی کەمێک بەرزکردەوە
لەیلا؛دەی من دەرۆم کاتێکی خۆش
ئەحمەد؛کاتێکی خۆشت هەبێ خاتوون
لەیلا بەخۆبادانەوە بەو کۆلانەدا دەرۆشت وئەحمەد چەقبەستوو وەکو گورگێکی برسی هێشتا چاوەکانی لەسەری بوو کاتێک گەیشتە مالی خۆیان ودیارنەما
....
ئەو هەموو کاتێک سەرنجڕاکێشە
ئەمەی بەدەم خۆیەوە دەوت کە گەیشتە ژوورەکەی ودلی بەخێرای لێی دەدا
لەیلا کچە دراوسێیان بوو چەند ساڵێکە هاتونەتە ئەم گەرەکەو نزیک دەگاتە ساڵ ونیوێک بەتەواوەتی تێکەلی خانەوادەی ئەحمەدن
دایکی ئەحمەد کەناوی ڕوناکە ئەم لەیلایەی زۆر خۆشەوێ هەنێ جاریش دەیخاتە بەرگوێی بەقسەکانی کەدەڵێ
بەخوا ئەحمەد بەس ژن بێنێ خۆم بۆی ئەهێنم
هەتا دیاریشم کردوە
YOU ARE READING
نقومبوو(تەواوکراوە)
Short Storyچیرۆکێکی کوردیە ----___-_-_- بەئەندازەی ئەشق نزیک وبەئەندازەی غرور دوور _-_-_----___-_-_-_- ئێما&ئەحمەد تۆوەڵامی ئەو دوعایەی دایکم بوویت کەدەیوت (خوا ئاقلت بکات) خودا لەم جیهانە پیسەی مندا جێی تۆی کردەوە تۆ کە پاکترین ومیهرەبانترین جۆری خولقێندراوی ...
