بەتەنها بووم لە ماڵە چۆڵ و بچووکەکەم، کەچی هێشتا هەستم بە ڕۆحی فێن دەکرد لەنێو کەشی ماڵەکە،
چی ئەگەر فێن لەوێ نەبوو،
بەڵام سیمای ڕووخساری لەبەرچاوەکانمدا لە هەر سوچێکی ماڵەکەم ڕەنگی دەدایەوە وەک ئەوەی هێشتا لێرە بێت.
تابلێتەکەم بە دەستمەوە بوو و هەواڵەکانم دەخوێندەوە، پەنجەم بە شاشەکەدا دەهێنایە خوارەوە لەگەڵ خوێندنەوەی هەر دێڕێک دەربارەی نوێترین هەواڵەکان،
بە تایبەت هەواڵی کۆمپانیاکان،
لە کاتێکدا بە خەیاڵڕۆیشتوویی بە دەستەکەی دیکەم فڵچە بۆیاخاوییەکەم دەدا لە کانڤاسەکە بۆ دروست کردنی ئەو وێنەیەی کە فێن داوای کردبوو لێم.
کاتێک نیوەی تابلۆکەم تەواو کردبوو، هەناسەیەکی قوڵم دایەوە و کەمێک بە ڕەخنەگرانە لە هەر وردەکارییەکم دەکۆڵییەوە، هەمیشە وا دەکەم، بەڵام ئەمجارە زیادەڕۆییم دەکرد لە دڵەڕاوکێی ئەوەی فێن بە دڵی نەبێت.
لە هەر گۆشەیەک هەوڵم دەدا هەڵەیەک بدۆزمەوە بۆ چاک کردنی، بەڵام ئیتر لە کۆتاییدا بۆم دەرکەوت لەوە باشتر ناتوانم پێشکەش بکەم،
چونکە زۆرترین هەست و سۆزم خستبوویە نێو تابلۆکە.
کە دڵنیام لەوەی فێن تەواوی هەموو هەست و سۆزەکانم بەرامبەر بە ئەو نادۆزێتەوە لەنێو تابلۆکە، چونکە هەستەکانی من لەوانەیە لەلای ئەو بێمانا و جێگەی سەرلێشێوان بێت،
لەبەر ئەوە هەوڵی باشترینم دەدا بیشارمەوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی هاوڕێیەتیە نەفرەتیەکەمان نەشێوێت.
هیچ نەبێت وەک دوو هاوڕێ بمێنینەوە لەوە باشترە بە تەواوەیی لەیەکتر دوور بکەوینەوە بەهۆی کۆمەڵێک هەست کە تەنانەت خۆم نازانم چییە و تێناگەم چ پێناسەیەکی بۆ بکەم.
بە نائومێدی هەستام لە شوێنی خۆم، تابلێتەکەم هەڵگرت و لەسەر قەنەفە گەرمەکەم دانیشتم، کە هەندێک پەڵەی کۆنی بۆیاخ بە لێوارەکانییەوە بوو و هێشتا نەمدەتوانی بە ئاسانی لێی بکەمەوە.
بەردەوام بووم لە خوێندنەوەی هەواڵەکان، هەمیشە لە توڕەیی و بێزاریدا چاوم دەسووڕاند لە وێنە گیراوەکانی خۆم، کە تەنانەت خۆم ئاگادار نەبووم لەوەی وێنەم گیراوە.
ئیتر لێرەوە بۆم دەرکەوت کە بەڕاستی ئەم ڕۆژنامەنووس و وێنەگرانە زۆر سنووریان بەزاندووە.
هەندێک هەواڵی درۆینە دەربارەی من بڵاو کرابوویەوە کە وای دەکرد بمەوێت دەست بکەم بە گریان، یان پڕ بەدڵ هاوار بکەم و هەموو کەلوپەلەکانی ماڵەکەم بدەم بە زەوییەکەدا، کە دڵنیام لەوەی ئەم کاردانەوەیە هێندە بێگانە نابێت لەلام، چونکە پێشتریش کاتی خۆی بەهۆی توڕەیی زۆرەوە کاردانەوەی زۆر شێتانەم هەبووە.
نەمدەویست هەواڵەکان دەربارەی باوکم بخوێنمەوە، چونکە دڵنیام ئەوە زیاتر بێزاری دەکردم، بە تایبەت ئەگەر دیسان هەواڵی درۆینە و فشە بووایە.
YOU ARE READING
|| شوێنگرەوە ||
RomanceA Kurdish Dark Romance Novel.. . •"ئەوەم بە دڵە کە کچێکی چەند هەستیاریت، چونکە مانای وایە زۆر بە قوڵی ئاشـق دەبیت."• _____________ ئەو کاتەی کە ژیانی من و خێزانەکەم هەڵاوگێڕ بۆوە لە ئەنجامی لەهۆشچوونی لەناکاوی باوکم بۆ نێو کۆمایەک لە نەخۆشخانە، بەه...
