part 23

800 57 78
                                        

پەڕەی بیست و سێ

چاوەکانی کردەوە، گلێنەی چاوەکانی دەستیان بە جوڵە کرد بە نێو دارستانە سامناک و تاریکەکە  هەستی بە گرژبوونی دەمارەکانی سەری دەکرد   ئێستا بینینی چاوەکانی جیاواز بوو ، نامۆتر شتانێکی جیاوازی لە نێو دارستانەکە دەبینی دەستەکانی جوڵاند تا هەستی پێ بکات ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاوەکانی کردەوە، گلێنەی چاوەکانی دەستیان بە جوڵە کرد بە نێو دارستانە سامناک و تاریکەکە  هەستی بە گرژبوونی دەمارەکانی سەری دەکرد   ئێستا بینینی چاوەکانی جیاواز بوو ، نامۆتر شتانێکی جیاوازی لە نێو دارستانەکە دەبینی
دەستەکانی جوڵاند تا هەستی پێ بکات کە هێشتا زیندووە بەڵام گوێی لە دەنگی ئێسکەکانی دەبوو دە دەجوڵا   وەکو لقی دارێکی وشک کاتێ پێی لەسەر دائەنێی دەنگی دەهات ،  لێوەکانی وشک ببوون  ددانەکانی گۆڕابوون  کەڵبەی گەورە و تیژی زیاتر دەستی بە سەریەوە گرد تا یادەوەریەکانی بیر بێتەوە

  تاکە شتەکانی نێو یادەوەریەکانی بیر دەکەوێتەوە بەڵام بە پارچە کراوی : کڵێساکە ، جلی بووکێنی ماریانا، ئەو پیاوە بێگانەیەی لە تەنیشتی وەستابوو  و پاشان شلە سەوزەکەی کە قوتی دا ، ئەو شلە سەوزەی کە لەنێو دەمارەکانی دەسووڕێتەوە لەبری خوێن

بە پەنجەی لەرزیوەوە دەستی لە ڕووخساری دا   پێستی گۆڕابوو  وەک پێستی مار تیژ ببوو وەک ئەوەی فڕێی دابێت و دووبارە دروستکرابێتەوە، بەڵام ئێستا پێستی ئەستوور تر و بەهێز تر بوو

کاتێک دەمی کردەوە بۆ ئەوەی قسە بکات و بزانێت کەس لەوێیە بەڵام شۆک بوو کاتێ گوێی لە دەنگی خۆی بوو ، دەنگێکی گۆڕاو و نامۆ  ، مێشکی دەستی کرد بە ئاڵۆز بوون ، هەوڵیدا هەستێتەوە سەر پێیەکانی  بەڵام قاچەکانی چەمایەوە وەک ئەوەی هی کەسێکی تر بن نەک هی ئەو ، درزی ئێسکەکانی زیاتر دەبوون  تا دواجار هەستایە سەر پێ نەک وەک جۆنگکووک وەک کەسێکی نامۆ کە نازانێت کێیە

لە مێشکی گوێی لە زەنگی کڵێساکە دەبوو چاوەکانی دووبارە بینینی ماریانا بە جلی بوکێنی دەهێنایەوە پێش چاوی، تارایی بوکێنیەکەی ، لێوە لەرزیوەکانی ، نیگا شکاو و پەشیمانیەکان  ، هەموو ئەمانە بۆ کەسێکی تر بوو نەک بۆ ئەو   تاڵیی خیانەت لە نێو جەستەی درووست دەبوویەوە مێشکی هاواری تۆڵە کردنەوەی دەکرد دەیویست تامی خوێنی ئەو لەسەر زمانی بێت کاتێ تۆڵە دەکاتەوە

﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓Where stories live. Discover now