یەکەم

4.4K 446 140
                                        



هەموو مافەکی لۆخۆم دەگەڕێتەوە
بەهیچ جۆرەک ڕەزامەند نیم چیڕۆکەکەم ببردرێ

لەگەر ڕێزی تەواوم

_______

خوێندنەوەکی خۆش



خەریکی شوشتنی حەوشە گەورەکەی  ماڵی ڕۆستەم بەگم بڵێم ماڵ یان بڵێم قەسر ئێ خۆ قەسرە ئەوەندە گەورەیە

ئایی ئەسرینی قوڕبەسەر بەشی تووش هەر خزمەت کردنی ئاغا و دەرەبەگەکانە

دەمەو ئێوارە بوو وەرزی بەهارە هەوایەکی خۆش و فێنک دەهات لە گوندی چیمەنی داکیشم لە لایەکی دیکەی حەوشەکە خەریکی کفتە کوڵاندن بوو لۆ ئێوارێ

لەتەمەنی دە ساڵیمەوە لە قەسری ڕۆستەم بەگین و لێرە ئیشیان لۆ دەکەین و خزمەت یان دەکەین بابم عەمری خوای کردیە هیچ خوشک و برایەکم نیە داکم بەس ئەمنی بووە و تەمەنم دە ساڵان بوو کە بابم  مرد  و ڕۆستەم بەگ ئەمن و داکمی هینا قەسری خۆی و ئیشی پێ داین

ئێستا عومرم حەڤدە ساڵە
زۆری نەمایە ببمە هەژدە

ڕۆستەم بەگ کچەکی گەنجی هەیە لە تەمەنی منە زۆر حەسودیم پێی دا ئاخر زۆر جوانە لەوەتەی هەیە دەستی نەخستیتە ئاوی سارد و گەرم هەر خزمەت کرایە و خوێندەواریشی هەیە ڕۆستەم بەگی بابی مامۆستای خسوسی لۆ گرتیە و هەر لەو قەسرەی دەرس دەخوێنی
ئەمنیش هەموو هیوایەتم ئەوەیە خوێندەواریم هەبی بەس خۆ ئەمن کچە بەگزادە نیم

ئێ لۆ وەناکا پارەی چاکی هەیە لەو گوندەی خاوەنی هەموو شتەکن هەر خۆیان دەرەبەگ و بەگزادە و دەسەڵات دار و زاڵمن کە دەرێم زاڵمن ئەلحەقی هەتا ئێستا هیچی خراپیان بەرام بەر من و داکم نەکردیە بگرە زۆریش باشن لەگەرمان بەس ژنە گچکەکەی ڕۆستەم بەگی خراپە لەگەرمان

بەگ خاوەنی دوو ژنە

ژنی یەکەمی ناوی ئامینەیە خوا هەڵناگری ژنی چاک و خان و مانە بە مانای کەلیمە ئاغا ژنە خاوەنی دوو منداڵە کوڕەکی گەورەی هەیە ناوی هندرێنە

هندرێن بەگ چ هندرێن بەگەکە زۆر پیاوانە و بە سام و هەیبەتە بەژنەکی بڵندی عەر عەری پێوەیە کابرایەکی ئەسمەر و ڕەشتاڵەیە تەنکە ڕیشەکی قەترانی پێوەیە دوو چاوی ڕەش و تاریک

"تاریک تر لەو شەوانەی مانگ لە ئاسمان نیە "

کابرایەکی بە شان و شەوکەتە لەگەڵ ڕۆستەمی بابی لۆ هەموو مەجلیسەک دەچی و زۆربەی ئیش و کارەکان هەر لە دەستی هندرێن بەگە

بەخودای گەلەک پیاوانەیە ئەمن وەک وخۆم ناوێرم سەر هەڵبڕم لە ئاستی و چاو ناو چاوی نێم ئینسان غیرەتی دەوێ هەتا سەر هەڵبڕی لە ئاست ئەو بەڕێزی و بە حورمەتیەی هەتا ئێستا بە نەوعەکی ناشیرین قسەی لەگەر ئەمن و داکم نەکردیە دایم بەمن دەرێ ئەسرین خانم و بە داکم دەرێ دادە چیمەن داکمی زۆر خۆشدەوێ و داکیشم زۆری کەیف بە هندرێن بەگی دێ

بەگزادە✔️Where stories live. Discover now