ڤۆت و کۆمێنت لە بیرمەکەنگەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوایی خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+550comment
______________________________________
باوک:با بڕۆین ئێمە دەی هەم ئێمە چ کارێکمان هەیە لەم شوێنە پیسه
بە جدیەوە وتی بەبێ ئەوەی بۆ جارێک چاوەکانی هەڵبێنێ بۆ کۆتا دیدار تەماشایی کچەکەی بکات
دایکی نت.یش بەبێ دەنگی بە دوای کەوت بەڵام جیمین ئەوانی وەستاند
جیمین:تەنانەت گەر ئێوە کچەکەتان قبوڵ نەکەن دوای ئەوەی بڕیاریدا لاپەڕەیەکی سپی هەڵداتەوه دوای ئەوەی هەوڵیدا ماوەیەکی زۆر لێرە بخەوێندرێت بۆ ئەوەی ببێتەوە کچەکەی جاران ببێتەوە کچە پاک و بێ خەوشەکەی دایکو باوکی بەڵام ئێوە چیتان کرد دووبارە ئەوتان تێک شکاند دووبارە ئەوتان ڕووخاند بەداخەوەم بۆ ئێوە بەڕاستی باوەڕم نەدەکرد کە ئەمە کاردانەوەو قسەکانتان بێت بۆ کچێک کە کەوتە ناو هەڵەوە بەڵام زوو گەڕایەوە تاکە شتێک کە ئەو بە تەواوی بگەڕێنێتەوە ئەو بۆ بارودۆخی پێشوو ئێوەن ئەو تەنها پێویستی بە ئێوەیە بەڵام بەداخەوەم بەڵام ئەوە باش بزانن کە من هەمیشە لەگەڵی دەبم وە هیچ سەرتان نەسوڕمێت گەر بڵێم ئێمە بەم زوانە هاوسەرگیری دەکەین
باوک:بێدەنگ بە کوڕە بێدەنگ بە تۆ کوڕێکی بێ ڕەوشتیت کچێکی بچوکت بردەوە لای خۆت و خوا بزانێت چیت کردووە چاوەڕێش دەکەی قبوڵی بکەمەوە لە سەرووی هەموو ئەوانەشەوە بەبێ ئابڕووی دەڵێی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکەم
دایک:دەی با بڕۆینە دەرەوە
دایکو باوکی نت ڕۆشتنە دەرەوە نت.یش وەکو هەموو جارێک هەر ئەگریا جیمین بە ئیشارەت بە ئارا و مینسووی وت کە بە تەنها جێیان بهێڵن وە جیمین هاتە ئاستە نت و بە دەستەکانی ڕووخساری گرت و فرمێسکەکانی سڕی
جیمین:ششش مەگری تەواو
سەری نت خستە سەر سنگی نت.یش دووبارە گریا و گریا جیمینیش دوای ماوەیەک نت دوورخستەوە
جیمین:سەیرکە نت من نامەوێت هاوسەرگیری زۆرەملێی لەگەڵ تۆ بکەم وە تەنانەت من بیریشم لە هاوسەرگیری نەکردۆتەوە بەڵام ئەمەوێت پێت بڵێم من هەرگیز جێت ناهێڵم وە ئێمە ئەتوانین هاوڕێ بین و لە هاوڕێش زیاتر بێگومان گەر تۆ بتەوێت بەڵام ئەمەوێت پێت بڵێم تۆ نابێ وا بکەیت چیتر مەگری من هەموو شتێک چاک ئەکەمەوە تێگەیشتی ئێستاش تۆ ئەچیتە سەر جێگاکەت و پشوو ئەدەیت تێگەیشتی دەی
باوک:ئەرێ تۆ تێناگەیت من ئەم کچە قبوڵ ناکەم کە وتم نایکەم واتا نایکەم
وتی بە توڕەیێ و دەنگی بەرزەوە دایکی نت.یش بەبێ چارەیێ لەبەردەم هاوسەرەکەی وەستابوو وە ئەو دەیوست بچێتەوە لای کچەکەی بە توندی لە باوەشی بگرێت و بۆنی بکات وە ئەو زۆر زۆر پەشیمانە کە پشتی لە کچەکەی کرد وە ئەو هەمیشە بیردەکاتەوە کە ئەوان تاوانبارن لەناکاو جیمین هاتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە دایکی نت یەکسەر ڕۆشتە لای جیمین وە تەنانەت گرنگی نەدا هاوسەرەکەی چیدەڵێت و چیدەکات
DU LIEST GERADE
بــازرگــانـی مــاددەی هــۆشــبــەر(تــەواوکــراوە)..✔️
Actionکچێکی هەرزەکار بە هۆیی هاوڕێ خراپ کانیەوە فێری بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەر و جگەرە کێشان و خواردنەوە دەبێت وە هەر بەم هۆیەشەوە لە ماڵەوە دەرەکرێتە دەرەوە وە هاوڕێکانی ناچاری دەکەن ماددەێ هۆشبەر بکڕێت ئەویش بە هۆی نەبوونی پارە ناچار دەیدزێت بەڵام بێ...
