گەڕانەوەی بیار

5.5K 464 28
                                        

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.















هەمووان بەشۆکاون هەریەکە و خەریکی کارێکە خێزانی سەروەر کوڕە گەورەکەیان دەگەڕێتەوە لەدەرەوەی وڵات دوای دەساڵ پەشۆکاوی و شڵەژانی هەمووان ئەوەی دەردەخست کەچەند گرینگەبۆیان لەم نێوەندە کچێکی جوانی باڵابەرز خەریکی قاپ شۆردنی ئێوارەبوو ئەو کەسێکی گرجوگۆڵە بەڵام بێزارە لەم خزمانەی خۆیان کەچەند گرینگی بەئەوکوڕە دەدەن کەتەواو بوو دەستی وشک کردەوە"سێڤیا کچم دەتوانی کەمێک شیرینی دروست بکەیت"دایکی وتی"ئەرێ دایکە بۆچیواخۆتان تێکداوە"سێڤیا وتی دایکی سەیری کرد وبزەی کرد"کچم کوڕەکەیان دەساڵە نەهاتوەتەوە ئیتر چۆن خۆیان تێکنادەن"دایکی وتی دایکی سێڤیا ناوی ئامینە"دەی کچم دەست و برد بکە باوکت و مامت ڕۆشتن ئەوبهێننەوە لەفڕۆکەخانە"دایکی وتی و ڕۆشت سێڤیا بەبێزاری کەرەستەکانی دەرکرد و دەستی کرد بەتێکەڵکردنی و دواتر کردیە فڕنەکەوە لەم کاتە خوشکەکەی هات کەناوی سیڤان بوو"ئەرێ دادە بڵێ بەئەحمەد"





سیڤان وتی سێڤیا خەندەیەکی کرد ئەحمەد کوڕی مامیەتی بەیەک ساڵ لە سێڤیا مناڵترە و خوشکەشی کەناوی سیڤانە سێ ساڵ لەخۆی بچوکترە"چیبە دیسان شەڕتان کرد"سێڤابەگاڵتەجاڕی وتی"ئەوەلێرەیت وەرە کچێ"ئەحمەدی ئامۆزای وتی"ئەحمەد چیبووە"سێڤیا پرسیاری کرد"چییەنەڵێی خوشکەکەت خۆی بێتاوانکردوە نەخێر ئەو هات و ژورەکەمی تێکدا لەبەرئەوەی لەیاری ئەلیکترۆنی لێم بردەوە"ئەحمەد بەتوڕەیی وتی"وەاللەی من هەقی ئێوەم نییە کارم هەیە دەی بای"سێڤیا بەبێزاری وتی و ڕۆشتە ژوری میوان و لەلای دایکی و داپیرەی دانیشت

سێڤیا تەنها بێدەنگبوو"سێڤیا کچم دەتوانی تائەو مارکێتە بڕۆیت ئەمانەبکڕیت"مامۆژنی وتی کەوەرەقەیەکی دایە دەستی سێڤیا سەیری کرد و سەری لەقاند ڕۆشت چاکەتەکەی کردە بەری لەوەرزی زستاندا بوون پێڵاوەکانی کردەپێی و بەڕێ کەوت



^سێڤیا^
باباسێکی ژیانی خۆمتان بۆبکەم من تەمەنم20ساڵە و باوکم ناوی سەربەستە و دایکیشم ناوی ئامینە خوشکەکەشم ناوی سیڤانە ئێمە خێزانێکی دەوڵەمەندین باوکم کارگەی نەوتی هەیە بەهاوبەشی مامەکانم ئەمڕۆ کوڕەمامەکەم دێتەوە لەدەرەوەی وڵات هەمووان شڵەژاون بێجگەلەمن ئێ من لەوەتەی خۆم دەناسم دووجار ئەوم بینیوە من تەمەنم دەساڵ بوو ئەو ڕۆشت ئیتر نەم بینیوەتەوە ئاخ هەرناشمەووێت تێناگەم بۆچی ئەوەندەلەژیان بێزارم دایک و باوکم هیچ کات نەیان وتوە نەخێر ئیتر بۆچی ئاوام ڕقم لەخۆمە ڕاستی من هەمیشە هەست بەکەمی خۆم دەکەم ئەوکاتیش لەقوتابخانەبووم هاوڕێکانم منیان پشتگوێ خستوە من تائێستا قسەی دڵمم بۆ هیچ کەسێک نەکردوە و ناشیکەم لەلای هەمووان من بێدەنگ ناسراوم هەرواشم حەزم بەقسەکردنی زۆرنییە تەنها بێدەنگیم پێ باشە لەهەموو کاتێک پورەکانم خاڵەکانم مامەکانم دایکم باوکم پورزاکانم ئامۆزاکانم خاڵۆزاکانم هەموویان منیان خۆشدەوێت و دەمکەن بەنمونە بۆمنداڵەکانیان ئەویش بەهۆی ئەوەی من زۆرترین کار دەکەم هەم لەماڵەوە هەم لەدەرەوە بەبێدەنگی و بێ کێشەخەریکی ژیانم







||"ئــــەشـــقـــی بـــێـــدەنـــگ"||Where stories live. Discover now