part 22

573 48 5
                                        

ناوی ئەم کتێبە گۆڕاوە

پەڕەیی بیست و دوو

ڕووناکی خۆرە بەتینەکە تەواوی ژورەکەی گرتبۆوە کە ئازاری بۆ چاوەکانی ماریانا دروست کردبوو ، خانمەکە کەمێک جوڵایەوە تاکوو لە خەوەکەی دەربچێت بەڵام یەکسەر هەستی بە ئازارێکی زۆر تیژی جەستەی کرد کە لەو بڵاو بووەوە، پاش کەمێک لە هێمنکردنەوەی جەستەی و ڕاه...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڕووناکی خۆرە بەتینەکە تەواوی ژورەکەی گرتبۆوە کە ئازاری بۆ چاوەکانی ماریانا دروست کردبوو ، خانمەکە کەمێک جوڵایەوە تاکوو لە خەوەکەی دەربچێت بەڵام یەکسەر هەستی بە ئازارێکی زۆر تیژی جەستەی کرد کە لەو بڵاو بووەوە، پاش کەمێک لە هێمنکردنەوەی جەستەی و ڕاهێنانی خۆی لەگەڵ ئازارەکە بە نەرمی جێیەکەی گۆڕی و دانیشتەوەو پاڵی دایەوە بە پشتی جێی خەوەکەی، چاوە جوانەکانی بەهۆی ڕشتنی فرمێسک و گریانی زۆرەوە دەکزایەوە و ئازاری دەدا وە سەڕەڕای هەموو ئەوانەش ئاوساوبوون، هەموو پارچەیەک لە جەستەی بە شێوەیەکی توند ئازاری دەدا بەڵام لە هەمووی دیار تر ئازاری سەری بوو ، بێجگە لە هەموو ئەم ئازارە جەستەییانەی کە پێیدا تێدەپەڕی ئەو هێشتا لە ئازادێکی جەرگ بڕدا بوو بەهۆی ئەو ژیانە نوێیەی کە بە ناچاری تێیدا دەژیا.

هاڵڤەرس لە سوچی پەنجەرەکە خەریکی جگەرە کێشان بوو و سەیری جەستە ڕووتەکەی ماریانای دەکرد ، تا نیوەی سینگی بەتانیەکەی ڕاکێشا و ڕوومەتەکانی سوور دەبوونەوە

- کڕینی تۆ زۆریش خراپ نەبوو "
دووکەڵەکەی نێو دەمی بۆنی جۆرێک لە ژەهری دەدا کاتێ بە ژوورەکە بڵاو دەبوویەوە بەڵام نەخێر ئەوە قسەکانی بوو کە ناخی ماریانای دەبڕی

بەڵێ ئەو فرۆشرا ، ئەو بۆ بڕە پارەیەک بە زۆر کرا بە ژنی پیاوێک بەزۆر لە خۆشەویستەکەی دوورخرایەوە ناچار بوو لە دوورەوە ئازارەکانی ببینێت
پێش ئەوەی ماریانا کاردانەوە یان قسەیەک بکات

- بە خێرایی جلەکانت لەبەر بکە و بڕۆ بۆلای یونگی ، ڕەنگە تۆی خۆشبوێت "

هەنگاوەکانی نزیک کردەوە لە ماریانا و چەناگەی گرد

- هەوڵ دە هیچ هەڵەیەک نەکەیت ، چونکە لەسەر ئابڕووی تۆ دەکەوێت"

﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓Where stories live. Discover now