پەڕەیی بیست
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
خۆزگە
،،،،،
د
دوای سێ جار دووبارەکردنەوەی ماکیاژ، دیسان ماسکارای ماریانا تێکچوو.
ئەوەندە گریا کە ئەگەر ڕۆژی مردنی بوایە هەستی دەکرد وەک شتێکی ئاسانتر وایە بۆ دڵی
چونکە ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە ژیانی دیاری ئەکرێت ئەمڕۆ ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیەتی
بە بێدەنگی لەسەر کورسییە سپیەکە دانیشتبوو و چاوی لە دەستە لەرزیوەکانی بوو جلە سپیەکەی وەک درۆیەک نەخشێنرابوو ، لە دەوروبەری ژوورەکە بە کەسانێکەوە دەوردرابوو خۆشیان دەویس بەڵام هیچیان لەدەست نەئەهات تا بیکەن.
دایکی لە تەنیشت پەنجەرەکەوە وەستابوو بەزۆر کوڵپەی گریانی وەستانبوو تەنانەت نەیدەتوانی سەیری ڕووخساری کچەکەی بکات
ئێلین بە نەرمی بە پەڕۆیەکی نەرم ڕوومەتەکانی ماریانای سڕییەوە، تەنانەت ئەویش نەیدەزانی چی بکات و چی بڵێت ، تەنانەت بشیڵێت سودی چیە جگە لە ئازاری زیاتر ناتوانێت کەمی بکاتەوە. چاوەکانی سوور بوون و ماندوو بوون، خۆیان لە چاوەکانی ماریانا بەدوور گرت ئەو هەوڵی دا پێشتر کە شتێک بکات بەڵام پێش ئەوەی بیکات بە دووەم جار بێدەنگ کرا
جۆش لە تەنیشت دەرگاکە بوو، پشتی بە دیوارەکەوە بەستبوو ، پانزە خولەک بوو هیچ وشەییەکی نەوتبوو
چونکە دەیتوانی چی بڵێت؟
تەنانەت چی بکات بۆ ئەو کەسەی کە بەیەکەوە گەورە بوون ، بەڵێنیان بە یەکتری دابوو بەیەکەوە خۆشی و ناخۆشی ببینن لە نەهامەتیەکانی ژیان یەکتری ڕزگار بکەن بەڵام بەڵێنەکان لەجێی خۆی نەبوون ، چونکە کاتی ڕاستی ژیان نەهاتبوو
سەیری دەکرد
کە چۆن لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو سەیری وردبوونی دڵی ماری دەکات بەبێ ئەوەی هیچی لەدەست بێت ، لەناخەوە جۆش تاوانبار بوو
کە ناتوانێت یارمەتی بدات ، هەرچەندە هەوڵیش بدات ناتوانێت چونکە کارەکە خێراتر بوو لەوەی ئەوان دەیزانن
YOU ARE READING
﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓
HorrorDark romance کاتی یاری کردنە بە کچەکەت خۆشەویستم ٫ ترس- گریان - ئاڵودە بوون- خیانەت- درۆ-شەیتان
