پەڕەیی نۆزدەیەم
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"بەچاوەکانی خۆم ئازارەکەم بینی "
_______________________________________
_______________
قوڕگی ئازارێکی زۆری هەبوو چاوەکانی وەک ئەوەی ئاگرێکی گەورەی درووست کردبێت ئازاری هەبوو
لەدوای ئەو ساتەی ماریانا کێ بوو ؟
جوانیەکەی چوو بۆ کوێ
ناز و مەکرەکەی بەیەک جار خرایە ژێر خۆڵ
ئەژنۆکانی تا سینگی ڕاکێشا و لەباوەشی گرد
بەبێ وەستان چاوەکانی فرمێسکی ژەهراوی بۆ سەر ڕوومەتی بڵاو دەکەنەوە
سەری بەبێ ویستی خۆی لەسەر ئەژنۆی دانرا
هەنسەکەکانی لە نێو ژوورەکە بڵاو دەبوونەوە
لەوسەری ژوورەکە ، جۆش و ئیلینا بە بێدەنگی وەستابوون و سەیری ماریانایان دەکرد کە
وەک بوکەشوشەیەکی شکاو قاچەکانی لە باوەش گردووە
هەرگیز بەم شێوەیە نەیانبینیبوو کەسایەتی خۆی نەبوو
- سەربەرز، زیرەک، گاڵتەئامێز
زمانێکی وەک چەقۆ تیژ میهرەبان ، هاوڕێ ، جوان
هیچی بوونی نەمابوو
تەنها...کچێکی شکاو نەبێت
ئیلێنا قۆڵی جۆشی گرت، و نزیکی کردەوە.
بە چرپە لەلای گوێی وتی:
"ئەو خۆشی دەوێت"
"ئەو بەڕاستی ئاشقە."
چەناگەی جۆش توند بوو لەگەڵ بینینی هاوڕێی منداڵی یان هاوڕووحەکەی بەو جۆرە
چاوەکانی لەسەر ماریانا جێگیر کرد : دەزانم.
"بەڵام سودی چیە کە وەک پارچە مۆبیلیاتێک بە کەسێکی تر دەفرۆشرێت."
هەناسەی ماریانا نەما، قۆڵەکانی لە دەوری ئەژنۆکانی توند کردەوە تا شانەکانی دەستیان کرد بە بە لەرزین
هەوڵی دەدا هاوار نەکات ، دڵی داوای دەکرد بەڵام نەیدەتوانی
هەموو جەستەی لە ژێر قورسایی ئەو بڕیارەدا دەلەرزی کە نەیدەویست
لەو ژیانەی کە وەک گۆشتێک بەکار دەهێنرێت کە لەسەر مێزی قەسابێک کە پارچەکانی دیاری دەکەن
YOU ARE READING
﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓
HorrorDark romance کاتی یاری کردنە بە کچەکەت خۆشەویستم ٫ ترس- گریان - ئاڵودە بوون- خیانەت- درۆ-شەیتان
