پەڕەیی حەڤدەم
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
"باوەڕ ناکەم ، تۆ ماچت کرد "
خۆش بوو؟
-
- دەستی خستە کەمەرت
زیاتر ڕۆشت یان تامی چۆن بوو
دە وەڵامم بدەوە '
ئامۆزاکەی ماریانا وتی کاتێ لە بالیفەکەی ژێر دەستی دەدا وەک شەرم و کرنجاوی
"خۆ ئەم زانی بەیەک ماچ شێت ئەبێت"
جۆش وتی بە بێزاری
ماریانا پێکەنی و دەموچاوی لەناو بالیفەکەدا شاردەوە، ڕوومەتەکانی وەک شلیک سوور بوون و دەدرەوشایەوە.
بە نەرمی وتی: "ئەوە وا نەبوو."
"بە تەواوی....خوایە جۆش تۆ نەفرەتیت ."
ئامۆزاکەی هەناسەی قوڵی دا و نزیکتر دەنگی کز بووەوە، چاوەکانی بە کرنجکاوییەکی بە زۆر فراوان بوون.
"تۆ بۆچی خۆت لە پرسیارەکەم دوور دەخەیتەوە؟ ماری، پێویستم بە وردەکارییە. دەستی لەسەر کەمەرت داوە یان نا؟"
ماریانا دوودڵ بوو و لێوی خوارەوەی گاز گرت. "ئەو کردی... بە نەرمی داینا وەک ئەوەی داوای مۆڵەت بکات، وەک...
دوودڵ بوو :
وەک ئەوەی بترسێت شتێکی ناسک بشکێنێت."
جۆش لەم بەری ژوورەکەوە هاواری بێزاری کرد و کاتێ لەسەر کورسییە کۆنەکە پاڵکەوتبوو.
"ئەمە کارەساتبارترین ڕێگایە بۆ وەسفکردنی ماچێک کە تا ئێستا بیستوومە.
تەنها بڵێ بەڵێ ئەگەر باش بوو!"
ماریانا لە ژێر بالیفەکەوە چاوێکی هێنایە دەرەوە زەردەخەنەکەی وەک نهێنییەک بڵاوبووەوە.
بە چرپە گوتی: "باش بوو ، زۆریش ".
پاشان زیادی کرد،
نزیکە وەک ئەوەی دان بە تاوانێکدا بنێت،
"سەرەتا خاو بوو ، لێوەکانی گەرم بوون. و دواتر ، تامەکەی."
ئامۆزاکەی چەپەڵەیەکی لە هەوا لێدا و بە قیژەوە
"ئۆف! تۆ چیرۆکێکی ئەفسانەیی دەژیت و من تەنها لێرەم لەگەڵ ئەم ورچە!"
YOU ARE READING
﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓
HorrorDark romance کاتی یاری کردنە بە کچەکەت خۆشەویستم ٫ ترس- گریان - ئاڵودە بوون- خیانەت- درۆ-شەیتان
