پەڕەیی چواردەهەم
______________________________________________________
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
خۆشەویستی بە چاو قسە دەکات
______________________________________________________
ماریانا چاوەکانی لە خۆشیدا ڕووناک ببونەوە و هەوای پاک بەر پێستی دەکەوت کاتێ لە جۆنگکووک دوور دەکەوتەوە ناخی هەڵبەزو دابەزی دەکرد لە خۆشی ئەو ساتانەی کە بینی چاوەکانی جۆنگکووک وەک ئەستێرە وابوون بۆ دڵی ماریانا قۆزێتیەکەی ، کوڕاتیەکەی ، دەنگی
هەمووی لە مێشکی ماریانا دەسورایەوە و جۆش و خرۆشی دەرگا دارەکەی نێو باخچەی ماڵی خۆیانی کردەوە و سەبەتەکەی لەدەست بوو و بە نەرمی لە دڵی خۆیەوە زەردەخەنەیی دەکرد
چوە نزیک گوڵەکان و بۆنی کرد دەسوڕایەوە لە دڵخۆشیدا ، بۆنی گوڵەکانی دەکرد
لە نێو چیمەنەکە پاڵکەوت
قژە سورەکەی بڵاو بوویەوە و جلەکەی بڵاو بوویەوە
بە دڵ خۆشی سەیری ئاسمانی دەکرد و هەوای ئیشق لە دڵی ماریانای دابوو ، وەک بڵێی ئەم پیاوە بۆ ئەو درووست کراوە ، لە نێو خەیاڵەکانی نۆقم ببوو کاتێ دەنگێکی تیژ دەری هێنا و بەخێرایی دانیشت
ماریانا سەری بەرەو ڕووی دەنگەکە برد دەیناسێتەوە ، ناخی ئارام بویەوە ، قژە سوورەکەی وەک ئاگر لە ڕووناکیدا دەدرەوشایەوە.
"تۆ ویستت بمترسێنیت گەمژە " بە نەرمی گاڵتەیەکی کرد، دەنگی خەریک بوو لەناو هەوادا بتوێتەوە و بە نەرمی پێکەنی
جۆش پێکەنی، یەکسەر سەیری نەکرد. "ئۆی ، ترسایت لەوەی براکەت بێت ببینێت خوشکەکەی زەردەخەنەیی ئاشقانە دەکات ."
YOU ARE READING
﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓
HorrorDark romance کاتی یاری کردنە بە کچەکەت خۆشەویستم ٫ ترس- گریان - ئاڵودە بوون- خیانەت- درۆ-شەیتان
