Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Pov/ ryuna
کاتێک لە خەو هەستام سەیری یونگیم کرد بزانم هەر خەوتووە یان نا
بەڵام هەر خەوتبوو منیش بێزار بووم بەڕاستی بۆیە بە بێدەنگی چوومە دەرەوە
ئەزانم یونگی بزانێت ناهێڵێت بە تەنها بچمە دەرەوە
دەرگاکەم بە هێواشی داخست
نازانم بەڵام هەست بە نا ئاسوودەیی دەکەم خوایە تکایە با هیچ ڕوونادات
بەجدی ماندووم ئەهــ
یونگیش ئەڵێی ورچە وا لێی خەوتووە
خۆزگە خوێنمژ نەدەبوو ئەو کات دەمانتوانی پێکەوە بین
چی..؟
ئێستا من چی ئەڵێم ئەی ریونای شێت
بەڵام دڵم زۆر بە خێرایی لێ دەدات
واتا من ئاشقی بووم.!
بەڵام خۆی وتی کە خوێنمژ و مرۆڤ پێکەوە نابن
بەڵام من ئەمە دەگۆڕم
بەڵێ بۆ هەموو کەسێک دەیسەلمێنم کە
ریونا دەتوانێت چی بکات
Pov/ryuna end
ریونا هەر قسەی لەگەڵ خۆیدا ئەکرد
تا لە ناکاو شتێک بەرسەری کەوت و لە هۆش خۆی چوو
دوو خوێنمژ لێی نزیک بوونەوە و لەگەڵ خۆیان برد
یونگیش هەر خەوی لێ کەوت بوو
ئاگاداری ئەوە نەبوو کە ئێستا ریونایان برد
~دوای کاتژمێرێک~
یونگی لە خەو هەستا بەڵام سەری زۆر ئازاری هەبوو بە هۆی ئەو دەنگانەی لە ناو مێشکی بوون
سەیری ژوورەکەی کرد ریونا لێرە نەبوو وتی لەوانەیە لە دەرەوە بێت
بەڵام لەوێش نەبوو ئەوەندە شڵەژا نەیدەزانی چی دەکات دەترسا شتێکی لێ هاتبێت یان خوێنمژەکان ئەویان گرتبێت
Pov/yoongi
نازانم چۆن ئەو کچە دیار نەما ئاخر ئێستا من لە کوێ بیدۆزمەوە ئەی هاوار هەر بەجدی شێتە خۆ ئێستا وا ئەزانێت بۆ چ دۆزەخێک چووە
یان لەوانەیە خوێنمژەکان
ئەویان بردبێت نانا چۆن شتی وا ئەبێت
یان بوەستە....
لیلی ئەگەر بزانم دەستت لەم شتە هەیە سوێند بێت
بە دەستی خۆم بتکوژم و گۆشتەکەت بدەمە
دڕندەکان
ئێستا ئەبێت لە کوێ بێت با بچم
بزانم ئەڵێت چی و چ درۆیەک دەکات
ریونا ئەگەر شتێکت لێ بێت من.....
یەک دەقە ئەوە ئەڵێم چی..!
نانا ئایا ئاشقی بووم
خۆزگە لەو دڵەم تێدەگەیشتم بەڵام وەک ئەوە وایە دڵی من نیە و هیچی لێ تێناگەم
جارێ هیچم ناوێت بەس ریونا باش بێت
بەسە بۆ من
هەر دەتدۆزمەوە ریونا...
YOU ARE READING
خۆشەویستی نیوە شەو (وەرزی یەکەم کۆتایی هاتووە)
Vampireکورتەی چیرۆک :/ باس لە خۆشەویستی نێوان مرۆڤ و خوێنمژێک دەکات بەڵام بە هۆی جیاوازیان تووشی هەندێک کێشە دەبن بەڵام خۆشەویستیان بۆ یەک کەم ناکات و هەر بەردەوام دەبن...... . . . . . . . . . . . . . . . هیوادارم بەدڵتان بێت 🥰❤️🦋
