part 1

3.3K 251 480
                                        

"

______________________________________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

______________________________________________________

EMMA
~

جەستەم بە هۆی ساردیەکی زۆرەوە ناڵاندی بۆ ئەوەی بەخەبەر بێم چاوەکانم کردەوە لە ژوورەکەم لەسەر کتێبی وێنەکانم خەوم لێ کەوتووە و جلەکانم زۆر کراوەن وە پەنجەرەکان کراونەتەوە ڕەشەبایەکی زۆر درووست بووە لە دەرەوە بە هێمنی هەستام و پەنجەرکانم داخست هێشتا هەستم بە سەرمایەکی زۆر دەکرد بۆیە جلەکانم گۆڕی و سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر ٦:٣٢ ئێوارەیە
بۆیە جلەکانم گۆڕی بە شتێکی گەرمتر و چوومە دەرەوەی ژوورەکەم کاتێ بەسەر پليکانەکان هاتمە خوارەوە بینیم خێزانەکەم دەنگیان لە نێو چێشتخانە کە دێت

"ئێوارەتان باش"
بە هێمنی وتم و چوومە سەر کورسیەک و دانیشتم


"ئێوارەت باش بچکۆل"
برا گەورەکەی ئێما دەستی کردە نێو قژە سورەکەی ئێما و تێکیدا

"ئێوارەت باش.."

ئێما زلەیەکی لەدەستی یونگی دا

هاڵڤەرس لە موبایلەکەیەوە سەری بەرز کردەوە و بە تیژی سەیری ئەو دوانەی کرد

"یوونگی واز لە ئێما بهێنە.....ئێما هەستە سەر مێزەکە چاک بکە "

دایکیان وتی و بە خێرایی چووە لای سوپەکەی کە خەریک بوو بسوتێت

ئێما هەستایە سەر پێ و دەستی کرد بە پاککردنەوەی مێزەکە بۆ نانی ئێوارە و هەستی بە شتانێکی زۆر نامۆ دەکرد کە لە ناخی ڕوودەدەن بەڵام نەیدەزانی چیە بۆیە بێدەنگ بوو و هیچی نەدەوت

دوای پانزە خولەک ئامادەن بۆ نانی ئێوارە و دانیشتن دەستیان کرد بە نان خواردن و ئێما تەنها بە هێمنی یاری بە خواردنەکەی دەکرد هەستێک لە ناخی دەیوت زۆر پڕیت ئێستا هەموو خواردنی نیوەڕۆ فڕێ دەدەیت

﮼مـامـە جـیـۆن || Jk +18 ✓✓Where stories live. Discover now